تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایە ویندۆزی ٣٢ بتی یان ٦٤ بتی خێراترە ؟؟؟ویندۆز ٧

lovekurdistan

Lovekurdistan

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

ئایە ویندۆزی ٣٢ بتی یان ٦٤ بتی خێراترە و گەر بتوانن بۆچی ؟؟

خۆم ٣٢ بتی بەکارئەهێنم لەویندۆز ٧
بەلام نوسراوە لە system type:32-operating system ,x64 based processor

و هەندێک لە system requirements
نوسراوە 4GB of RAM(8Gb recommended)
تێناگەم مەبەستی رام ئەبێت ٤ بیت یان ٨ ؟؟

[url=http://www.pcworld.com/article/181110/which_windows_7_is_right_for_you_32_bit_or_64_bit.html]Which Windows 7 Is Right for You -- 32-Bit or 64-Bit?[/url]

وەک ئاماژەت پێداوە ، پرۆسێسەرەکەت ٦٤ بتە ، واتە ئارکیتێکچەری هاردوێرەکانت ٦٤ بتین ، زۆر ڕاسترە ویندۆزەکەشت ٦٤ بت بێت . "خێرایی" وشەیەکی لاستیکییە و بە پێی شیوازی بەکارهێنان و ئەو سۆفتوێرانەی کە بەکاریان ئەهێنیت لە هەمان کاتدا ، ماناکەی ئەگۆڕێت . بە شیوەیەکی سادەتر " ٦٤ بت وەک ئەوە وایە سەیارەیەکت پێ بێت هەرچوار تایەکەی لەسەر مەکینە بن ٤*٤ ، بەڵام ٣٢ بت تەنها دوانیان ، لەوانەیە لەسەر جادەی ئەسفەڵت ٣٢ وەک ٦٤ بت بڕوات ، بەڵام کاتێک ئەکەویتە سەر جادەی قوڕ ، شتەکان ئەگۆڕێن " .
زانستیانە:
٣٢ تەنها سەپۆرتی ٤ ‌گب ڕام ئەکات و تەنها تا ٣.١٢ بەکار ئەهێنیت بە ئەکتڤی . بەڵام ٦٤ بت ئەتوانێت تا ١٦ گب ڕام سەپۆرت بکات.
لە ڕوی سێکیورتییەوە هەموو درایڤە ٦٤ بتەکان بە شیوازێکی دیجیتاڵ مۆرکراون .
لە کاتی کردنەوەی زیاتر لە پرۆگرامێکی ئاڵۆز ، بە تایبەت ئەوانەی کاریگەری زۆریان لەسەر مێمۆری گرافیک هەیە ، وەک فۆتۆشۆپ و ماکس و کاد هتد... ، ٦٤ بت زۆر بەتواناتر مامەڵە ئەکات .
بۆ بەشی دووەمی پرسیارەکەت :
بە ٤گب ڕام کار دەکات و کێشەی نییە بەلام ئەگەر ٨گب ڕام بێت، باشتر کار ئەکات .
[b][url=http://www.makeuseof.com/tag/how-to-choose-between-32-bit-64-bit-windows-7-operating-systems/]سەیرێکی ئەم لینکە بکە[/url][/b]
----

دەست خۆش کاک ئارام زۆر سوپاس وائەکەم بە ٦٤ بتی و رامی کۆمپیوتەرەکەم ٤ گێگایە

لە بەشی دووەم واتا ئەمە دروستە رامەکەم ٤ گێگایە
http://www.adobe.com/products/aftereffects/tech-specs.html

لە سەر دەنک و ئەندازەی/پێکهاتەی ناوکی سیستەم لە ویندۆزدا مەگەر چەند ڕووکەشییەک بێت، ئەگینا ٣٢ بۆ ٦٤ مێژووەکەیان وە خودی پڕۆژەکە لەوە زۆر زیاترە.
http://en.wikipedia.org/wiki/64-bit_computing
بەڵام با لە ویندۆزیش هەر ٦٤ دامەزرێنە، گەر پێداویستییەکانیت دەستەبەرە!؟

بژین