IE10 خێراترین وێبگەڕە
بەپێی هەندێک زانیاری نوێ کە لە لایەن کۆمپانیای[url=http://newrelic.com/] New Relic [/url]ئەنجامدراوە، وێبگەرێ ئینتەرنێت ئێکسپلورەر ١٠، خێراترین وێبگەڕە لە ویندۆزدا.
کۆمپانیای ناوبراو تەماشای ٤٠ ملیارد لاپەڕەیان کردووە کە لەلایەن وێبگەڕە جۆراوجۆرەکانەوە کراونەتەوەو، بەپێی ئەنجامەکانیشی IE10 خێراترین ویبگەڕە لە ویندۆزدا و دوای ئەویش IE9 و Firefox15 و Safari 5 و Chrome 21 دێن، بەڵام لە ماکدا ئەنجامەکان جیاوازن، Google Chrome 19 لەهەمویان خێراترە وە Chrome 23 لەم تاقیکردنەوەیەدا نییە، لەبەرئەوەی چەند ڕۆژێکە بڵاوبۆتەوە.
شیاوی باسە ویبگەرێ Internet Explorer 10 لە بنەڕەتەوە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە زۆر خێرابێت و کەمترین بیرگە بەکاربەرێت، بۆیە زۆر لەسەرچاوەکان باسی لەخێرایی ئەم ویبگەڕەدەکەن کە تەنیا لەو یندۆزدا ٨ بوونی هەیە.
[youtube]Ihcsm_ySKOM[/youtube]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
تیـــــاح! بێئیش و بەتاڵن!
سەیرە ههههه
دەست خۆش کاک زەندی
بەڕاستی تاقیم نەکردۆتەوە بەڵام هیوادارین وابێت ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە سوودی ئێمەی بەکارهێنەر تێدایە. مامە سیا گاڵتەی بە هەواڵی سەرکەوتنەکانی مایکرۆسۆفت دێت هههههه خۆزگە هەر بەزۆر مام سیایان بکردایە بە بەڕێوبەری بەشێک لە مایکرۆسۆفت بڕوا بکە کاک زەندی کڕیار بهاتایە ئەیوت مەیکڕە بەکەڵک نایەت قوڕی دەکرد بەسەر ئەوبەشەدا هههههه
سەرکەوتووبن
هههه
کاک هەردی، من کێ بڵێ بەیانی جەژنە، برنج ناخەمە ئاو!
ئەو کۆمپانیا و ڤیدیۆیەی گوایە شتی وا دەسەلمێنێ، هەر خۆت لەو گووگڵە چیت پێخۆشە لە دژ و لە تەبا و یەکچوون و ناچوون، شتێک و کەسێک هەیە! دەیدۆزیتەوە. من لەم بوارەدا چاو لەوە دەکەم بۆ نمونە:
ماتۆڕی خوێندنەوەی پیت،
لێکدانەوە و بیرگە بۆ مامەڵەکردن.
تا چەند لە کۆدە نوێکانی بنەڕەتی جیهانی دەق و ڕووخسار دەگات.
توانای تیهەڵکێشی پێوەکراو و پارچە!
توندی و دروستی بۆ بەکارهێنەر بە پێی کام بنەڕەتە...هتد
هەربژین
من بەكارم هێناوە تا ئێستاش هەر گوگڵ كرۆم و فایەرفۆكس باشترە ... چ لە رووی خێرایی و چ لە رووی فلاش ...هتد ئیكسپلورەر هەر كێشە كۆنەكەی ماوە كە زۆر شەكل دەكات و راوەدەستێت
دەست خۆش بۆ کاک زەندی من ماوەی ٢ هەفتە دەبێت لەسەر ویندۆزی ٨ پڕۆ بەکاری دێنم لە گەڵ ڤێرژنەکانی پێش تر زۆری فەرق هەیە و کەمێک تەعاملی خۆشترە وە خێرای لە ٨، ٩ زیاترە تا ئاستێک دەگاتە خێری گۆگڵ کرۆم ئەمەش سەرکەوتنێکی باشە بۆم مایکرۆسۆفت بەڵام ئەو تۆڵ و سێتین بەشەکۆنەکانی تر هەروەک جاران بێزار کەرە.
من لەم هەفتەیەدا براوزەرێکم بینی ئەڵی کۆپی گۆگڵ کرۆمە بووک مارکەکانی ئەویش وەک خۆی وەردەگرێت ناوی هینە چی پێ ئەڵێن تۆرچ TPRCH خێرایەکی یەکجار زۆری هەیە سەرسوڕ هێنەرە