چاوپێکەوتنی بۆتان عوسمان
https://www.youtube.com/watch?v=cysvnfIhfzw

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکە هەڵۆ وەڵا نازانین بڵێین چی ؟؟؟
بەووردی گوێبیستی بووم لە گرنگترین خاڵەکان.
10000 لایسنسی ویندۆز 7 و ئۆفیسی 2010 بە بڕی 6،826،832 دۆلار واتە نزیکەی 7 ملیۆن دۆلار کڕدراوە لە کاتێکدا تەنها 2000 لایسنسیان دابەش کردوە ئەوانی تر بۆ تەنەکەی خۆڵەکە ئەمە بەپارە بەهەدەردان نازانێت ؟؟؟؟. بە قسەی بەڕێز بۆتان بە پێی ڕێکەوتنێکی ئەوان زمانی کوردی بوونی دەبێت لە ویندۆزی 8 و ئۆفیسی 16 بەڵام من هەرگیز ناوی ئۆفیسی 16 م نەبیستووە بەهەرحاڵ لەوانەیە مەبەستی ئۆفیسی 2013 بووبێ ... هەموو کارێکی بێ پیلان و ستراتیجی ئەوە سەرەنجامەکەیەتی.
ئەم لایسنسەى باسى ئەکات کوا؟ بۆ بەڕێوەبەرایەتى تەکنەلۆژیاى زانیارى سلێمانى ویندۆزەکەیان کراک کراوە ؟ ئەو پارەیەى سەرف کراوە بەس ڕەقەمەو قسەى زلى ئەمە بەس ڕاست نیە
بەقسەى مامۆستا بۆتان بێت خۆى ویندۆز ٨ کردووە بە کوردى لەگەڵ ئۆفیس
ئەبێت چ کوردییەک بێت خوا هاوار
ئەرێ كاك هەڵۆ تۆ چیت بەو كابرا داوە ،كۆرا بە ئەم پارەیە بە ویندۆز بچێت تا بە گیرفانی كاك بۆتانۆڵ ! ئەوەندە بیروو مێشكیان هەیە .باشە ئەخر كابرا ئەتۆ بۆ نایكەی بە لینوكس وئەو پارەیە بدەی بە من ژنێكی پێ بێنم و ژنێكیشی بۆ تۆ پێ بێنم ........بۆ گشتی كارمەندانی فەرمانگا زیواجی دووپات بكەمەوە.تەنانەت بشی كوردەكانی هەندەرانیش دەكات دیسان زیواجێكی تر بكەنەوەو ئینجا لە سەرەوە هێشتا ١٠٠٠ دولاریشی ئەمێنێت من خانوویێك بكەمەوە!ئینجا دەیتدەم بە كرێ وئینجا پارەكەی بەش ئەكەین لە نێۆ هەردووكمان
وەڵا کاکە قەزوان جوانت دابەش کردوە بەهبا بەهبا بەس منت بیرچوو
كاك عبدوالله من تۆمان نیه باشه ئەو فنجەی نێو وێنەكەیش بۆ تۆ. پێم وابێت ئەوە وێنەی مندالی كاك بوتانۆلە
همممممم ئاخ فەقیر هیچ شیێک بەبەری ناکاوێت
کاک Kurdish EAgle ئەوە ناوی بۆتان محمودە نەک بۆتان عوسمان
لەچاو پێکوتنەکەش دیارە
dislike botan
ئەدی لۆ باسی برۆژەی ئەوەکە ناکاتن، [url=http://www.dotku.org]دۆمەینی دۆتکورد[/url]، کە بە پێشنیاری مە نیوملیۆن دۆلاری بۆ سەرف کرا کە وەزارەتی گواستنەوە بیکات، بەس ئەو ئەمساڵ بە کیتابی ئەنجومەنی وەزیران لێی سەندن و خۆی جێبەجێی دەکات.
بێژەرەکە نەشارەزایە لە کار و پرۆژەی ئایتی نازانێ و هەر ئەو[url=http://bas-news.net/ArticleDetail.aspx?articleid=1034] قسە و پرسانە دەڵێتەوە کە سەدجار فەرمانگە وەڵامی داونەتەوە[/url].
بە قسەکانی کاک بۆتاندا، لەوە دەچێت ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی کەسێکی زۆر نەزان کردویەتی و هیچ ئاگای لە [url=http://kurditgroup.org/t/%D8%B1%D8%A7%D9%BE%DB%86%D8%B1%D8%AA%DB%8C-%D8%AE%DB%95%D8%B1%D8%AC%DB%8C%DB%8C-%D9%BE%D8%B1%DB%86%DA%98%DB%95-%D9%88-%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%81%D9%87-%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%D9%87-%DB%8C-%D8%AA%D9%87-%DA%A9%D9%86%D9%87-%D9%84%DB%86%D8%AC%DB%8C%D8%A7%DB%8C-%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%D9%87-%D8%AA%DB%8C-%D9%87%D9%87-%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86]پرۆسەی پرۆژەکان[/url] نەبووبێ، شکی ئەوەش لامان دروست دەبێ کە بە مەبەست کرا بێت.
http://www.kurditgroup.org/comment/73607
بۆتان مەحمود : نزیکەی 100 لاپەڕە تێبینیمان دایە ئیتاڵیەکان
ئەم کاکەیە ئەوەنەی چاوپێکەوتنەکەم بینی هەر باسی لاپەڕە ئەکات وابزانم زۆری بوجەکانی بە لاپەڕەی سپی خەرج کردووە
سامانی نەتەوە(داهاتی نەتەوە) بەدەستی ئەمانەوە یاری پێ ئەکرێت
حکومەت ببێتە خاوەنی 1000 هەزار ویندۆز7 و ئۆفیس
ئەم 1000 هەزار ویندۆز و ئۆفیسە کوانێ ؟؟
چی کۆمپیوتەرێکی حکومەت هەیە وێندۆزی ئۆرجیناڵی لەسەر بێت
بگرە زۆربەی XP ی بەکار دەهێنرێت و تاقەتت نابێت سەیریشی بکەی نەک بەکاری بێنیت
کەی تێر ئەبن خاتری خوا...
کاک دیلان ١٠٠٠ نیە ١٠،٠٠٠ ە برام تا ئێستا ٢٠٠٠ لێ سەرف کراوە بە وتەی سەرۆکی فەرمانگە، کاکە مێژوو شاهیدە کە ئێمە گرێبەست لەگەڵ مایکرۆسۆفتی زلە کۆمپانیا ئەکەین، کائابەم ١٦٠ هەلهەلە [url=http://zryann.blogspot.com/2012/10/blog-post.html]لێئەیات[/url]
سسسفر بروام بە قسەکانى نیە
بەخوا ئەمەش هەر یەکێکە لە چەتە سەر سورکان !