تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

پڕۆژەی وەرگێڕانی تویتەر (Twitter) بۆ زمانی کوردی

Hozhan

Hozhan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔154۔ )

 

پاش تێکووشانێکی زۆر لە بەکوردی کردنی تویتەر، دوێنێ بەفەرمی زمانی کوردی سۆرانیش لەپاڵ زمانی کرمانجی زیادکرا.
لای زۆرمان ڕوون و ئاشکاریە ماوەیەک لەمەوەو بەر تویتەر زمانی کوردی زیادکرد بۆ سیستەمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی تر، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڤاڵانی کوردی کرمانجیش هەمان داواین ناردبوو پێشتر بۆ بەکوردی کردنی تویتەر لەگەڵ برایانی سۆرانی، لێرە کێشەک درووست بوو کە بە کام زاراوەی کوردی بێت تویتەر، بەڵام پاش تێکۆشانێکی زۆری برایان توانرا هەردوو زاراوە کرمانجی و سۆرانی زیادبکرێت.
بۆ هەر وەرگێڕێک کە ئارازوویتی بەشدار بێت لە وەڕگیڕان لەم[url=http://translate.twttr.com/home] بەستەرە[/url] بچۆ ژوورەوە زمانی کوردی هەڵبژێرە، دەست بکە بەوەڕگێران.

گەر هاتوو تۆ پێشتر لە سیستەمی وەڕگێران کارت کردبێت لەزمانی تر بۆ نموونە لەبەشی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی کرمانجی، بەڵام ئارەزووتە بەشدار بیت لەبەشی وەڕگێران لە بەشی کوردی زمانی سۆرانی، تکایە لەم [url=https://support.twitter.com/forms/translation]بەستەرە[/url] هەڵبژاردەی دووەم هەڵبژێرە (A feature improvement) داوای گۆڕینی زمانەکە بکه (Want to switch language)، لە ماوەکی کورت وەڵامی داوایەکەت بە ئیمەیل پێدەگات، گەر بۆیان جێبەجێ کردی، تەنها لە تویتەر بچۆ دەرەوەوە و[url=http://www.wikihow.com/Clear-Your-Browser%27s-Cookies] وێبگەڕەکەت پاکبکەرەو[/url] دووایی دووبارە چوونەناو جێبەجێ بکە لە سیستەمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی تر، ئینجا زمانی کوردی ناوەڕاست هەڵبژێرە، بەم جۆرە تۆ بەشدار دەبیت لەتیمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی کوردی سۆرانی.
لێرە دەتوانن سەرجەم بۆچوونەکان دابەشکەین گفتووگۆی ووشەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی باس بکەین، یاخوود لە[url=http://translate.twttr.com/cms/node/2882]سەکۆی تویتەر[/url].
سەرکەوتوو بوون.

بۆچوونەکان

دەستخۆش دوبارە، وابزانم بە هەدەر نەچوو ماندوو بونەکانمان.

دەست خۆش بەڕێز هۆژان

http://translate.twttr.com/twitter/pending?sort=Oldest

دەتوانیت لەم بەستەرەی سەرەوە هەموو وشەکان ببینیت.
یەک پێشنیار/ داواکاریم هەیە زۆر هیوادارم لەسەری ڕازیبین، ئەویش با ناوی مانگە کوردییەکان بەکاربێنین. تاموچێژێکی زۆر تایبەتی هەیە

کاک هۆژان@ چاکم کرد، بۆ دانانی لینک تەنیا ئەو وشەیەی دەتەوێ ببێت بە لینک بینوسە و پاش ئەوە ئیشارەتی بکە دوای ئەوە کرتەیەک لە شەشەم ئایکۆن لەلای چەپەوە بکە ئیتر لەوێدا لینکەکەت دابنێ و Insert هەڵبژێرە، ئیتر ئەو کێشەی کۆدانە ڕوونادات.
من کرتە لە HTML کرد ئەوجار کۆدەکان دەرکەوتن بۆم چاککرا.
هیوادارم هاوڕێیانی تریش بەوشێوەیە بەستەر دابنێن زۆر خێراو بێ گرفتە.
[b]ببورن هاوڕێیان ئەو کۆمێنتانەی دەربارەی ئەو کێشەیە بوون، لامبردن، ئەگەر بەوشێوەیە بەسەتەرەکان دابنێن ئەو کێشانە ڕوونادات.[/b]
سەرکەتووبن

تکایە ئەو وەرگیڕانەی بە دڵتانە ، Voteــی بکەن.

بژین،

کاک زەندی، من بەسترم کردوون بەو شێوەی تۆ ئاماژەت پێکردووە.
خۆ مانگی کووردیەکان خۆشترە، بەم شێوە.
١ ڕێبەندان Jan
٢ ڕەشەمێ Feb
٣ نەورۆز Mar
٤ گوڵان Apr
٥ جۆزەردان Mai
٦ پووشپەڕ Jun
٧ خەرمانان Juli
٨ گەلاوێژ Aug
٩ ڕەزبەر Sep
١٠ گەڵارێزان Oct
١١ سەرماوەز Nov
١٢ بەفرانبار Dec

Retweeted = جریواندم (ئەمە خۆت)
Retweeted = جریواندی (ئەمە ئەو)
Tweet = جریوە
Retweet = بجیریوێنە یان جریواندنەوە, خۆ ئەمەش لەوەیە ببێت (جریوەجریو)
Twitter = جریوەر
Retweets by you = جریواندنەوەکان لەلایەن تۆ

پێم باشە تویتەر وەک خۆی بمێنێتەوە چوونکە تازە وا ماڵپەڕەکە بەو ناوە باو بووە وەک ئەوەی لە زۆرینەی زمانەکانی تر هەر تویتەرە ، نموونە گەر فەیسبووک ڕۆژێ کرا بە سۆرانی ئایە ناوەکەی دەکرێ بگۆڕدرێ لەکاتێ ١ ملیار بەکارهێنەری جیهان دەڵێن فەیسبووک ، گەر دەشی گۆڕن ئەوا لەسەرە پڕۆژە بنووسرێ جریوەر دەکرێ بە سۆرانی گەر ئەمە لەهەر کوردێکی دەرەوەی کوردئایتیگرووپ بپرسی کتومت لێت ناگا!!!

پێم باشە ووشەی Twitter دەستکاری نەکرێتت تکایەەە ، ئەوە ناوی ماڵپەڕەکەیە.

بژین،

وا باشە بۆ about twitter یاخوود contact twitter وەک ئەمە بنووسرێت، دەربارەی تویتەر، پەیوەندکردنی بە تویتەر، چونکە لەزمانەکانی تریش کە وشەی تویتەر وەرگێڕدراوە بۆزمانی خۆیان، بەڵام ئەوەی تایبەت بێت بە کۆمپانیاکە ناوی تویتەریان بەکارهێناوە.
بەڵام بۆ کردارەکانی تر بەکوردی بێت جوانترە، تۆ ناکرێت بنووسی تویتێکی نوێ بنووسە، بەڵام دەکرێت بڵێی (جریوەکی نوێ بنوسە).

من تەنها مەبەستم ناوەکەیە ئەوانی تر وەک جریوە شتێ زۆر جوانە و پێم باشە.
بژین،

جریوە، تکایە ڕێنووس لە بەر چاو بگرن.
[url=http://zkurd.org/diyako/renus/]http://zkurd.org/diyako/renus[/url]

دیسان ئەگەڕێینەوە سەرەتا! کاک بەردەقانی چۆن فێری ئەم دەستەواژەیەی کردم!!!
تکایە با هەڵگێڕانەوە نەکەین باتەنها وەرگێڕان بۆ زمان بکەین! کاتێک لەزمانی ئێمەدا شتێک نیە بۆ خۆمانی بەسەردا بسەپێنین و دواتر سەقەت!
باشە وەک بەڕێز لاوەند ئەڵێ کەواتە فەیسبوکیش بکەن بە کتێبی دەموچاو!!

پێوسیتە تەجروبە لەوانەی پێش خۆمان وەربگرین، عەرەب ناوی کۆمپیوتەریان نا (حاسوب) کەچی خەڵک هەر ئەڵێن کۆمبیوتەر، بەڕای منیش ئەگەر وڵاتێک یا زمانێک داهێنانیکی گەورەی کرد، شایانی ئەوەشن، وشەیەک لە زمانەکەیان بسەپێ بەسەرمانا، هەوروەکو وشەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئۆتۆمبیل و سەدان وشەی تر.

یان من نازانم یان سیستمەکە زۆر سەقەتە و لێی تێناگەم ، ئێستا ئەوە 10 دەقەیە ئەگەڕێم تا بدۆزمەوە کە نەکرابێتە کوردی ، هەق وابوو هەڵبژاردنێک هەبووایە بۆ ئەوانەی تا ئێستا پێشنیاری بۆ نەکراوە ، یان ئەوانەی پێویستیان بە پێداچوونەوە.
دووای LAunchpad حەیفە.

بژین.،

چوونکە ئێستا تەنها بەشی ([url=http://translate.twttr.com/glossary_project/pending]Twitter Glossary[/url]) لەبەردەستدایە بۆ وەرگێڕان، وە سەدا ١٠٠ تەواو بووە ئەم فەرهەنگۆکە بۆیە وایە، یاخوود یەک بە یەک کلیکیان لەسەر بکە لە ([url=http://translate.twttr.com/glossary_project/pending]Twitter Glossary[/url]) ئەوانەی وەرگێڕدراوە، گەر هەڵەی ڕێنووسی هەبوو یان بە شێوەکی تر بنووسی دووبارە وەرگێڕی بۆ زیاد بکە، یاخوود دەنگیان لەسەر بدە.
بەڵام گەر تۆ ئارازووتە وەرگێڕانی زیاتر بکەی سەردانی [url=http://translate.twttr.com/twitter/pending]ئەمە[/url] کە ناسراوە بە ([url=http://translate.twttr.com/twitter/pending]Twitter.com[/url])ئەمە دووەم فەرهەنگۆکە دوای ([url=http://translate.twttr.com/glossary_project/pending]Twitter Glossary[/url]) بکە.
widget = ئامراز
widgets = ئامرازەکان
follow = شوێن کەوتن
Followers = یاوەران
Follower = یاوەر
Followers_me = یاوەرانی_من
Following_me = دووام_دەکەوێت
Following = شوێن کەوتوو یان دووای دەکەویت

من لەگەڵ ئەو مانا کوردیەی widget نیم.

بژین،

کامیان باشترە؟
Configure a search widget واتا بیکەیەن بە (سازدانی ویدجێتەکی گەڕان) یان (سازدانی پێداویستیەکی گەڕان)، کامیان مانا بەخشە خەڵک تێی دەگات؟

من وەک خۆم و چەنی تریشم بینیوە(کورد) هەر ویدجیتەکە بنوسرێت .
باشە کەسێ تر ئەو لینکە چۆن بدۆزێتەوە کە ویستی زیاتر بکاتە کوردی؟ مەبەستم ئەمەیە:\
http://translate.twttr.com/twitter/pending
خۆ هەڵبژاردنێک نیە بڵێ بچۆ بۆ ئەوێ.

بژین،

عەرەبەکان ئەمەیان بۆ داناوە (التطبيقات المصغرة) وە لە فەیس بووک (الأدوات) بەکارهێناوە لەبڕی widgets چونکە ڕاستی زەحمەتە خەڵک تێی بگات بەم شوێوەی widgets هەر مانای دێڕەکەش ئاڵوز دەکات.
بەڵام دەتوانین لەبڕی ئەم ٣ دانە یەکێکیان هەڵبژێرین.
پێداویستی - پێداویستیەکان
کەرەستە - کەرەستەکان
ئامراز - ئامرازەکان
خۆی لەڕاستی ئامراز جوانترە، چونکە widgets وەک ئامرازێک ئیش دەکات کەباکاری بهێنیت شتی پێ درووست بکەی.
ئاخر دەنگ دان کەم دراوە لەسەر وەرگێڕانەکەت، خۆی خۆکارانە فەرهەنگۆکی تر دەردەکەوێت دووای ئەوەی فەرهەنگۆکی یەکەم گشتی وەرگێڕدرا وە دەنگ درا لەسەر وەرگێڕانەکان، بەڵام تا ئێستا ئەو دەنگە زۆرانە نەدراوە تاوەکوو فەرهەنگۆکی دووەم دەرکەوێت.

دەست خۆش، وایە ئامراز جوانترە.
دەی با هەموو بکەوینە دەنگدان.

بژین،

باشە، دەست خۆش، من ئێستا گشتیان ئەکەمە ئامراز.

من هیچکام لەو وەرگێڕانانە بەڕاست نازانم! چونەکە بەڕاستی ئەو واتایانە نابەخشن کە لەشوێنی خۆیدا ولەسەرەتاوە بۆ زمانی ئایتی بەکار هاتوە! ئاخر خۆ ئەمە مەشکە ژەنین نیە پێش 2700 ساڵ ئێمە بومانە و ئێستا وەریگێڕینەوە سەر زمانەکەی خۆما. لەگەڵ ڕێزم بۆ بەڕێز هۆژان ئاخر کەی Follower واتای یاوەر ئەدات؟

کاک هێمن تۆ پێمان بڵی Follower مانای چیە؟
یان پێم بڵی یاوەر - یاوەران مانای چیە؟
من ئەوانەی سەرەوە کە دام ناوە تا گفتووگۆی لەسەر بکەین.
دەتوانین واش بڵیین، (دووای دەکەوێت)
خۆی لەڕاستی بەکارهێنانی زۆر ئاڵۆزە بەتایبەتی لە تویتەر.

ئەی بیکەین بە چی؟

بژین،

ئاخر کێشەکەمان ئەوەیە بیکەین بەچی؟ خۆ Follower ئەکرێ بتورێ کەمێک لە شوێنکەوتو نزیکە بەڵام هێشتا واتای تەواو نادات بەدەستەوە!
باشە لایک بۆ هەر لایکەو خەڵکیش تێی ئەگات؟

Follow شوێن کەوتن، Following شوێن کەوتوو، خەریکە شتێکی لێ درووست دەبێت، ئەمەیان گوونجاوە.

کاک هۆژان، شوێنکەوتن، شوێنکەوتوو، ئەمانە بەسەریەکەوە دەنووسرێن.

هەروەها هیوادارم برادەران لەگەڵ زیادکردنی وشە لە وەرگێڕانی تویتەر، وشەکە بۆ دیکتیۆش زیاد بکەن. بەمجۆرە دوو کێشکەی دەکوژین.

هەربژیت کاک بڕوا، زۆر گونجاوە.
بزانین بۆ Follower , Followers هەر یاوەر، یاواران دابنێن یان شتێکی تر، زۆر گرنگە لێک دووربن لەگەڵ وشەی شوێنکەوتن، شوێنکەوتوو، چونکە ئەم ٢ مانایا دەتوانی لەسەر خۆتی جێبەجێ بکەی، بەڵام بۆ ئەوانەی دوات دەکەوەن ناتوانی بەکاری بهێنیت چونکە تێکەڵی زۆر درووست ئەکات.
یاوەر ، یاوەران، یاوەرانت یاخوود یاوەرەکانت. دەگوونجێت و بێ کێشە دەکەوێت ناو دێڕەکە.

کاکە هۆژان ماوەیەک لەمەوپێس منیش ڕوبەڕووی هەمان کێشە بومەوە نووسیبووم شوێنکەوتووان بەڵام دوای گۆڕیم بۆ هەواداران و لایەنگران. وە سەبارەت بە ووشەی twitter نووسیبووم جریوە بەڵام ئەو کات یادی بەخێر کاک زمانیار ئەم پەیامەی نووسیبوو::
سڵاو،
[b]بەڕێزان فەیسبووك و تویتەر ناون و لە وەرگێڕاندا هەروەك خۆیان دەمێننەوە و نابێت واتاکانیان وەرگێڕین، وەکچۆن ناوی کەسەکان نابێت واتاکانیان پاچڤە بکرێت، ئەوانیش وان ![/b] هەر بژین!
منیش بۆچوونی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگت بۆ follow = شوێنکەوتن

Follower:
شوێن کەوتوو، چاولێکەر، پەیڕەو، لاساکەر، دواکەوتە، پێگرتی، دوکەڤتی، تەک کەوتە، پاش ڕۆ, [b]لایەنگر[/b]
بۆخۆتان سەرپشک بن. بەڵام پێم وانیە یاوەر (=هاوڕێ، یارمەتیدەر) دروست بێت.

دەستەكانت خۆش بێت كاك هۆژانی بەرێز براستی كارێكی نایاب ئەكەیت.هەر بژیت

کاک هەردی، خۆی فەیسبووک لەگەڵ تویتەر ٢ شتی جیاوازن، لەفەیسبووک تەنها ناوی کۆمپانیایە، شتێک نیە لە فەیسبووک بڵێت، فەیسبووکێک بنێرە، یان فەیسبووکێکم بۆ بکە.
بەڵام تویتەر هەم ناوی کۆمپانیایه وەهەم کرداریشە، دەکرێت بڵێی ناوەندی یارمەتی تویتەر، بەڵام لەکردار بەکارهێنانی ناوی کۆمپانیا ڕووخساری دێڕەکە ئاڵۆز دەکات، دەتوانی بیگۆڕی بە، جریوە یان جریواندنەوە، جریوێندراوە، ناکرێت بڵێی توێنتراوە، تویتراندیەوە، ئەمە دوو شتی جیاوان، ئێمە ناوتی تویتەر هەر وەک خۆی دەهێڵینەوە کە تایبەت بێت بە کۆمپانیا، بەڵام بۆ کردارەکان دەتوانیت بیگۆڕین مانای کوردی بەکاربهێنین.
هاواداران شتێکی گوونجاوە، ئاسانیشە لەبەکارهێنانی.
هەوادار، هەواداران، هەوادارەکانت، هەوادارەکانی، هەوادارت، هیتر...
گەر بەم شێوە بێت جۆر گوونجاوە گشتی.
Follow دەبێتە (شوێنکەوتن)
Following دەبێتە (شوێنکەوتوو)
Follower دەبێتە (هەوادار)
Followers دەبێتە (هەواداران)

کاک هۆژان "یاوەر" هەڵەیە، یاوەر ئەوەیە کە هاوگەشتت، هاوکردارێکی کاتیت، یاخود ڕێنیشاندەرێکی کاتییە، یاوەر ئەو Follower ـەی تویتەر نییە.
Follower :: شوێنکەوتوو،
Followers :: شوێنکەوتووان،

تکام وایە ڕاستی یان چەوتی وەرگێڕانەکان بەوە هەڵ نەسەنگێنن کە کەمێک ئەستەم بن لەسەر زمان.

کاک هۆژان زۆر هەوڵم دا بۆ ئەوەی زمانەکە بگۆڕم لە (kurdish (Northern بۆ (kurdish (Central ئەوەى نووسیوتە جێبەجێم کرد بەڵام گۆڕینی زمانم ناداتێ هەر کە نامەکەم بۆ دێ ئەمە نووسراوە
Hello dilan_kurdistan!

Thank you for sending us your feedback. Rest assured, we will review this report and contact you, should we require any further information.
Please don’t hesitate to let us know if you encounter any further issues.
Happy translating!
The Twitter Translation Center Team
@translator
دواتر ئەوەى نووسیوتە جێبەجێی دەکەم هەر بێ سوودە...

کاک بڕوا، دەست خۆش وای لێدەکەین.
کاک دیلان، ئەم ئیمەیلە ئەوەیە کە دڵنیات دەکەنەوە داواکەیان بەدەست گەیشتووە، چاوەڕێی وەڵامیان بکە.
کاتێک بۆت جێبەجێکرا، ئیمەیلێکت بۆ دەنێرن کە زمانەکەت گۆڕدراوە، کەی ئەم ئیمەیلەت پێگەیشت ئەم کاتە دەتوانی بەشداربیت لەتیمی سۆرانی.
ناوەڕۆکی نامەکە بەم شێوەیە.
As per your request, we have changed your language settings in the Translation Center to Kurdish (Central.)

باشە هەوادار واتای چیە! ئەزانن هەوادار فارسیە؟ بەڕای من زۆر زۆر باشترە هەر بە Follower بمێنێتەوە و نەبێ بە هەوادار، کاکە ئەم کارانە زۆر هەستیار و مێژوین وە زۆر ئەکەوێت لەسەرمان ئەگەر هەڵە بکەین. ئەگەر ئەتانەوێ زمانی کوردی بە دنیا ئاشنا بکەن ئەوا ئەبێ بۆ کوردی وەربگێڕین نەک بۆ زمانێکی بێگانەی تر ئەویش چی ؟عەرەبی، فارسی یا تورکی!!
لەگەڵ ڕێزم

کاک هێمن، هەوادار دانەندراوە، ئەمە وەک پێشنیار بوو.
بەم شێوەیە ئێستا.
Follow شوێنکەوتن
Following شوێنکەوتوو
Followers شوێنکەوتووان
Follower شوێنکەوتوو

Follow :: شوێنی بکەوە (چونکە فەرمانە)
Following :: شوێنکەوتن (چونکە ناوە)

بژین.

Follow :: شوێنی بکەوە (چونکە فەرمانە) بەمانای جێگای بکەوە نایەت
بەڵام ئەمە.
بۆ ئەم مەبەستەی تۆ ئەمە دەبێت (شوێنکەوتنی Zara)

ئیتر بووە موحازەرەی ریزمانی کوردی پڕی پرۆفیسۆرە ، ووشەیە دابنێن و نەجاتمان دەن، بە زاتی خووا لەمەودوا چیم زیا کرد یەک ووشەی ناگۆرم.

بژین،

من ئیشێکی زۆر ئاسانم گرتۆتە ئەستۆ چی وشەیەک لە تویتەر وەرگێردرابێت و لە دیکتۆ نەبێت من ئەیگوازمەوەبۆ دیکتۆ.

کاک جوتیار ڕوونکراوەتەوە لەسەرەوە.

Following شوێنکەوتوو
Followers شوێنکەوتووان
Follower شوێنکەوتوو
بەڵام بۆ Follow ئەمە بەبڕوای من فەرمان نیە تاکوو شوێنی بکەوە بۆی دابنێی، چونکە لە تویتەر Follow فەرمان نیە تویتەر لەسەرت بکات بڵی دەبێت ئیلان دووای بکەوەی، لە تویتەر بەبیری من وەک پرسیارە واتا دەتەوێت دووای بکەویت یان نا، فەرمان نیە ئیلان دەبێت بەدووای بکەوی، واتا وەک هەڵبژاردنە حەزت لێیە دووای بکەوی یان نا.
بۆیە بەبڕوای من بۆ Follow شوینکەوتن زۆر گوونجاوە، بەڵام شوێنی بکەوە، وەک مانایەک دێتە بەرچاو شوێنی یەکێک بکەیە بێت لەتەکتەوە دانیشێت، ماناکەی وەک ئەمە دێت "جێگای بکەوە".

موحازەرە و شت نییە، تەواوی ئەو بەرهەمانەی بە کوردین دە بەکارهێنەری بەردەوامیان نییە، دوو ڕۆژی تر وەرگێڕانی تویتەر تەواو دەبێ خودی وەرگێڕەکانیش بە کوردی بەکاری نابەن، ئیتر یاڵای دەکرد تابیع و موتابیعتان دادەنا، کێشەی ئێمە ئەوەیە هەر دەمانەوێ ئیشەکە بەڕێ بکەین و ئەوەی تر بەتەمای خوا و پێغەمبەرەکەی.

سەرکەوتووبن لە وەرگێڕان.

بەرای من شتێک کە زۆر زۆر گرنگە بۆ ئەم کاتە ئەوەیە کە بە دەست و بازوی کەسانی شارەزا سکریپتێک بنووسرێت وە هەموو وەرگێرانەکان تێهەڵکێشکات ئەوە زۆر کارێکی باشە ئەو کەسەی کە وەرگێران دەکات سەرقاڵیەکی زۆری بۆ دروست نابێت وەک ئەوەی ئێستا هەیە، من بۆ خۆم فەرهەنگێک بە دەستمەوە زوو زوو بۆ دیکتۆ ئینجا بۆ تویتەر ئینجا بۆ گۆگڵ ترانسلەیت لە هەر دانەیەک لەمانە جیاوازی هەیە، بۆیە من بروام وایە ئەو سکریپتە کێشەکە حەل ئەکات و وەک ترخێنە هەمووشتێکی تیا ئەبێت, زۆر بەرچاویشمان روون ئەبێتەوە، بەرهەمی وەرگێردراومان زۆرە وەک ئوبونتو وۆردپرێس دیکتۆ و فەرهەنگی زانست پەروەران تادواییییییییییی ئەگەر ئەمانە هەموو یەک خرێت ژێرخانێکی باشمان ئەبێت.
بژین

بەڵێ هەمووی موحازەرە و فشە و فاڵە ،کەی هەمووی دەسی پێکرد و گرنگی پێدا ئینجا بیر لەوە بکەینەوە باشترە ، تا ئێستا بەرهەمێ تێر و تەسەلمان نیە و دو هەزار پرۆژە لە ژێر دەسایە ، ئێمە کەی یەکێکمان بە پیرفێکتی تەواو کرد ئینجا بۆ پرۆژەی داهاتوو ئەڵێین با ئەم جارە هەندێ چاککاری بکەین،.

بژین،

List= هەر لیست یاخود خشتە ؟؟

بۆ نموونە update list = نوێکردنەوەى خشتە

کاک دیلان برادەرانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە جێگای لیست ووشەی پێرست بەکاردێنن
‌وە دوایی Table خشتەیە نەوەک list

کاک لاوەند تەماشایەک بکە من لەسەر دیکتیۆ دەڕۆم ئیتر نازانم [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/list]http://dictio.kurditgroup.org/dictio/list[/url]

لە هەر کون و قوژبنێکی ئەم دنیایە لە دێهاتێکی زۆر دور لە دنیای ئایتیش بڵێی لیستی ناوەکانم بۆ بێنە تێئەگەن، ئیتر نازانم بۆ ئەمانەوێ لەخۆمانی تێک بدەین و بەسەقەتی وەرگێڕانی بۆ بکەین. من ئیتر لەسەر ئەم بابەتە ئاخافتن ناکەم زۆرمان گووت!

کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/hemen7]Hemen_7[/url]ـی بەڕێز بەتەمای گفتوگۆ نیم چونکە نامەوێ کات لەکەس بگرم لەگەڵ قسەکەتم تاوەکو ڕادەیەک بەڵام من ئێستا پۆلی 12ـی ئامادەییم و بەکوردی دەخوێنم ئەوەنەی من بزانم وتوومانە (خشتەی ناوەکانم بۆ بێنە), (خشتەی وانەکانم بۆ بێنە) و نەمان وتووە (لیستی ناوەکانم بۆ بێنە),(لیستی وانەکانم بۆ بێنە)
کەواتا هیچ تێنەگەیشتنێک ڕوونادات List = خشتە
سوپاس بۆ هەموو لایەک.

کاک هێمن، بۆ بە هەر تێبینیەکی ئەندامێک وا هەڵەچی برا؟ خۆ جاران وا نەبووی، قسەکەی کاک دیلان زۆر تەواوە، هەر وەڕەگێڕین وەرەگێڕین، با تەواوی کوردی بێت!

توخوا کەی بیستوتە یەکێ بڵێ خشتەی ناوەکانم بۆ بێنە؟؟؟؟ لەوەتەی خۆم ئەناسم کەسێ نەمبیستووە وا بڵێ ،هەر وتراوە لیستی ناوەکان.

بژین،

کاک جوتیار ڕێزم هەیە بۆ تۆی ئازیز بەڵام برام ئەوەی ڕاستی بێت لە ناوچەی سلێمانی خۆشەویست زیاتر ئەو شتانە بەدی ئەکرێت
من پێت ئەڵێم هەندێک کەس وا ئەزانێت ئەگەر بێتو بڵێت لیست و چەن وشەیەکی ئینگلیزی بەکاربێنێت لەکاتی قسەکردن ئیتر ئەو کەسە شارەزایە و ئینگلیزی ئەزانێ بە ئاڕاستەیەکی تر لێی گەیشتوون
من ئەوە بۆچوونمە ئیتر نازانم ئێوەش بۆچوونی خۆتان هەیە
منیش لەوەتەی خۆم ئەناسم نەمبیستووە بوترێت لیستی ڕۆژانەم بۆ بێنە هەر وتوومانە خشتەی ڕۆژانە
خشتەش لە خشتەوە هاتووە
لە سەردەمی کۆن کە دیوار لە قوڕ دروستکراوە بەشێوەی چوارگۆشە و پێیان وتووە خشت.

بە یارمەتی برادەران پێم خۆشە منیش بۆچوونی خۆم لەسەر ئەم مشتومڕەی کە لەسەر لیست و خشتە کراوە بنووسم.
لە ڕاستیدا لەگەڵ ناودا وشەی لیست بەکار ئەهێنرێ. لیستی ناوەکان. خشتە بەمانای (جەدوەل schedule) دێت . بۆ نموونە خشتەی وانەکانی هەفتە،
بەبۆچوونی من رەوا نیە بە ئارەزووی خۆمان دەستکاری و وشە و ماناکانی بکەین و بەپێی ئاستی تێگەیشتنی خۆمان بێین وشەی نوێ داتاشین. هەقە ئەو کارە جێ بهێڵرێت بۆ خەڵکانی پیشەیی کە لە بواری رێزمان و ئەدەبی کوردیدا خوێندویانە و شارەزاییان تیایدا هەیە. رەنگە کێشەکەش لەوەدا بێ کە پیاو چۆن ئەو برادەرانە بدۆزێتەوە? لە کوێن و چۆن دەستمان پێیان بگات .. ئەڵاهو ئەعلەم

زۆر چاکە، کەواتە لیستی ناوەکان دانێن، passowrd, username, cookies, ..
بکەن بە پاسوۆرد و یوزەر نەیم و کووکیس و فۆرگێت یۆیر پاسۆورد، سەیڤ و حەزف. ئیتر ئێمەش دوایی لەگەڵ برادەران دیکیتۆ و ماکینەی وەرگێڕان دەکەین بە هەڵگێڕانەی پیتە ئینگلیزییەکان بۆ پیتی ئارامی.
clever :: کلێڤەر

ئەوەندەش ماندوو نابین :)
بژین.

بیرۆکەیەکی چاکە خارە بڕوا گوود ئایدیا هههههه
بەهیوای ئەوەی تۆزێک زانستیانەوە لە وشەکان بڕوانن شتێکیش مەڵێن کە زۆر پێکەنیناوی...

پێم وایە بەكار هێنانی وشەی [b]خشتە بۆ [/b]list هەڵەیە .
وشەیەكی باو نیە لە كوردیدا بەرامبەر لیست بەڵام ئەبێت بشزانین كە لیست جیاوازە لە خشتە .
خشتە زیاتر بۆ گونجاندن و شیكاركردن بەكاردێت و پانتایی زیاترە لە لیست ، نمونە : خشتەی وانەكانی هەفتە ، خشتەی كارەكانی ئەمڕۆلە گەڵ كات ....
، بەڵام لیست لە بنەڕەتدا بۆ پیشاندان بەكاردێت شێوازی باوی لیست بریتیە لە ستونی . نمونەیەك لە شێوازی بەكارهێنانی لیست : لیستی ئەندامان، لیستی كۆمپانیاكانی كوردستان ، لیستی قوتابیە هارەكان ....

لە عەرەبیشدا بەم جۆرەیە : جدول =table
قائمة = list
كەواتە بە بۆچونی من ئەگەر هەروشەیەكتان بەرامبەری دەست نەكەوت ئەوا بەكارهێنانی لیست گونجاوترە
هیوادارم مەبەستەكەم ڕوونبێت .

با بەم بەیانیە کەمێک کار ئاسانیتان بۆ بکەم، بە نموونە بۆتانی شی بکەمەوە تا شێوەکی ڕوونی هەبێت بۆتان.

یەکەم هەموو وشەکانی بە follow کە دەست پێدەکات.
بۆ [url=http://translate.twttr.com/phrases/21939]Follow[/url] دەبێتە شوێنکەوتنی، واتا فەرمانە کە دوای یەکێک بکەوە وەک ئەم نموونەیە.
[url=http://translate.twttr.com/phrases/208]Follow %{screen_name}[/url] دەبێتە شوێنکەوتنی %{screen_name} ئینجا لە بڕی %{screen_name} لە ماڵپەڕی تویتەر بەم شێوە دەردەچێت، Follow Narmin دەبێتە "شوێنکەوتنی Narmin"، بەم جۆرە Follow دەبێت.

ئێستا سەر [url=http://translate.twttr.com/phrases/21942]Following[/url] دەبێتە شوێنکەوتن، ئەمە بەتنها دەبێتە شوێنکەوتن، کە لەماڵپەڕی سەرەکی تایبەتی خۆت لە تویتەر دەردەچێت کە تۆ دوای چەند کەس دەکەویت با ئامار لەژێرەوەی بەژمارە نیشانی دەدات، بەڵام لە دێڕ دەبێتە شوێنکەوتنی، وەک ئەم نموونەیە.
لەم نموونە دەبینین Following لەناو دێرە،[url=http://translate.twttr.com/phrases/235] You are following %{person} دەبێتە تۆ شوێنکەوتنی %{person}[/url]، واتا لێرە تۆ دوای ئەم کەسە دەکەوی بەم شێوەی لێدیت لەماڵپەڕی سەرەکی تویتەر دوای وەرگێڕانی، You are following Darko بە کوردی دەبێتە "تۆ شوێنکەوتنی Darko" واتا پێت دەڵێت تۆ دوای دارکۆ دەکەویت.

بۆ [url=http://translate.twttr.com/phrases/26759]Followed[/url] دەبێتە [url=http://translate.twttr.com/phrases/26166]شوێنکەوتەن[/url] یان [url=http://translate.twttr.com/twitter/search?utf8=%E2%9C%93&project=twitter&status=translated&locale=ckb&in=en&q=Follows&commit=Search]شوێنکەوتووە[/url]، یان ([url=http://translate.twttr.com/phrases/27035]شوێنکەوتوون[/url]) ([url=http://translate.twttr.com/phrases/26811]شوێنکەوتنە[/url]) زۆر ئاڵۆزە وەنیە؟، جیاوازیان تەنها تاک و کۆیە، واتا ئەو دوای ئێوە دەکەوێت، واتاو شوێنکەوتنی هەردووکتانە.

ئێستا [url=http://translate.twttr.com/phrases/21941]Follower[/url] دەبێتە شوێنکەوتوو، واتا پێت دەڵێت ئەو کەسەی دوای تۆ دەکەون واتا "تاکە"، وەک ئەم نموونە.
[url=http://translate.twttr.com/phrases/26938]Favorited by your follower[/url] دەبێتە دڵخوازکرا لەلایەن شوێنکەوتووەکەت, با بزانین بۆ وایە، لێرە پێمان دەڵێت کە لەلایەن یەکێک لە شوێنکەوتووەکانت واتا ئەو کەسەی دوای تۆ دەکەوێت نەک ئەوەی تۆ دوای دەکەوی، واتا بەم شێوە دەبێت لە ماڵپەڕی سەرەکی تویتەر دوای وەرگێڕان "دڵخوازکرا لەلایەن شوێنکەوتووەکەت". لێرە دەبینی your follower نووسراوە شوێنکەوتووەکەت، "ەکەت" جێکای your+S دەگرێتەوە، باقی دیش ماناکەی دەزانی.

ئێستا [url=http://translate.twttr.com/phrases/26816]Followers[/url] دەبێتە شوێنکەوتووەکان، واتا پێت دەڵیت ئەوانەی دوای تۆ دەکەون، واتا "کۆیە" کۆمەڵێک کەسن، وەک ئەم نموونە.
[url=http://translate.twttr.com/phrases/26939]Favorited by your followers دەبێتە "دڵخوازکرا لەلایەن شوێنکەوتووەکانت[/url]", با بزانین بۆ وایە، لێرە پێمان دەڵێت کە لەلایەن تەنها یەکێک دڵخوازنەکراوە، لەلایەن کۆمەڵێک دڵخوازکراوە، واتا بەم شێوە دەبێت لە ماڵپەڕی سەرەکی تویتەر دوای وەرگێڕان "دڵخوازکرا لەلایەن شوێنکەوتووەکانت". لێرە دەبینی your followers نووسراوە شوێنکەوتووەکانت، "ەکانت" جێکای your+s وە کۆمەڵێک دەگرێتەوە نەک تاک, یان بۆ لێک جیاکردنەوەی بۆ ئەو کەسانەی تەنها شوێنکەوتوویان تەنها ١ کەسە، کاتیک ئەمیش دڵخوازی بکات، ڕاستەخۆ دەلێت لەلایەن شوێنکەوتووەکەت.

ئێستا [url=http://translate.twttr.com/phrases/26813]Follows[/url] دەبێتە شوێنکەوتە، وەک ئەم نموونەیە.
[url=http://translate.twttr.com/phrases/26930]Follows your followers دەبێتە "شوێنکەوتەی شوێنکەوتووەکانتە[/url]"
یان ئەمە، [url=http://translate.twttr.com/phrases/26765]Follows your follower دەبێتە "شوێنکەوتەی شوێنکەوتووەکەتە[/url]". ئەگەر تنها نووسرابوو follower لەبڕی followers, ئەم کاتە دەبێتە "شوێنکەوتەی شوێنکەوتووەکەتە" لێرە تاکە وەک نموونەکەی هی سەرەوە کۆ نیە،
گەر کێشەت هەبوو لەسەرجەم Follow+ کرتە [url=http://translate.twttr.com/twitter/search?utf8=%E2%9C%93&project=twitter&status=translated&locale=ckb&in=en&q=Follow&commit=Search]لێرە[/url] بکە، سەرجەم وەرگێڕدراوەکانی تایبەت Follow+ ببینە بۆ ئاسانکار بۆت.

بۆ [url=http://translate.twttr.com/phrases/26824]Others[/url] و [url=http://translate.twttr.com/phrases/26823]Other[/url] , لەهەندێک شوێن دەبێت لێکیان جیا بکەیوەو، بۆ نموونە بۆ Others دەبێتە "دیکەی تر" بەڵام بۆ Other دەبێتە "تر" وەک ئەم دوو نموونەیە.
[url=http://translate.twttr.com/phrases/26824]{{num_more}} others[/url] دەبینی لەپێشی others ئەمە هەیە {{num_more}} واتا ژمارەی کەسانی تر، بەکوردی دەبێتە "{{num_more}} دیکەی تر" بەلام ئەمە [url=http://translate.twttr.com/phrases/26823]{{num_more}} other[/url] دەبێتە "{{num_more}} تر"، لێرە گەر بێتو لە ژمارە یەک زیاتر بێت ڕاستەخۆ Others دێت، بەڵام گەر لەژمارە یەک زیاتر نەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ other دێت واتا یەک کەسی تر یان کەس نا.

هەندێک جار پێوست دەکات بۆ شوێن گۆڕینی چاوگەکە یاخوود سەرچاوەکە لەشوێنی خۆی، بۆ ئەوەی ڕێک بکەویت لەگەڵ کوردیەکە، سەیری ئەم نموونانە بکە لێم حاڵی دەبیت.
[url=http://translate.twttr.com/phrases/7815]Welcome to Twitter, %{person_name}![/url] دەتوانی یەکڕاست وەرگێڕیت بۆ "بەخێرهاتی بۆ تویتەر, %{person_name}!" بەڵام گەر سەیری بکەی دەتوانی جوانتری کەی بەشوێن گۆڕینی چاوگی %{person_name}! وەک ئەم نموونەیە کە پڕ بەپێستیتی بۆ زمانی کوردی "بەخێرهاتی %{person_name}, بۆ تویتەر!" واتا لەماڵەپەڕی سەرەکی تویتەر بەم شێوە دەردەکەوێت. "بەخێرهاتی Naskola، بۆ تویتەر!" ئێستا بۆت ڕوونە شوێن گۆڕینەکە چۆن ئاراستەی دەڕبڕینەکە دەگۆڕێت.
بەهەمان شێوە بۆ کاژێر خولەک هەندێک جار پێویستە شوێنیان بگۆڕیت ئەگینا تێكەڵ ئەبن، یاخوود مانای پڕ بەپێست نابەخشیت، وەک ئەمە، ئەمە خۆی ئاوا دراوە [url=http://translate.twttr.com/phrases/16654]{{number}}s[/url] بەڵام ئێمە پیستی s لا دەبەین کە مەبەستی چرکەیە، وە لەدووای چاوگەکە وشەی چرکە دەنووسین وەک ئەمە {{number}} چرکە، لەم کاتەدا لە تویتەر ئاوا دەردەکەوێت 15 چرکە، ئەگەر وای لێنەکەی ئاوای لێدێت، چرکە15، بەهەمان شێوە بۆ خولەک [url=http://translate.twttr.com/phrases/16657]{{number}}m[/url] دەبێتە {{number}} خولەک، ئەم زانیاریە هەر سوودی دەبێت بۆ وەرگیڕانی پڕۆژەی تریش، نەک تەنها لە تویتەر.

زۆر گرنگە هەمیشە پێش ئەوەی وەربگێڕیت لەتەنیشت Add Translation ئەمە هەیە More Information کە ئەگەر زانیاری هەبێت دەربارەی دێڕەکە یان چاوگەکە بۆتی ڕوون دەکاتەوە، وەک نموونە ئەمە [url=http://translate.twttr.com/phrases/22010]Short Code[/url] لێرە گەر سەیری More Information بکەی پێت دەڵیت ئەمە کاری چیە، ئەمە لێرە مەبەستی ئەم 5 ژمارە دیگیتاڵەیە تەلەفۆنە بۆ ناردنی SMS لێرەدا Short Code دەبێتە "[url=http://translate.twttr.com/phrases/22010]کورتە ژمارە[/url]"

[url=http://translate.twttr.com/phrases/21961]List[/url] دەبێتە لیستە، [url=http://translate.twttr.com/phrases/36]Lists[/url] دەبێتە لیستەکان، [url=http://translate.twttr.com/phrases/21962]Listed[/url] دەبێتە لیستکراو. سەری خۆتان مەهێشینن و دڵی یەکتەر نا ئارام مەکەن لەسەر ئەم شتە ووردانە، چونکە ناکرێت بڵێی خشتەی مۆبیلەکانم بۆ بهێنە، یاخوود خشتەی کچە جوانەکانم بۆ بهێنە. هەموو مانایەک کات و ساتی خۆی هەیە.

لەکۆتای تکایە [url=http://translate.twttr.com/glossary_project/pending]لێرە[/url] هەوڵ بدەن دەنگ بدەن بە وەرگێڕدراوەکان، یان بۆی زیاد بکە گەر هەڵەک هەبوو، چونکە تا دەنگ بدەی یان وەرگێڕانی بۆ زیاد بکەی، ئەم کاتە ئامارەکانی لای تۆش لە سەدای زیاد دەکات وە لای تویتەریش ئامارەکەی زیاد دەکات و لەم کاتەدا بەشی دووەم دەکەوێتە بەردەست کە 14186 ڕێزبەندی سەرچاوەیە بۆ وەرگێڕان.

ئا با بیرم نەچێت، من بۆ [url=http://translate.twttr.com/phrases/5381]AM[/url] "[url=http://translate.twttr.com/phrases/5381]بەیانی[/url]"م لەبڕی داناوە، چونکە زۆر جوان دەردەچیت لەگەڵ کاژێرەکە، 8 بەیانی، وە بۆ [url=http://translate.twttr.com/phrases/5880]PM[/url] "[url=http://translate.twttr.com/phrases/5880]ئێوارە[/url]" ئەویش بەم شێوە دەردەچیت 6 ئێوارە، دەشکرێت، پێش نیوەڕۆ و پاش نیوەڕۆ دابنێی، بەڵام (بەیانی و ئێوارە) جوان و قنجە.

یەک تێبینی بچووک : (وشە) ئەگەر لەسەرەتای ڕستەوە هات ئەوە بە یەک (و) ئەنووسرێت ئەگەر لە ناوڕاست و کۆتایی هات ئەوە بە دوو (و) ئەنووسرێت
چونکە 1- بزوێن لەسەرتای ڕستەوە نایەت 2- دوو بزوێن بەدووای یەکتریەوە نایەت لەسەرتای ڕستە و زۆرجاریش لە ناو ڕستەش
نموونە :
وشەی نهێنی
هەڵبژاردنی ووشەی نهێنی

لە زمانی کوردییدا هیچ وشەیەکمان نییە بە پیتی بزوێن (بزۆک) دەست پێبکا واتا بە "وو" ـش دەگرێتەوە، جا لە سەرەتا، ناوەڕاست، یان کۆتایی ڕستەش بێت.

بژین.

Translate = وەرگێڕە = ترجم
Translation = وەرگێڕان = ترجمة
Translator = وەرگێڕ = مترجم

پەسەندە

هاوڕێیان ئێستا پۆلی 12ـم زۆر زۆر سەرقاڵم بەخوێندن ڕاستی ئەتوانم بڵێم (موجازەفەیە) ئەمەی ئەیکەم لە تەنیش ئەوەشەوە خەریکی وەرگێڕانم تکایە هیمەتێک بکەن
سوپاس بۆ هەموو هیمەتەکانتان
ماندووبوونتان مانای سەرکەتنی کوردئایتی گرووپە
هەر بۆ خۆشی جریوەر ئەمەشی پێ بەخیشم هههههه

کاک هۆژە ئەمەشمان لێ مەکە بە کرمانجی و سۆرانی
هیچ جیاوازییەک نابینم ئەمجۆرە شتانە ئەبێتە هۆی کەمبوونی پەسەنکردن
http://kurditgroup.org/sites/default/files/Twitter%20Translation%20Center-000607.png

هیوادارم لەبەر ئەم بچۆ بڕۆ یە ئاوا دوو وەرگێڕان دروست نەکرێت .
بژین،

ڕاستی کاک جوتیار من ئەوەم دانابوو کاک هۆژە پێداچوونەوەى کرد لەسەر وەرگێڕانەکانم
لە 70% گۆڕێ تێناگەم مەبەستی چییە
بچۆ و بڕۆ هیچ جیاوازیەکی نییە

کاک هۆژان تکایە وەک ئەوەی ئەم هەمووەی کاک دیلانت دووبارە نوسیوەتەوە یاخوا هەندێکت بکردبایە کە هیچ وەرگێڕانیان نەبوو.\

بژین،

email = پۆستی ئەلیکترۆنی

هیچ جوان نییە ئیمەیڵ ئەنووسنەوە

ئەگەر سەیری زمانەکانی تر بکەی هەرکەسەو بەپێی خۆی ئەینووسێتەوە

email = البريد الإلكتروني

کاک دیلان، برای شیرینم تۆ زۆر وەرگێڕانەکانت کەموو کورتی تێدایە لەتۆی ناکەمە کرمانجی و سۆرانی، تۆ گەر هەڵەت هەبێت لە وەرگێڕان ناکرێت لەسەری باز بدەین، ئێمە کاری وەرگێڕان دەکەین کاری عاتفی ناکەین، [url=http://translate.twttr.com/phrases/21557]phone[/url] نابێتە مۆبایل، چونکە ئێستا تەلەفۆنی ماڵانیش یان جۆری تەلفۆنی تر دەتوانرێت بەکاربهێندرێت بۆ چوونەناو تویتەر، کەواتە گەر phone هەبوو مەیکە مۆبایل، چونکە ئەو لێرە مەبەستی هەموو جۆرە تەلەفۆنەک و مۆبیالەکە، گەر تەنها مەبەستی مۆبایل با، لەبڕی phone دەینووسی mobile.
وە دووەم تویتەر لەهەموو شوێنێک جریوەر نیە، ئەوەی تایبەت بێت بە کۆمپانیا دەبێت وەک خۆی "تویتەر" بمێنێتەوە. وەک ئەم [url=http://translate.twttr.com/phrases/432]نموونە[/url]، لە ژێرەوە نووسراوە "An information network" تایبەتە بە ڕاژەکە.
هەوڵبدە [url=http://translate.twttr.com/phrases/2571]you یان your[/url] لە وەرگێڕان مەپەڕێنە.
ئەو وێنەی داتناوە، لەزمانی کوردی تخوا ([url=http://translate.twttr.com/phrases/6189]برۆ[/url]) هەیە؟ خۆی (بڕۆ) هەیە تۆ لە نووسینەکەش هەڵەت هەیە گلەیش دەکەی، دووەمیش (بچۆ) زیاتر بەڕێزەوە بەکاردەهێندرێت.
کاک جوتیار، ئازیزی من وەرگێڕان بەهەڵە ناکرێت، لە زمانەکانی تر دێڕ هەیە ١٠ جار وەرگێڕدراوە، ئینجا دانەک هەڵبژێردراوە، دووەمیش ناڕەحەت مەبن گەر وەرگێڕانێکی تر زیادکرا بۆ وەرگێڕانەکەتان، من دەستی ئەو کەسە دەکووشم بۆ وەرگێڕانەکانی منی زیاد بکات، چونکە تا جوانتر دێڕەکە دەربری باشترە.
بەنسبەت [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=e-mail]ئیمەیل[/url] بەهەردوو شێوە دەبێت، وەزمانەکانی تریش شێوازی تر بەکاردەهێنن، نموونە نوڕویج e-post من دەستم بە ئیمەیل لێڕاهتاووە وە خێراتر دەنووسرێت وە کەسیش نیە تێنەگات، تۆ گەر ئارازووتە بۆیان زیادبکە ئیمەل بکەی بە پۆستی ئەلیکترۆنی، بۆ من کێشەک نیە، دەستیشت خۆش بێت.

هههههه وەڵڵا بڵێم چی ئیتر بەکەیفی خۆت ئەوە من دەستی لێ هەڵەگرم باشتر وایە بۆ خۆتی بەجێ بهێڵم
ئیمەیل ئاسانترە و تویتەر خێراترە و کوردیش دواکەوتووترە
لە پێشا لەوانەیە لەو تویتەر و جریوەیە هەڵەم کردبێت
بەڵام هەرکاتێک (ناو)بێت تویتەرم بەکار هێنا
نازانم ئیتر بەدڵی خۆت
یەکێکیش لەو شتە سەیرانەی بەڕێزتان ئەمەیە [url=http://translate.twttr.com/phrases/25577]نوێی ئامرازەکان[/url] ئەمە مانای چییە ؟
یان ئەوەتا ئەبێ ئامرازە نوێیەکان بێت یانیش نوێترین ئامرازەکان
زمانی کوردی لە ڕووی وشەی تەکنەلۆژیاوە بتەوێ و نەتەوێ سنووردارە تاڕادەیەکی زۆریش.

لاسایی عەرەب بکەنەوە لە وەرگیڕان حاڵمان فڵتیح دەبێ.

نەبەخوا بچۆ و بڕۆ هیچ فەرقیان نیست.
ئیمەیڵ هەڵەیە کاک هۆژان ،دەبێ پۆستی ئەلکترۆنی بێت، کاکە با هەمووی تەواو بێ ئینجا خۆ یەکسەر بڵاو ناکرێنەوە ئەو کات دەتوانین پیداچوونەوە بکەین.
کاک دیلان هیوادارم ئاوا بیربکەیتەوە تۆ بۆ کاک هۆژان و من ی ناکەی بۆ کوردی ئەکەی هیوادارم بۆ بەردەوام بیت چونکە هەموو پێویستمان بە دوو کەسی وەک جەنابت هەیە کە گەرم و گوڕ بن لە کارەکانیان.
بژین،

[b]هیوادارم هەندێ شتی لاوەکی کارە گرنگەکانتان لا خاو نەکاتەوە.[/b]
ئەتوانن هاندانەکەم پشتگوێ بخەن چونکە خۆم کاتم نیە دەستێکتان بدەمێ و دوو ووشە وەرگێڕم یان بەشداری گفتوگۆکەتان بکەم

هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوون .

هاوڕێیان ئەمە ئەبێتە چی
let's tweet = با بجریوێنین یان با بجیریوێنین

با بجریوێنین. هەر خۆشی وایە "جریواندن"

وایە سوپاس بڕوا گیان..

دەست خۆشى لەو بەڕێزانە ئەکەم کە پێى هەستان بەڕاستى مێژووییە بەڵام من ئیمەیڵم بۆنەهات بۆ ئیمەیڵى تویتەرەکەم مەبەستم هەژمارى خۆمە

سەر لە بەریم خوێندەوە ئاخری وەرگێڕانی ئەو دوو فاڵۆوە واتە:
following : 200 kas
followers : 400 kas
نازانم چی دابنێم کە بەکارهێنەر ئاسایی لێی تێبگا کە فەرقیان چیە هەر بە وشەکە دا؟ پێم وایە ئەو دوو وشەیە دەبێ زیاتری کار لە سەر بکرێ.
هەڵبەت من دنەی وەرگێڕانەکەی ئێوە نادەم ، من بۆ soloset.net م دەوێ وەک ئەو لاپەڕەیە :
https://soloset.net/kurddata
ئێستا چی بکەین بۆ ئەو دوو وشەیە؟

Following = شوێنکەوتوو
Followers = شوێنکەوتووان

کاک دیلان ئەوەی جەنابت بە بڕوای من هەڵەیە ، چونکە ئەو دوو وەرگێڕانەی تۆ کوردیەکەی جیاوازیان لە تاک و کۆ بوونەکەیەتی .. لە حاڵێک دا دوو وشەکە بە ئینگلیزی فەرقیان لە تاک و کۆ بوونی دا نیە . ئەگەر followers ببێتە شوێنکەوتووان ، ئەی follower دەبێتە چی؟

بە ڕای من :
Following = شوێن چوو
follower = شوێن کەوتوو
followers = شوێن کەوتووان

ئەبێ ببێتە شوێنکەوتوو
Follow شوێنکەوتن یان لەکاتی فەرمان ئەبێت شوێنی بکەوە
Following شوێنکەوتوو
Followers شوێنکەوتووان
Follower شوێنکەوتوو
گرفتەکە لەنێوان following و follower ئەمێنێتەوە پێویستە ئەوە تاوتوێ بکرێت ئەویش بۆ کاک هۆژە کۆیی بەجێدەهێڵم چونکە ئەو ئەرکی ئەم وردەکارییانەی لە ئەستۆیە.

من تازە ئەم ماڵپەڕەم بینی کارێکی قەشەنگە.
گەر بتەوێت بیکەیە کوردی بەکاری بهێنیت بۆ ماڵپەڕەکەتان، تۆ لەم کاتەدا شێوەی دەربڕینیت دەبیە لایەنی نێوان، لەم کاتەدا کە دەبیتە لایەنی نێوان ڕوونی دەکەیەوە بۆ بەکارهێنەران یاخوود بڵێین سەردانکەری زانیاری تایبەتیت. لەوەیە حاڵی نەبیت لێم، بەس سەیری وێنەکە بکە ئینجا لێم حاڵی دەبیت.
بۆ نموونە تۆ سەردانی زانیاری تایبەتی بەکارهێنەرێک دەکەی لە ماڵپەڕەکەتان، دەبێت بەم شێوە بێت.، نموونە گەر یەکێک سەردانی زانیاری تۆ بکات، دەبێت بۆی ڕوون بکەوەیە تۆ دووای چەند دەکەویت وە چەندیش دووای تۆ دەکەوێت، تۆ دەبیە لایەنی نێوان.
[url=http://www.kurditgroup.org/u/kurddata2006]Kurddata2006[/url] شوێنکەوتن ١ Following
[url=http://www.kurditgroup.org/u/kurddata2006]Kurddata2006[/url] شوێنکەوتەی ٤١ Following
[url=http://www.kurditgroup.org/u/kurddata2006]Kurddata2006[/url] شوێنکەوتوو ١ Follower
[url=http://www.kurditgroup.org/u/kurddata2006]Kurddata2006[/url] شوێنکەوتووان ٤١ Followers

باشە بۆ هاوڕێ نەبێت و لەم دەردەسەریە نەجاتمان بدەن؟
هاوڕێ ـــــــــــــــــــــ خۆت ــــــــــــــــــــــــــــــ هاوڕیتە
هاوڕێکان ـــــــــــــ خۆت ــــــــــــــــــــــــــــــ هاوڕێتن

ئەوەش نابێ کاک هێمن ، هاوڕێی یەک لایەنە بوونی نیو و هاوڕێتی دووو لایەنەیە .. بەڵام لێرەدا شوێنکەوتن دەتوانێ یەک لایەنە بێ و لایەنی بەرامبەر شوێن تۆ نەکەوتبێ

ئێستا وابزانم وەرگێڕەکان چاوەڕێی پرۆژەی Twitter.com ـن کە ببێتە بەردەست بۆ وەرگێڕان لەدوای Glossary .
ماندوو نەبن و هەربژین :)

دەستتان خۆش بێت سەرکەت و بن بەڵام حکومەت لەبەر دزیەکانی خۆی ئاگاداری بواری ئایتی نیە ئەوە ئیشی ئێوە نیە بەس ئاخ ئیشی حکومەتە بەڵام ئافەرین بۆ ئێوە کە خۆبەخشانە کاردەکەن هیوادارم هەرسەرکەوت و بن و نموونەتان زیاد بێت.

ئەمانە بکەنە کوردی:
https://translate.twitter.com/twitter-help/pending#
ئەوانەی تر هەمووی دەنگی لەسەر نادراوە بۆیە بەشەکان تر دەر ناکەون ، تکایە هەموو دەنگ بدەن.
بژین،

ئەوە گلۆسەریەکەم تەواو کرد بە دەنگدان.ئێوەش دەنگ بدەن بەوانەی تر.

بژین،

لای من لە زووەکەوە تەواو بووە بەهیوای کار بۆ تویتەر.کۆم ـە بکەن
پێویستمان بە دەنگدانە قۆڵی لێ هەڵماڵن
تاقیکردنەوە و خوێندن زۆر ڕێگەی لێگرتووم.

کاک دیلان هیوادارم لە کاتی دەرسەکە نەدەی بە وەرگێڕان.

بژین،

حەزرەتی غەوز!! https://translate.twitter.com/twitter/pending

!!! ١٦٠٠٠، دەبێ بەشداربووان زیاتر بن و خێراتریش بین.

هاوڕێیان لەسەر ئەم وەرگێڕانە کۆکن ؟

[url=https://translate.twitter.com/twitter/search?commit=Search&in=en&locale=ckb&q=Do+you+speak&status=translated&utf8=%E2%9C%93]https://translate.twitter.com/twitter/search?commit=Search&in=en&locale=ckb&q=Do+you+speak&status=translated&utf8=%E2%9C%93[/url]
ئایا تۆ کوردی قسە دەکەیت؟
بەبڕوای من پڕ پێستێتی ئیتر ئێوەش چی دەڵێن ئەیکەین بەوە. ئەگەر کۆکن ئەوە دەنگی بدەنێ با ئەویش لە کۆڵ بێتەوە.

کاک بڕوا ئەم دوو وەرگێڕانە بەڕاستی زۆر هەڵەیە، یەکیان [url=https://translate.twitter.com/phrases/21948]Home[/url] وە ئەوەی تر [url=https://translate.twitter.com/phrases/22010]Short Code[/url].
لەهیچ شوێنێک نە لە وەرگێڕانی [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/home]کوردئاتیگرووپ[/url] وە نە لە ئی [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=home]ز.کورد[/url] بەم وەگێڕانەی تۆ نەنووسراوە.
من زۆرم هەوڵدا دووبارە بۆی زیاد بکەمەوە بەڵام نازانم کێ ڕێپۆڕتی داوە ناتوانم بۆی زیاد بکەم وا لە تویتەر گەیاندراوە ئەمە وەک هەڵەیە.
گەر بەم وەرگێڕانەی تۆ بێت، ئەی Homepage دەبێتە چی گەر ‌ئەمە ببێتە دەستپێک، کەواتە HomePage دەبێتە (دەسپ...ڕ)
ئەوەی Short Code بەهەمان شێوە گەر سەیری زانیاری زیاتر بکەی ئەمە نووسراوە (A five-digit phone number used to send and receive Tweets via text message) واتا ئەمە کورتە ژمارەیە کە لەڕێگای مۆبایل بەکاردێت.

کاک هۆژە گیان، ‌Home لە هەموو وەرگێڕانەکانی تر هەر بە دەستپێک دامان ناوە، مەگەر وۆردپرێس نەبێ ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە وێبگەدا ئەو مانای "ماڵەوە" دەبێت. پاشان خۆ من بەزۆر نەمچەسپاندووە، من نووسیومە و ٦ وەرگێریش دەنگیان پێداوە، تۆ هەمان پرسیار لەو ٦ وەرگێڕەش بکە بزانە بۆ دەنگیان پێداوە و هی تۆ ڕەت کراوەتەوە. من لەزۆربەی وەرگێڕانەکان کە زیادم دەکرد دەمویست بەشدارییەک زیاد بێت تاکو کاتێک وەرگێڕێکی تر دێتە سەر ئەو وەرگێڕانە بەراوردێک بکا لەنێویان و باشترینیان دەنگ پێبدا یان خۆی بیرۆکەی باشترینی بۆ بێت.

دواتر کاک هۆژە، ئەمە وەرگێڕانێکی زۆر زۆرە، نزیکەی ٢٠،٠٠٠ دەبێت، ئێمە دەبێ هەوڵی ئەوە بدەین زۆرترین تێبگەیەنین. چونکە تیمێکی بچووکین و کارێکی زۆریشە.

بژین.

کێشەک نیە، من تەنها تیشکم بۆ زیادکرد.
کاک بڕوا Twitter.com بزانین نایکەینە دیاری سەری ساڵ، لای من نزیکی ١٠ هەزار ماوە هەر تەواو دەبێت، تۆش دەستی لێ هەڵماڵە، سڵاو لە کاک هەژار بکە :)

هاوڕێیان باشتر وایە
Home = ماڵەوە
Email = ئیمەیل (ئەمەش کاک هۆژان کردی) منیش هەر لەسەر ئەو ڕێچکە دەڕۆم
username = ناوی بەکارهێنەر
وەهەروەها Sign up من تۆماربوونم پێ جوانتر و باشترە لەکاتێک کاک هۆژان خۆتۆمارکردن دەنووسێت
وە کاک هۆژان Added زیادیان کرد هەڵەیە و Add زیادکردن Added زیادکرا دروستە.

کاک دیلان گەر مەبەستت [url=https://translate.twitter.com/twitter/search?utf8=%E2%9C%93&project=twitter&status=translated&locale=ckb&in=en&q=%7B%7B%23source_0%7D%7D%7B%7B%3Eactivity_user_link%7D%7D&commit=Search]ئەمانە بێت [/url]تۆ لەوانەیە هەڵە لێی حاڵی بووبیت، ئەمانە گشتی Activityن واتا چالاکیە دەردەکەوێت، فڵان کەس و فڵان کەس شاهۆیان زیادکرد،
وە دووەم گەر یەک کەس تۆی زیادکردبێت دەبێتە تۆی زیادکرد، بەڵام گەر لە یەک زیاتر تۆیان زیادکردبێت لەم کاتە دەبێتە [url=https://translate.twitter.com/phrases/27049]تۆیان زیاد کرد[/url]، واتا لەیەک کەس زیاترە دەبێتە کۆ.
من هەر کە بینم وەرگێڕانەکان زانیم بە ئاراستەکی تر لێی حاڵی بوویی.
وە پێشتریش لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد Others لەم شوێنانە دەبێتە (دیکەی تر) نەک هی تر، چنکە لەپێش Others ژمارە دێت واتا بە کورت و کرمانجی ئاوای لێدێت.
.سەردار و سۆران و ١٢ دیکەی تر تۆیان زیادکرد بۆ لیستەکانی هاوڕێ و خزم و کەس
ئیمەیل چونکە تویتەر وەرگێڕانەکەی کاک [url=https://translate.twitter.com/phrases/128]جوتیار[/url]ی هەڵبژارد، بۆیە وا باشە وەک ئەوەی کاک جوتیار وەربگێردرێت، منیش دوای ئەوەی تویتەر ئەوی دیاری کرد سەرجەمیانم کردە پۆستی ئەلکترۆنی

من نازانم بۆ phone و mobile چی بنووسم؟

بژین،

سڵاو،
دیارە کە وەرگێڕانە ماوەکان لەدوای Glossary ئەمانەن:
[url=https://translate.twitter.com/twitter/pending]Twitter.com[/url]
[url=https://translate.twitter.com/twitter-help/pending]Twitter-help[/url]
[url=https://translate.twitter.com/m2/pending]mobile.twitter.com[/url]
[url=https://translate.twitter.com/emails/pending]Emails[/url]
[url=https://translate.twitter.com/twitter-iphone/pending]Twitter for iPhone and iPad[/url]
[url=https://translate.twitter.com/android/pending]Twitter for Android[/url]

واتا نزیکەی ٢٥،٠٠٠ وەرگێڕان ماون کە دەبێ بکرێن، دیارە ڕێژەکە زۆر زۆر لەوە زیاتر کە ئێمە سەرەتا پێشبینیمان دەکرد لەچاو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی خێرا و بچووک. ئێمە وەرگێڕە چالاکەکان لێرە وابزانم ٥ کەسین. ئەگەر ڕۆژی هەر یەکێکمان ١٠٠ - ١٤٠ وەرگێڕان ئەنجام بدات، لە مانگێکدا ١٥،٠٠٠ - ٢١،٠٠٠ وەرگێڕان ئەنجام دەدرێت. جگە لەوەی هەموو وەرگێڕانێکیش پێویستی بە دەنگی زۆرینەی وەرگێڕەکان دەبێتە وەرگێڕانێکی زیندوو و وەردەگیرێ. کەواتە تا نزیکی ٢ مانگی تر تەواو دەبێت لەسەر ئەو ڕێچکەیە.

دەڵێن چی؟ ئایا کاتمان هەیە بۆ ئەو خشتەی کارە؟
بژین.

لای من پرۆژەی twitter glossary ١٠٠% تەواو بووە بەلام پرۆژەکانی تر لام دیارناکەوێت.

کاک هۆژان تێبینیەک لە زمانی کوردیدا هەیە دەڵێ ئەگەر پیتی ڕ لە سەرەتاوە بوو دەتوانی ر بنوسی بۆیە منیش ئەوەم نووسیوە چونکە تێبینیەکی زمانەکەیە و جوانترە.
https://translate.twitter.com/phrases/10506
وە لێرەش نازانم بۆ هەر وەرگێرانی ووشەیت کردووە خۆت لێکی بدەرەوە بزانە ئەمە ئەبێت بۆ نموونە:
بە چوونەژوورەوە لێرە، دەتوانی بەکاربهێنیت Spotify بەبێ دابەش کردنی تێپەڕەوشەی تویتەرت.
بە چوونەژوورەوە لێرە، دەتوانی spotify بەکاربهێنیت بەبێ دابەش کردنی تێپەڕەوشەی تویتەرت.
https://translate.twitter.com/phrases/9161
ئەمە کامیان مانا دەدات بە دەسەوە؟

بژین،

ئەوەی تێبینیم کردبێ کاک دیلان و کاک کاک هۆژان ئێوە وەرگێڕانی ووشەی دەکەن .گرنگ نیە وەک ئەو بێ وەرگێڕانەکە گرنگ ئەوەیە بەکارهێنەر تێبگەیەنی .
بەڕاستی حەیفە ئەم ناردرا یە بکرێتە Live نازانم لە کوێ وتراوە ناردرا؟؟
https://translate.twitter.com/phrases/90

بژین،

کاک جوتیار ڕاستی من ڕاستەوخۆ ناتوانم بەووتن بڵیم راستەوخۆ، بەڵام کیشەک نیە، ئەوە موناقەشەی زۆر بەدووای خۆی ڕادەکێشیت، ڕاستیش ناکرێت من لەبەر ئەمە بەدووای لێکۆڵینەوە بکەم، من چاکم کرد، هیوادارم [url=https://translate.twitter.com/phrases/10506]ئێستا بەدڵی تۆ بێت[/url].
دووەم پرسیارت کاک جوتیار من ڕاستی سەری لێدەرناکەم، لێرە تۆ شتێکت نووسیوە، لە تویتەریش شتێکت نووسیوە، لە تویتەر ئەمەت نووسیە.
بە چوونە ژورەوە لێرە، دەتوانی %{application_name} بەکاربێنی بێئەوەی ووشەی تێپەڕبوون بنووسیت. دەزانی چەند هەڵەی تێدا ئەمە؟ بەڵام سەرباقی وەش لێرەوەرگێڕانەکی ترت لێرە نووسیوە، ئێستا چی بکەم دەنگ بدەم لەسەر ئەمەش کە نزیکەی 4 هەڵەی تێدایە، بێجگە لە ماناکەش؟
کاک جوتیار sharing لەکوێە وە بنووسیت لەکوێ؟

کاک جوتیار من ڕاستی لەتۆ ناگەم، بەڕاست تۆ بە قەستی ئەم پرسیارانە ناکەی؟ ڕاستی یەکێک ئینگلیزی بزانێت ئەم پرسیارانە ناکت.
Send بنێرە یان ناردن، Sending دەینێرێت , Sent ناردرا ئەمە بۆ ڕابردوو بەکاردێت، تۆ نووسیوتە "رۆشتوو" خۆی هەر لە بنەڕەتەوە بەهەڵەت نووسیوە، "ڕۆیشتوو".بۆ زانیاریت لە ڕێزمانی کوردی "ر" لەپێشەوەی ڕستە نایەت، تۆ هەڵەی برام.
هەر هەڵەکی ترت دیت نەک ئی من هەر کەسێکی تر، خۆت لەنوێ وەرگێڕانی بۆ زیاد بکە، پێویست ناکات هەر ئاگاداریشی کەیەوە، ئەگەر بەم سیستەمە بڕۆین، دێوانەمان بەخێر.

@ کاکە [url=http://kurditgroup.org/u/%D8%AC%D9%88%D8%AA%DB%8C%D8%A7%D8%B1]جوتیار[/url]

Phone = تەلەفۆن
mobile = مۆبایل

@ [url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url] گرنگ کاتەکە نییە بەلای منەوە هەر کات پێمان کرا بڕێک وەرگێڕان دەکەین پێمانیش نەکرا ئەوە ورد وردە.

کاکە ئەوەی ناوێت، ئێوە وەرگێڕن، وەرگێڕەکان ئەگەر ئەو وەرگێڕانەیان بە دڵ بوو دەنگی بۆ دەدەن، ئەگەر لایان هەڵە بوو ڕەتی دەکەنەوە و هۆکارەکەی دەنووسن، یانیش وەرگێڕانێکی تری بۆ دەنووسن تاکو وەرگێڕەکانی تر دەنگی بۆ بدەن.

کاک دیلان، تۆ سەیری @Translator بکە، ڕۆژ بە ڕۆژ وەرگێڕەکان ئاگادار دەکاتەوە لەهاتنی وەرگێڕانی تازە. جا ئێمە بەو جۆرە بڕۆین هەرگیز تەواو نابێ :)

@کاک بڕوا گیان
بۆ پەیامی یەکەمت من پێم باشە هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان دانانی ئەو وشانەی زۆر دووبارە دەبنەوە زۆر باشە تووشی هەڵەی زەقمان ناکەن لەداهاتوو
بۆ پەیامی دووەمت ڕاستە منیش ئەوانە دەبینم بەڵام دەسەڵاتمان چییە ؟ ئەوەی پێمان بکرێت ئەوە دەکەین
من کاتێکی باشم تەرخانکردووە بۆ وەرگێڕانەکان لەوەش زیاتر ناتوانم لە کاتی تاقیکردنەوە و خوێندنم بەخشیوە بۆ تویتەر جا سبەی کێ پێی ئەزانێت ؟
با ماوەیەکی پێ بچێت هەر ئەوەنە ئەکرێت ئەگەر وەرگێڕی چالاک هەبوایە بە ماوەیەکی کەم تەواو ئەبوو

کامەی هەڵەیە؟ دووەم هی خۆمە بەس لێرە بە هەڵە نووسیومە ، لە کوێ بە Sharing دەڵێن دابەشکردن؟ دوای ئەوە چۆن ئەبێ ناوی داوانامەکە لە پیش دەتوانیەکە بنووسیت؟ تۆ تەرجومەی حەرفیت کردووە .
نەوەڵا بابەتێکم بۆ بدۆزەوە کە نوسیبێتیان ناردرا باشە؟ کاکە ئەنوسیت نێردراو لە کاتێکدا سەیری پەیامەکانت بکەی، دەنوسرێت نێردرا ئەگەر پەیامێکت نارد و سیستم ئاگادارت بکاتەوە .
کاک هۆژان من هی هەرکەسێ بێ ئەینووسم ، قەیچێکە با هەڵەبم هی منیش بنووسە زۆر ئاساییە بەڵکوو لێرە خۆمان فێر بکەین کە لەسەر هەڵەیەک راهاتووین .
سەبارەت بە ڕ ئێ ئەوە هۆیەکەتی کە دەتوانی لە جیاتی ڕ پیتی ر بنووسی دەتوانی پرسیار بکەی لە زمانەوانێک .
لەم پەیامە زیاتر نانوسم لەسەر ئەمە چونکە وا هەستەکەی من دژایەتی تۆ ئەکەم.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم
بژین،

لە نێوان وەرگێڕانەکانی کاک هۆژە و ئەوانەی کاک جوتیار گێرم خواردووە
کاک هۆژە بەڕاستی دڵگران مەبە کە کەسێک پێت بڵێت خۆپەرست
چونکە بەڕاستی ئەگەر وەرگێڕانەکەت هەڵەش بێت هەر ئەڵێی ڕاستە لەکاتێکدا بەس وانییە
من خۆم گرنگی بە وەرگێڕانی تێگەیشت یان گەیاندن دەدەم
بەڵام ئەوانەی تۆ دەبینم کە دەنگی پێدراوە ئەڵێم با منیش بەو شێوەیە بڕۆم
بۆ نموونە [url=https://translate.twitter.com/phrases/11811]ئەم وەرگێڕانە[/url]
[url=https://translate.twitter.com/phrases/11811]Please select some contacts to invite[/url]
تکایە چەند پەیوەدنکارێک هەڵبژێرە بۆ بانگهێشتکردنیان
بەڕاستی من سەر لەمە دەرناکەم واتا ئەگەر سبەی من بەم شێوەیە دەقێک ببینم لە تویتەر هەر نازانم چییە لەکاتێک خۆمیش بەشدارم لە وەرگێڕانەکان
پەوەدنکارێک
ئەمە چییە ؟
بەهەر حاڵ زۆر زۆری تری بەم شێوەیەم بەرچاو کەوت
نموونە [url=https://translate.twitter.com/phrases/956]must be less than 15 characters[/url]
پێویستە لە 15 نووسەکان زیاتر نەبێت
غەوز بێنە لەوە تێناگات ئەوەى لە کاک هۆژە دیارە تەنها وشەکان لە دیکتیۆ ئەهێنێت و دایدەنێت
پێویستە لە 15 پیت زیاتر نەبێت.
ئەو (S)ـی کۆیە لە ئینگلیزی بۆ ژمارە دادەنرێت بەڵام لە کوردی دانانرێت بۆ نموونە Two Days بەکوردی ئەبێتە دوو ڕۆژ

شتێکی تر Share دەبێتە بڵاوکردنەوە کەچی کاک هۆژە نووسیویەتی دابەش کردن [url=https://translate.twitter.com/phrases/23468]نموونە [/url]
من نازانم خۆت ڕازیت لەم وەرگێڕانە ؟ جریوەکانت دابەش بکە لەگەڵ هاوڕێکانت لەسەر فەیسبووک.
ئەگەر گرنگی بە تێگەیشتن بدەین پێویستە بنووسین جریوەکانت بڵاوبکەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت لە فەیسبووک.
نموونەیەکی تر
[url=https://translate.twitter.com/phrases/21171]If you don't have a Twitter account, or can't login[/url]
گەر تۆ هەژمارەکی تویتەر نیە, یان ناتوانی بچیە ژوورەوە
ئەمە چییە ؟
گەر تۆ هەژماری تویتەرت نییە. یان ناتوانی بچیتە ژوورەوە
بڕوات هەبێت بە دەیان هەڵەی ڕێزمانیم کردووە هەر بەهۆ ئەم شتانەوە نازانم وام لێهاتووە نازانم چۆن وەرگێڕان بکەم
بەهەرحاڵ من نازانم ئیتر چی بڵێم!

کاک دیلان بەڕاستی زۆر بەداخەوە بەم شێوە قسە دەکەی، من هەر هەوڵم دا زۆر یاریدەدەر بم بۆت، بەڵام بەڕاستی بەداخەوە. من سەر دەرناکەم چۆن بەڕێوەبەران دەهێڵن تۆ بەم شێوەیە لەگەڵ بەکەرهێنەری ئێرە وا قسە بکەی، من وا لەسەرووی ٩ ساڵ دەبێت لێرە تۆمارم تا ئێستا کەسم ناڕەحەت نەکردووە هەوڵیشم نەداوە کەس ناڕەحەت بکەم وە گاڵتەش بە هەستی کەس ناکەم. کێشەکی تۆ ئەوەیە ناتوانی هەموو وەڵامێک هەزم بکەی ئینجا دێی کای کۆنم بۆ بە با ئەکەی، من قەت ڕێگە بەخۆم نادەم نازناو لەتۆ بنێم، چونکە من بە لاوێکی چالاک سەیرت ئەکەم هەر بەو شێوەش سەیرت دەکەم، چونکە بەهیچ شێوەک لەگەڵ نازناوی ناپەسند نیم بۆ هیچ بەکارهێنەرەکی ئێرە، بەڵام هەموو شتێکیش سنووری هەیە، من تەمەنم نزیکی دوو هێندەی تۆیە نازناوی بۆ من زیاد دەکەی، نازانم ئێوە لە خوێندنگا فێر ناکرێن چٶن لەگەڵ گەوران قسان بکەن؟ هەندێک جار کە یەکێک بە نەرمی وەڵامتان دەداتەوە ئەوە نیشانەی ئەوە نیە کە بێ دەساڵاتە، ئەمە نیشانەی ڕێز و هەست و دڵ بریندار نەکردنی بەرامبەرە.
من دوێنی [url=http://www.kurditgroup.org/comment/76851#comment-76851]لێرە[/url] وەڵامێکم دایەوە لەسەر پرسیارەکەت، نزیکەی ٢٠ بۆ ٣٠ دەستەواژەت هەڵە کردبوو، بەڵام چونکە دوایی بۆت دەرکەوت کە هەڵە وەرگێڕانت کردووە، نەتوانیت وەڵام بدەیەوە نەتوانیت چاکیشی بکەی لە تویتەر بەس بۆ ئەوەی لە تویتەر دەستەواژەکان بمێنێت سەر لە دەنگدەران بشێوێنی.

بۆ پرسیاری یەکەمت، ئەوە پەیوەندکارێک نەک پەیوەدنکارێک، دەبینی جاری واشە وەرگێڕەکە پیتەکەی پاش و پێش دەکات تۆ بۆی چاک بکە، ئەم جۆرە ‌هەڵانە لە وەرگێڕان بتەوێت و نەتەوێت ڕوو دەدات. خۆی کاتێک تۆ بۆ یەکەم جار کە ئیمەیل درووست دەکەی هەر کەسێک کە ئیمەیلت بۆ بکات، گەر ئەم کەسەر زیادبکەی بۆ Contacts دەبێتە پەیوەندکار، ئەم دەستەواژە تایبەتە با هاوردنی پەیوەندکار لە ئیمەیلەکە، بۆ نموونە ئی gmail, yahoo, hotmail ئەمە بۆ ئەوەیە.

بۆ ئەوەی دووەم، ئەمە لەوەێ نووسراوە نووسەکان، ئەگینا بۆ ئەوانی تر نووسراوە پیت، خۆ هێندە گرانیش نەدەبوو دەتوانی بۆی زیادبکەی، تەنها ئێمەیەن ئاگامن لەیەکە کە وەرگێڕان دەکەین، ئەگینا زمانەکانی تر هەر کەسەو وەرگێڕانی خۆی دەکات کەس کەسی تر ناناسێت، بێن دابنیشن گلەی گازاندە بۆیەک هەربڕێژن، چونکە ئەمە دەبێتە دواخستنی پڕۆژەکە. بۆ داهاتوو هی من و هەر وەرگێڕانیکی تری ئێرە هەر هەڵەکت بینی تۆ خۆشبەخت بە بۆی زیاد بکە، نە ئاگاداری من بکەوە نە ئی ئەو کەسەی کە وەری گێڕاوە، سەر ئێشەیی نە بۆخۆت درووست بکە نە بۆ ئەو.

بۆ ئەوەی سێیەم، من تێناگەم خۆ تۆ دەستت لە خەنە نەگیراوە، لەباتی لێرە بێی ئەم بابەتە بنووسیت دڵی خۆت و من ناڕەحەت بکەی دەچم دەیکەم بە بڵاوکردنەوە، خۆ ئەمە کارێکی گران نیە برای شیرینم، بەڵام هەر لە بەرنامەت دابووە بێی ڕقەکەت بەمن داڕێژی. وا بیر مەکەوە ئەمە کارەساتە بۆ داهاتوو.

چەند کاری وەرگێڕانەم کردیە بە کۆمەڵ، قەت هێندەی ئەم پڕۆژەیە تووشی سەر ئێشەیی نەبوویم، بەس با ئەوە دەرس بێت بۆ پڕۆژەی داهاتوو.

کاک تویتەر دەڵێت: وەرگێڕانەکان دەبێت بە زمانی ڕۆژانەبن، واتا هەموو کەسێک تێی بگات. سەد ساڵی تریش کەس لە کوردستان ناڵێت "ڕەقەپەپە و ڕەقەمەنی".
قورسترین زمانانی جیهان ئەوانەن کە جیاوازی نێوان زمانی نووسین و زمانی خوێندنەوە گەورەیە. کوردی وا نییە، چونکە زمانی نووسینمان نەبووە. بۆیەش پێویست ناکات زمانێکی کوردی درووستبکەین تەنها خۆشمان لێی تێنەگەین.

کاک هۆژە زۆر بە دڵێکی پاکەوە و بێ هیچ ڕقێک ئەو پەیامەم نووسیوە ڕقی چی ئەزیزم خۆ نەهاتووم بۆ شەڕ
بەس وادیارە زمانی ڕاستی گوناهە
گەورە و بچووکی سەر سەرو سەرچاوم بەس زانست و زانین ئەوە نازانن بۆیە من تەنها ڕاستیم نووسیوە ئەگەر ڕاستیت پێ ڕەوا نییە ئەوە من چی گوناهێکم کردووە
کاتێک ڕۆژانە بە باوکم ئەڵێم ئەو شتەت هەڵەیە پێی ناخۆش ئەبێت وە خۆیشی باش ئەزانێ کە هەڵەیە
ئەم کەلتورەی ئێمە وا هێناوێتی
من لە قسەکردندا هیچ وشەیەکی دڵگران بەکار ناهێنم و زۆریش دڵنیام بەس تۆزێک شتی ڕاستی ئەڵێم
من ڕێزی هەموو کەسێکیش دەگرم ئەمەی ئێستا نە پەیوەندی بە ڕێزە و نە پەیوەندی بە گەورە و بچووکییە ئەمە ڕاستکردنەوەى هەڵەیە و هیچی تر
داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر تۆ بە مەبەستێکی تر وەرت گرتبێت.
پێم خۆشە ئەوەش بڵێم من هیچ کاتێک نازناوم بۆ بەڕێزتان دانەناوە و لە ڕەوشتیشم نییە نازناو بۆ کەس دابنێم تەنها ئەگەر جوان خوێندبێتەوە ڵێی دەگەیت
بەهەرحاڵ ئەمە دوایین پەیامی منە بۆ بەڕێزتان و لە ڕەوشتیشم نییە قسە بە هیچ کەسێک بکەم پێویست ناکات گەورە بکرێتەوە.

کاک سەفین منیش لەگەڵ تۆ هەمان بۆچوونم هەیە، بەڵام ئێمە زمانمان تەعریب و تەفریس کراوە. لە ڕستەیەکدا کە دەیڵێین ئەگەر ٢٠ وشە بێت، دەبێ ٤ - ٨ وشەی بێگانە و ناقۆڵای تێدا بێت.
ئەوانەی تویتەر بەکاردێنن کەمێک مێشکیان گەورەترە و زیتەڵەترن لە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر، بۆیە کێشەیەکی وامان نابێ لەگەڵ بەکارهێنەرە کوردەکانیش دەتوانن تێبگەن و لێی ڕابێن :)

کاک بەردەقانی@ لەماوەی ٥٠ بۆ ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر زۆربەی خەڵکی کورد نەخوێنەواربوون سەدان وشەی وەکو ئینتەرنێت، تەلەفزیۆن، سەلاجە، تراکتۆر، مەغسەلە، فەلەمەی جگەرە پێچانەوە، قاپی و باغلەمە، سیوسیوەی باگردێن، کۆمپیوتەر، ئۆتۆمبیل، فێربوون، ئێستا خەڵک لەوپەڕی پێشکەتندایە بۆ لە وشەی ڕەقەمەنی تێناگات، ئەی بۆ لە تەقەمەنی تێدەگات؟
دوای ئەوە ئەم وەرگێڕانانە تەنیا بۆ ئەم چینە نییە، بەڕای من ئەو شانەی ئێستا لەدایک بوون، زۆر زۆر لەوشانە گونجاوترن کە لەکۆندا دانراون، چونکە لە ئێستادا هەر نەبێت وشکان ڕاو بۆچوون و بیرکردنەوەی دەیان کەسە، بەلام لەکۆندا زۆربەی وشەکان شاعیرێک یا نوسەرێک دایهێناوە.
دەیان کتێب و دیوانی شیعری کوردیم خوێندۆتەوە، هەر گیز وشەی "پەرچەکردارم" بەرچاو نەکەوتووە و نەبیستوە، کەچی لە ئێستادا رۆژانە بەرگوێم دەکەوێت، خەڵکێکی زۆر بەکاریدەهێنێت و فێردەبن.
ئایتی و وشەکانی ئایتی لەناو کورددا نوێیە بۆیە بەڕای من فێربوونی زۆر ئاسانە.
کاک[b] هۆژە کاک دیلان[/b]، برایانم ئێوە دوو کەسایەتی زۆر بەرێز و دڵسۆزن، ئێوە لەو نمونانەن کە گەلێکی ٥٠ ملیۆنی پێوستی پێتانە، بۆیە خەمتان نەبێت، بەچەند ڕەخنەیەکی بچووک کە بۆ خزمەتی زمانەکەمانە، هیچ لە گرنگی و بەنرخی پیرۆزی کارەکانی ئێوە کەم ناکاتەوە، بۆیە دڵگران مەبن، بەڵام بۆ بیرهێنانەوە، لێرە پەیامی تایبەتیشمان هەیە بۆ گۆڕینەوەی سەرنج و تێبینی و ڕەخنە، من پێشنیار ئەکەم لەو ڕێگەیە بێت باشترە.
سەرکەتوبن

وانەکانی کیمیا، فیزیا، زیندەوەرزانی، ئابوری وە بیرکاری دواناوەندی باشووری کوردستان کە نیو سەدەیە دەخوێنرێت، هەنووکەش بۆ خەڵکێکی زۆر نامۆن کەچی کوردیشن:
فشار، بارستەچڕی، داتاشراوە، ژێتەواو، تاودان، مڵی ..هتد
چونکە زمانی نودسین و ڕۆژنامە و حکومەت و دام و دەزگاکان بە دەست کۆمەڵێک مناڵەورتکەی گەوجەیەوە، بە تایبەت میدیای دەنگ و ڕەنگ. بۆیە ئاسۆکەی ئەم وشە ئایتییە کوردیانەش زۆر ڕوون نابینم. لە مەشا لە هیچ میللەتی دنیا ناچین شـــکور!

بژین

منیش لەگەڵ کاک بەردەقانی و کاک سیا هاوڕام! هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ وەرگێران نەبوم. نازانم بۆ کەسانێک کە کار لەگەڵ ئایتی ئەکەن چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕی ئەگەر بڵێن پەپکە ڕەق یان بڵێن هاردوێر؟ خۆ ئەگەر هێشتا خەڵکانێکی بەڕێز هەبن کە پێیان وابێ ئەبێ وەرگێڕان بۆ ووشە ئایتیەکان بکرێت ئەوا من ئەڵێم بەهیچ شێوەیەک وەرگێڕان کاری خەڵکی ئایتی زان نیە، بەڵکو ئەوە بواری فەرهەنگیەو ئەبێ خەڵکی شارەزا لەو بوارەدا بڕیار لە زمانی کوردی بدەن. من پێم وابێ نە ئینگلیز و نە هیچ زمانێکی تر ناتوانن ووشەی کڵاشی هەورامی یا ڕانکوچۆغە وەربگێڕن. چونکە ئەوکاتە هیچ واتایەک نادات بۆ ئەوان. کڵاش و ڕانکوچۆغە کورد دروستی کردوە و ئەبێ هەر بەکوردی بێت. هەر وەک چۆن ووشە ئایتیەکانیش زۆر بە ئێمە نامۆن و لەکاتی وەرگێڕاندا واتاکانیان لەدەست ئەدەن.
لەگەڵ ڕێزم

هاوڕێیان من ئەو لینکەم کردەوە بەڵام نازانم چۆن وەرگێڕان بکەم واتە ناگەمە ئەو بەشەی کە وشەی ئینگلیزیم بداتێ من بۆی وەر گێڕم تکایە تێم بگەیەنن دامەوێت سودمەند بم

کوردی مۆدێرن:
براوسەرەکەم کلیک کرد و پەپئەپەکە فووڵ سکرین بوو، ئیتر ماوسی و کابڵلیسکەم کراشی کرد تاکو دوو پەنجەم لە کیبۆردەکە گیر کرد ئەنجا هەر ڕایت کلیک، ئیتر ویندۆی پرۆسێسەکان هات و فۆرس کانسڵی و کویتی ئەپڵیکەیشنی براوسەرەکەم کرد. و ڕیبووتێکم بە ئۆپەرتینگ سیستەمەکە کرد تاکو هاردوێرەکان رێفرێش ببنەوە لەگەڵ سۆفتوێرەکان.

وە منیش ڕیلاکس بووم لەگەڵ مای سێڵف. سانکس گەد!

بای وە ڕەحمەتووڵا!

کاک سیا، کە ڕیبووتت کردەوە، فۆرماتت نەکرد؟ هەر باشە کاریشی کردووە. ئێستا لە کوردستان وا باوە، پێشتر حەفتەی جارێک دەچوویتە حەمام، ئێستا حەفتەی جارێک کۆمپیوتەرەکەت بۆ فۆرمات دەکەنەوە.

خۆزگە دونیا وەک قەبرستان نەبوایە، چۆن قەبرستان هەموو جۆرە مرۆڤێک لەخۆی دەگرێت، بریا دونیا پێچەوانەی قەبرستان بوایا، هەموو جۆرە نەتەوەیەکی لەخۆیی نەگرتبا.

بڵێم چی کاک هۆژە. سەدان هەزار شەهیدمان داوە و هەزاران جار ئەنفال و کیمیاباران کراوین بۆ خاتری ئەم زمانە سەقەتەی عانەیەکی سووتاویش ناهێنێت. هەزار ڕەحمەت لە گیانی پاکی کاکە ئۆوین:

My friend, you would not tell with such high zest
To children ardent for some desperate glory,
The old Lie: Dulce et decorum est
Pro patria mori.

کاتی ئەوێ ئیشی ئەوێ ، ئەم رستەیەی کاک هێمن زۆر زۆر جوانە

[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6] نازانم بۆ کەسانێک کە کار لەگەڵ ئایتی ئەکەن چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕی ئەگەر بڵێن پەپکە ڕەق یان بڵێن هاردوێر؟ خۆ ئەگەر هێشتا خەڵکانێکی بەڕێز هەبن کە پێیان وابێ ئەبێ وەرگێڕان بۆ ووشە ئایتیەکان بکرێت ئەوا من ئەڵێم بەهیچ شێوەیەک وەرگێڕان کاری خەڵکی ئایتی زان نیە[/size]

شوێنکەوتووەکەت = Your follower
شوێنکەوتووەکانت = Your followers

ئێوە چى دەلێن ؟

کاک ئەحمەد، لە پەیامی ژمارە [url=http://kurditgroup.org/comment/76541#comment-76541]٦٥[/url] ڕوونکراوەتەوە وا دانراوە وەک ئەوەی تۆ نووسیوتە.
[url=https://translate.twitter.com/phrases/26938]شوێنکەوتووەکەت [/url]
[url=https://translate.twitter.com/phrases/26939]شوێنکەوتووەکانت[/url]

ئەی following دەبێتە چی؟ هیوادارم دەقاودەقی ئینگلیزیەکەی واتە شوێن کەوتن دووبارە نەکەنەوە کە زۆر هەڵەیە ... چونکە لە کوردی دا مانای کەس یا کاسنێک کە شوێنیان کەوتووی ناگەیێنێ و شوێن کەوتن لە کوردی دا کردارە و مانای ئەو کەسانەی کە شوێنیان دەکەوی ناگەیێنێ ؟

ئێستا [url=https://translate.twitter.com/twitter]Twitter.com[/url] بەشێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە بۆ وەرگێڕان.
+ تکایە ژمارەکان بەهەمان شێوە بە ڕێنووسی کوردی بێت؛ (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩، ٠)
بژین.

من دەستم کرد بە دەنگ دانی ئەوانەی ڕاستن، چونکە زووتر ڕادەپەڕێت.
بە بیری من وا باشە وەک ئینگلیزی بێت، چونکە تویتەر لە هیچ شوێنێک داوای نەکردووە ژمارە 0 بۆ 9 وەرگێڕانی بۆ بکرێت، چونکە ژمارەکان و کاژێر خولەک و چرکە و بەروارەکان گشتیان بە شێوازی ئینگلیزی دەردەکەوێت بۆ سەرجەم ژمارەکان، تەنانەت ساڵەکانیش.
ئەو کەسەی وەرگێڕانەکان قەبووڵ دەکات، بێگومان سەیری سەرچاوە و کۆدەکان و ژمارەکان دەکات، سەیردەکات بزانیت گۆڕانکارییان تێدا کراوو، گەر ببینی گۆڕانکاری تێدا کراوە، زەحمەتە قەبووڵی بکات، من وای بۆ دەچم.
ئەگەر بێتوو یەکێک لە Moderator ەکان کورد بان ئەمە ئاسان دەبوو، بەڵام خوا دەزانی کێیە، ئەگەر بێتوو عەرەب بێت، ئەوا بە دڵنیایی قەبووڵی ناکات وەرگێڕانی ژمارەکان، چونکە ئەوان ڕێککەوتوون کە ژمارەکان بە ئینگلیزی بمێنێتەوە.

کاک هۆژان ئەونەت نەماوە ئینشەڵا تۆ یەکەم چاودێری کوردی.

بژین،

من کێشەیەکم نییە ئەگەر وابێت کاک هۆژە، ئەوە بەو #Translator وت بزانم وەڵامێک دەداتەوە. لە زۆربەی زمانەکانی تر ڕێبەرێک بەردەستە بۆ چۆنییەتی وەرگێڕان بەڵام لای ئێمە نییە.
بۆ چاودێریش وابزانم لەدوای تەواوبوونی Twitter.com یان ماوەیەکی دیاریکراوە ئەنجا دیاری دەکەن.
بژین.

جوانە

تویتەر وەڵامی داوە بۆ ژمارەکان، ئەوان ئێستا لەم کاتەدا بە ئینگلیزیان پێباشە، بەڵام دەشڵێت لەوانەیە لە داهاتوو ئەوانیش ڕووخسەتی ژمارەکان بدەن بەشێوازی زمانی تر.
The translation center currently uses Arabic (0, 1, 2, 3) numerals. It's possible that at some point in the future we will also offer the other numerals.

پێم باش نەبوو Trends بکرێت بە جریوەجریو بەڵام بینیم کراوە بە لایڤ بۆیە منیش پەیڕەوم کرد .
من باوەکانم پێ باشترە کە وەختی خۆی کاک سەفیین وەریگێڕابوو.

بژین،

کاک هۆژە دیارە لە خێرایی تایپ کردندا هەندێ جار پیتێکی لەبیر دەچێ ، وە لە هەندێ جێگا کە پێویستە یـ زیادە هەبێ ناینووسێ، کە پێویست نییە هەبێ دەینووسێ، دڵنیام ئەمە بەهۆی خێرایی تایپ کردنە. منیش ئەو وەرگێڕانانەی بەو شێوەن هەر ڕێک هی تۆم کۆپی کردووە و چاکم کردووە، بۆیە باسی ئەوەم کرد تا دوایی نەڵێ ئەوە بڕوا بۆ وەرگێڕانەکانی من دادەنێتەوە :)

دەستی تۆش و هەموو ئەو برایانەش خۆش، نازانم هەندێکیان هەر ناناسم لەوێ وابزانم بەس بۆ ئەو وەرگێڕانە هاتوون.
بژین.

دەستان خۆش بۆ ئەم بابەتە گرنگە.

بەڵام بەڕێزان من لە بەشی عەرەبی خۆم تۆمار كردووە هەرچەند هەوڵ دەدەم ناكرێت بە كوردی سۆرانی ؟

لە بەشی داهاتوی تویتەر دا خوێندمەوە کە یەك جار دەتوانیت زمان دابنێیت و دوای ئەوە ناتوانیت بیگۆڕیت ؟

سوپاس بۆ هاوكاری.

کاک دانا ... بابەتی وەک ئەوە دەڵێ کە ناتوانی دوای یەک جار زمان بگۆڕی بوونی نیە .. لە تویتەر دا بە هیشتیای خۆت هەر کات ویستت دەتوانی بگۆڕی بۆ یەکێک لە زمانەکانی وا تویتەر پاڵپشتی دەکا ... بەڵام لە ئێستا دا ناتوانی بیکەیە کوردی سۆرانی چونکە وەرگێڕانەکەی تەواو نەبووە و هاوڕێیان هەوڵیان ئەوەیە بە زووی تەواوی کەن ،،

باشە بران أن شاء اللە ،زۆر سوپاس بۆ ئێوە و بۆتۆش کاکە كوردداتا.

سڵاو ئەم کاتەتان باش.
دەستتان خۆش بێت و ماندوو نەبن.

پێشنیاریکم هەبوو:
ئەم بەکارهێنانە لە کتێبی بیرکاری قۆناغی سێ یان چواری بنەڕەتی بوو بینیم کە بەکار هاتبوو واتە کراوەتە ناو مەنهەجی خوێندن. و بەڕای من زۆر گونجاوە.
هیوادارم ئەگەڕ ئێوەش پێتان باشە لە تویتەر بەو شیوەیە بیکەن
کە ئەویش:

AM = پ.ن "واتە پێش نیوەڕۆ"
PM = د.ن " واتە دوای نیوەڕۆ"

بەڕێز Khabatj ،زمانی کوردی ڕەگەکەی ئارامییە وەکو عەرەبی و فارسی و هیندی، ئێمە پیتی گەورە و بچووکمان نییە، جیاکردنەوەی ناومان نییە، هەربۆیە کورتکردنەوەی زاراوەشمان نییە.

کاک بڕوا، چاک دەکەی گەر لەم شوێنانە کەموو کورتی تێدابوو بۆیی زیاد بکە، گرنگ ئەوەیە بە دروستی ڕێزمانەکە دەربکەوێت، بێ ٢ دڵی بۆیی زیاد بکە، من زوو ئاماژەم پێکرد جاری وایە وەرگێڕانەکە پیتێک کەمە یان پاشوو پێش کراوە، گرنگە گەر دیتان تەنها دەستەواژە کۆنەکە کۆپی بکەن و هەڵەکانی چاکبکەنەوە، هەر بژیت.
کاک دانا تەها، برای شیرینم لە پەیامی ژمارە [url=http://kurditgroup.org/p/%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%8E%DA%95%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1-twitter-%D8%A8%DB%86-%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C]یەک[/url] گەر بیخوێنیەوە وەڵامی پرسیارەکەتی تێدایە. لە دێڕی ژمارە ١٠ تاکوو ١٧.

کاک kurdish EAgle
ڕاستە جیاکەرەوەی ناومان نیە.
و لە زمانی کوردیشداراستە ناتوانین کە کورتکراوەی هەموو ناوێک وەربگرین بەڵام دەتوانرێت کە هەندێک ناوی دیاریکراو کورت بکرێتەوە.
باشترین و دیارترین نمونە ناوی دوو پارتی فەڕمان ڕەوان
ی.ن.ک ، پ.د.ک
و چەندین شتی تر کە لێرە بە بیرم نایەنەوە.

بۆیە شتێکی ئاسایشە کە "پ.ن ، د.ن" بە فەرمی بۆ ئەو دوو مەبەستە بەکاربێن. وەک لە سەرەوەش ئاماژەم پێداوە لە مەنهەجی خویندندا هاتوە. ئیتر تۆ بڵیی هەروا هەڕەمەکی دایان نابێ؟

کاکە، ئەوە نموونەی تۆ هێناتەوە ئەوان خۆیان نووسیویانە، ئەوەش ئەوە ناسەلمێنێ کە ڕاستە، مەسەلە ڕێزمان و ڕێنووسی ڕێزمانییە
تۆ باسی مەنهەجی خوێندن دەکەی، کاکە گیان ماوەیەک لەمەوپێش برادەرێک کە لە ئەکادیمیای زمانی کوردی ئەندامە، هەڵەدزۆی کورد بە کتێبی کوردی قۆناغی سەرەتایی، بە سەدان هەڵەی زەق و بێ مانای دۆزییەوە. جا تۆ پەرتوک و مەنهەجی زمانی کوردییەکەت وا بێت ئەوانی تر حاڵیان چییە؟

بەڵێ
ڕەنگە ئەو نمونانەی سەروەر خۆیان نوسیبێتیان بەڵم لە ڕوی ڕێزمانیەوە تەواو نەبێت.
وە منی و هەمووشمان دەزانین کە مەنهەجەکە هەڵەی زۆری تێدایە و ناتەواوە.

بەڵام خۆ دەتوانین ئەو دوو دەستەواژیەی سەرەوە (پ.ن ، د.ن) وەک دوو هێما بەکاربهێنین بۆ ئەو دوو مەبەستە.

بە هەر حال ئەمە پێشنیارێک بوو. دووبارە دەستتان خۆش بێت و هەرسەرکەوتوو بن

زۆر سوپاس بۆ ئێوە تویتەر منیشی كردە ئەندام.دوبارە سوپاس

بەڕێز، لەوێ زیادی بکە لەپاڵ وەرگێڕانەکەی تر، ئەگەر برادەران بەدڵیان بوو و هاوڕا بوون لەسەری دەنگی بۆ دەدەن و خۆکارانە وەردەگیرێ :)

بژین.

تکایە هاوڕێیان ئەو بەشەی ئێستا هەڵە نەبم بەس دەنگ دانی ماوە ، تکایە هەموو دەنگ بدەن .

بژین،

کاک جوتیار ئەگەر مەبەستت Twitter.com ـە ،جارێ زۆری ماوە کاکە. لای من ١٣٠٠٠ وەرنەگێڕدراو ماوە ئەوانەش دەگرێتەوە کە پێویستیان بە دەنگدانە، واتا ئەو ١٣٠٠٠ جگە لە وەرگێڕانە live ـەکانە.

سلاو هاوریان
دۆزێمەوە منیش هوڵدەدەم بە کاتیکی کەم ان شاءللە ئەوەی نەکرابیت دەکەم
دەنگدانیش زیاتر ووشەی رەسەنی کوردی هەڵبژاردنی بۆ بکەن
سوپاستان دەکەم

سڵاو...
پرسیاریكم هبوو بەڕیزان:
ئایا کاتێک لە وەرگێڕانەکەدا مانگە زاینیەکان گۆڕاون بۆ مانگی کوردی( [b]ڕێبەندان Jan، ڕەشەمێ Feb، نەورۆز Mar، گوڵان)[/b] لە تویتەر ساڵنامەی زاینی دەگۆڕێت بۆ ساڵنامەی کوردی؟
چونکە ئەگەر نەگۆڕێ (پێشم وا نیە بگۆڕێ) ئەوە دەبێتە هەڵە بۆ ساڵنامەی کوردی و ڕیزبەندی ڕۆژ و مانگ و ساڵ تێک دەچێت...
بۆ نمونە
- ١٢/٣ = ١/نەورۆز
بەڵام لەوێ لە ١/٣ وە دەیکاتە نەورۆز
- ساڵی کوردی ٧٠٠ لەپێش ساڵی زاینیە ٣/٢٠١٣ = ١/٢٧١٣
٥/نەورۆز/٢٠١٣ :) :)

لەو بارەدا دەبتە هۆی هەڵەیەکی زۆر گەورە لە ساڵنامەی کوردی (شتی واش هەر نابێت)
بۆیە ئەگەر وایە پێویستە کە بگۆڕدرێن بە ناوی کوردیەکانی مانگە زاینیەکان
[b]کانونی دووەم، شوبات، .......[/b]

پەڕەکان