تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

هاوکاری لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔25۔ )

 

لەژێر دروشمی: با کوردئایتیگروپ سەکۆیەک بێ بۆ هاوکاری نێوان پسپۆڕانی ئایتی کوردی و زانکۆکانی کوردستان
ڕیزێک نامەمان نارد بۆ بەشەکانی زانست یان ئەندازیاری کۆمپیوتەر (نەرمەواڵە) و هیوادارین ئەگەر وەڵاممان وەرگرت و خوێندکارە بەڕێزەکانی ئەو بەشانە سەردانی کوردئایتیگروپیان کرد لێرە بتوانین هاوکاریان بین. هەروەها بۆ خۆشمان ئەو ناو نیشان و بابەتە ئەکادیمیانەی لامان گرنگە، کارمان تیا کردوە یان پێمان باشە کاری تیا بکرێت لێرە باسی ئەکەین.
لیستی پرۆژەکان خۆشیان هەندێک پێشنیاری تێدایە کە ئەکرێ وەک بابەتی توێژینەوەی ئەکادیمی بەکاربهێنرێن.

بۆچوونەکان

دەستی دروستکەری لۆگۆکە خۆش. وابزانم کاکە بەردەیە.

[code]
FYP: Mapping The Unmapped World: Kurdistan and Geographic Information Systems. An introduction
FYP: Mapping the Unmapped World: Kurdistan and Open Street Maps
FYP: Mapping the Unmapped World: Fast forward what Kurdistan is missing in GIS
FYP: Mapping the Unmapped World: A GIS without Huamn Readable Location Addresses
[/code]

[code]
Masters: Open Source Paradigm driving The Undeveloped World: Why Kurdistan would have a smoother ride. Windows is not the only Operating System[/code]
[code]FYP: Digitizing the 21st Century Manual Libraries: What can be learned from those who have done it. Our University Library
[/code]

چەند بابەتێکیش بە کوردی:
- کاریگەری نووسینی ئارامی لەسەر پێشکەوتنی ئنتەرنێتی کوردی
- کەلێنی درووستبووی لە نێوان کوردی باکوور و باشوور، لێکدانەوە و چارەسەرییەکان
- هەبوونی بازاڕی سەرهێڵ و کاریگەری لەسەر ئابووری کوردستان
- سیستمی دیجیتالی تۆمارکردنی دانیشتوان و سەرژمێری و کاریگەری لەسەر بودجەی تەرخانکراو بۆ دەزگا جیاجیاکان، بەتایبەتی وەزارەتی تەندرووستی
- سیستمی دیجیتالی "دۆسەی نەخۆشان"
و هەزاران بابەتی تر کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرەوپێشوەچوونی تاکی کوردەوە هەیە.

سڵاو.دەستان خۆش، ئەمڕۆ ڕۆژی بەکاربەرانە؛ کەواتە:
- پرۆەیەک بۆ دیجیتاڵکردنی ئەنجامی پشکنینەکان لەسەر هەموو کاڵاکان
- پرۆژەیەک بۆ ناساندنی هەموو بەرهەمە خۆیی و هێنراوەکان لە وێبدا

بەڕای من :
- مامۆستا تاقەتی ئێمەی نییە.
- زانیاری لەسەر ئەم بابەتانە لە یەک زانکۆدا نییە.
- چاودێریکردنی قوتابییەکان.
- ئایا چی پێویستە بۆ دامەزراندنی ئەم پەیمانگایە کە تەنها بۆ Post Doctoral ؟

ئەمەش لۆگۆ بە ئاڵای کوردستانەوە.

دەستخۆش كاك بەردەی خۆشەویست بەراستی نایابە ئەم لۆگۆیە بەتایبەت نووسینی halabja لە سەردێری مالپەر هەر بژیت .

بزانین ئەبێ بە چی .

ما هي ألا مضيعه للوقت يا شباب ....

و ما علینا الا البلاغ المبین :)
نزیک ۵ سەعاتێکی من، ئەکرێ ئەوەندەی بەردە و کاک ئاراس و ئێوەش..چ قەیدی نیە!

- درووستکردنی لۆگۆ = 1 سەعات
- پێنج نامەی ماستەر = نیو سەعات

سوتاندنی یەک موبایل لای کاک جوتیار = ١ دەقە .
پڕۆژە بۆ زانکۆکانی کوردستان = ١ ساڵ و خوردەیەک و لە کۆتایدا بێ ئەنجام ,

من مەبەستم ئەوەیە ئێمە هەر کات بەوانە نەکوژین کە ئەوان تەنها چرکەیەک نابەخشن ، بەخوای بڵێم چی کاک هیوا کاک سەفیین، مامە ئاکار ئەوە کات ناکوژمبە یەک دەقە لە کۆڵی ئەکەمەوە :) ، دەستتان خۆش بێت .

بژین،

که س تاقه تی نی یه زانست ببه خشێ زانکۆکانمان کار له سه ر مه نهه ج ئه که ن شتی زیاده ناکه ن چوونکه من به درێژای ١١ ساڵ له ناو وێبی کوردیدام کۆمه ڵێک گروپی کوردی خه ڵکی خۆبه خشی ئه بینم شتی تر نابینم. ئه وه نده زانکۆکانی کورستان نابینم پرۆژه پێشکه ش بکه ن قوتابی دروست ئه که ن هیچ داهێنانێکم نه بینی ..
من شتێک ئه زانم ئیوه نایزانن ..کورد ته نها بیر له م شتانه ئه کاته وه بۆیه هیچ داهێنان و پڕۆژه مان نی یه ..
١.زانکۆ ته وا و کردن.
٢.دامه زراند به موو‌چه ی زۆرو بۆرو ‌‌‌چه ور.
٣.کۆکردنه وه ی پاره بۆ سه یاره و ماڵ و ژن ‌هێنان.
٤.فرۆشتنه وه ی زانست به خه ڵک به پاره.
٥.نه مه نانی باوه ڕی مرۆڤ دۆستی له پێناو به رژه وه ندی ژیان.
٦.بیر نه کردنه وه ی کورد له دواڕۆژ بۆ خۆمان..
٧.دواکه وتنی دۆزی کورد له جیهان و تێکنۆلۆجی.
٨.زاڵبونی چه مکی ( [b]capitalism[/b] ) به سه ر نه وه ی ئێستاوداهاتوو.
9.ژیان لای ئێمه ته نها ئا وه ته خه وونمان نی یه به دا خه وه..
١٠.‌‌حوکومه ت خه وتووه خه به ری نا بێته وه.گوناحی ئێمه ئه وه یه حوکومه ت و زانکۆکانمان له خه و هه ستاند،
من ئه وابیر ئه که مه ئه ی ئێوه ...
کاتێکی خۆش

کاک [url=http://kurditgroup.org/u/goranit]Goranit[/url] با بۆ چوونی خۆم بڵێم :
١- سەرم سوور ماوە كە باسی زانست دەكەی كوا ؟ ئادەی گۆڤارێكی كوردیم بۆ ناو بوە كە رەنكی زانستی نێو دەولەتی تەنانەت ٥ر٠ (نیو ) بێت ؟
٢ - خۆ برا فێر بوونی زانست شتێكە كە كاری بە زانكۆ نەداوە ،زانكۆ ئامێرێكی هاندانە. باشە ئەم تاكانە كە لەبواری كۆمپیوتر دەخوێنن و گشتیان دانە و دوان لەپتۆپ و تاتەبژمێریان هەیە كوا تەنانەت وەرگێڕانێكی سادەی ئینگلیزی ؟
٣ - خەڵكی كورد تا بە دەنگی جوزەلە حالی لێبێت هەر ئەم داخوازیانەی كاك هیوا دوبارە دەبێت و هیچ سودی نابێت.
كاك گۆران من وجەنابت بەشێكین لە ئەم كۆمەڵگایە، چیمان كردوە لە بواری زانستی ئایتی ؟ هیچ !

کاک قەزوان ڕاستدەکات بەڕاستى گۆڤارەکان بەکەڵک دوو فلس نایەن من یەکجار سوودم لێوەرگرت بۆ ئەوبابەتەى نۆکیای ئەلبۆمین 800 زۆر زەرەم کرد

جوڵەیەکی نوێ بۆ ئەم پرۆژەیە لەلایەن کاک ئاراسەوە کرا. سوپاسی ئەکەم.

د.کامەران لە زاکۆی سلێمانی وەڵامی داینەوە، سوپاسی ئەکەین. بزانین ئەتوانین پردێک دروستکەین یان پێویستمان بە چیمەنتۆی زیاتر هەیە.

ئێستا بەروار سەرەتای مانگی نۆیە بەرەو پاییز دەچین، ئەم باسەی کاک هیوا لە بەهارێکی خۆش و سەوز دابوو، ئەو دەرەوە یان لە هەلەبجە! ئەم باسە خۆشەی نوسیوە، ئەگەر ئەمە عەقلی حکوومەت بێت وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوە دڵنیا بن ئیستا لەئەوپەری نمرە بەرزیدایە لە گێر گۆرین، بێگومان لە بەگدا نەک بۆ پێشەوە!
ئێستا بزانن من ئاگاداری ئەم پۆستە بووم بەلام بێدەنگ بووم ئێستاش بە سودفە سەیرم کردەوە و بیرم هاتەوە خۆ ئەوکات کە ئاگاداری بووم بیرم لەوە کردبۆوە کە رۆژێک دێت ئەم پۆستە دەنووسم..
بەرێزان، چ هەنگاوێک نرا؟ چ زانکۆیەک پەیوەندی پێوە کردن؟ بێجگە لە د.کامەران کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی سلێمانی، کێی تر وەلامی هەبوو؟ ئایا ئەویش دواتر چی کرد و چی ووت؟! بێگومان ئەگەر هەر شتێکی تر هەبوایە کاک هیوا بڵاوی دەکردەوە. سەرنجەکانم بە کورتی:
1- زانکۆ هەتا شوێنی هاندانە نەک پێشکەوتن، ئەم هاندانەش لە دەستی کۆمەڵیک کەسی دەراخن (لەبەرکەر) بێ نوقتە و فاریزە هیچی تر لە یەک جیا ناکەنەوە.
2- داهێنان لە دەستی فێرخواز دەبێت، بەلام فێرخوازەکانیشمان خەوتوون جا ئایا تەمبەلیە یان ئەو کەشوهەوایەیە کە تێیدا دەژین. کەواتە ئەوان بەشی سەرەکی دواکەوتنەکەن.
3- کوا سەنتەرێک بۆ لێکۆلینەوە؟ کوا مەرجەعێک بۆ چەسپاندنی نوێگەریەکان؟ لە کوێ هەیە مەلبەندێک (هەلبەتە مەلبەندی زانستی نەک حیزبی!) هەموو بیرۆکە جوانەکان لە داهێنان یان بەرەوە داهێنان لە زانکۆکان پێکەوە لەسەر مێزێک دابنیشن؟
4- جگە لە مەنهەجێکی کۆن، چەسپاو، داخراو، فێرخواز بە چی مەشغوڵ دەکرێ؟ چ بەرنامەیەک هەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵا وا لە فێرخواز بکات کارەکانی (فێربوون و بەدواداچوون) بباتە دەرەوی ناوەندی ئەکادیمی؟ ئەی ئەو مامۆستایە چ پلانێکی هەیە بۆ ئەو کارە؟
5- فێرخواز، کاتی بە چی سەرف دەکات؟ لە کوێ و چۆن درێژە بەو سەرە قەلەمە دەدات کە مامۆستا پێی پیشان دەدات؟
زۆرتر هەیە کە جێگەی سەرنجت بەلام با زیاتر تێکەلیان نەکەم!
منیش خوێندکار بووم لە ساڵی 2006 -2010 ساڵێک لە وێب بەس HTML مان خوێند! ساڵێک لە Advance Programing بەس دۆز و دواتر لە ئەخیر بەشیک لە زمانی C, دوای دووساڵ، خوا خێری مامۆستا جمال بنوسێ کە ئێستا لە بەریتانیا خەریکی خویندنی دکتۆرایە، جاڤامان دەست پێکرد، ئەو رێی پێ نیشان داین کە چٶن دەست پێ بکەین و چۆن بەردەوام بین، چەند کەسێکمان وامان لێهات دوای هەموو دەرسەکان دەچووینە لای هەر کەسە و کاری خۆی پێنیشان دەدا تا لە رۆژانی ئەخیر وایلێهات دەیوت درەنگە دەڕۆم! ئێوارەیە. چەندین مامۆستامان گۆڕی!
ئێمەش وەکو ئەدگار گروپ، ئێستا بەتەواوی وازمان لەم سەر ئێشەیە هێناوە، دەچووین رێگای سێ سەعاتی و شەش سەعاتی هەولێر و دهۆکمان دەبڕی بێ ئەوەی یەک دەقە لە مەوعید دوا بکەوین، کە دەگەشتین سکرتێری فلانە پرۆفیسۆر یان دکتۆرە دەیووت ببورە لێرە نیە رۆیشت کۆبونەوەی هەیە! ئێمەش هێدی هێدی دەگەرایەنەوە، ئەمانە زۆری کێشا بەراستی باوی خۆی هیلاکی کردین!
کاک هیوا ئێستا پاییزە هەوڵبدە ئیمەیلەکان زیندوو بکەرەوە بەلام ئەمجارە بگەرێ بزانە کێ سەرۆک بەش و راگرەکانیان داناوە بۆ ئەوانی بنێرە پێیان بلێی بە فلانە سەرۆک بەش یان راگڕ بڵێ با کوردئایتی گروپ و زانکۆکان پێکەوە ئیش بکەن.

داری بێ‌ بەر بەو وەحەسێ‌ بۆ خۆت
نەلقت كێشن … نەپەڵ ئەخەن بۆت
داری بەرداری ئیتر بەرپەڵ بە
لەسەر خۆو وچان لەسەر خۆدەركە
تاژیرێك بەجێ‌ ئەچنێ‌ بارت...

سەد گەوج و چڵیش ئەدەن ئازارت
هەر بژین،
هاوار.

@کاک هاوار ماندوو نەبیت. بمبورە ئێستا ئەم پەیامەم دیت.
وابزانم هەموو نوسینەکانی من یەک شت یەکیان ئەخات: و[b]ەک کرێکارێکی بەردەست وەستایەک قسە ئەکەم کاتێک دێتە سەر هەندێ بابەتی گرنگ.نەک وەک ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژە[/b]. چونکە پرۆژەی دروستکردنی کوردستان/زمانی کوردی لە دنیای ٠ و ۱ دا بەڕاستی لە سەرەتادایە. بەڵام من باوەڕی تەواوم هەیە کە کەسانی دڵسۆز هەن وە ڕۆژێک لە ڕۆژان نەوەکانمان شانازی بە کارە سادەکانماوە ئەکەن.
کێشەیەکمان لە کوردئایتیگروپ ئەوەیە شتەکان/پرۆژەکان وەک خۆت ئەڵێ لەگەڵ وەرز دێن و جار و بارەش پایزیان هەیە.
@کاک/مامۆستا بڕیار سڵاو:
سوپاس بۆ بایەخپێدانتان و سوپاس بۆ نامەکەشت دەنا بەڕاستی سەردانی ئەم پرۆژەیەم نە ئەکرد.
۱. نامەکەی کە من ناردبووم بۆ بەڕێزانی زانکۆکانی کوردستان، هیچی تیا نەبوو تا بۆ جەنابتانی بنێرم. تەنها ئەو پەیامەی سەرەوە نەبێت کە لێرە نوسراوە بەڵام بۆتی ڕەوانە ئەکەم.
۲. بۆخۆی ئەم پرۆژەیە تەنها گرنگیەکەی ئەوەیە کەسێکی وەک ئێوە بتوانن هەندێ لەو شتانەی لای هەندێ لەبەڕێوەبەرانی ئێرە هەیە بیگەیەننە خوێندکارەکانتان. ئەوکات ئێوە و ئەوان بڕیاری ئەدەن کەڵک و شایانی توێژینەوەی هەیە یان نا.
۳. هەندێ لە پرۆژەکان لە کۆمێنتەکانی سەرەوە باسکراون بۆ نمونە: http://kurditgroup.org/comment/72586#comment-72586 وە کۆمێنتەکانی بەندە لەسەرەوە http://kurditgroup.org/comment/72583#comment-72583 کە بە ئینگلیزین. لێرە ئەوانەی من زیاتر پەیوەندی بە پێویستی بوونی نەخشەیەکی دیجیتاڵیەوە هەیە، کە بڕوام وایە جێگایەکی وەک کوردستان ئەکرێ دی-دیجیتاڵکردن بکات، واتە لە گوگڵ ماپسەوە ئەکرێ/ وەکراویشە، ئەندازیارەکانمان کارەکانیان جێبەجێ بکەن.
٤. پرۆژەکانی کوردئایتیگروپ، بۆ نمونە وەرگێڕانی ئوبونتو، ئەکرێ جوانترین دەستە گوڵی زانکۆ و بەشەکەی ئێوە بێت بۆ ئێمەو کۆمەڵگای کوردی
۵. یەکخستنی کیبۆردەکانمان، ستانداردکردنی نوسین و ڕێنوسی کورد و کۆدەکانی پشت پیتەکان، کە کوردئایتیگروپ پێشەنگە تیایدا، ئەکرێ سەرەتاترین و ئاسانترین و رەوانترین پرۆژەی هاوکاری زانکۆکەی جەنابتان و شارەزایانی ئێرە بێت.
٦. دڵنیام کەوا زۆر شت هەن ئێمەش لە ئێوەوە فێری بین، ئەمە زۆر گرنگە. تکام وایە پەیامەکە وا نەگات بەکەس کەوا کوردئایتیگروپ، جا چ شوناسێکی بۆ دائەنێیت داینێ، دامەزراوەیەک بێت پێویستی بە فێر بوون نەبێت. بۆیە پرۆژەکە ڕێگایەکی دوولایەنەیە.
۷. با تا ئێرە بەس بێت، ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوە بە ئینگلیزی ئیجاب ئەکات، ئەوا بۆتی وەر ئەگێڕم. دڵنیام هاوڕێیان قسەیان هەیە لەسەر هەڵبژاردەکانی من.
دوبارە هیوادارم پەیامەکە بۆ هەموومان بەم شێوەیە بێت:
کوردئایتیگروپ توانیویەتی وەک سەکۆیەکی ئازاد و کراوە و تا بڵێی ناچەقەبەستوو/decentralised group بابەتیانە لەسەر مەسەلە گرنگەکانی پەیوەست بە ئایتی کوردی بجوڵێت، بنوسێت، بجوڵێنێت وە بەڕاستی داهێنانیش بکات. وە ئەکرێ خاڵی بەستنەوەی ئەکادیمیای ئایتی کوردی بێت بە پەرەپێدەرانی کورد وە هەروەها خۆبەخشانی ئەم بوارە کە پێشوەچونێکی ڕاستەقینە لە بوارەکەی خۆماندا بکەین. وە ئەکرێ ئەم سەکۆیە ببێتە چاودێرێکی خۆبەخش وەک BCS یان هەر دامەزراوەیەکی تری هاوشێوە کە چاودێری ئایتی کوردی بکات و سەرچاوەیەکیش بێت بۆ توێژینەوە.
جا لەو دیدەوە نزیک بونەوەی ئێوە، چ بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، چونکە بەڕاستی من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە ڕێو ڕەسم و تەوقەو تەرتیباتی تێ کەوێت. با پرۆژەیەک بگاتە ئەنجام ئەوکات شەربەتێکی مێوژی ئەسڵی کوردی ئەخۆینەوە هەموومان پێکەوە.
بە هیوای هەڵبژاردنی یەکێ لە پرۆژەکان و ئاگادارکردنەوەمان لە سەرکەوتنی کارەکانتان، چ بە پرۆژەی کۆتایی ساڵی خوێندکار/قوتابیێکتان بێت یان بە دیاری کردنی قیچێک لە سەرچاوەکانتان بۆ پرۆژە ستراتیجیە گرنگەکانی بواری ئایتی کوردی، کە ئەکرێ هێشتا کوردئایتیگروپ پەی پێ نەبردبێت.
ڕێزم بۆ خۆت و سەرۆکی بەشەکەشتان.

کاک بڕیار ئەگەر سەیری ئێرەت کردەوە ئەمەش ببینە تکایە
http://www.kurditgroup.org/comment/72532#comment-72532

دوای سڵاو و ڕێز و دواکەتنێکی زۆر،
کێشەی زانکۆکانی کوردستان و عێراق بەگشتی، بەهەڵە تێگەیشتنە لە وشەی ئەکادیمیا. شێوازی خوێندن لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تا دواساڵی زانکۆ هەر هەمان شێوازە، مامۆستا دێتە ژوورەوە، وەک دکتاتۆرێک باس لە بابەتێک دەکات و دەچێتە دەرەوە. پرسیارکردن قەدەخە نییە، بەڵام تەنها شێوازی ڕادەربڕێنە لە پۆلەکاندا.

کێشەیەکی تریش، هەبوونی چەند دەیناسوورێک لە شوێنی بڕیاردان (کە فڕیان بە جمهوریەتەوە نییە!). خۆیان کە شارازا نیین لە بوارێک، گرنگی پێ نادەن و لەوانەیە ڕێگریشی بن.
وەک دەستپێکیش: دەتوانن، ئاگاداری هەموو قوتابی و خوێنداکارانی زانکۆکەتان بکەنەوە، ڕۆژانە لەگەڵماندا بەشداربن، لە سەکۆ پرسیار بکەن، هەواڵ بنووسن، هەواڵ بخوێننەوە، یان لە پۆلەکان هەفتەی جارێک یەک لە بابەتەکانی کوردئایتیگرووپ باس بکرێت.

بەپێی توانا ئێمەش لەگەڵتان دەبین

sopas bo hamo la
men damvist agar bekrit la zanesti andazyarah kani programer kalk vargerin
hazrem bo hawakari
ataprogramer@gmail.com

من وەکو خوێندکاری پرۆگرامسازی کۆیە توشی نا ئومێدی زۆر بوم ... ناوێکی گەورە و ناوەرۆکێکی زۆر وێران !
ڕێزم بۆ هەمو هەموتان

سڵاوو ڕێزم بۆ هەموو پێشنیارەكانی مامۆستایان منیش خوێندكارم لە پەیمانگە ی زانستی كۆمپیتەر هیوای سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم
_بەراستی لە پەیمانگەكەی ئیمە پڕۆژەی باش هەیە كە خوێندكاران ساڵانە كە تەخەرووج ئەكەن بەتایبەت ئەم ساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی باشیان پێشكەش بە خوێنداران كرد بەڵام خوێندكاری كورد هیوای پارەیەو بەس یان گڕگڕ ئەنوسێن بە( دائیرەیەك یا ئوتێلێك یان ڕیستۆرانتێك ...هتد..)كە داتابەیسێكیان بۆ بكەن بۆ ئەوەی كە تەواویان كرد پێی بفرۆشنەوە بۆیە پرۆژەی ئێمە لەم شتانە زیاتر تێناپەرێت.. ئەو پرۆژانەی ئەیكەن تەنها ئەتوانی بە كرین دەستت بكەوێت من خۆم ئەوەندە رامكرد بە دوای مامۆستای بڕۆژەكەمدا پێم گوناهە پۆستی بكەم بۆ خەڵكانێكی تر چونكە رێك وەكو پرۆژەی خۆیان پێشكەشی ئەكەنەوە لەزانكۆو پەیمانگەكاندا .