تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

٨ هۆکاری باش بۆ کڕینی ویندۆز٨

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

هەروەکو دەزانن لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتە (رۆژی ٢٦ گەڵارێزان) ویندۆز ٨ بەفەرمی دەنێردێتە بازاڕەوە. لە مالپەڕ و سەکۆکانی جیهان بەشێوازی جۆراو و جۆر باسی ئەم ویندۆزە ئەکەن و ڕا و بۆچوونی جیاواز هەن دەربارەی ویندۆز ٨ هەر وەکو خۆمان لە کوردئایتی گرووپ.
[b] سەرچاوەکان هەشت هۆکاری گرنگیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران، ویندۆز ٨ بکڕن، لەخوارەوە بە کورتی دەستنیشانیان دەکەین:-[/b]
[b][/b]
[b][color=#000000]١) هـــەرزان[/color][/b]
[color=#000000]ویندۆز ٨ هەرزانترین سیستەمی کارگێڕییە لە میژووی مایکرۆسۆفت و جگە لەوەش بەنرخێکی زۆر هەرزان هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆزەکانی تر ئەتوانن سیستەمەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز٨.[/color]

[b][color=#000000]٢) خێتراترە[/color][/b]
ویندۆز٨ زۆر لە ویندۆز ٧ خێراترە، هەرچەندە تا ئێستا کۆمپانیاکان ڕەقەواڵەی تایبەت بە ویندۆز٨ یان بەرهەم نەهێناوە، دەتوانن بە کەمتر لە ١٠ چرکە دایبگیرسێنن.

[b]٣) هەڵگرتنی بۆ هەرجێگەیەک بتانەوێت[/b]
ئەتوانن ویندۆز ٨ لە بیرگەیەکی فلاش یا پەپکەڕەقەیەکی دەرەکی دابمەزرێنن و ڕاستەوخۆ ئەو فلاشە لەهەر کۆمپیوتەریک ببەستن و بەکاریبهێنن ئەمەش مایکرۆسۆفت ناوی ناوە «Windows To Go».

[b]٤) بەستنەوەی هەموو یەکەکان بەیەکەوە[/b]
دوای دوو هەفتە مایکرۆسۆفت ویندۆز ٨ و ویندۆز فەون ٨ وە تاتەبژمێری Surface بڵاودەکاتەوە، بۆیە بەچوونە ژوورە لە ویندۆز بە Live ID دەتوانن هەموو یەکەکان بەیەکەوە ببەستن و هاوکاتگەرییان بکەن لەیەک کاتتدا.

[b]٥) باشتر کردنی نوێکردنەوەی پاراستن[/b]
یەکێک لە کێشە و کردارە بێزارکەرەکانی ویندۆز کوژانەوەی ویندۆز لە دوای نوێکردنەوەکانە و لەدەستدانی داتای هەڵنەگیراو بوو، لێرە مایکرۆسۆفت ئەو کێشەیە چارەسەر کردووە، ویندۆز نوێ دەبێتەوە و دادەگیرسێتەوە بەبێ ئەوەی داتاکانت لەدەست بدەیت.

[b]٦) باشترین پشتگیری تەچ[/b]
ئەم کردارە یەکیکە لەو کردارانەی کە مایکرۆسۆفت شازنازی پێوەدەکات، ویندۆز٨ یەکێکە لەباشترین سیستەمەکارگێڕییەکان کە پشتگیری تەچ دەکات و لەهەمانکاتتدا بە مشکیش کاردەکات.

[b]٧) ئاسانی لابردنی[/b]
هەرچەندە ویندۆز ٨ پێویستی بەوە نییە بسڕێتەوە (فۆرماتبکرێت) لاببرێت، چونکە زۆر هەڵبژاردنت دەداتێ بۆ چاککردنەوەی، بەڵام دەتوانن بەئاسانی ئەو کارەش ئەنجام بدەن، تەنیا پەرگەکانی سیستەمەکە دەسڕنەوە بەبێ ئەوەی پەڕگەکانی خۆت لەناو بچن، ئەمەش یەکیک بوو لە کێشە دیار و زەقەکانی وەشانەکانی تری ویندۆز.

[b]٨) گۆڕانکاری و جوانکاری[/b]
جگە لەو خاڵانەی بەکورتی باسمانکردن، مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ٨ دا هەندێک گۆڕانکاری تری ئەنجامداوە وەکو شێوازی گواستنەوە و ناردنی پەڕگەو پیشاندانی کاتی گواستنەوەیان بەشێوەیەکی ڕاستتر و هەندێک گۆڕانکاری تر.

هەرچەندە ئەم خاڵ و تایبەتمەندیانەمان دەستنیشاکردووە بۆ گۆڕینی ویندۆزەکەت بە ویندۆز٨، بەڵام ژمارەیک هۆکاریش هەن کە بۆچی پێوست ناکات ویندۆزەکەت بگۆڕی بۆ ویندۆز ٨ کە ئێوەش لەخوارەوە ئەتوانن ئاماژەی پێبکەن.
[color=#000000]
[/color]

بۆچوونەکان

كاك زەندی هەر بژیت ژمارەی ٣ وە ٥ لاسایی suspendiلینوكسی دەكاتەوە.
بۆ ژمارەی ٨یش وادیارە ئەو گوڕانكاریەو جوانكاری كارگێری لە جەنابتی بوە بە فتۆشووپ وێنە دروستدەكی ! باشە بۆ سەری ئەو خاتوونە لە تاتەكە گەورەترە ؟ !!!!ئێمە لاوێكی باكرەین ئەو وێنانە مێشك و دڵمان ئەجوولێنێت ! خوا مایكرۆسۆفت بگرێت بزانم فتوایێكی بۆ دەر ناكەن.

دەست خۆش کاک زەندی. من ویندۆز 8 م تاقی نەکردۆتەوە بەڵام ئەوەی لە پەڕەی سەرەکی ویندۆز پروپاگەندەی بۆ دەکات شتێکی سەرنج ڕاکێشی تێدا نی یە دەربارەی ئەم ویندۆ تازەیە، جگەلەوەی کۆمەڵێک شتی گران کردوە لەسەر بەکارهێنەر وەک کوژاندنەوە، بەزەحمەت دەتوانی جێگای کوژاندنەوەی کۆمپیوتەرەکەت بدۆزیتەوە لە ویندۆز 8، دەبێت کلیکی راست بکەی پاشان بچیتە سەر سێتین پاشان پاوەر ئینجا شەتداون بکەی . گەر سەیری سامسۆنگ گالاکسی نۆت 2 بکەی چۆن سامسۆنگ پروپاگندەی بۆ دەکا بەزۆر وات لێ دەکا ئەم ئامێرە بکڕی هێندەی داهێنان تێدایە ، ئەوەی من بینیم لە ویندۆز8 گۆڕانکاری یەکی وای تیا نییە تا وات لێ بکا لانی کەم ویندۆزەکەت بەرزکەیتەوە بۆ 8 .

ویندۆزەکەم تازە دەکەمەوە ماوەیەک لەگەڵی بەسەر دەبم بزانم چی ڕودەدات ....نوسخەی ئەسڵیەکەی لەبازاڕەکان ناکڕم یان لە گوم تریGumtree دەیکڕم یان لە ئیبەی [url=http://www.ebay.co.uk/sch/i.html?_nkw=microsoft+windows+8&_sacat=11226&_odkw=&Brand=Microsoft&_osacat=11226&_dmpt=UK_Computing_Software_Software_SR]eBay[/url] کە بە نرخی هەرزان دەیفرۆشن.

کوژانەوە گەڕانی ناوێ!!
[b]Alt + F4 دابگرە، پەنجەرەی کوژانەوە دەکرێتەوە.[/b]

ئەگەر ئەم تایبەت مەندیانەى هەبێت دەبێت تاقى بکەینەوە پاشان بڕیارى مانەوەى بۆ بدەیت لە کۆمپیوتەرەکەمان

دەست خۆش، ئەو هەشت هۆکارەی ئەوەنەی تر لە ویندۆز دوورم ئەخاتەوە نەک نزیک.
لە بەر پێویست بوونم نەبێ هەر سڵاویشی لێ ناکەم.