تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

soloset.net ,تۆڕی موزیکی سۆلۆسێت دەستی بە کار کرد

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔41۔ )

 

پاش ٨ مانگ کاری بەردەوام بۆ کۆد کردنی [url=soloset.net]تۆڕێکی موزیکی کردی soloset.net[/url] بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرچاو . سەرەنجام ئەمرۆ ١٣ ئۆکتۆبەر بە وەشانی ئەزموونی (BETA) مان ئەم تۆڕەمان کردەوە ، کە لێرەدا هەوڵ دەدەین ئاماژە بە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی بکەین :

[b]بێ سنور بوون لە گوێ گرتن بۆ بە کارهێنەری میوان[/b]
بەشی هەرە زۆری خزمەتگوزاریەکانی سۆلۆسێت بە کردنەوەی هەژماری تایبەت دێتە بەر دەست بەڵام بێ ئەوەش بۆ بە کارهێنەرانی میوان هیچ سنوورێک نیە بۆ گوێ گرتنی موزیکەکان.

[b]کردنەوەی هەژمار بە ئاسانترین شێوە[/b]
بێ کردنەوەی حیساب لە سۆلۆسێت تەنیا دەتوانن گوێ لە موزیکەکان بگرن وئیمکاناتی زۆری ئەم سیستەمە بە کردنەوەی حیسابێکی تایبەت لە بەر دەست دەبێ ، بەکارهێنەران بۆ کەڵکی زیاتر لە تۆڕی موزیکی سۆلۆسێت و بەشە جۆربەجۆرەکانی وەک پاشەکەوت کردنی پلای لیستەکان ، کڕینی ئەو موزیکانەی بێ بەرامبەر نین، تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە سۆلۆسێت ، دووا کەوتنی گۆرانی بێژەکان و بە کارهێنەرانی تر و پەیوەندی گرتن لەگەڵیان و هەروەها زۆر خزمەتگوزاری تر کە بەشێکیان هەر لەم بابەتە دا باس دەکەین. کردنەوەی حیساب زۆر ئاسانە و دەتوانن جگە لەوەی ڕاستەوخۆ لە سۆلۆسێت داوای حیسابی تایبەت کەن دەتوانن لە حیسابی فەیس بوک یا گووگڵ پلاس ەکەتان کەڵک وەرگرن .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/simplReg.jpg[/img]

[b]پلایەری هۆشمەند و ئاسان بۆ کار پێ کردن[/b]
پلایەری سۆلۆسێت یەکێک لە سەرەکیترین بەشەکانی سۆلۆسێت پێک دێنێ کە لە سەراسەری ماڵپەڕەکە دا بوونی هەیە و کاتێک بە ناوماڵپەڕەکە دا دەگەڕێی و لە هەر شوێنێک موزیک و ئاڵبۆم و کلیپەکان پلای کەی ئەوا لە ناو پلایەرەکە دا پلای دەبێت و موزیک و کلیپەکانت بۆ دەستە دەکا و دەتوانی لەوێوە وەک پلای لیست پاشەکەوتی کەی و هەروەها دەتوانێ هەم موزیک هەم کلیپ لە ناو یەک لیست دا هەڵبگرێ . هەر بە کارهێنەرێک دەتوانێ ڕووکاری پلایێرەکەی بە حەزی خۆی بگۆڕێ یا خود ئێفێکتە ئامادەکان بخاتە سەر گۆرانیەکان و کاتێک بە ناو لاپەڕەکانی ماڵپەڕەکەدا دەگەڕێی موزیکەکەی وا گوێی لێ دەگری ڕاناوەستێ و نابڕێ. پلایێری تایبەتی سۆلۆسێت سەرجەم ئایتێمە سەرەکەیەکانی پلایێرێکی کارامە وەک :
- پلای کردنی راندۆمی تراکەکان Shuffle- دووبارە لێدانەوەی پلای لیست یا ئاڵبۆم Repeat - نمایشی تەواو شاشەی ویدیۆ موزیکەکانVideo Full screen - نمایشی لیستی حازر Play Queue-ریزبەندی کردنی تراکەکانی ناو لیست بە شێوەی کێشان و فرێ دان Drag and Drop tracks - ئێفێکتی دەنگ audio effects
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/smart%20player.jpg[/img]

[b]ناسنامەی تایبەت بە هەر بە کارهێنەر[/b]
هەر بە کارهێنەرێک بە کردنەوەی هەژمار دەبێتە خاوەنی پێگە و ناسنامەی تایبەت بە خۆی لە ناو سۆلۆسێت دا و زانیاریەکانی خۆی لە سەر پاشەکەوت دەکا و وێنەی خۆی دەتوانێ سەرخا و کورتەیەک سەبارەت بە خۆی تێدا بنووسێ و هەروەها دەتوانێ باکگراندی ناسنامەکەشی بە حەزی خۆی بگۆڕێ . ناسنامە جیا لەو موزیکانەی کە خاوەن ناسنامە گوێی لێ گرتوون و ئەو پلای لیستانەی دروستی کردوون و هەروەها وێنەکانی کە ئاپلۆدی کردووە . هەڵگری ناوی ئەو کەسانەیە کە دووای کەوتوون یا دووایان کەوتووە.
هونەرمەندان لە ناو ئەم تۆڕە دا خاوەنی دیزاینی تایبەتی ترن لە ناسنامەکەیان دا

[b]ناسنامەی تایبەت بە هەر هونەرمەند[/b]
هونەرمەندانی کورد بە مەرجی بوونی لانی کەم دوو تراکی ڕەسمی و تۆمار کراو لە ستۆدیۆ دەتوانن هەژماری تایبەت بە هونەرمەندان وەرگرن . بە وەرگەرتنی هەژماری تایبەت بە هونەرمەند جیا لەوەی دەتوانێ بەرهەمەکانی خۆی لە سەر سۆلۆسێت سەر بخا ناسنامەیەکی تایبەت بە خۆی بۆ تەرخان دەکرێ و دەتوانێ لە ڕێگای لاپەڕەکەیەوە پۆست بڵاو کاتەوە و بەکارهێنەرانیش دەتوانن دووای هونەرمەند کەون (Fallow) یا پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هونەرمەند بگرن
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202012-10-13%20at%206.04.07%20PM.png[/img]

[b]لایک کردنی موزیک ، ئەڵبۆم ، کلیپ و پلای لیستەکان[/b]
بە کارهێنەران دەتوانن لایکی ئەو موزیکانە بکەن کە پێی سەرسامن و حەزیان لێیە و بە لایک کردنی موزیکەکان دەتوانن یارمەتی سیستەمی کارگێڕی سۆلۆسێت بدەن بۆ ئەوەی حەزەکانی بەکارهێنەر تێ بگا بۆ ناساندنی موزیک و هونەرمەندانێک کە لە حەزی بەکارهێنەر نزیکن .

[b]هاوبەش کردنی موزیک ، کلیپ ، ئاڵبۆم و پلای لیست[/b]
خزمەتگوزاری هاوبەش کردنی موزیک و کلیپ و پرۆفایلی هونەمەندەکان لە سەراسەی سیستەمەکە لە هەموو شوێنێک لە بەر دەستە و بەکارهێنەران جگە لەوەوی دەتوانن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆلۆسێت دا لەگەڵ هاوڕێکانن هاوبەش کەن دەتوانن بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر وەک فەیس بوک و گووگڵ پلاس و تویتەریش هاوبەشی کەن .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202012-10-13%20at%206.07.33%20PM.png[/img]

[b]پەیام و پەیوەندی لە نێوان بەکارهێنەران و هونەرمەندەکان [/b]
هەر بەکارهێنەرێک کە خاوەنی هەژمارە لە سەر سۆلۆسێت چ بە کارهێنەری ئاسایی و چ هونەرمەندەکان دەتوانێ پەیام بنێرێ و پەیام وەربگرێ و پەیوەندیەکی بەردەوامی لەگەڵ کەسانی تر لە ناو سیستەمەکە دا هەبێ.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/message.jpg[/img]

[b]داشبۆرد[/b]
دوایین پۆستەکان لە لایەن ئەو بەکارهێنەر و هونەرمەندانەی وا دووایان کەوتووی و چالاکی هاوڕێکانت و هەروەها ئەو موزیک و هونەرمەندانەی کە سیستەمی کارگێڕی سۆلۆسێت هۆشمەندانە پێوانەیان دەکا کە تۆ حەزیان لێ دەکەی و نوێترین گۆڕانکاریەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ناو سۆلۆسێت لەوێ پێشان دەدرێ .

[b]کۆمەڵگا[/b]
کۆمەڵگا لە ناو سۆلۆسێت دا ئەو بەشەیە وا دەتوانی بگەڕێی بۆ بەکارهێنەرانی تر و دوایان کەوی و هەروەها سیستەم خۆکارانە حەزەکانت لە موزیک دا زۆر بە قوڵی بەراورد دەکا و چەن کەس یا هونەرمەندت پێ دەناسێنێ کە لە حەزەکانی تۆ نزیکن ، هەروەها لەوێ دا سەرجەم پۆستەکانی بەکارهێنەرانی سۆلۆسێت دەبیندرێ.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202012-10-13%20at%206.14.32%20PM.png[/img]

[b]گەڕانی هۆشمەند[/b]
سۆلۆسێت تۆڕێکی گەورەی موزیکی کوردیە و لە سەر لاپەڕەی سەرەکی بەشێکی کەم لە بەرهەمەکان پێشان دەدرێ . بۆیە بەکارهێنەر دەتوانێ بۆ موزیک ، ئەڵبۆم ،کلیپ یا هونەرمەندێک بە تایبەتی بگەڕێ و گەڕان لە ناو سۆلۆسێت دا زۆر هۆشمەندە و ئەگەر ناوی شتەکان بە هەڵەش بنووسی بە ئاسانی لێت تێ دەگا و مەبەستەکەت دەدۆزێتەوە و بەستەرت دەداتێ بۆ ئەو شتەی لێی دەگەڕێی.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/smartsearch.jpg[/img]

[b]هاودەمکردنی هەوری Cloud sync[/b]
سۆلۆسێت بە جۆرێک دارشتراوە کە پلای لیستەکان وا پاشەکەوتت کردوون و ئەو پلای لیست یا گۆرانیەی کە ئێستا لە سەر پلایەرەکەت خەریکی گوێی راگرتنی لە سەر هەژمارەکەت هاودەم (sync) دەکرێ و ئەگەر بڕۆیە سەر کۆمپیتەرێکی تر یا خود بتهەوێ بە موبایل بەردەوام بی لە گوێ گەرتنی موزیکەکەت ئەوا هەمان پلای لیست لە سەر هەمان تراک کە بە جێت هێشتبوو دەتوانی بەردەوام بی لە گوێ گرتن .

[b]سەرەکیترینەکانی هەفتە Top of Week [/b]
سۆلۆسێت بەردەوام سەرەکیترین گۆرانیەکان و ئاڵبۆمەکان و هونەرمەندەکان و پلای لیستەکان ی هەفتە دەخاتە روو ، بۆ ئەم کارەش سیستەمی کارگێڕی سۆلۆسێت لە سەرجەم داتاکانی پەیوەست بە ماتێریالە ناوبراوەکان وەک ڕادەی هاوبەش کردن، ڕادەی پلای کردن ، ڕادەی لایک کردن ، ڕادەی فلاگ کردن ، ڕادەی باس کردن و .... کەڵک وەردەگرێ و بەراوردێکی قوڵ لە سەر ئەم داتایانە دەکا بۆ دۆزینەوەی ماتێریالە سەرەکیەکان و لە سەر لاپەڕەی سەرەکی دەیانخاتە ڕوو .

[b]ئاگاداری Notification[/b]
سۆلۆسێت لە تەکنیکێکی پێشکەوتوو بۆ ئاگادار کردنەوی بە کارهێنەران لە هەر شتێکی نوێ وەک هاتنی پەیامی نوێ ، لایک کرانی پلای لیستێکی کراوەی تۆ لە لایەن بەکارهێنەرێکی ترەوە ، ئاڵبۆم یا موزیکی نوێ لە لایەن هونەرمەندێک کە دووای کەوتووی ، کۆمێنت نوێ لە سەر وێنە و پلای لیست و پۆستەکانت و ... ئەم ئاگاداریانە هەم لە سەر ماڵپەڕەکە دەخرێتە بەر چاوی بە کارهێنەر و هەم ئەگەر لە سەر هێڵ نەبێ لە ڕێگای ئیمایلەوە بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە ، شایانی باسە کە سۆلۆسێت هەتا بەکارهێنەر لە سەر هێڵ بێ لە ناردنی ئاگاداری لە ڕێگای ئیمایلەوە خۆ دەپارێزی و ئەوەش باشە بۆ بەرگری لە قەرەباڵغ کردنی سندووقی ئیمایلی بەکارهێنەر و هەڵبەت ئاگاداریەکانی ئیمایلیش لە لایەن بەکارهێنەرەوە دەکرێ سنووردار بکرێتەوە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/notifications.jpg[/img]
[b]سپاردە کردنی پارە یا کڕینی راستەوخۆی موزیک[/b]
بۆ کڕینی موزیک یا ئاڵبۆمانەی وا بێ بەرامبەر نین بۆ دابەزاندن ، بەکارهێنەر دەتوانێ هەرجارێ راستەوخۆ پارە بدا بە کارت بانکیەکەی یا خود دەتوانێ پارە سپاردە بکا لە نێو حیسابەکەی دا بۆ ئەوەی هەر کاتێک ویستی گۆرانی بکرێ تووشی قۆناغ بە قۆناغی پێدانی ژومارە حیساب نەبێتەوە و لەو پێشەکیەی وا داوێتی کەڵک وەرگرێ بۆ کڕینی ئەو موزیکانەی وا داگرتنیان بێ بەرامبەر نیە . پارەی پێشەکی لە ناو سۆلۆسێت دەتوانێ لە نێوان ١٠ -١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بێت .

[b]پاراستنی بە هێز و کۆد کردن بە چینی سۆکێتی ئەمن (SSL)[/b]
سۆلۆسێت بۆ پاراستنی سەرجەم زانیاریەکانی بەکارهێنەران لە چینێک سۆکێتی ئەمن بۆ کۆد کردنی سەرجەم زانیاریەکانی بەکارهێنەران بە شێوەی ٢٥٦ بیتی کەڵک وەردەگرێ و سەرجەم پەیوەندیەکانی نێوان بەکارهێنەر و سێروێر کۆد دەکرێ و هەروەها جگە لەوە زانیاریەکانی کارتی بانکی هیچ بە کارهێنەرێک لە نێو بنکەی دراوەی (داتاباس) خۆی دا ڕاناگرێ و ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی پاشەکەوتی بکا دەینێرێ بۆ پای پاڵ ( paypal.com) و لە ڕاستی دا بۆ زانیاریەکانی کارتی بانکی بە کارهێنەران ڕاستەوخۆ لە API پای پاڵ کەڵک وەردەگرێ. و بەو شێوەیە زامنی پاراستنی زانیاری بەکارهێنەرەکانە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/security.jpg[/img]

[b]ئاپی تایبەت بۆ هەموو پلاتفۆرمێکی مۆبایل[/b]
جیا لە مۆبایل وێب ئاپ ، واتە کاتێک بە وێبگەڕی ئامێری مۆبایل سەردانی سایتەکە بکەی ، ڕووکاری تایبەت بە مۆبایلت بۆ دەخاتە ڕوو ، ئاپی تایبەت بە پلاتفۆرمە گرنگەکانی مۆبایل وەک IOS بۆ ئامێرەکانی وەک ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد ، Android کە زیاد لە پێنج سەد جۆر ئامێری مۆبایل بەم پلاتفۆرمە لە لایەن سامسۆنگ و سۆنی ئێریکسۆن و سۆنی و ئێچ تی سی و ... وەشێندراون ، Windows Phone کە لە لایەن زۆر کۆمپانیا ئامێری مۆبایل و تێبلێت بەم پلاتفۆرمە دەخەنە روو وەک مایکرۆسافت و نوکیا و ...، هەروەها ئاپی تایبەت بە پلاتفۆرمی RIM کە پلاتفۆرمی تایبەت بەو ئامێرانەیە کە لە لایەن بلاک بێری دەخرێتە روو . ئاپەکانی مۆبایل بەم زووانە لە فرۆشگای پلاتفۆرمەکانی مۆبایل بێ بەرامبەر دادەندرێ.

هەر وەک باس کرا ئاپەکان بە شێوەی هەوڕی لەگەڵ هەژمارەکەت هاودەم یا سینک دەبێ و زۆربەی خزمەتگوزاریەکان لە ڕێگەی ئاپی موبایلیشەوە لە بەر دەستە .

سۆلۆسێت زۆر خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی زیاتر دەدا بە بەکارهێنەر کە ئەمانەی باس کرا تەنیا بەشێکی بوون .

بۆچوونەکان

دەستتان خۆشبێت و ماندوو نەبن، هەوەکو برادەرانیش لە FB ئامەژەیان بە نوێکاری ئەم مالپەڕە کردووە.
تێبینیم لەسەر ناوەکە هەیە Soloset چۆن ئەو ناوەتان هەڵبژاردووە؟

دەستان خۆش ، کارێکی داهێنانە و نایابە لەناو ئەوبوارە
‌بەس بۆ زمانی کوردی لەپاڵ ئنگلیزیەکە نیە؟

@زەندی : سپاس بۆ بۆچوونەکەت کاک زەندی ، بەچەن جۆر مانا دەکرێ یەکیان:سۆلۆ بە مانای تاک دێت لە موزیک دا بە تایبەت و سێت بە مانای دەستە و گروپ دێت ... سۆلۆسێت لە سەر بناغەی ئەڵبۆم واتە گروپێک گۆرانی بە یەکەوە و گۆرانی تاک کە هەڵگڕی تەنیا یەک گۆرانیە ... بەڵام مەبەستی ئێمە لە ناو زۆرتر واتاکەی نەبوو بەڵکوو زیاتر ئاسان مانەوە لە مێشک دا بوو ...
@لاوەند : ئەم تۆڕە ، تۆڕی موزیکە و زۆر هەڵگڕی تێکست نیە ، بۆیە بە ئینگلیسیش ئاسانە بۆ کار پێ کردن . بەڵام بڕیاڕی ئێمە ئەوە بوو کە سۆرانی و کرمانجی بە یەکەوە زیاد کەین وەک زمان ... ئەوەی ڕاستی بێ ... لە گرووپەکەمان کەس کرمانجیەکی باش کە بتوانێ تەرجومەی پێ بکا بوونی نیە، و ئەگەر کەسێک لەو بوارە دا باش بێ ئەوا مەمنوونیش دەبین هاوکاریمان کا بۆ تەرجومەکەی ، بەڵام هەتا کرمانجیش ئامادە نەبێ ، سۆرانی دانانێین و هەر دووکیان بە یەکەوە هاوکات دادەنێین

یا رەبی دەستتان خۆش بێت ، ئەمە یەک ماڵپەڕێ وا جوان و نخشینی کوردی ببینم، هیوادارم گۆرانی تری بۆ زیاد بکرێت.

بژین،

نازانم لای من پلەی ناکا واتە ناتوانم گوێم لێ بێ .

بژین،

@جوتیار : سپاس کاکە جوتیار ، موزیک زیاد کردن بە دەست هونەرمەندە کوردەکانە ، واتە هونەرمەند دەبێ خۆی هەژماری هونەرمەند وەرگرێ و بەرهەمەکانی وا مافی بڵاو کردنەوەی بۆخۆی پاڕێزراوە لە سۆلۆسێت تۆمار کا .بەڵام . دەتوانم بزانم لا چ گەڕۆک و چ ڤێرژێنێکی و هەر وەها ویندۆز ، ماک یا ویندۆز؟
کە موزیکێک پلای دەکەی چی روو دەدا لە پلایێر؟

سوپاس ، من لەسەر هیچیان نیم لەسەر لینوکسم(ئوبونتو)
کە کرتە ئەکەم بۆ دەستپێکردن هیچ ناڵێ و هێمای پلەی ئەبێ بە دەنگەکە و هیچی تر ،

بژین،

بە کام ئێکسپلۆرێر؟
ئەو فیدبەکانە بۆ ئێمە گرنگن .. سپاس

لە فایەرفۆکس.

بژین،

دەستان خۆش بێت کارێکى جوانە
بەڵأم لە بەرنامەتاندایە کە هەژمار بکەن بە پارە یاخود هەژمارى free و هەژمارى عانە؟ دەبێت گۆرانیەکان بکڕێن ؟

لە هەندێک شوێن قەبارەى فۆنتەکان زۆر بچووکن یەکێک چاوى تۆزێ کز بێـت ئەوا ناتوانێت بیخوێنێتەوە

@کوردم : لە بەرنامەمان دا نیە جارێ کە خزمەتگوزاریەکانی سۆلۆسێت بکەین بە پارە ، بە پارە بوون یا بێ بەرامبەر بوونی ماتێریاڵەکان لە لایەن خاوەنی مافی بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکە دیاری دەکرێ ، ئەو دیاری دەکا کە ماتێریالێک بێ بەرامبەر بێ یا بە پارە و ئەگەر بە پارە بێ بە دڵنیاییەوە بۆ دابەزاندن دەبێ بیکڕی .
هەر ماتێریالێک لە ٣ شوێن بە سێ قەبارەی جیاواز زانیاریەکانی پێسان دەدرێ : بە بچووکی لە سەر وێنەکە ، بە درشتر کە ماوس دەچێتە سەری ... بە گەورەیی لە سەر لاپەڕەی موزیکەکە

دەستان خۆش بێت كاك كوردداتای خۆشەویست پرسیارێك هەیە كە ئایا ناوەرۆكەكە(Core)سكریپتەكەتان خۆتان نووسیوە ؟
دیسان كارێكی زۆر رێك وپێكە like

سپاس كاك قەزوان ... بەڵ كاك قەزوان لە بەردی بناغەیەوە خۆمان نووسیومانە و زیاتریشی كار ماوە و بێتایە. بەڵام هەر خەریكین

ئەمەیە کاری جوان ئەو دەستانەت نەڕزێت برای خۆشەویست kurddata2006 بەڕاستی دڵخۆشت کردم بەم کارە جوان و نەخشینە
چاوەڕوانی پێشوازییەکی باشی لێ ئەکەم کاری جوان خۆی هاوار دەکات :D
دووبارە دەستت خۆش بەهیوای سەرکەوتن

زۆر جوان و بێوێنەیە دەستان خۆش بێت ماندوو نەبن

[b]دەستان خۆش کارێکی زۆرنایانە[/b]

دەستان خۆش
بەگوێرەی سادەیی و وێنەو لۆگۆ و پاشبنەمابێت ١٠٠ لایک بۆ ئێوە، ئەو بەستەرەی سەرەوە ناکرێتەوە بەڕێز نازانم هەر لای من وایە یان هەڵەی ٨٠٨
بژین

سپاس . ئەمە لینکەکەیە www.soloset.net

دەستخۆش و ماندوو نەبن، ئەمە بیرۆکەیەکی نایابە.

بە هیوای بەردەوامی.

لای من هیشتا کێشەکە چارەسەر نەبووە، هەر من وام یا کەسی تر؟

بژین،

@کوردیش ئیگل : سپاس
@جوتیار : من بە لینوکس و فایرفۆکس تاقیم کردەوە، کێشەی نەبوو ...

دەستان خۆس، شتێکی زۆر جوانە

دەستان خۆش بێ و هەر سەرکەوتوو بن

ماڵپەرێکی نایابە ، هەم لە رووی دارشتنی ماڵپەرەکە و هەم لەرووی هونەریشەوە

دەستتان خۆش بێت ، بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی

Features added recently:
1- more than 50 x speed improvement
2- Creat play list and "add to playlist" activated now
3- playlist's page is available now
4- Edit playlist (remove songs/videos , playlist name , playlist privacy , playlist collaboration)
5- Smarter
6- solve some bugs
7- responsive with explorere window size
We release new features soon :)

دەست و جاوە‌کانتان خۆش و هە‌ربژین بۆ ئە‌و کارە ناسک و دڵگیرە‌، من بە‌ش بە‌حاڵی خۆم سە‌بارە‌ت بە‌ کاری هونە‌ری دارشتنی یە‌کە‌کانی پێکهاتە‌ی رووکاری ماڵپە‌رە‌کە‌تان ، هە‌ر لە‌دابە‌شکردنی وێنە‌و هاوسە‌نگی و دابە‌شکردن و بە‌کارهێنانی رە‌نگی باکگراون و فۆنت و جۆری نوسین و هە‌روە‌ها لۆگۆی ماڵپە‌رە‌کە‌تان هە‌رهە‌مووی گونجاو و جوان و ناسکن و هونە‌ریانە‌ن و زۆر گونجاوە‌ لە‌گە‌ڵ ناوە‌رۆک و کاری جۆری ماڵپە‌رە‌کە‌تان کە‌ ئە‌ویش خۆی هونە‌ری مۆسیقاو گۆرانی یە‌ .... دووبارە‌ دە‌ستان خۆش و خۆشحاڵ بووم کە‌ئە‌م ماڵپە‌رە‌م بینی بە‌و جوانی و پر لە‌ سە‌لیقە‌یی یە‌.

سپاس کاک میری خۆشەویست ... زۆر خۆشحاڵین کە توانیوێتی جێی سەرنج بێ

دەستان خۆش کارێکى نایابە هەم لە رووى دارشتنو دیزاینو هونەریوە کارێکى زۆر رێکو پێکە
یەک تێبینى چکۆلە لەپال ئەو زمانەش هەردوو زاراوەى کوردیشتان بۆ زیاد کردبا قەت قیمەتى تەواو نەدەبوو

بەم زووانە وێرژنی یەکەم تەواو دەبێ و لە وێرژنی تاقی کاری دێینە دەرێ
و هەر وەها لە سەر ئاپەکانی مۆبایل کار دەکەین ... لە بەر ئەوەی تەنیا دوو کەسین بۆ پرۆگرامینگ و هەر پلاتفۆرمێکیش پرۆگرامینگی تایبەت بە خۆی دەخوازێ لەوانەیە ماوەیەکی چەند مانگی بخایەنێ ئاپەکان ، هیوادارم بە فیدبەکەکانتان یاریدەرمان بن

[img]http://i47.tinypic.com/k0r8tt.jpg[/img]

دەبێت هونەرمەندان خۆیان ناو و کارەکانیان تۆمار بکەن؟
یان خۆتان تۆماری دەکەن. چونکە گەر خۆیان تۆماری کەن رەنگە زۆرێکیان بێ ئاگا بن لەم کارە و خۆیان تۆمار نەکەن.

هیواداریشم کە زیاتر گرنگی دەنگە رەسەنەکان و هونەرمەندە گەورەکای ئێستا وەک "بەهجەت یەحیا، عەدنان کەریم......." بدەن. چونکە هەندیک هونەرمەندی تایبەتمان هەن

بەڵی هونەرمەند خۆی دەبێ خۆی تۆمار کا و بەرهەمەکانیشی لە سەر ئەم نێتوۆرکە تۆمار کا ... هەر وەک باسم کرد هونەرمەند خۆی دەبێ هەژمار تۆمار کا کە واتە بایەخ دان بە هونەرمەند یا هونەرمەندانێک لە دەست ئێمە دانیە .

باشە شێوازی کڕین بۆ بە پەی پاڵە؟ لە کوردستن کوا کار دەکات پەی پال؟

بژین،

وەڵڵا تەنیا ڕێگای کڕینی ئۆنلاین لە دنیا دا کارتی بانکیە ... یەک شێوازی دیکەش وەک کەڵک وەرگرتن لە تۆڕەکانی مۆبایل هەیە کە ئاسیا و کۆڕەک سیستەمەکەیان نیە
ئەی حەلی تۆ چیە؟

باشە کاکە خۆ نەخوێنەوار نیمان، منیش مەبەستم کارتی بانکیە بەڵام بە پەی پاڵ نا (پەی پاڵ کارتی بانک نیە) ،حەل ئەوەیە دەبێت تەنیا بە داخل کردنی ژمارەی کارتەکەت ,ساڵ و رۆژ ، کۆدی ئاسایش (ئەمە بۆ ڤیزا کارد کە خۆم هەمە) بتوانی شتەکان بکڕیت.
من باسی ئەوە ئەکەم کە یەک عەبدی خوا لە کوردستان سودی لێ وەرناگرێت . ئەگەر بەو شێوەیە بێ وەک وتم ئەوا هەموو کەس دەتوانێ ئەگەر ڤیزا یان ماستەر کارتی هەبێت .، چونکە پەی پاڵ ناتوانرێت کاری پێبکرێت لە کوردستان .
بۆ زانیاری زیاتر من لە گووگڵ پلەی بە ڤیزا کارت شت ئەكڕم .

بژین،

دەتوانن شێوەیەکى تر بۆ ماڵپەرەکەتان دابنێن کە ئاسانکارى بێت بۆ خەڵکى بۆ کڕینى ئەویش ئەوەیە کە بتوانن وەکو کارى باڵینسى ئاسیا سێل و سانا و کۆڕەک ئێوەش کارتى باڵێنس دروست بکەن بە ماڵپەرەکەتان بەم شێوەیە
هەژمار دروست بکەن بۆ نرخى ٥ دۆلارى و ووشەى تێپەربوونى خۆى هەبێت
ئەگەر من ٥ دۆلاریم کڕى بۆ نمونە ناوەکەم بەم شێوەیە بێت (0885255) ئەوکاتە دەتوانم بایى ٥ دۆلار شت بکڕم لە ماڵپەرەکەتان

کاک جوتیار پای پاڵ دەڵاڵێکی ئەمنە لە نێوان کڕیار و فڕۆشیار ... بۆیە ئێمەش ئەوەمان بە کار هێناوە بە شێوەی کاتی بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا ڕاستەوخۆ لە سۆلۆسێتەوە پاڕە وەردەگیردرێ ... بەڵام کاکە لە کوردستانیشەوە ئەگەر ڤیزا یا ماستەرت هەبێ دەتوانی بالانس سۆلۆسێت یا گۆرانی بکری ....
کاک کوردم ڕێگەیەکی گونجاوە بەڵام جارێ نا دەبێ تەواو جێگیر بێ و بە شێوەی بەرفراوان بە کار بهێنرێت ... بۆیە سەرەتا دەبێ زۆر هونەرمەندی تر ناوی خۆیان تۆمار کەن و بەرهەمەکانیان دابنێن ... کاری زۆر ماوە ... سپاس

لە گووگڵ زەخم تر هەیە بۆ پاراستن؟ پەی پاڵ نیە.
من ڤیزا کارتم هەیە ، بەس هەموو پورچەسەکان ئەچێت بۆ پەی پال ، لە کوێوە ئەتوانم ڤیسا کەم داخل کەم؟

بژین،

ئاسایی یەکێک لە وڵاتەکان هەڵبژێرە . لەو ڕووەوە کە عێراقی تێدا نیە وڵاتێکی تر هەڵبژێرە و کارت و ئادرەس و فۆرمەکە بەگشتی پڕ کەوە . بەم شێوەیە دەتوانی بیکری موزیکەکان

یەکەم ماڵپەڕی كوردییە بە شێوەی ماڵپەڕە نوێیەکان،دیزاینەکەی سەرسامکەرە !

سپاس کاک دانا ، زۆر هەوڵێکی تەواومان داوە لە ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتیەکان نزیک بێتەوە و بە دڵنیاییەوە زۆریشی کار ماوە.