تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆپۆ تەنکترین و ڕوونترین مۆبایلی زیرەک

kurdstudent

Kurdstudent

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای نیمچە ناسراوی چاینی ئۆپۆ دەستی کرد بەبڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو مۆبایلە زیرەکەی ناوی ناوە ئۆپۆ فایند 5 ، بەوتایبەندمەندیانەی هەیەتی دەبێتە تەنکترین دەستی تا ئێستا بەرهەم هاتووە، بڵاو کردنەوەی ئەم وێنانە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستی [url=http://www.itproportal.com/2012/10/17/htc-j-butterfly-launched-with-worlds-first-5in-full-hd-screen-display/]HTC J Butterfly [/url]کە تایبەتمەندی شاشەکانیان لەیەکەوە نزیکە. چاودێرانی بواری دەستی بەسەیرترین مۆبایلی زیرەکی دەزانن کە کۆمپانیایەکی نەناسراوی وەک ئۆپۆ بەم هەموو تایبەتمەندی یە بەرزەوە ئۆپۆ فایند 5 دەخاتە بازاڕەوە، تەنها شاشەکەی نزیکەی 3جار لەشاشەی ڕێتینای ئەپڵ بەرزترە.
تایبەتمەندی یەکانی مۆبایلی ئۆپۆ فایند 5
1- پیشاندەری 5 ئینج بەوردی 1920x1080 و چڕیPPI 441 .فوڵ HD .
2- ڕێکخەر ( پرۆسێسەر ) ی چوارناوکی کوالکۆم1.5 گێگاهێرتز. سناپ دراگن S4 Pro APQ8064،
3- بیرگەی کاتی ( ڕام ) 2 گێگا بایت .
4- کامێرای 12 مێگاپیکسڵی سۆنی BSI بە فلاشەوە .
5- باتری 2,500 mAh .
6- تەنکی 6.65 mm .
7- سیستمی بەڕیوبردن : ئاندرۆید جێلی بین Android 4.1 Jelly Bean.
ئێوە بڕوا دەکەن دەستی یەک بەم تایبەتمەندی یانەوە بکەوێتەوە بازاڕ و کێ بركێ ی سامسۆنگ و ئەپڵ بکا .

پاشکۆقەبارە
Image icon oppo_2.jpg189.85 ک.ب.

بۆچوونەکان

بەڕاستی جوانە بەتایبەت لە ڕووی دیزاینەکەیەوە
ئەمیش بە ڤیدیۆ [url=http://www.youtube.com/watch?v=ktVxDw6W0YM]http://www.youtube.com/watch?v=ktVxDw6W0YM[/url]

کاک دیلان ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دیارە ئۆپۆ فایند 3 یە ، فایند 5 هێشتا نەکەوتۆتە بازاڕ، ئەوەی بەلای منەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە ووردی شاشەکەیەتی بە توانای 440 PPI پاشان تەنکیەکەی دەبێت سامسۆنگ و ئەپڵ زوو بکەونە خۆیان ، هەرچەند هەندێک پروپاگەندە دەڵێت سامسۆنگ شاشەکەی بۆ دروست کردوە.

پێم وابێت هەر لایەنگەری چینی پەیدا بكات بۆ كرین پشتی ئەپڵ دەشكێنێت سامسۆنگیش هەر باسی مەكە.مەبەست لە چین لە نەخشەی نوێ جیهان= روسیە وئێران و سوریە و ئێراق و وێنێزوئێلاو مەكزیك و كوباو فیلیپین )ە
دەستخۆش نرخەكەی چەندە ؟

کاک قەزوان نرخی تا ئێستا دیاری نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لەچاینە بەرهەمدەهێنرێت پێ ناچێت نرخی گران بێت. یەکێک لە ناخۆشی و خراپیەکانی تەکنەلۆژیای نوێ ئەوەیە تۆ بەرنامەدادەنێت تا ئامێرێک بکڕی، فریای تاقی کردنەوەی ناکەوی دووجار و چەند جار ئامێری باشتر بەسەر ئەوەی تۆدا دێت، ناچار ئامێرەکەی خۆتت لەبەرچاو دەکەوێت.

دەستخۆش، بەڕاستی سێیەکەشی زۆر جوانە، دیزاینی هەردوو ئایفۆن و گالاکسیان تیکەڵکردووە.
بۆچوونەکەشت زۆر تەواوە، هەرچی دەکڕی دوای یەک مانانگ پەشیمانی، یەک ساڵە بەتەمان لاپتۆپێکی نوێ بکڕم، کەچی تا بڕیار لەسەر شتێک ئەدەم، لەم لاوە پرۆسێسەرێکی باشتر و شتێکی جوانتر دێتە بازاڕەوە.
لەکۆندا تا تەلەفزیۆن لەڕەش و سپیەوە بوو بەملەوەن، نیوە چەرخێکی پێ چووە.

bburn fonti kurdi nanusm....PC xom nia....ama handeki zor shaza...dawam krd la chin bom bhenet la regai bradarekawa.balam wti la garanawaya :/

nrxishi 450$

oppo finder