ئۆپۆ تەنکترین و ڕوونترین مۆبایلی زیرەک
ئەمڕۆ کۆمپانیای نیمچە ناسراوی چاینی ئۆپۆ دەستی کرد بەبڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو مۆبایلە زیرەکەی ناوی ناوە ئۆپۆ فایند 5 ، بەوتایبەندمەندیانەی هەیەتی دەبێتە تەنکترین دەستی تا ئێستا بەرهەم هاتووە، بڵاو کردنەوەی ئەم وێنانە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستی [url=http://www.itproportal.com/2012/10/17/htc-j-butterfly-launched-with-worlds-first-5in-full-hd-screen-display/]HTC J Butterfly [/url]کە تایبەتمەندی شاشەکانیان لەیەکەوە نزیکە. چاودێرانی بواری دەستی بەسەیرترین مۆبایلی زیرەکی دەزانن کە کۆمپانیایەکی نەناسراوی وەک ئۆپۆ بەم هەموو تایبەتمەندی یە بەرزەوە ئۆپۆ فایند 5 دەخاتە بازاڕەوە، تەنها شاشەکەی نزیکەی 3جار لەشاشەی ڕێتینای ئەپڵ بەرزترە.
تایبەتمەندی یەکانی مۆبایلی ئۆپۆ فایند 5
1- پیشاندەری 5 ئینج بەوردی 1920x1080 و چڕیPPI 441 .فوڵ HD .
2- ڕێکخەر ( پرۆسێسەر ) ی چوارناوکی کوالکۆم1.5 گێگاهێرتز. سناپ دراگن S4 Pro APQ8064،
3- بیرگەی کاتی ( ڕام ) 2 گێگا بایت .
4- کامێرای 12 مێگاپیکسڵی سۆنی BSI بە فلاشەوە .
5- باتری 2,500 mAh .
6- تەنکی 6.65 mm .
7- سیستمی بەڕیوبردن : ئاندرۆید جێلی بین Android 4.1 Jelly Bean.
ئێوە بڕوا دەکەن دەستی یەک بەم تایبەتمەندی یانەوە بکەوێتەوە بازاڕ و کێ بركێ ی سامسۆنگ و ئەپڵ بکا .

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 189.85 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بەڕاستی جوانە بەتایبەت لە ڕووی دیزاینەکەیەوە
ئەمیش بە ڤیدیۆ [url=http://www.youtube.com/watch?v=ktVxDw6W0YM]http://www.youtube.com/watch?v=ktVxDw6W0YM[/url]
پێم وابێت هەر لایەنگەری چینی پەیدا بكات بۆ كرین پشتی ئەپڵ دەشكێنێت سامسۆنگیش هەر باسی مەكە.مەبەست لە چین لە نەخشەی نوێ جیهان= روسیە وئێران و سوریە و ئێراق و وێنێزوئێلاو مەكزیك و كوباو فیلیپین )ە
دەستخۆش نرخەكەی چەندە ؟
دەستخۆش، بەڕاستی سێیەکەشی زۆر جوانە، دیزاینی هەردوو ئایفۆن و گالاکسیان تیکەڵکردووە.
بۆچوونەکەشت زۆر تەواوە، هەرچی دەکڕی دوای یەک مانانگ پەشیمانی، یەک ساڵە بەتەمان لاپتۆپێکی نوێ بکڕم، کەچی تا بڕیار لەسەر شتێک ئەدەم، لەم لاوە پرۆسێسەرێکی باشتر و شتێکی جوانتر دێتە بازاڕەوە.
لەکۆندا تا تەلەفزیۆن لەڕەش و سپیەوە بوو بەملەوەن، نیوە چەرخێکی پێ چووە.
bburn fonti kurdi nanusm....PC xom nia....ama handeki zor shaza...dawam krd la chin bom bhenet la regai bradarekawa.balam wti la garanawaya :/
nrxishi 450$
oppo finder