پڕۆژەی وەرگێڕانی تویتەر (Twitter) بۆ زمانی کوردی
پاش تێکووشانێکی زۆر لە بەکوردی کردنی تویتەر، دوێنێ بەفەرمی زمانی کوردی سۆرانیش لەپاڵ زمانی کرمانجی زیادکرا.
لای زۆرمان ڕوون و ئاشکاریە ماوەیەک لەمەوەو بەر تویتەر زمانی کوردی زیادکرد بۆ سیستەمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی تر، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڤاڵانی کوردی کرمانجیش هەمان داواین ناردبوو پێشتر بۆ بەکوردی کردنی تویتەر لەگەڵ برایانی سۆرانی، لێرە کێشەک درووست بوو کە بە کام زاراوەی کوردی بێت تویتەر، بەڵام پاش تێکۆشانێکی زۆری برایان توانرا هەردوو زاراوە کرمانجی و سۆرانی زیادبکرێت.
بۆ هەر وەرگێڕێک کە ئارازوویتی بەشدار بێت لە وەڕگیڕان لەم[url=http://translate.twttr.com/home] بەستەرە[/url] بچۆ ژوورەوە زمانی کوردی هەڵبژێرە، دەست بکە بەوەڕگێران.
گەر هاتوو تۆ پێشتر لە سیستەمی وەڕگێران کارت کردبێت لەزمانی تر بۆ نموونە لەبەشی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی کرمانجی، بەڵام ئارەزووتە بەشدار بیت لەبەشی وەڕگێران لە بەشی کوردی زمانی سۆرانی، تکایە لەم [url=https://support.twitter.com/forms/translation]بەستەرە[/url] هەڵبژاردەی دووەم هەڵبژێرە (A feature improvement) داوای گۆڕینی زمانەکە بکه (Want to switch language)، لە ماوەکی کورت وەڵامی داوایەکەت بە ئیمەیل پێدەگات، گەر بۆیان جێبەجێ کردی، تەنها لە تویتەر بچۆ دەرەوەوە و[url=http://www.wikihow.com/Clear-Your-Browser%27s-Cookies] وێبگەڕەکەت پاکبکەرەو[/url] دووایی دووبارە چوونەناو جێبەجێ بکە لە سیستەمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی تر، ئینجا زمانی کوردی ناوەڕاست هەڵبژێرە، بەم جۆرە تۆ بەشدار دەبیت لەتیمی وەرگێڕانی تویتەر بۆ زمانی کوردی سۆرانی.
لێرە دەتوانن سەرجەم بۆچوونەکان دابەشکەین گفتووگۆی ووشەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی باس بکەین، یاخوود لە[url=http://translate.twttr.com/cms/node/2882]سەکۆی تویتەر[/url].
سەرکەوتوو بوون.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش دوبارە، وابزانم بە هەدەر نەچوو ماندوو بونەکانمان.
دەست خۆش بەڕێز هۆژان
http://translate.twttr.com/twitter/pending?sort=Oldest
دەتوانیت لەم بەستەرەی سەرەوە هەموو وشەکان ببینیت.
یەک پێشنیار/ داواکاریم هەیە زۆر هیوادارم لەسەری ڕازیبین، ئەویش با ناوی مانگە کوردییەکان بەکاربێنین. تاموچێژێکی زۆر تایبەتی هەیە
کاک هۆژان@ چاکم کرد، بۆ دانانی لینک تەنیا ئەو وشەیەی دەتەوێ ببێت بە لینک بینوسە و پاش ئەوە ئیشارەتی بکە دوای ئەوە کرتەیەک لە شەشەم ئایکۆن لەلای چەپەوە بکە ئیتر لەوێدا لینکەکەت دابنێ و Insert هەڵبژێرە، ئیتر ئەو کێشەی کۆدانە ڕوونادات.
من کرتە لە HTML کرد ئەوجار کۆدەکان دەرکەوتن بۆم چاککرا.
هیوادارم هاوڕێیانی تریش بەوشێوەیە بەستەر دابنێن زۆر خێراو بێ گرفتە.
[b]ببورن هاوڕێیان ئەو کۆمێنتانەی دەربارەی ئەو کێشەیە بوون، لامبردن، ئەگەر بەوشێوەیە بەسەتەرەکان دابنێن ئەو کێشانە ڕوونادات.[/b]
سەرکەتووبن
تکایە ئەو وەرگیڕانەی بە دڵتانە ، Voteــی بکەن.
بژین،
پێم باشە تویتەر وەک خۆی بمێنێتەوە چوونکە تازە وا ماڵپەڕەکە بەو ناوە باو بووە وەک ئەوەی لە زۆرینەی زمانەکانی تر هەر تویتەرە ، نموونە گەر فەیسبووک ڕۆژێ کرا بە سۆرانی ئایە ناوەکەی دەکرێ بگۆڕدرێ لەکاتێ ١ ملیار بەکارهێنەری جیهان دەڵێن فەیسبووک ، گەر دەشی گۆڕن ئەوا لەسەرە پڕۆژە بنووسرێ جریوەر دەکرێ بە سۆرانی گەر ئەمە لەهەر کوردێکی دەرەوەی کوردئایتیگرووپ بپرسی کتومت لێت ناگا!!!
پێم باشە ووشەی Twitter دەستکاری نەکرێتت تکایەەە ، ئەوە ناوی ماڵپەڕەکەیە.
بژین،
من تەنها مەبەستم ناوەکەیە ئەوانی تر وەک جریوە شتێ زۆر جوانە و پێم باشە.
بژین،
جریوە، تکایە ڕێنووس لە بەر چاو بگرن.
[url=http://zkurd.org/diyako/renus/]http://zkurd.org/diyako/renus[/url]
دیسان ئەگەڕێینەوە سەرەتا! کاک بەردەقانی چۆن فێری ئەم دەستەواژەیەی کردم!!!
تکایە با هەڵگێڕانەوە نەکەین باتەنها وەرگێڕان بۆ زمان بکەین! کاتێک لەزمانی ئێمەدا شتێک نیە بۆ خۆمانی بەسەردا بسەپێنین و دواتر سەقەت!
باشە وەک بەڕێز لاوەند ئەڵێ کەواتە فەیسبوکیش بکەن بە کتێبی دەموچاو!!
پێوسیتە تەجروبە لەوانەی پێش خۆمان وەربگرین، عەرەب ناوی کۆمپیوتەریان نا (حاسوب) کەچی خەڵک هەر ئەڵێن کۆمبیوتەر، بەڕای منیش ئەگەر وڵاتێک یا زمانێک داهێنانیکی گەورەی کرد، شایانی ئەوەشن، وشەیەک لە زمانەکەیان بسەپێ بەسەرمانا، هەوروەکو وشەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئۆتۆمبیل و سەدان وشەی تر.
یان من نازانم یان سیستمەکە زۆر سەقەتە و لێی تێناگەم ، ئێستا ئەوە 10 دەقەیە ئەگەڕێم تا بدۆزمەوە کە نەکرابێتە کوردی ، هەق وابوو هەڵبژاردنێک هەبووایە بۆ ئەوانەی تا ئێستا پێشنیاری بۆ نەکراوە ، یان ئەوانەی پێویستیان بە پێداچوونەوە.
دووای LAunchpad حەیفە.
بژین.،
من لەگەڵ ئەو مانا کوردیەی widget نیم.
بژین،
من وەک خۆم و چەنی تریشم بینیوە(کورد) هەر ویدجیتەکە بنوسرێت .
باشە کەسێ تر ئەو لینکە چۆن بدۆزێتەوە کە ویستی زیاتر بکاتە کوردی؟ مەبەستم ئەمەیە:\
http://translate.twttr.com/twitter/pending
خۆ هەڵبژاردنێک نیە بڵێ بچۆ بۆ ئەوێ.
بژین،
دەست خۆش، وایە ئامراز جوانترە.
دەی با هەموو بکەوینە دەنگدان.
بژین،
من هیچکام لەو وەرگێڕانانە بەڕاست نازانم! چونەکە بەڕاستی ئەو واتایانە نابەخشن کە لەشوێنی خۆیدا ولەسەرەتاوە بۆ زمانی ئایتی بەکار هاتوە! ئاخر خۆ ئەمە مەشکە ژەنین نیە پێش 2700 ساڵ ئێمە بومانە و ئێستا وەریگێڕینەوە سەر زمانەکەی خۆما. لەگەڵ ڕێزم بۆ بەڕێز هۆژان ئاخر کەی Follower واتای یاوەر ئەدات؟
ئەی بیکەین بە چی؟
بژین،
ئاخر کێشەکەمان ئەوەیە بیکەین بەچی؟ خۆ Follower ئەکرێ بتورێ کەمێک لە شوێنکەوتو نزیکە بەڵام هێشتا واتای تەواو نادات بەدەستەوە!
باشە لایک بۆ هەر لایکەو خەڵکیش تێی ئەگات؟
کاک هۆژان، شوێنکەوتن، شوێنکەوتوو، ئەمانە بەسەریەکەوە دەنووسرێن.
هەروەها هیوادارم برادەران لەگەڵ زیادکردنی وشە لە وەرگێڕانی تویتەر، وشەکە بۆ دیکتیۆش زیاد بکەن. بەمجۆرە دوو کێشکەی دەکوژین.
کاکە هۆژان ماوەیەک لەمەوپێس منیش ڕوبەڕووی هەمان کێشە بومەوە نووسیبووم شوێنکەوتووان بەڵام دوای گۆڕیم بۆ هەواداران و لایەنگران. وە سەبارەت بە ووشەی twitter نووسیبووم جریوە بەڵام ئەو کات یادی بەخێر کاک زمانیار ئەم پەیامەی نووسیبوو::
سڵاو،
[b]بەڕێزان فەیسبووك و تویتەر ناون و لە وەرگێڕاندا هەروەك خۆیان دەمێننەوە و نابێت واتاکانیان وەرگێڕین، وەکچۆن ناوی کەسەکان نابێت واتاکانیان پاچڤە بکرێت، ئەوانیش وان ![/b] هەر بژین!
منیش بۆچوونی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگت بۆ follow = شوێنکەوتن
Follower:
شوێن کەوتوو، چاولێکەر، پەیڕەو، لاساکەر، دواکەوتە، پێگرتی، دوکەڤتی، تەک کەوتە، پاش ڕۆ, [b]لایەنگر[/b]
بۆخۆتان سەرپشک بن. بەڵام پێم وانیە یاوەر (=هاوڕێ، یارمەتیدەر) دروست بێت.
دەستەكانت خۆش بێت كاك هۆژانی بەرێز براستی كارێكی نایاب ئەكەیت.هەر بژیت
کاک هۆژان "یاوەر" هەڵەیە، یاوەر ئەوەیە کە هاوگەشتت، هاوکردارێکی کاتیت، یاخود ڕێنیشاندەرێکی کاتییە، یاوەر ئەو Follower ـەی تویتەر نییە.
Follower :: شوێنکەوتوو،
Followers :: شوێنکەوتووان،
تکام وایە ڕاستی یان چەوتی وەرگێڕانەکان بەوە هەڵ نەسەنگێنن کە کەمێک ئەستەم بن لەسەر زمان.
کاک هۆژان زۆر هەوڵم دا بۆ ئەوەی زمانەکە بگۆڕم لە (kurdish (Northern بۆ (kurdish (Central ئەوەى نووسیوتە جێبەجێم کرد بەڵام گۆڕینی زمانم ناداتێ هەر کە نامەکەم بۆ دێ ئەمە نووسراوە
Hello dilan_kurdistan!
Thank you for sending us your feedback. Rest assured, we will review this report and contact you, should we require any further information.
Please don’t hesitate to let us know if you encounter any further issues.
Happy translating!
The Twitter Translation Center Team
@translator
دواتر ئەوەى نووسیوتە جێبەجێی دەکەم هەر بێ سوودە...
باشە هەوادار واتای چیە! ئەزانن هەوادار فارسیە؟ بەڕای من زۆر زۆر باشترە هەر بە Follower بمێنێتەوە و نەبێ بە هەوادار، کاکە ئەم کارانە زۆر هەستیار و مێژوین وە زۆر ئەکەوێت لەسەرمان ئەگەر هەڵە بکەین. ئەگەر ئەتانەوێ زمانی کوردی بە دنیا ئاشنا بکەن ئەوا ئەبێ بۆ کوردی وەربگێڕین نەک بۆ زمانێکی بێگانەی تر ئەویش چی ؟عەرەبی، فارسی یا تورکی!!
لەگەڵ ڕێزم
Follow :: شوێنی بکەوە (چونکە فەرمانە)
Following :: شوێنکەوتن (چونکە ناوە)
بژین.
ئیتر بووە موحازەرەی ریزمانی کوردی پڕی پرۆفیسۆرە ، ووشەیە دابنێن و نەجاتمان دەن، بە زاتی خووا لەمەودوا چیم زیا کرد یەک ووشەی ناگۆرم.
بژین،
من ئیشێکی زۆر ئاسانم گرتۆتە ئەستۆ چی وشەیەک لە تویتەر وەرگێردرابێت و لە دیکتۆ نەبێت من ئەیگوازمەوەبۆ دیکتۆ.
موحازەرە و شت نییە، تەواوی ئەو بەرهەمانەی بە کوردین دە بەکارهێنەری بەردەوامیان نییە، دوو ڕۆژی تر وەرگێڕانی تویتەر تەواو دەبێ خودی وەرگێڕەکانیش بە کوردی بەکاری نابەن، ئیتر یاڵای دەکرد تابیع و موتابیعتان دادەنا، کێشەی ئێمە ئەوەیە هەر دەمانەوێ ئیشەکە بەڕێ بکەین و ئەوەی تر بەتەمای خوا و پێغەمبەرەکەی.
سەرکەوتووبن لە وەرگێڕان.
بەرای من شتێک کە زۆر زۆر گرنگە بۆ ئەم کاتە ئەوەیە کە بە دەست و بازوی کەسانی شارەزا سکریپتێک بنووسرێت وە هەموو وەرگێرانەکان تێهەڵکێشکات ئەوە زۆر کارێکی باشە ئەو کەسەی کە وەرگێران دەکات سەرقاڵیەکی زۆری بۆ دروست نابێت وەک ئەوەی ئێستا هەیە، من بۆ خۆم فەرهەنگێک بە دەستمەوە زوو زوو بۆ دیکتۆ ئینجا بۆ تویتەر ئینجا بۆ گۆگڵ ترانسلەیت لە هەر دانەیەک لەمانە جیاوازی هەیە، بۆیە من بروام وایە ئەو سکریپتە کێشەکە حەل ئەکات و وەک ترخێنە هەمووشتێکی تیا ئەبێت, زۆر بەرچاویشمان روون ئەبێتەوە، بەرهەمی وەرگێردراومان زۆرە وەک ئوبونتو وۆردپرێس دیکتۆ و فەرهەنگی زانست پەروەران تادواییییییییییی ئەگەر ئەمانە هەموو یەک خرێت ژێرخانێکی باشمان ئەبێت.
بژین
بەڵێ هەمووی موحازەرە و فشە و فاڵە ،کەی هەمووی دەسی پێکرد و گرنگی پێدا ئینجا بیر لەوە بکەینەوە باشترە ، تا ئێستا بەرهەمێ تێر و تەسەلمان نیە و دو هەزار پرۆژە لە ژێر دەسایە ، ئێمە کەی یەکێکمان بە پیرفێکتی تەواو کرد ئینجا بۆ پرۆژەی داهاتوو ئەڵێین با ئەم جارە هەندێ چاککاری بکەین،.
بژین،
List= هەر لیست یاخود خشتە ؟؟
بۆ نموونە update list = نوێکردنەوەى خشتە
کاک لاوەند تەماشایەک بکە من لەسەر دیکتیۆ دەڕۆم ئیتر نازانم [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/list]http://dictio.kurditgroup.org/dictio/list[/url]
لە هەر کون و قوژبنێکی ئەم دنیایە لە دێهاتێکی زۆر دور لە دنیای ئایتیش بڵێی لیستی ناوەکانم بۆ بێنە تێئەگەن، ئیتر نازانم بۆ ئەمانەوێ لەخۆمانی تێک بدەین و بەسەقەتی وەرگێڕانی بۆ بکەین. من ئیتر لەسەر ئەم بابەتە ئاخافتن ناکەم زۆرمان گووت!
کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/hemen7]Hemen_7[/url]ـی بەڕێز بەتەمای گفتوگۆ نیم چونکە نامەوێ کات لەکەس بگرم لەگەڵ قسەکەتم تاوەکو ڕادەیەک بەڵام من ئێستا پۆلی 12ـی ئامادەییم و بەکوردی دەخوێنم ئەوەنەی من بزانم وتوومانە (خشتەی ناوەکانم بۆ بێنە), (خشتەی وانەکانم بۆ بێنە) و نەمان وتووە (لیستی ناوەکانم بۆ بێنە),(لیستی وانەکانم بۆ بێنە)
کەواتا هیچ تێنەگەیشتنێک ڕوونادات List = خشتە
سوپاس بۆ هەموو لایەک.
کاک هێمن، بۆ بە هەر تێبینیەکی ئەندامێک وا هەڵەچی برا؟ خۆ جاران وا نەبووی، قسەکەی کاک دیلان زۆر تەواوە، هەر وەڕەگێڕین وەرەگێڕین، با تەواوی کوردی بێت!
توخوا کەی بیستوتە یەکێ بڵێ خشتەی ناوەکانم بۆ بێنە؟؟؟؟ لەوەتەی خۆم ئەناسم کەسێ نەمبیستووە وا بڵێ ،هەر وتراوە لیستی ناوەکان.
بژین،
کاک جوتیار ڕێزم هەیە بۆ تۆی ئازیز بەڵام برام ئەوەی ڕاستی بێت لە ناوچەی سلێمانی خۆشەویست زیاتر ئەو شتانە بەدی ئەکرێت
من پێت ئەڵێم هەندێک کەس وا ئەزانێت ئەگەر بێتو بڵێت لیست و چەن وشەیەکی ئینگلیزی بەکاربێنێت لەکاتی قسەکردن ئیتر ئەو کەسە شارەزایە و ئینگلیزی ئەزانێ بە ئاڕاستەیەکی تر لێی گەیشتوون
من ئەوە بۆچوونمە ئیتر نازانم ئێوەش بۆچوونی خۆتان هەیە
منیش لەوەتەی خۆم ئەناسم نەمبیستووە بوترێت لیستی ڕۆژانەم بۆ بێنە هەر وتوومانە خشتەی ڕۆژانە
خشتەش لە خشتەوە هاتووە
لە سەردەمی کۆن کە دیوار لە قوڕ دروستکراوە بەشێوەی چوارگۆشە و پێیان وتووە خشت.
بە یارمەتی برادەران پێم خۆشە منیش بۆچوونی خۆم لەسەر ئەم مشتومڕەی کە لەسەر لیست و خشتە کراوە بنووسم.
لە ڕاستیدا لەگەڵ ناودا وشەی لیست بەکار ئەهێنرێ. لیستی ناوەکان. خشتە بەمانای (جەدوەل schedule) دێت . بۆ نموونە خشتەی وانەکانی هەفتە،
بەبۆچوونی من رەوا نیە بە ئارەزووی خۆمان دەستکاری و وشە و ماناکانی بکەین و بەپێی ئاستی تێگەیشتنی خۆمان بێین وشەی نوێ داتاشین. هەقە ئەو کارە جێ بهێڵرێت بۆ خەڵکانی پیشەیی کە لە بواری رێزمان و ئەدەبی کوردیدا خوێندویانە و شارەزاییان تیایدا هەیە. رەنگە کێشەکەش لەوەدا بێ کە پیاو چۆن ئەو برادەرانە بدۆزێتەوە? لە کوێن و چۆن دەستمان پێیان بگات .. ئەڵاهو ئەعلەم
زۆر چاکە، کەواتە لیستی ناوەکان دانێن، passowrd, username, cookies, ..
بکەن بە پاسوۆرد و یوزەر نەیم و کووکیس و فۆرگێت یۆیر پاسۆورد، سەیڤ و حەزف. ئیتر ئێمەش دوایی لەگەڵ برادەران دیکیتۆ و ماکینەی وەرگێڕان دەکەین بە هەڵگێڕانەی پیتە ئینگلیزییەکان بۆ پیتی ئارامی.
clever :: کلێڤەر
ئەوەندەش ماندوو نابین :)
بژین.
بیرۆکەیەکی چاکە خارە بڕوا گوود ئایدیا هههههه
بەهیوای ئەوەی تۆزێک زانستیانەوە لە وشەکان بڕوانن شتێکیش مەڵێن کە زۆر پێکەنیناوی...
پێم وایە بەكار هێنانی وشەی [b]خشتە بۆ [/b]list هەڵەیە .
وشەیەكی باو نیە لە كوردیدا بەرامبەر لیست بەڵام ئەبێت بشزانین كە لیست جیاوازە لە خشتە .
خشتە زیاتر بۆ گونجاندن و شیكاركردن بەكاردێت و پانتایی زیاترە لە لیست ، نمونە : خشتەی وانەكانی هەفتە ، خشتەی كارەكانی ئەمڕۆلە گەڵ كات ....
، بەڵام لیست لە بنەڕەتدا بۆ پیشاندان بەكاردێت شێوازی باوی لیست بریتیە لە ستونی . نمونەیەك لە شێوازی بەكارهێنانی لیست : لیستی ئەندامان، لیستی كۆمپانیاكانی كوردستان ، لیستی قوتابیە هارەكان ....
لە عەرەبیشدا بەم جۆرەیە : جدول =table
قائمة = list
كەواتە بە بۆچونی من ئەگەر هەروشەیەكتان بەرامبەری دەست نەكەوت ئەوا بەكارهێنانی لیست گونجاوترە
هیوادارم مەبەستەكەم ڕوونبێت .
یەک تێبینی بچووک : (وشە) ئەگەر لەسەرەتای ڕستەوە هات ئەوە بە یەک (و) ئەنووسرێت ئەگەر لە ناوڕاست و کۆتایی هات ئەوە بە دوو (و) ئەنووسرێت
چونکە 1- بزوێن لەسەرتای ڕستەوە نایەت 2- دوو بزوێن بەدووای یەکتریەوە نایەت لەسەرتای ڕستە و زۆرجاریش لە ناو ڕستەش
نموونە :
وشەی نهێنی
هەڵبژاردنی ووشەی نهێنی
لە زمانی کوردییدا هیچ وشەیەکمان نییە بە پیتی بزوێن (بزۆک) دەست پێبکا واتا بە "وو" ـش دەگرێتەوە، جا لە سەرەتا، ناوەڕاست، یان کۆتایی ڕستەش بێت.
بژین.
Translate = وەرگێڕە = ترجم
Translation = وەرگێڕان = ترجمة
Translator = وەرگێڕ = مترجم
پەسەندە
هاوڕێیان ئێستا پۆلی 12ـم زۆر زۆر سەرقاڵم بەخوێندن ڕاستی ئەتوانم بڵێم (موجازەفەیە) ئەمەی ئەیکەم لە تەنیش ئەوەشەوە خەریکی وەرگێڕانم تکایە هیمەتێک بکەن
سوپاس بۆ هەموو هیمەتەکانتان
ماندووبوونتان مانای سەرکەتنی کوردئایتی گرووپە
هەر بۆ خۆشی جریوەر ئەمەشی پێ بەخیشم هههههه

کاک هۆژە ئەمەشمان لێ مەکە بە کرمانجی و سۆرانی
هیچ جیاوازییەک نابینم ئەمجۆرە شتانە ئەبێتە هۆی کەمبوونی پەسەنکردن
http://kurditgroup.org/sites/default/files/Twitter%20Translation%20Center-000607.png

هیوادارم لەبەر ئەم بچۆ بڕۆ یە ئاوا دوو وەرگێڕان دروست نەکرێت .
بژین،
ڕاستی کاک جوتیار من ئەوەم دانابوو کاک هۆژە پێداچوونەوەى کرد لەسەر وەرگێڕانەکانم
لە 70% گۆڕێ تێناگەم مەبەستی چییە
بچۆ و بڕۆ هیچ جیاوازیەکی نییە
کاک هۆژان تکایە وەک ئەوەی ئەم هەمووەی کاک دیلانت دووبارە نوسیوەتەوە یاخوا هەندێکت بکردبایە کە هیچ وەرگێڕانیان نەبوو.\
بژین،
email = پۆستی ئەلیکترۆنی
هیچ جوان نییە ئیمەیڵ ئەنووسنەوە
ئەگەر سەیری زمانەکانی تر بکەی هەرکەسەو بەپێی خۆی ئەینووسێتەوە
email = البريد الإلكتروني
هههههه وەڵڵا بڵێم چی ئیتر بەکەیفی خۆت ئەوە من دەستی لێ هەڵەگرم باشتر وایە بۆ خۆتی بەجێ بهێڵم
ئیمەیل ئاسانترە و تویتەر خێراترە و کوردیش دواکەوتووترە
لە پێشا لەوانەیە لەو تویتەر و جریوەیە هەڵەم کردبێت
بەڵام هەرکاتێک (ناو)بێت تویتەرم بەکار هێنا
نازانم ئیتر بەدڵی خۆت
یەکێکیش لەو شتە سەیرانەی بەڕێزتان ئەمەیە [url=http://translate.twttr.com/phrases/25577]نوێی ئامرازەکان[/url] ئەمە مانای چییە ؟
یان ئەوەتا ئەبێ ئامرازە نوێیەکان بێت یانیش نوێترین ئامرازەکان
زمانی کوردی لە ڕووی وشەی تەکنەلۆژیاوە بتەوێ و نەتەوێ سنووردارە تاڕادەیەکی زۆریش.
لاسایی عەرەب بکەنەوە لە وەرگیڕان حاڵمان فڵتیح دەبێ.
نەبەخوا بچۆ و بڕۆ هیچ فەرقیان نیست.
ئیمەیڵ هەڵەیە کاک هۆژان ،دەبێ پۆستی ئەلکترۆنی بێت، کاکە با هەمووی تەواو بێ ئینجا خۆ یەکسەر بڵاو ناکرێنەوە ئەو کات دەتوانین پیداچوونەوە بکەین.
کاک دیلان هیوادارم ئاوا بیربکەیتەوە تۆ بۆ کاک هۆژان و من ی ناکەی بۆ کوردی ئەکەی هیوادارم بۆ بەردەوام بیت چونکە هەموو پێویستمان بە دوو کەسی وەک جەنابت هەیە کە گەرم و گوڕ بن لە کارەکانیان.
بژین،
[b]هیوادارم هەندێ شتی لاوەکی کارە گرنگەکانتان لا خاو نەکاتەوە.[/b]
ئەتوانن هاندانەکەم پشتگوێ بخەن چونکە خۆم کاتم نیە دەستێکتان بدەمێ و دوو ووشە وەرگێڕم یان بەشداری گفتوگۆکەتان بکەم
هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوون .
هاوڕێیان ئەمە ئەبێتە چی
let's tweet = با بجریوێنین یان با بجیریوێنین
با بجریوێنین. هەر خۆشی وایە "جریواندن"
وایە سوپاس بڕوا گیان..
دەست خۆشى لەو بەڕێزانە ئەکەم کە پێى هەستان بەڕاستى مێژووییە بەڵام من ئیمەیڵم بۆنەهات بۆ ئیمەیڵى تویتەرەکەم مەبەستم هەژمارى خۆمە
سەر لە بەریم خوێندەوە ئاخری وەرگێڕانی ئەو دوو فاڵۆوە واتە:
following : 200 kas
followers : 400 kas
نازانم چی دابنێم کە بەکارهێنەر ئاسایی لێی تێبگا کە فەرقیان چیە هەر بە وشەکە دا؟ پێم وایە ئەو دوو وشەیە دەبێ زیاتری کار لە سەر بکرێ.
هەڵبەت من دنەی وەرگێڕانەکەی ئێوە نادەم ، من بۆ soloset.net م دەوێ وەک ئەو لاپەڕەیە :
https://soloset.net/kurddata
ئێستا چی بکەین بۆ ئەو دوو وشەیە؟
Following = شوێنکەوتوو
Followers = شوێنکەوتووان
کاک دیلان ئەوەی جەنابت بە بڕوای من هەڵەیە ، چونکە ئەو دوو وەرگێڕانەی تۆ کوردیەکەی جیاوازیان لە تاک و کۆ بوونەکەیەتی .. لە حاڵێک دا دوو وشەکە بە ئینگلیزی فەرقیان لە تاک و کۆ بوونی دا نیە . ئەگەر followers ببێتە شوێنکەوتووان ، ئەی follower دەبێتە چی؟
بە ڕای من :
Following = شوێن چوو
follower = شوێن کەوتوو
followers = شوێن کەوتووان
ئەبێ ببێتە شوێنکەوتوو
Follow شوێنکەوتن یان لەکاتی فەرمان ئەبێت شوێنی بکەوە
Following شوێنکەوتوو
Followers شوێنکەوتووان
Follower شوێنکەوتوو
گرفتەکە لەنێوان following و follower ئەمێنێتەوە پێویستە ئەوە تاوتوێ بکرێت ئەویش بۆ کاک هۆژە کۆیی بەجێدەهێڵم چونکە ئەو ئەرکی ئەم وردەکارییانەی لە ئەستۆیە.
باشە بۆ هاوڕێ نەبێت و لەم دەردەسەریە نەجاتمان بدەن؟
هاوڕێ ـــــــــــــــــــــ خۆت ــــــــــــــــــــــــــــــ هاوڕیتە
هاوڕێکان ـــــــــــــ خۆت ــــــــــــــــــــــــــــــ هاوڕێتن
ئەوەش نابێ کاک هێمن ، هاوڕێی یەک لایەنە بوونی نیو و هاوڕێتی دووو لایەنەیە .. بەڵام لێرەدا شوێنکەوتن دەتوانێ یەک لایەنە بێ و لایەنی بەرامبەر شوێن تۆ نەکەوتبێ
ئێستا وابزانم وەرگێڕەکان چاوەڕێی پرۆژەی Twitter.com ـن کە ببێتە بەردەست بۆ وەرگێڕان لەدوای Glossary .
ماندوو نەبن و هەربژین :)
دەستتان خۆش بێت سەرکەت و بن بەڵام حکومەت لەبەر دزیەکانی خۆی ئاگاداری بواری ئایتی نیە ئەوە ئیشی ئێوە نیە بەس ئاخ ئیشی حکومەتە بەڵام ئافەرین بۆ ئێوە کە خۆبەخشانە کاردەکەن هیوادارم هەرسەرکەوت و بن و نموونەتان زیاد بێت.
ئەمانە بکەنە کوردی:
https://translate.twitter.com/twitter-help/pending#
ئەوانەی تر هەمووی دەنگی لەسەر نادراوە بۆیە بەشەکان تر دەر ناکەون ، تکایە هەموو دەنگ بدەن.
بژین،
ئەوە گلۆسەریەکەم تەواو کرد بە دەنگدان.ئێوەش دەنگ بدەن بەوانەی تر.
بژین،
لای من لە زووەکەوە تەواو بووە بەهیوای کار بۆ تویتەر.کۆم ـە بکەن
پێویستمان بە دەنگدانە قۆڵی لێ هەڵماڵن
تاقیکردنەوە و خوێندن زۆر ڕێگەی لێگرتووم.
کاک دیلان هیوادارم لە کاتی دەرسەکە نەدەی بە وەرگێڕان.
بژین،
حەزرەتی غەوز!! https://translate.twitter.com/twitter/pending
!!! ١٦٠٠٠، دەبێ بەشداربووان زیاتر بن و خێراتریش بین.
هاوڕێیان لەسەر ئەم وەرگێڕانە کۆکن ؟
[url=https://translate.twitter.com/twitter/search?commit=Search&in=en&locale=ckb&q=Do+you+speak&status=translated&utf8=%E2%9C%93]https://translate.twitter.com/twitter/search?commit=Search&in=en&locale=ckb&q=Do+you+speak&status=translated&utf8=%E2%9C%93[/url]
ئایا تۆ کوردی قسە دەکەیت؟
بەبڕوای من پڕ پێستێتی ئیتر ئێوەش چی دەڵێن ئەیکەین بەوە. ئەگەر کۆکن ئەوە دەنگی بدەنێ با ئەویش لە کۆڵ بێتەوە.
کاک هۆژە گیان، Home لە هەموو وەرگێڕانەکانی تر هەر بە دەستپێک دامان ناوە، مەگەر وۆردپرێس نەبێ ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە وێبگەدا ئەو مانای "ماڵەوە" دەبێت. پاشان خۆ من بەزۆر نەمچەسپاندووە، من نووسیومە و ٦ وەرگێریش دەنگیان پێداوە، تۆ هەمان پرسیار لەو ٦ وەرگێڕەش بکە بزانە بۆ دەنگیان پێداوە و هی تۆ ڕەت کراوەتەوە. من لەزۆربەی وەرگێڕانەکان کە زیادم دەکرد دەمویست بەشدارییەک زیاد بێت تاکو کاتێک وەرگێڕێکی تر دێتە سەر ئەو وەرگێڕانە بەراوردێک بکا لەنێویان و باشترینیان دەنگ پێبدا یان خۆی بیرۆکەی باشترینی بۆ بێت.
دواتر کاک هۆژە، ئەمە وەرگێڕانێکی زۆر زۆرە، نزیکەی ٢٠،٠٠٠ دەبێت، ئێمە دەبێ هەوڵی ئەوە بدەین زۆرترین تێبگەیەنین. چونکە تیمێکی بچووکین و کارێکی زۆریشە.
بژین.
هاوڕێیان باشتر وایە
Home = ماڵەوە
Email = ئیمەیل (ئەمەش کاک هۆژان کردی) منیش هەر لەسەر ئەو ڕێچکە دەڕۆم
username = ناوی بەکارهێنەر
وەهەروەها Sign up من تۆماربوونم پێ جوانتر و باشترە لەکاتێک کاک هۆژان خۆتۆمارکردن دەنووسێت
وە کاک هۆژان Added زیادیان کرد هەڵەیە و Add زیادکردن Added زیادکرا دروستە.
من نازانم بۆ phone و mobile چی بنووسم؟
بژین،
سڵاو،
دیارە کە وەرگێڕانە ماوەکان لەدوای Glossary ئەمانەن:
[url=https://translate.twitter.com/twitter/pending]Twitter.com[/url]
[url=https://translate.twitter.com/twitter-help/pending]Twitter-help[/url]
[url=https://translate.twitter.com/m2/pending]mobile.twitter.com[/url]
[url=https://translate.twitter.com/emails/pending]Emails[/url]
[url=https://translate.twitter.com/twitter-iphone/pending]Twitter for iPhone and iPad[/url]
[url=https://translate.twitter.com/android/pending]Twitter for Android[/url]
واتا نزیکەی ٢٥،٠٠٠ وەرگێڕان ماون کە دەبێ بکرێن، دیارە ڕێژەکە زۆر زۆر لەوە زیاتر کە ئێمە سەرەتا پێشبینیمان دەکرد لەچاو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی خێرا و بچووک. ئێمە وەرگێڕە چالاکەکان لێرە وابزانم ٥ کەسین. ئەگەر ڕۆژی هەر یەکێکمان ١٠٠ - ١٤٠ وەرگێڕان ئەنجام بدات، لە مانگێکدا ١٥،٠٠٠ - ٢١،٠٠٠ وەرگێڕان ئەنجام دەدرێت. جگە لەوەی هەموو وەرگێڕانێکیش پێویستی بە دەنگی زۆرینەی وەرگێڕەکان دەبێتە وەرگێڕانێکی زیندوو و وەردەگیرێ. کەواتە تا نزیکی ٢ مانگی تر تەواو دەبێت لەسەر ئەو ڕێچکەیە.
دەڵێن چی؟ ئایا کاتمان هەیە بۆ ئەو خشتەی کارە؟
بژین.
لای من پرۆژەی twitter glossary ١٠٠% تەواو بووە بەلام پرۆژەکانی تر لام دیارناکەوێت.
کاک هۆژان تێبینیەک لە زمانی کوردیدا هەیە دەڵێ ئەگەر پیتی ڕ لە سەرەتاوە بوو دەتوانی ر بنوسی بۆیە منیش ئەوەم نووسیوە چونکە تێبینیەکی زمانەکەیە و جوانترە.
https://translate.twitter.com/phrases/10506
وە لێرەش نازانم بۆ هەر وەرگێرانی ووشەیت کردووە خۆت لێکی بدەرەوە بزانە ئەمە ئەبێت بۆ نموونە:
بە چوونەژوورەوە لێرە، دەتوانی بەکاربهێنیت Spotify بەبێ دابەش کردنی تێپەڕەوشەی تویتەرت.
بە چوونەژوورەوە لێرە، دەتوانی spotify بەکاربهێنیت بەبێ دابەش کردنی تێپەڕەوشەی تویتەرت.
https://translate.twitter.com/phrases/9161
ئەمە کامیان مانا دەدات بە دەسەوە؟
بژین،
ئەوەی تێبینیم کردبێ کاک دیلان و کاک کاک هۆژان ئێوە وەرگێڕانی ووشەی دەکەن .گرنگ نیە وەک ئەو بێ وەرگێڕانەکە گرنگ ئەوەیە بەکارهێنەر تێبگەیەنی .
بەڕاستی حەیفە ئەم ناردرا یە بکرێتە Live نازانم لە کوێ وتراوە ناردرا؟؟
https://translate.twitter.com/phrases/90
بژین،
@ کاکە [url=http://kurditgroup.org/u/%D8%AC%D9%88%D8%AA%DB%8C%D8%A7%D8%B1]جوتیار[/url]
Phone = تەلەفۆن
mobile = مۆبایل
@ [url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url] گرنگ کاتەکە نییە بەلای منەوە هەر کات پێمان کرا بڕێک وەرگێڕان دەکەین پێمانیش نەکرا ئەوە ورد وردە.
کاکە ئەوەی ناوێت، ئێوە وەرگێڕن، وەرگێڕەکان ئەگەر ئەو وەرگێڕانەیان بە دڵ بوو دەنگی بۆ دەدەن، ئەگەر لایان هەڵە بوو ڕەتی دەکەنەوە و هۆکارەکەی دەنووسن، یانیش وەرگێڕانێکی تری بۆ دەنووسن تاکو وەرگێڕەکانی تر دەنگی بۆ بدەن.
کاک دیلان، تۆ سەیری @Translator بکە، ڕۆژ بە ڕۆژ وەرگێڕەکان ئاگادار دەکاتەوە لەهاتنی وەرگێڕانی تازە. جا ئێمە بەو جۆرە بڕۆین هەرگیز تەواو نابێ :)
@کاک بڕوا گیان
بۆ پەیامی یەکەمت من پێم باشە هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان دانانی ئەو وشانەی زۆر دووبارە دەبنەوە زۆر باشە تووشی هەڵەی زەقمان ناکەن لەداهاتوو
بۆ پەیامی دووەمت ڕاستە منیش ئەوانە دەبینم بەڵام دەسەڵاتمان چییە ؟ ئەوەی پێمان بکرێت ئەوە دەکەین
من کاتێکی باشم تەرخانکردووە بۆ وەرگێڕانەکان لەوەش زیاتر ناتوانم لە کاتی تاقیکردنەوە و خوێندنم بەخشیوە بۆ تویتەر جا سبەی کێ پێی ئەزانێت ؟
با ماوەیەکی پێ بچێت هەر ئەوەنە ئەکرێت ئەگەر وەرگێڕی چالاک هەبوایە بە ماوەیەکی کەم تەواو ئەبوو
کامەی هەڵەیە؟ دووەم هی خۆمە بەس لێرە بە هەڵە نووسیومە ، لە کوێ بە Sharing دەڵێن دابەشکردن؟ دوای ئەوە چۆن ئەبێ ناوی داوانامەکە لە پیش دەتوانیەکە بنووسیت؟ تۆ تەرجومەی حەرفیت کردووە .
نەوەڵا بابەتێکم بۆ بدۆزەوە کە نوسیبێتیان ناردرا باشە؟ کاکە ئەنوسیت نێردراو لە کاتێکدا سەیری پەیامەکانت بکەی، دەنوسرێت نێردرا ئەگەر پەیامێکت نارد و سیستم ئاگادارت بکاتەوە .
کاک هۆژان من هی هەرکەسێ بێ ئەینووسم ، قەیچێکە با هەڵەبم هی منیش بنووسە زۆر ئاساییە بەڵکوو لێرە خۆمان فێر بکەین کە لەسەر هەڵەیەک راهاتووین .
سەبارەت بە ڕ ئێ ئەوە هۆیەکەتی کە دەتوانی لە جیاتی ڕ پیتی ر بنووسی دەتوانی پرسیار بکەی لە زمانەوانێک .
لەم پەیامە زیاتر نانوسم لەسەر ئەمە چونکە وا هەستەکەی من دژایەتی تۆ ئەکەم.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم
بژین،
لە نێوان وەرگێڕانەکانی کاک هۆژە و ئەوانەی کاک جوتیار گێرم خواردووە
کاک هۆژە بەڕاستی دڵگران مەبە کە کەسێک پێت بڵێت خۆپەرست
چونکە بەڕاستی ئەگەر وەرگێڕانەکەت هەڵەش بێت هەر ئەڵێی ڕاستە لەکاتێکدا بەس وانییە
من خۆم گرنگی بە وەرگێڕانی تێگەیشت یان گەیاندن دەدەم
بەڵام ئەوانەی تۆ دەبینم کە دەنگی پێدراوە ئەڵێم با منیش بەو شێوەیە بڕۆم
بۆ نموونە [url=https://translate.twitter.com/phrases/11811]ئەم وەرگێڕانە[/url]
[url=https://translate.twitter.com/phrases/11811]Please select some contacts to invite[/url]
تکایە چەند پەیوەدنکارێک هەڵبژێرە بۆ بانگهێشتکردنیان
بەڕاستی من سەر لەمە دەرناکەم واتا ئەگەر سبەی من بەم شێوەیە دەقێک ببینم لە تویتەر هەر نازانم چییە لەکاتێک خۆمیش بەشدارم لە وەرگێڕانەکان
پەوەدنکارێک
ئەمە چییە ؟
بەهەر حاڵ زۆر زۆری تری بەم شێوەیەم بەرچاو کەوت
نموونە [url=https://translate.twitter.com/phrases/956]must be less than 15 characters[/url]
پێویستە لە 15 نووسەکان زیاتر نەبێت
غەوز بێنە لەوە تێناگات ئەوەى لە کاک هۆژە دیارە تەنها وشەکان لە دیکتیۆ ئەهێنێت و دایدەنێت
پێویستە لە 15 پیت زیاتر نەبێت.
ئەو (S)ـی کۆیە لە ئینگلیزی بۆ ژمارە دادەنرێت بەڵام لە کوردی دانانرێت بۆ نموونە Two Days بەکوردی ئەبێتە دوو ڕۆژ
شتێکی تر Share دەبێتە بڵاوکردنەوە کەچی کاک هۆژە نووسیویەتی دابەش کردن [url=https://translate.twitter.com/phrases/23468]نموونە [/url]
من نازانم خۆت ڕازیت لەم وەرگێڕانە ؟ جریوەکانت دابەش بکە لەگەڵ هاوڕێکانت لەسەر فەیسبووک.
ئەگەر گرنگی بە تێگەیشتن بدەین پێویستە بنووسین جریوەکانت بڵاوبکەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت لە فەیسبووک.
نموونەیەکی تر
[url=https://translate.twitter.com/phrases/21171]If you don't have a Twitter account, or can't login[/url]
گەر تۆ هەژمارەکی تویتەر نیە, یان ناتوانی بچیە ژوورەوە
ئەمە چییە ؟
گەر تۆ هەژماری تویتەرت نییە. یان ناتوانی بچیتە ژوورەوە
بڕوات هەبێت بە دەیان هەڵەی ڕێزمانیم کردووە هەر بەهۆ ئەم شتانەوە نازانم وام لێهاتووە نازانم چۆن وەرگێڕان بکەم
بەهەرحاڵ من نازانم ئیتر چی بڵێم!
کاک تویتەر دەڵێت: وەرگێڕانەکان دەبێت بە زمانی ڕۆژانەبن، واتا هەموو کەسێک تێی بگات. سەد ساڵی تریش کەس لە کوردستان ناڵێت "ڕەقەپەپە و ڕەقەمەنی".
قورسترین زمانانی جیهان ئەوانەن کە جیاوازی نێوان زمانی نووسین و زمانی خوێندنەوە گەورەیە. کوردی وا نییە، چونکە زمانی نووسینمان نەبووە. بۆیەش پێویست ناکات زمانێکی کوردی درووستبکەین تەنها خۆشمان لێی تێنەگەین.
کاک هۆژە زۆر بە دڵێکی پاکەوە و بێ هیچ ڕقێک ئەو پەیامەم نووسیوە ڕقی چی ئەزیزم خۆ نەهاتووم بۆ شەڕ
بەس وادیارە زمانی ڕاستی گوناهە
گەورە و بچووکی سەر سەرو سەرچاوم بەس زانست و زانین ئەوە نازانن بۆیە من تەنها ڕاستیم نووسیوە ئەگەر ڕاستیت پێ ڕەوا نییە ئەوە من چی گوناهێکم کردووە
کاتێک ڕۆژانە بە باوکم ئەڵێم ئەو شتەت هەڵەیە پێی ناخۆش ئەبێت وە خۆیشی باش ئەزانێ کە هەڵەیە
ئەم کەلتورەی ئێمە وا هێناوێتی
من لە قسەکردندا هیچ وشەیەکی دڵگران بەکار ناهێنم و زۆریش دڵنیام بەس تۆزێک شتی ڕاستی ئەڵێم
من ڕێزی هەموو کەسێکیش دەگرم ئەمەی ئێستا نە پەیوەندی بە ڕێزە و نە پەیوەندی بە گەورە و بچووکییە ئەمە ڕاستکردنەوەى هەڵەیە و هیچی تر
داوای لێبووردن دەکەم ئەگەر تۆ بە مەبەستێکی تر وەرت گرتبێت.
پێم خۆشە ئەوەش بڵێم من هیچ کاتێک نازناوم بۆ بەڕێزتان دانەناوە و لە ڕەوشتیشم نییە نازناو بۆ کەس دابنێم تەنها ئەگەر جوان خوێندبێتەوە ڵێی دەگەیت
بەهەرحاڵ ئەمە دوایین پەیامی منە بۆ بەڕێزتان و لە ڕەوشتیشم نییە قسە بە هیچ کەسێک بکەم پێویست ناکات گەورە بکرێتەوە.
کاک سەفین منیش لەگەڵ تۆ هەمان بۆچوونم هەیە، بەڵام ئێمە زمانمان تەعریب و تەفریس کراوە. لە ڕستەیەکدا کە دەیڵێین ئەگەر ٢٠ وشە بێت، دەبێ ٤ - ٨ وشەی بێگانە و ناقۆڵای تێدا بێت.
ئەوانەی تویتەر بەکاردێنن کەمێک مێشکیان گەورەترە و زیتەڵەترن لە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر، بۆیە کێشەیەکی وامان نابێ لەگەڵ بەکارهێنەرە کوردەکانیش دەتوانن تێبگەن و لێی ڕابێن :)
کاک بەردەقانی@ لەماوەی ٥٠ بۆ ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر زۆربەی خەڵکی کورد نەخوێنەواربوون سەدان وشەی وەکو ئینتەرنێت، تەلەفزیۆن، سەلاجە، تراکتۆر، مەغسەلە، فەلەمەی جگەرە پێچانەوە، قاپی و باغلەمە، سیوسیوەی باگردێن، کۆمپیوتەر، ئۆتۆمبیل، فێربوون، ئێستا خەڵک لەوپەڕی پێشکەتندایە بۆ لە وشەی ڕەقەمەنی تێناگات، ئەی بۆ لە تەقەمەنی تێدەگات؟
دوای ئەوە ئەم وەرگێڕانانە تەنیا بۆ ئەم چینە نییە، بەڕای من ئەو شانەی ئێستا لەدایک بوون، زۆر زۆر لەوشانە گونجاوترن کە لەکۆندا دانراون، چونکە لە ئێستادا هەر نەبێت وشکان ڕاو بۆچوون و بیرکردنەوەی دەیان کەسە، بەلام لەکۆندا زۆربەی وشەکان شاعیرێک یا نوسەرێک دایهێناوە.
دەیان کتێب و دیوانی شیعری کوردیم خوێندۆتەوە، هەر گیز وشەی "پەرچەکردارم" بەرچاو نەکەوتووە و نەبیستوە، کەچی لە ئێستادا رۆژانە بەرگوێم دەکەوێت، خەڵکێکی زۆر بەکاریدەهێنێت و فێردەبن.
ئایتی و وشەکانی ئایتی لەناو کورددا نوێیە بۆیە بەڕای من فێربوونی زۆر ئاسانە.
کاک[b] هۆژە کاک دیلان[/b]، برایانم ئێوە دوو کەسایەتی زۆر بەرێز و دڵسۆزن، ئێوە لەو نمونانەن کە گەلێکی ٥٠ ملیۆنی پێوستی پێتانە، بۆیە خەمتان نەبێت، بەچەند ڕەخنەیەکی بچووک کە بۆ خزمەتی زمانەکەمانە، هیچ لە گرنگی و بەنرخی پیرۆزی کارەکانی ئێوە کەم ناکاتەوە، بۆیە دڵگران مەبن، بەڵام بۆ بیرهێنانەوە، لێرە پەیامی تایبەتیشمان هەیە بۆ گۆڕینەوەی سەرنج و تێبینی و ڕەخنە، من پێشنیار ئەکەم لەو ڕێگەیە بێت باشترە.
سەرکەتوبن
وانەکانی کیمیا، فیزیا، زیندەوەرزانی، ئابوری وە بیرکاری دواناوەندی باشووری کوردستان کە نیو سەدەیە دەخوێنرێت، هەنووکەش بۆ خەڵکێکی زۆر نامۆن کەچی کوردیشن:
فشار، بارستەچڕی، داتاشراوە، ژێتەواو، تاودان، مڵی ..هتد
چونکە زمانی نودسین و ڕۆژنامە و حکومەت و دام و دەزگاکان بە دەست کۆمەڵێک مناڵەورتکەی گەوجەیەوە، بە تایبەت میدیای دەنگ و ڕەنگ. بۆیە ئاسۆکەی ئەم وشە ئایتییە کوردیانەش زۆر ڕوون نابینم. لە مەشا لە هیچ میللەتی دنیا ناچین شـــکور!
بژین
منیش لەگەڵ کاک بەردەقانی و کاک سیا هاوڕام! هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ وەرگێران نەبوم. نازانم بۆ کەسانێک کە کار لەگەڵ ئایتی ئەکەن چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕی ئەگەر بڵێن پەپکە ڕەق یان بڵێن هاردوێر؟ خۆ ئەگەر هێشتا خەڵکانێکی بەڕێز هەبن کە پێیان وابێ ئەبێ وەرگێڕان بۆ ووشە ئایتیەکان بکرێت ئەوا من ئەڵێم بەهیچ شێوەیەک وەرگێڕان کاری خەڵکی ئایتی زان نیە، بەڵکو ئەوە بواری فەرهەنگیەو ئەبێ خەڵکی شارەزا لەو بوارەدا بڕیار لە زمانی کوردی بدەن. من پێم وابێ نە ئینگلیز و نە هیچ زمانێکی تر ناتوانن ووشەی کڵاشی هەورامی یا ڕانکوچۆغە وەربگێڕن. چونکە ئەوکاتە هیچ واتایەک نادات بۆ ئەوان. کڵاش و ڕانکوچۆغە کورد دروستی کردوە و ئەبێ هەر بەکوردی بێت. هەر وەک چۆن ووشە ئایتیەکانیش زۆر بە ئێمە نامۆن و لەکاتی وەرگێڕاندا واتاکانیان لەدەست ئەدەن.
لەگەڵ ڕێزم
هاوڕێیان من ئەو لینکەم کردەوە بەڵام نازانم چۆن وەرگێڕان بکەم واتە ناگەمە ئەو بەشەی کە وشەی ئینگلیزیم بداتێ من بۆی وەر گێڕم تکایە تێم بگەیەنن دامەوێت سودمەند بم
کوردی مۆدێرن:
براوسەرەکەم کلیک کرد و پەپئەپەکە فووڵ سکرین بوو، ئیتر ماوسی و کابڵلیسکەم کراشی کرد تاکو دوو پەنجەم لە کیبۆردەکە گیر کرد ئەنجا هەر ڕایت کلیک، ئیتر ویندۆی پرۆسێسەکان هات و فۆرس کانسڵی و کویتی ئەپڵیکەیشنی براوسەرەکەم کرد. و ڕیبووتێکم بە ئۆپەرتینگ سیستەمەکە کرد تاکو هاردوێرەکان رێفرێش ببنەوە لەگەڵ سۆفتوێرەکان.
وە منیش ڕیلاکس بووم لەگەڵ مای سێڵف. سانکس گەد!
بای وە ڕەحمەتووڵا!
کاک سیا، کە ڕیبووتت کردەوە، فۆرماتت نەکرد؟ هەر باشە کاریشی کردووە. ئێستا لە کوردستان وا باوە، پێشتر حەفتەی جارێک دەچوویتە حەمام، ئێستا حەفتەی جارێک کۆمپیوتەرەکەت بۆ فۆرمات دەکەنەوە.
بڵێم چی کاک هۆژە. سەدان هەزار شەهیدمان داوە و هەزاران جار ئەنفال و کیمیاباران کراوین بۆ خاتری ئەم زمانە سەقەتەی عانەیەکی سووتاویش ناهێنێت. هەزار ڕەحمەت لە گیانی پاکی کاکە ئۆوین:
My friend, you would not tell with such high zest
To children ardent for some desperate glory,
The old Lie: Dulce et decorum est
Pro patria mori.
کاتی ئەوێ ئیشی ئەوێ ، ئەم رستەیەی کاک هێمن زۆر زۆر جوانە
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6] نازانم بۆ کەسانێک کە کار لەگەڵ ئایتی ئەکەن چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕی ئەگەر بڵێن پەپکە ڕەق یان بڵێن هاردوێر؟ خۆ ئەگەر هێشتا خەڵکانێکی بەڕێز هەبن کە پێیان وابێ ئەبێ وەرگێڕان بۆ ووشە ئایتیەکان بکرێت ئەوا من ئەڵێم بەهیچ شێوەیەک وەرگێڕان کاری خەڵکی ئایتی زان نیە[/size]
شوێنکەوتووەکەت = Your follower
شوێنکەوتووەکانت = Your followers
ئێوە چى دەلێن ؟
ئەی following دەبێتە چی؟ هیوادارم دەقاودەقی ئینگلیزیەکەی واتە شوێن کەوتن دووبارە نەکەنەوە کە زۆر هەڵەیە ... چونکە لە کوردی دا مانای کەس یا کاسنێک کە شوێنیان کەوتووی ناگەیێنێ و شوێن کەوتن لە کوردی دا کردارە و مانای ئەو کەسانەی کە شوێنیان دەکەوی ناگەیێنێ ؟
ئێستا [url=https://translate.twitter.com/twitter]Twitter.com[/url] بەشێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە بۆ وەرگێڕان.
+ تکایە ژمارەکان بەهەمان شێوە بە ڕێنووسی کوردی بێت؛ (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩، ٠)
بژین.
کاک هۆژان ئەونەت نەماوە ئینشەڵا تۆ یەکەم چاودێری کوردی.
بژین،
من کێشەیەکم نییە ئەگەر وابێت کاک هۆژە، ئەوە بەو #Translator وت بزانم وەڵامێک دەداتەوە. لە زۆربەی زمانەکانی تر ڕێبەرێک بەردەستە بۆ چۆنییەتی وەرگێڕان بەڵام لای ئێمە نییە.
بۆ چاودێریش وابزانم لەدوای تەواوبوونی Twitter.com یان ماوەیەکی دیاریکراوە ئەنجا دیاری دەکەن.
بژین.
جوانە
پێم باش نەبوو Trends بکرێت بە جریوەجریو بەڵام بینیم کراوە بە لایڤ بۆیە منیش پەیڕەوم کرد .
من باوەکانم پێ باشترە کە وەختی خۆی کاک سەفیین وەریگێڕابوو.
بژین،
کاک هۆژە دیارە لە خێرایی تایپ کردندا هەندێ جار پیتێکی لەبیر دەچێ ، وە لە هەندێ جێگا کە پێویستە یـ زیادە هەبێ ناینووسێ، کە پێویست نییە هەبێ دەینووسێ، دڵنیام ئەمە بەهۆی خێرایی تایپ کردنە. منیش ئەو وەرگێڕانانەی بەو شێوەن هەر ڕێک هی تۆم کۆپی کردووە و چاکم کردووە، بۆیە باسی ئەوەم کرد تا دوایی نەڵێ ئەوە بڕوا بۆ وەرگێڕانەکانی من دادەنێتەوە :)
دەستی تۆش و هەموو ئەو برایانەش خۆش، نازانم هەندێکیان هەر ناناسم لەوێ وابزانم بەس بۆ ئەو وەرگێڕانە هاتوون.
بژین.
دەستان خۆش بۆ ئەم بابەتە گرنگە.
بەڵام بەڕێزان من لە بەشی عەرەبی خۆم تۆمار كردووە هەرچەند هەوڵ دەدەم ناكرێت بە كوردی سۆرانی ؟
لە بەشی داهاتوی تویتەر دا خوێندمەوە کە یەك جار دەتوانیت زمان دابنێیت و دوای ئەوە ناتوانیت بیگۆڕیت ؟
سوپاس بۆ هاوكاری.
کاک دانا ... بابەتی وەک ئەوە دەڵێ کە ناتوانی دوای یەک جار زمان بگۆڕی بوونی نیە .. لە تویتەر دا بە هیشتیای خۆت هەر کات ویستت دەتوانی بگۆڕی بۆ یەکێک لە زمانەکانی وا تویتەر پاڵپشتی دەکا ... بەڵام لە ئێستا دا ناتوانی بیکەیە کوردی سۆرانی چونکە وەرگێڕانەکەی تەواو نەبووە و هاوڕێیان هەوڵیان ئەوەیە بە زووی تەواوی کەن ،،
باشە بران أن شاء اللە ،زۆر سوپاس بۆ ئێوە و بۆتۆش کاکە كوردداتا.
سڵاو ئەم کاتەتان باش.
دەستتان خۆش بێت و ماندوو نەبن.
پێشنیاریکم هەبوو:
ئەم بەکارهێنانە لە کتێبی بیرکاری قۆناغی سێ یان چواری بنەڕەتی بوو بینیم کە بەکار هاتبوو واتە کراوەتە ناو مەنهەجی خوێندن. و بەڕای من زۆر گونجاوە.
هیوادارم ئەگەڕ ئێوەش پێتان باشە لە تویتەر بەو شیوەیە بیکەن
کە ئەویش:
AM = پ.ن "واتە پێش نیوەڕۆ"
PM = د.ن " واتە دوای نیوەڕۆ"
بەڕێز Khabatj ،زمانی کوردی ڕەگەکەی ئارامییە وەکو عەرەبی و فارسی و هیندی، ئێمە پیتی گەورە و بچووکمان نییە، جیاکردنەوەی ناومان نییە، هەربۆیە کورتکردنەوەی زاراوەشمان نییە.
کاک kurdish EAgle
ڕاستە جیاکەرەوەی ناومان نیە.
و لە زمانی کوردیشداراستە ناتوانین کە کورتکراوەی هەموو ناوێک وەربگرین بەڵام دەتوانرێت کە هەندێک ناوی دیاریکراو کورت بکرێتەوە.
باشترین و دیارترین نمونە ناوی دوو پارتی فەڕمان ڕەوان
ی.ن.ک ، پ.د.ک
و چەندین شتی تر کە لێرە بە بیرم نایەنەوە.
بۆیە شتێکی ئاسایشە کە "پ.ن ، د.ن" بە فەرمی بۆ ئەو دوو مەبەستە بەکاربێن. وەک لە سەرەوەش ئاماژەم پێداوە لە مەنهەجی خویندندا هاتوە. ئیتر تۆ بڵیی هەروا هەڕەمەکی دایان نابێ؟
کاکە، ئەوە نموونەی تۆ هێناتەوە ئەوان خۆیان نووسیویانە، ئەوەش ئەوە ناسەلمێنێ کە ڕاستە، مەسەلە ڕێزمان و ڕێنووسی ڕێزمانییە
تۆ باسی مەنهەجی خوێندن دەکەی، کاکە گیان ماوەیەک لەمەوپێش برادەرێک کە لە ئەکادیمیای زمانی کوردی ئەندامە، هەڵەدزۆی کورد بە کتێبی کوردی قۆناغی سەرەتایی، بە سەدان هەڵەی زەق و بێ مانای دۆزییەوە. جا تۆ پەرتوک و مەنهەجی زمانی کوردییەکەت وا بێت ئەوانی تر حاڵیان چییە؟
بەڵێ
ڕەنگە ئەو نمونانەی سەروەر خۆیان نوسیبێتیان بەڵم لە ڕوی ڕێزمانیەوە تەواو نەبێت.
وە منی و هەمووشمان دەزانین کە مەنهەجەکە هەڵەی زۆری تێدایە و ناتەواوە.
بەڵام خۆ دەتوانین ئەو دوو دەستەواژیەی سەرەوە (پ.ن ، د.ن) وەک دوو هێما بەکاربهێنین بۆ ئەو دوو مەبەستە.
بە هەر حال ئەمە پێشنیارێک بوو. دووبارە دەستتان خۆش بێت و هەرسەرکەوتوو بن
زۆر سوپاس بۆ ئێوە تویتەر منیشی كردە ئەندام.دوبارە سوپاس
بەڕێز، لەوێ زیادی بکە لەپاڵ وەرگێڕانەکەی تر، ئەگەر برادەران بەدڵیان بوو و هاوڕا بوون لەسەری دەنگی بۆ دەدەن و خۆکارانە وەردەگیرێ :)
بژین.
تکایە هاوڕێیان ئەو بەشەی ئێستا هەڵە نەبم بەس دەنگ دانی ماوە ، تکایە هەموو دەنگ بدەن .
بژین،
کاک جوتیار ئەگەر مەبەستت Twitter.com ـە ،جارێ زۆری ماوە کاکە. لای من ١٣٠٠٠ وەرنەگێڕدراو ماوە ئەوانەش دەگرێتەوە کە پێویستیان بە دەنگدانە، واتا ئەو ١٣٠٠٠ جگە لە وەرگێڕانە live ـەکانە.
سلاو هاوریان
دۆزێمەوە منیش هوڵدەدەم بە کاتیکی کەم ان شاءللە ئەوەی نەکرابیت دەکەم
دەنگدانیش زیاتر ووشەی رەسەنی کوردی هەڵبژاردنی بۆ بکەن
سوپاستان دەکەم
سڵاو...
پرسیاریكم هبوو بەڕیزان:
ئایا کاتێک لە وەرگێڕانەکەدا مانگە زاینیەکان گۆڕاون بۆ مانگی کوردی( [b]ڕێبەندان Jan، ڕەشەمێ Feb، نەورۆز Mar، گوڵان)[/b] لە تویتەر ساڵنامەی زاینی دەگۆڕێت بۆ ساڵنامەی کوردی؟
چونکە ئەگەر نەگۆڕێ (پێشم وا نیە بگۆڕێ) ئەوە دەبێتە هەڵە بۆ ساڵنامەی کوردی و ڕیزبەندی ڕۆژ و مانگ و ساڵ تێک دەچێت...
بۆ نمونە
- ١٢/٣ = ١/نەورۆز
بەڵام لەوێ لە ١/٣ وە دەیکاتە نەورۆز
- ساڵی کوردی ٧٠٠ لەپێش ساڵی زاینیە ٣/٢٠١٣ = ١/٢٧١٣
٥/نەورۆز/٢٠١٣ :) :)
لەو بارەدا دەبتە هۆی هەڵەیەکی زۆر گەورە لە ساڵنامەی کوردی (شتی واش هەر نابێت)
بۆیە ئەگەر وایە پێویستە کە بگۆڕدرێن بە ناوی کوردیەکانی مانگە زاینیەکان
[b]کانونی دووەم، شوبات، .......[/b]