ئێستا نەخشەکانی گووگڵ ئامادەیە بۆ ئای ئۆ ئێس
ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی یەکەم ،گووگڵ وەشانی یەکەمی نەخشەکانی (Google Maps) ی خستە ناو کۆگای نەرمەواڵەکانی ئەپڵ (App Store) ئەم نەخشەی گووگڵ لەدوای ئەوە ھات کۆمپانیای ئەپڵ لەوەشانی نوێیەکەی ئای ئۆ ئێس ٦ دا نەخشەکانی گووگڵی لابرد و نەخشەیەکی تری لە جێگای دانا کە بەکارھێنەرانی و خودی ئەپڵیش لێی ڕازی نەبوون
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
فاتیحایەک!
خوا لە گوناهەکانیان خۆش بێت.
ئەمەش بە گەورەترین شکست دادەنرێت بۆ ئەپڵ مەسەلەیەکی کوردی هەیە دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی بکات
گۆگڵ بە دوو شت بەناوبانگە
یەکەم بە مەکینەکانی گەڕان
دووەم بە نەخشە سەرسوڕهێنەرەکانی
ئیتر کەسی تر ناتوانێت لەم دوو بوارەدا شان لە شانی گۆگل بدات
بەڕیز کاک ئەبدول ٣٣٠ ، کە yell.com ماپی دانا و بەتایبەت 3d city , زۆر لە گوگڵ ماپ بەهێزتر بوو ، نەک تەنها بۆ ڕۆژئاواو ئەمەریکا بەڵکو بۆ کوردستانیش ، نەخشەکانی کوردستان هەمووی هی ٢٠١٠ و ٢٠١١ بوون کە ئەوکات ئەیکردە هی ئەو ساڵە ، من زۆر سوودم لێ بینین ، وەک 3D شارەکانیش ، بە سیستەمێکی جیاواز لەوەی گوگڵ دروستکرابوون ، پشت نەبەسرابوو بە google sketchup ( ئێستا بەشێکە لە Trimble Building ) . بەڵکو بە شێوازێکی زۆر تایبەت بوو کە نەک تەنها بیناکان بەڵکو هەموو دارەکانیش کرابوون بە ٣دی . زۆر زۆر بە داخەوە یاڵ ئەوی لا برد و ئێستا ئەویش گوگڵماپ بەکار دەهێنێت ، نازانم هۆکارەکە چییە ؟ لەوانەیە لایەنی ئابووری بێت یان ئەمنی . بەداخەوە ئێمەش لە کوردستان گەورەترین زیانمان لێ کەوت چوونکە باشترین و نوێترین نەخشەمان لا نەما و گەڕاینەوە بۆ گوگڵماپە حەیاتەکە .
[url=http://2.bp.blogspot.com/_Fbk8IlxNQXM/TBlqPl0QpwI/AAAAAAAAERI/KseofllgiO8/s1600/Yell_Beta_Photo_Real_3D_Cities_UK.bmp]نموونەیەکی یاڵ[/url]
گوگل کارێکی باشی نەکرد کە ئەو ئەپەی خستە ناو ئەپەکانی ئەپل ، چونکە تەنها شت کە لە ئایفۆن سودیکی راستەقینەی هەبوو گوگل ماپ بوو دوای لابردنی شتکتێکی باشی بەسەر ئەپل هێنا و ئەو کاتە خەلکێکی زیاتر رویان دەکردە ئەندرۆَید بە نەمانی گوگل ماپ لە ئەپل