تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دوو گەورە کاربەدەستی ئەپڵ دەست لەکار دەکێشنەوە

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

وەک ئاشکرایە ماوەیەک لەمەوپێش ئەپڵ نەخشەی گووگڵی لابرد لەسەر دوایین وەشانی ئای ئۆ ئێس 6 ئەمەش کاردانەوەیەکی خراپی دروست کرد لەسەر کۆمپانیای ناوبراو. ئەپڵ لەم خزمەتگوزارییەدا نەیتوانیوە دڵی بەکارهێنەران بەدەست بێنێت چونکە چەندەها شوێن لەبیرکراوە، وە هەڵەی زۆریشی تێدایە ئەمەش بووە هۆی ناڕازیبوون و بێ هیوای زۆر لە بەکارهێنەران و چاودێران.

[b]Scott Forstall[/b] سەرۆک و بەڕێوەبەری نەرمەکاڵاکانی ئای ئۆ ئێس بڕیاردا کە ساڵی داهاتوو دەست لە ئەرکەکەی هەڵگرێت وە بەشێوەیکی کاتی دەبێتە ڕاوێژکاری تایبەتی [b]Tim Cook[/b] ی سەرۆکی گشتی ئەپڵ،وە هەروەها[b] John Browett[/b] بەرپرسی بەشی فرۆشیاری و بۆسی پێشووی کۆمپانیای [b]Dixons[/b] لە شەش مانگ داهاتوودا دەستبەرداری ئەرکەکەی دەبێت.

بۆچوونی چاودێران وایە کە ڕۆشتنی دوو ئەزموونکاری بەتوانا دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی لە دەستەی بەڕێوبردندا.
وێنەکە = john Browett

بۆچوونەکان

apple لەم ڤێرشنە تازەیەی هیچ گۆڕانکاریەکی باشی نەکردوە و پێویستی بەوە نە ئەکرد کە iphone 5 بڵاو بکاتەوە چونکە وەکوو iphone 4s وایە

دەست خۆش کاک هەردی . هیوادارم کەسی بەدەورەوە نەمێنێت ، لەبەر ئەوەی هێندە چاوچنۆکن بەهیچ تێر ناخۆن، پارەیان لەگیرفاندا نەهێشت لە ئایفۆن سێ وە ئەوان درۆدەکەن و دەڵێن ئەم جارە مێژووی مۆبایل دەگۆڕین . تەنهاو تەنها دیزاین لای ئەوان گۆڕینە.
کاک ڕینوار وەختی خۆی پرسیاری چاینەیان لە ناپلیۆن کردووە، لەوەڵامدا وتویەتی بێدەنگبن با دێوەکە خەبەری نەبێتەوە، بەڕاستی ئەمڕۆ دێوەکە( سامسۆنگ) خەبەری بۆتەوە ئەپڵی بە هیلاکەتدا بردوە، تۆ وەرە بەراوردی نێوان ئایفۆن 5 و سامسۆنگ گالاکسی نۆت 2 بکە ، ئەنجا دەزانی ئەپڵ چۆن بەکارهێنەرەکانی خەڵەتاندوە بەشتی منداڵانە.

سەرەتا گواستنەوەی کار لە ناو هەمان کۆمپانیا لە پۆستێکەوە بۆ پۆستێکی تر دەست لەکارکێشانەوە نییە.
ئەم وێنەیەی خوارەوەش پێشکەشە بە kurdstudent

پاشکۆقەبارە
Image icon samsung-phones-before-and-after-iphones.jpg255.76 ک.ب.