تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سکایپ لەگەشەکردنێکی بەردەوامەدایە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

رۆژی هەینی مایکرۆسۆفت ئەنجامی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی نماییشکرد. بەپێی ئامارەکان لەمانگی جۆزەردان (ئایار) ی ئەمساڵەوە کە لە مالپەڕی [url=http://venturebeat.com/2012/10/18/skype-280m-users/]Venturebeta.com[/url] ئاماژەی پێکراوە، بەکارهێنەرانی سکایپ ٣٠ ملیۆن بەکارهێنەر ڕیژەی بەرزبۆتەوە، وە بەپێی سەرچاوەکە ئێستا بەکارهێنەرانی سکایپ لەسەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٢٨٠ میلۆن بەکارهێنەرە.
لەم چارەکەی ئەم ساڵدا، ١٢٠ ملیار خولەک تێلکراوە بە سکایپ، ئەم ڕیژەیەش ٥٨% بەرزبۆتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەنجامەکانی هەمان چارەکی پارساڵ (٢٠١١).
بەپێی مالپەڕی شرۆڤەکەری [url=http://aaytch.com/pages/borderless]Aaytch.com[/url] سکایپ لەم هەفتەیەی پێشوودا، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە کە ٤٥ میلۆن بەکارهێنەر لەیەک کاتددا لەسەرهێڵ بوونە.
پسپۆڕان پێشبینیدەکەن کە ڕیژەی بەکارهێنەرانی skype زۆر لەوەش بەرزتر ببێتەوە بەتایبەتی دوای وەشاندنی Office 2013 .
بەپێی سەرچاوەکان ئەم بوخچەیەی ئۆفیس، بەتەواوی کردارەکانی سکایپی لەخۆگرتووە، هەروەها لەخۆگرتنی سکایپ لە تەلەفزیۆنەزیرەکاندا کاریگەریەکی باشی ئەبێت لەسەر گەشەکردنی سکایپ لەئاییندەدا، بۆ نمونە، بەیارمەتی[url=http://shop.skype.com/intl/no/skype-for-tv/#/categoryid=3&sortby=3&subcategoryid=&filter=&manufacture=&price_range=&page=1] وێبکامیرەیەک لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکاندا[/url] ئەتوانی بەشداری ئاهەنگی خزموکەسەکانت بکەیت لەهەر سوچێکی ئەم جیهانەدا نیشتەجێبن.
جێگای باسە خزمەتگوزاری سکایپ یەکێکە لە ناسراوترین خزتمەتگوزاریەکانی پەیوەندی کردنە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە کە مایکرۆسۆفت لە جۆزەردانی ساڵی ٢٠١١دا بەبڕی ٨،٥ ملیار دۆلار کڕیتی.

[youtube]YktHvArIKGc[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستت خۆش کاکە زەندی
وەکو خۆم پێشبینی باشتری لێدەکەم بەپێی ئەو پەیوەستییەی من بۆ Skype ئەتوانم بڵێم لە ساڵانی پار و پێرار ئەوەندە خولیایی Skype نەبووم بەڵام ئەمساڵ بەڕادەیەکی زۆر جیاواز لەساڵانی تر گرنگی پێدەدەم ئەتوانم بڵێم زۆرترین پەیوەندێکانم لە ئینتەرنێت لە ڕیگەی Skypeـەوە بووە
ئەو کەسانەش کە دەیاناسم لە وڵاتانی ئەڵمانیا و نەرویج و لیثوانیا و پۆڵەندان بەگشتی بەکارهێنەری Skypeـن
تەنانەت هەر گوێیش بە yahoo و msn نادەن
msnیش زیاتر بۆ ئیش و کار بەکاری دەهێنن واتا تەنها بۆ پۆستەئەلیکترۆنییەکان
ئەو خاسیەتە جوانەش کە ئێستا دەتوانیت زیادی بکەی بۆ تەلەفزیۆن شتێکی زۆر نایابە و سەرکەوتوو دیارە...

زۆر سپاس کاک دیلان!
سکایپ هەر لەسەرەتای دامەزراندیەوە جۆرایەتیەکی زۆر بەرزی هەبوو، من یەکەم جار لە ٢٠٠٤ لەڕێگەی خزمێکمەوە لە ئینگلیزستان، ناوی سکایپم بیست کاتێک پەیوەندیمان ئەکرد لەڕێگەی مێسنجەرەو کێشەی دەنگمان هەبوو، هەر لەوکاتەشدا Skype Out م بەکاردەهێنا بۆ تەلەفۆن بۆ کوردستان بە فیزاکارت، کارتم دەکڕی، پیم وابێت، خولەکی بە ٣،٥ کرۆنی نەرویجی بوو.
بەڕاستی جۆرایەتی دەنگی کەم وێنەیە، وا لەمەودوا ئەتوانین لەڕێگەی تیڤیەوە بۆ خۆمان لەگەڵ کەسوکارماندا دا بنیشین، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی غەمەکانمان لە دووری کەسوکار و خۆشەویستان، جگە لە ئەنجامدانی کۆرسی سەرهیڵ و کۆڕ و کۆبوونەوەو سیمینار و هتد.............

دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە ... من تا ئێستا هەر سکایپ بەکار ئەهێنم بۆ پەیوەندی کردن بە دەرەوەی وڵات ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە زۆر باشە کە ئەتوانرێت لە رێگای تیڤیەوە پەیوەندی بکەین ...پێشتر ئەبوایایە لاپتۆپەکمان لەگەڵ تیڤی ببەستینەوە بەڵام ئەم ئامێرە زۆر باشە و پێویستی بەمە نیە دوبارە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت کاک زەندی گیان

سڵاو،
سکایپ پێچەوانەی هەواڵەکەیە!
لە کۆمەڵێ پرۆسەدا دۆڕا کە دەنگ و ڕەنگی دزی بوو بە هەقی GPL .
هەنووکە کۆدی گووگڵ بەکاردەبات.
بێمتمانەیی دەربارەی مافی بەکارهێنەر.
فرۆشتنی داتا بە چین و ئێران ..هتد بە ڕژێمەکانیان دژی بەکارهێنەران.
بۆ بەکارهێنەری ئاسایی جۆرایتی و کێشەی Malware زۆر زۆر بووە.
ئەمساڵ دوای تێکەڵکردنی سکایپ بە مایکرۆسۆفت، هێشتا لە بازاڕی دراودا بە گووگڵ تێکشکاو و نزیکەی ٥٠٪ فرۆشتەوە بە NBCUniversal .

کاتێکی خۆش

[url=http://www.kurditgroup.org/u/ahmadmohammed]Ahmadmohammed[/url]
بڕۆ ئەو خاڵانەی نوسیومن، یەک بەیەکیان لە ویکیپیدیای سکایپ خۆی ماڵپەڕە هەواڵییەکان بە درێژی هەیە بە سەدان زمان. ئەنجا لە بینگ یان لە گووگڵ و یاهووش بۆ کلیلەوشەکان بگەڕێ.
ئەگەر وا نەبو؟!، قیروسیا ...

بژی و کاتێکی خۆش

شتێکی باسە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی زۆریش ، بەڵام خۆ ئەوەش رکابەری هەیە سالان پالتالک بوو ، زۆر شتی تر هەبوو ، خۆ گۆگل تێلکیش هەیە
بەلام دوای کرینەوەی پەرەی سەند بە مایکرۆوە ، لە ویندۆس ٨یدا جێگیرکراوە ئەوەش هەر خۆیی زیاتر بەکارهێنەری بۆ رادەکێشێت ئەگەر تەنیا
هەژمارەکەی بکاتەوە .

ئەمساڵ هەژمارم دروست کرد !

دەستخۆش کاک زەندی گیان، تەلەفیزۆنەکەی ئیمە سمارتە، سامسۆنگ سمارت تی ڤی ئەو بەزمەی ناو ڤیدۆکەشی ناویت، کامێراکە جێگیرە و سکایپەکەش لە نێو تی ڤیەکەدایە، بەڕاستی سکایپ لە ڕووی دەنگەوە لە زۆربەی مەسنجەرەکان و چاتەکان باشترە، بەڵام بۆ تەلەفۆنی دەستی بۆ کوردستان گرانە.

دەست خۆش بۆ زانیاریەکانت کاک زەندى

پێش کڕینی لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە هەر سەرکەوتوو بوو، خۆ ئەوەی مایکرۆسۆفت دەیکا پێشتر لەگەڵ outlook کردویەتی. دەستخۆش بۆ هەواڵەکە،