تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەرهەنگى ز.کورد بە PDF

ئامانج

ئامانج

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

 

چاپی دووەمی فەرهەنگی ئایتی بە شێوەی پی دی ئێف کە لەلایەن زانستپەروەرانی کوردەوە ئامادە کراوە، ئەم فەرهەنگە دواتر لەلایەن ئەکادیمیای کوردی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی لەسەر کراوە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوکردنەوە، لەسەر ئەرکی خۆیان لە چاپیان داوه.
دانان: زانستپەروەرانی کورد
پێداچوونەوه: ئەکادیمیای کوردی

کاک دیاکۆ لە یاگەى زمانى کوردى،بە شێوەى پی دی ئێف دایناوە،هیوادارم هەردەم سەرکەوتوو بێت،

بۆچوونەکان

دەستخۆشی بۆ ئەو کەسانەی بە فەرهەنگی زانستپەروەرانەوە ماندو بوون، خەرمانتان هەر لە بەرەکەتدا بێت.

دەستتخۆش کاک ئامانج وەدەستی یەک بەیەکی ئەوکەسانە خۆشبێت کەپێوەی ماندووبوون بەڕاستی فەرهەنگێکی زۆرنایابە.

دەستخۆش کاک ئامانج بۆ ئەم بابەتەوە، بێگومان فەرهەنگێکی زۆر پێوستە ، هیوادارم هەموو ئایتی دۆستان سود لەم فەرهەنگە وەربگرن بۆ فێربوونی وشە و زاراوەی ئایتی.

کاک ئامانج، سوپاس بۆ گواستنەوەی ئەو بەستەرە. هیوادارم چاپی داهاتوو دوو هێندە زاراوەی تیا بێ..

دەست خۆشی بۆ کاک ئاراس و کاک دیاکۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی بە دروستکردنی ئەم فەرهەنگەوە ماندوو بوون بەڕاستی جێگەی دەست خۆشیە. فەرهەنگێکی درشت و پوخت و ڕێک و پێکە. ئەگەر هەڵە نەبم زۆر لە هاوڕێیان نەیان توانی دەستیان بە وەشانی 1 بگات بەڵام خۆشبەختانە ئەو کێشەیەش چارەسەرکراوه و ماندوبونی پێوە دیارە هەر سەرکەوتوبن.
دەستی تۆش خۆش کاک ئامانج بۆ گواستنەوەی هەواڵەکە.

دەست و پەنجەی کاک دیاکۆ و برادەرانی زکورد خۆش بێت ماندوو نەبن، من دوو دانە لە کتێبەکەم هەیە، ئیشێکی نایابیان کردووە.

دەستت خۆش کاک ئامانج، بژین.

هیوادارم هەردوو چاپەکە بکرێت بە بەرنامەیەکى وەرگێرى و ساڵانە نوێ بکرێـتەوە دەبێتە باشترین فەرهەنگى کوردى
دەستان خۆش بێت

دەستان خۆش ماندوبونی پێوەدیارە. هەندێ تێبینی بچوکم هەبوو لەسەری بەتایبەت پ.د.ف کە، هیوادارم لە چاپەکەدا بەوشێوەیە نەبێت.
یەک: باشتر بوو ئەگەر تەیبڵێک بکرایە بۆ ووشەکان ئاسانتر ئەبوو بۆ بەکارهێنەر
دوو: ڕوکاری بەرگی یەکەمی فەرهەنگەکە سپی و سادەیە، بەوهیوایەی چاپەکە وانەبێ.
سێ: "پێداجونەوە و ‌هەڵسەنگاندن" نوسراوە لەسەر بەرگی یەکەم، بەبۆچونی من هەڵسەنگاندن پیویست نەبوو. نازانم مەبەست لەهەڵسەنگاندن چیە لەوێدا؟
دیسان دەستخۆشیتان لێئەکەم.

وەڵام:
یەکەم:پێشنیارێکى جوانە،
دووەم:نەخێر وا نییە کاک هێمن کاتى خۆى قسەى زۆر لەسەر کرا،لە [url=http://zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=167&p=1]مەکۆى ز.کورد وەک لەم پەیامە دیارە[/url]،کاک هونەر شتێکى جوانى دروست کرد،لە پەڕەى دوو لەو پەیامە هەیە :)
سێ: لەوانەیە کاک ئاراس وەڵامى لابێت کاک هێمن،

بژین،

سوپاس کاک ئامانج بۆ وەڵامەکانت.

بەستەری PDF ەکە کارناکات تکایە کەسێک چاکی بکات.

چاکم کرد کاک هیوا. نوێ کراوەتەوە، بەرگەکەش خراوەتە سەری

دەستان خۆش

ئەمنیش دەستخۆشی و ماندوونەبوونی له هەموو ئەو بەڕێزانه دەکەم که خۆیان بەم کاره ڕەنگینەوه ماندوو کردووه.
پرسیارێک: دیاره دەزانم که جێگای ئەم پرسیاره وێبگەی ز.کورده بەڵام من لەوێ ئەندام نییم و بۆم ئاسانتره هەر لێره پرسیارەکەم بنوسم. بەدوای وشەی Electronicدا گەڕام که بۆ نموونه له Electronic filesدا بەکار دهێنرێ، بەڵام نەمبینییەوه! ئایا ئەم وشەیه لە بیر چووه یان هۆیەکی تایبەتی هەیه لەوەی که نەخراوەته ناو ئەم فەرهەنگەوه؟

بەڕێز شاودێر، پرسیارەکەت جێی خۆیەتی، زۆر وشە و زاراوەمان هەیە لەویا نیە، ئەو چاپە تەنیا ١٧٠٠ وشەیەکی تیایە، بۆ خۆت دەزانیت کە فەرهەنگی ئەو بوارەش ئەمڕۆ چەند فراوانە. وەکو کەسێک کە لەو پرۆژەیەدا کارم کردوە، هیوا دەخوازم و کاریشی بۆ دەکەم کە لە داهاتووی نزیکدا بە ئاستێکی بەرزتری ببەین و دوو هێندەی ئەوەی ئیستا وشەی بۆ زۆر بکەین.
ڕێزم

كـــــــــــــــــــارێكی زۆر پیرۆزە ! پێویستە كە زوو لە بەری بكەین !دەست خۆش كاك ئامانج هەروا كاك ئاراسی بەرێز