تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

١،٥ ملیار دۆلار بۆ رێكلامی ویندۆزی ٨ تەرخانکراوە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

لە كاتێك دا كە چەند حەفتەمان بۆ بڵاو بوونەوەیویندۆز٨ بەفەرمی، .قسە لە سەر بودجەیەکی زەبەلاح دەکرێت کە مایكرۆسۆفت بۆ رێكلامی ویندۆز ٨ تەرخانی کردووە.
بە بەراوەردێك كە شارەزایان كردویانە ئەم بودجە لە نێوانی١،٥ بۆ ١،٨ ملیار دۆلاره، ئەگەر ئەم هەواڵە راست بێت ئەمە یەكێك لە گەورەترین كەمپەینە كە بۆ رێكلامی نەرمەوالەیێك دابین كراوە. بە بەراورد لە گەڵ ویندۆزی ٩٥ کە مایكرۆسۆفت بڕی ٢٠٠ ملیۆنن دۆلاری بۆ تەرخان کرابوو.
زۆربەی شارەزایان دەڵێن ئەمە مەترسییەکی هەرە گەورەیە بۆ مایكرۆسۆفت وە هەندێکیتریشیان ئەڵێن كە ئەمە كارێكی باشە بۆ ئەوە لاپتۆپەكان وتاتەبژمێرەكان زۆر بە ئاسانی سوودی لێوەردەگرن.

بۆچوونەکان

من و تۆش ڕێکلامی بۆ دەکەین، بێ ئەوەی یەک فلس لەوپارەیە بێتە گیرفانمان.

وەڵاهی بۆ جەنابت نازانم بەڵام ئەمن شایەد ئەو خاتوونە وا لكاندبوت بەو تاتەبژمێرەی بەرێز مایكرۆسۆفت بێت بە قسمەتم.ئەم وەرزە خەرمان مایكرۆسۆفتە بزانین بەرەكەتەكەی چۆن دەبێت

ماڵت ئاوادان بێت، پار دەفتەرێ دۆلارت بکڕیتایە، ئێستا دوو تەن تمەنی بۆت ئەکرد، کیژی لەوەباشتریش بەدووت دەکەوت.
هەرچی بابەتێ دەربارەی MS بینوسیت بەباشە، بتەوێی نەتەوێ ڕیکلامــــــــــــــــە.

کاک زەندی بەڕێز ڕاست دەکات منیش دەڵێم هەندێکمان ڕیکلام بۆ گۆۆگڵ کرۆم دەکەین هەندێکمان بۆ ویندۆز هەندێکمان بۆ ئەندریود هەندێکمان بۆ لینوکس و بۆ ئای ئو ئسیی ئەپڵ بەبەلاش بەڵام هەر لەم سایتەوە زۆرترین دژایەتی ویندۆز و مایکرۆسۆفت کراوە ئەوەش کارێکی باشە مادەم مایکرۆسۆفت ئەوەندە قۆرخ کارە و ئەوەندە حەسودە حەقەی وای لێ بکرێت چونکە ئیستغلالی زۆربەی هەرە زۆری جیهانی کردوە

نرخەکەی زۆر گرانترە لە چاو شێری شاخەکەی ماک کە ئەپدەیتی ئەم بە ١٩ دۆلار بوو ، بەبڕوای خۆم پێویست بەوەنە پارەیە ناکا بۆ پڕۆپاگەندە چوونکە ئارەزوو مەندان و بەکارهێنەرانی مایکرۆسۆفت بێزاربوون لە وندۆز٧ و دەیانەوێت هەرچی زووە بەچاوی خۆیان نوێکاریەکانی ئەم وەشانە ببینن