تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پێدەچێت مایکرۆسۆفت Service Packs نەهێڵێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

ڕۆژی سێشەممە مایکرۆسۆفت نوێکردنەوەیەکی ١٧٠ مێگابایتی بۆ ویندۆز ٨ دابەزاند، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی مایکرۆسۆفتدا کە نوێکردنەوەیەکی وا گەورە بوەشێنێت بۆ ویندۆز پێشئەوەی، بنێردرێت بۆ بازاڕەکان.
ئەم نوێکارییە ڕاستکردنەوەی چوار هەڵـەی لەخۆگرتووە، بەڵام هــەڵەکان ، هەڵەی پاراستن نین بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، وە بە وتەی بەڕێوبەری ویندۆز ستیڤن سینۆفسکی،
وەشاندنی ئەم نوێکردنەوەیەی ویندۆز ٨ ، جگە لەو هەڵانە چەند چاکسازیەکیشی لەخۆ گرتووە لەوانە:
( خێرایی، بەکاربردنی وزە (پاتری)، لێدانی پەڕگەکانی میدیا وە ڕاستکردنەوەی کێشـەکانی نەگونجاندنی پرۆگرامەکان لەگەڵ ویندۆز٨).
جایسن میللەر لە VMware لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی IDGs دەڵێت، ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت زۆر سەرنجڕاکیش و جێگەی بایەخپێدانە کەوا مایکرۆسۆفت لەکاتی فریندا نوێکاری و کرداری نوێ بۆ ویندۆز بوەشێنێت وەو وتی، پێشتر شتی وامان نەبینیوە.
هەروەها ئەندریوستۆرمسی پسپۆڕی پاراستن لەNcircle Security پێشبینی دەکات کە خەڵک زۆر خۆشحاڵدەبن کەدەبینن بونەتە خاوەنی نوێترین سیستەمی کارگێڕی کە بە نوێترین تەکەنەلۆجیا داڕێژراوە و بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.
لە ڕابردوودا مایکرۆسۆفت، نوێکردنەوە گەورەکانی ویندۆزی بەشێوەی[url=http://windows.microsoft.com/en-US/windows/downloads/service-packs] Service Packs[/url] دەوەشاند و ئەمەش هەر ١٨ مانگ جارێک، ویندۆز٧ کە لەساڵی ٢٠٠٩ دا وەشێنرا، تەنیا یەک Service Pack ی لێوەشینراوە ئەوەش لە مانگی ڕەشمەێی (فیبرایەر) ٢٠١١ دابوو.
سینۆفسکی [url=http://blogs.msdn.com/b/b8/archive/2012/10/09/updating-windows-8-for-general-availability.aspx]لەم بلاگــەدا[/url] نووسیویەتی کە مایکرۆسۆفت شێوازی وەشاندنی نوێکردنەوەکانی گۆڕیووە و لەمەو بەدوا زۆر چالاکانەتر ویندۆز٨ نوێدەکاتەوە و یندۆز٨ ئەبێت هەمیشە نوێبکرێتەوە.

بۆچوونەکان

دەسخۆش كاك زەندی قەبارەكەی زۆرە بۆ لای ئێمە نابێت بەڵام خۆ ئەم پەكە بۆ كام كەلێنە وا ئەوەندە زۆرە پێم وابێت زۆر لە فرۆشی ئەترسن باش خۆی نیشان نەداوە هەر چەند زۆر كەس پێیان وایە (وەكووخۆم)كە ویندۆز خەریكە بەرەو پشت دەچێت هەر لە سەر ئۆفیسەكەی كار بكات باشترە.

سپاس کاک قەزوان، منیش ئەم ویندۆزەم تاقیکردەوە چەند رۆژیک بەدڵم نەبوو، لەبەر دوو هۆکار:
١/ نەگونجاندنی لەگەل هەموو پرۆگرامێک.
٢/ لە وین ٨ دا، MS چاوی لە App Store و Google play کردووە، گرنگیەکی زیاتر بەلایەنی بازرگانی دراوە وەکو لەخواست و ئارەزووی بەکارهێنەران.

مایکرۆسۆفت دەست بات لە پەڵەی هەور و بێتەوە زەمین سیستەمەکەی لە ٤ مانگی بەردەوامی بەکاربردندا خوی کیسەڵ ئەگرێ. بژیت.

دەست خۆش کاک زەندی
هەموو سیستەمێکی نوێ لەسەرەتادا هەڵەی تێدایە بەڵام مایکرۆسۆفت خاوەن ئەزموونێکی چەندەها ساڵەیە بۆیە دەتوانێت هەوڵ بدات بە کەمترین هەڵەوە دواین وەشانی بوەشێنێت. وە پێموایە پێشوازیەکی باشی لێدەکرێت بەتایبەتی ئەگەر لەم ماوەیەدا بڵاوبێتەوە چونکە چەژنی لەدایک بوونی مەسیح نزیک دەبێتەوە ئەوروپیەکان هەرچیان پێیە سەرفی دەکەن لەم ماوەیەدا.

زۆرسوپاس کاک هەردی@ من لەبەر هەڵە نەبوو حەزم لێنەبوو ، هەندیک پرۆگرام هەیە ، کە پێویستمن ، لە وین ٨ دا ، کار ناکەن، ئەلتارناتیڤیان هەیە، منیش پالپشتم هەیە، ئەگەر وەشانی نوێی پرۆگرامەکان دابگرم ، پالپشتەکان (Backup) ئیش ناکەن.
مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری کردووە، بەڵام زیاتر بۆ پارە پەیداکردن، ماوەیەک بەکاربهێنە ئەو کاتە هەستی پێدەکەیت.
بەکارهێنانیشی وەکو وین ٧ خۆش نییە.