تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

حەفتەیێك كارم بە ئوبونتو كرد

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

نازانم بڵێم چی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆشە ! :)
لە بواری گرافیكی زۆرتر نەرمەكالاكانی ئادۆبم پێ باشترە لە بواری خێرایی و ئارامی شوێن براستی قسەی تێدا نیە ! وە هەروا زۆر سپاس تایبەتم بۆ چاوگ هەیە مەكۆیێكی زۆر رازاوەیان هەیە كە یارمەتی زۆری داوم ئیشەڵا دیاریم هەیە بۆیان.
بەڵام توخوا حەیف نیە كە ئێمە نەتوانین بیكەین بە كوردی سیستەمێكی ئاوا تەنانەت بەشی دامەزراندنەكەی خۆ ئەوەمان پێدەكرێت.نەك كوردی هەمیشە داماو بەڵكوو زۆر وڵاتانی تر نیانتوانی نێوێك لە مایكرۆسۆفت دابین بكەن بۆ خۆیان بۆ ئێمە نەیین لە لینووكس ئەم كارە بۆ بەرز كردنی خۆمان دروست بكەین لە وەرگێڕانێكی سادە وساكاری شتە پێویستیەكانی لینووكس تا دەگەیێتە بەرنامە نووسین.ئوبونتوم بەجێ هێشت fedora17.0 دادەمەزرێنم وخەریكی كار كردن لە سەر ترمینالەكەی دەبم . سوپاسی تایبەت بۆ ئێرە و چاوگ و زكورد هیوادارم خۆم بتوانم كارێك بە بارێك بكەم تەنانەت ئەگەر بۆ ئایتی زانانی كوردستان چایی تێكردن بێت بەڵام سەرەتا ئەشێ لە خۆمەوە دەست پێبكەم.
رێزم قەبووڵ فەرموون

توش بویت تازە :)
کاک ئاراس و هاوڕێیانی تر ئاگاداری هەندێ کاری بە کوردی کردنی هەن. بەندە هیچی لێ نازانێت.

چۆن ستیڤ جۆب ئەو سیستەم قورس قورسەی وەکو FressBSD یان لەگەڵ دەنکی داروین گەیاند بەم عاجباتییەی خەڵک لەبەردەم دووکانەکەی دەمێنێتەوە، لینوکسیش ئاخێکی گەرەک.

منیش سەردەمانێکە بەکارهێنەری لینوکسم، بەڵام لەبەر کاک سیا قسەم نەکردوە، بەڕاستی لینوکس بەتایبەتی ئوبونتو سیستمە نەک گەمە.
کۆدی کراوە شایانی بەهەشتە، بەڵام بەهەشتی بێ شەراب.

وەڵا كاك هێمن ئەمن ئەبۆنتۆم گۆڕی بە فێدۆرا براستی ئەمانە عەزەمەت ئەمن ٣٠ ساڵ لە جەهل كارم بە ئینتەرنێت كردوە. بەڵام ئەو كیبۆردەی زۆر ئزیەتم دەكا ئەمن بە تختەكلیلی زكورد كار دەكەم ئەمە زۆر ناخۆشە باور فەرموون سێ وشەم بە كوردی بۆ نەنووسیوە.

جا چیت فێر بکەین بەڕێز کۆیار؟ ئەمە سیستمە ئەگەر شارەزایت لە سیستم هەبێ زۆر زەحمەت نابی لینوکسیش بەکاربهێنی! بەڵام ئەگەر پرسیارت هەبوو لە شوینێکدا کە نەتزانی ئەوا لێرە شارەزای باش هەن بۆ نمونە کاک سیا

کاک قەزوان کاری بە کوردی کردن ئەونە ئاسان نیە تۆ سیسیتمێک ئەکەیتە کوردی نەک چەن نەرمەواڵەیەکی ئاسایی ، ساڵانی پێشوو (ئامانج،دابان،سیا،ئاراس،ئارا،بنەدە)و چەن برادەرێکی تر بوو بەڵام تەواو نابێ ئەمە گرووپێکی تایبەتی گەرەک یان حکومەت ئەو کارە بکات.
https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+lang/ckb

بژین