تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

IDrive sync و ١٠ گیگا بەخۆڕایی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

لەم ساڵانەی دواییداڕکابەریەکی گەرم لە نێوان کۆمپانیاکانی هەڵگرتن لە نێت دەستیپێکردووە، پێشتر لەنێوان مایکرۆسۆفت و گوگڵ وە Dropbox بوو، بەڵام کۆمپانیایەکی نوێی ئەمەریکایی لە کالیفۆرنیا بەناوی [url=http://www.idrivesync.com/]IDrive Sync[/url] ی Pro SoftnetCorporation هاتە گۆڕەپانەکەوەو بواردەدات بە بەکارهێنەرانی تا ١٠ گیگابایت داتا هەڵبگرن بەخۆڕایی لە نێت.
ئەم خزمەتگوزارییە [url=http://www.idrivesync.com/]IDriveSync[/url] لە کردار و شێوازی بەکارهێنانی زۆر لە Dropbox دەچێت، بەڵام Dropbox تەنیا ٢ گیگابایتی بەخۆڕاییە، بەڵام ئەم ١٠ گیگابایتت ئەداتێ بە خۆڕایی، وە ئەگەر جێگەی زیاترت پێوسیت بێت ئەتوانی بەنرخی ئەم ساتە ١٥٠ گیگابایت بە ٥٠ دۆلارەو ئەتوانی تا ٥٠٠ گیابایت بکڕیت و هیچ سنورێک نییە بۆ فراوانکردنی بەپێچەوانەی ئەوانی تر. لە Dropbox ١٠٠ گیاگابیت نرخەکەی زیاتر لە ١٠٠ دۆلارە وە مایکرۆسۆفت و گوگڵیش نزیکەی بەهەمان نرخە.

[b]شێوەی کاکردنی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:-[/b]
بۆ ئەوەی بتوانی IDriveSync بەکاربهێنیت ئەبێت [url=https://www.idrivesync.com/signup/signup_form]لەم بەستەرەی مالپەڕەکە [/url]خۆت تۆماربکەیی بە پۆستێکی ئەلیکترۆنی چالاک و ناو و تێپەڕوشەیەک، هەر لەهەمان کاتتدا ئەتوانی هەڵیبژێریت کە بڕی ١٠ گیگای خۆڕایی یا Pro هەلبژێری ، لەوێشدا دەتوانیت ١٥٠ گیگابایت یا ٥٠٠ گیگابایت بکڕیت.
دوای ئەوە ئەبێت پرۆگرامۆکەیەک دابگریتە سەر کۆمپیتورەکەت یا ماکەکەت، پاش ئەوە ئایکۆنی بوخچەیەک دروستدەبێت، ئیتر هەر پەڕگەیەک بگوازیتەوە ناو ئەو بوخچەیە، بەشێوەیەکی خۆکار هاوکاتگەردەبێت و پەڕگەکانت نهینی دەبێتە دەچێتە سەر ڕاژەی IDrivesync لە کالیفۆرنیا.
کاتێک پەڕگە و فیلم دیکۆمێنت و وێنەکانمان بەرزکردەوە، ئیتر IDriveSync بواری ڕەخساندووە بەشێوازی جیاواز پەڕگەکانت بەش بکەیت لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانت.
IDriveSync بەشێوەی بەرنامەی بەکاربەریش (app) بۆ ئایپاد و ئایفۆن[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.prosoftnet.android.idrivesync&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwyLDEsImNvbS5wcm9zb2Z0bmV0LmFuZHJvaWQuaWRyaXZlc3luYyJd] ئەندرۆید[/url] بەردەستە بەهەمان شێواز و کرادەرەوە.
[youtube]LNk_OhhL9zY[/youtube]

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی
ئەم پێشبڕکێیانە هەندێ جار سوودی بەکارهێنەری تێدایە 10 گیگابایت بەڕاستی نایابە . با شتێك لەسەر ئەزموونیان بخوێنینەوە ئەوکات هەندێك لە ماڵەکەمان بارکەین بۆ ئەوێ .

کاک زەندی وادەزانم جێگاگرتنی دیاری نەکراو ( ئەنلیمیتد ) لەسەر هەوریەکان خەریکە دەبێت بەخۆرایی ، نەک چەند گێگا بایتێک, لە +G بە ملیۆن وێنەو ڤیدیۆ باربکە ناڵێت تەواو بووە شوێنەکت . پێم وابێت لە فەیسبووکیکش هەمان شت بێت .یەکێک لە باشیەکانی ئەم جۆرە درایڤانە ئەوەیە، هەرگیز پرسیار ناکا تۆ چ جۆرە فایلێک باردەکەی . هیوادارم ئەم پێش بڕکێیانە کۆتای بە پەپکەی رەق ( هارد درایڤ ) بۆ هەتایە بهێنێت .دووبارە ماندوو نەبی .

دەستخۆش كاك زەندی بەڵام هەر نەگەیشتن بە قەبارەی گووگڵ ١٥ گیگ !

پێتان وانیە ئەمە زیاتر مەبەستی سیاسی و سیخوڕی لەپشتەوە بێت؟ بۆ خۆ خێر ناکەن ئەم هەموو جێگایە بدەن بەخەڵک بەخۆڕایی. قەینا تەکنیک پێشکەوتوە بەڵام واشمان نەگوت!

زۆر سوپاس هاوڕێیان!
کاکە هێمن@ پەرگەکان نهێنی ئەکرێن، واتە ئەگەر کەسێک ئەو سێرڤەرە هاکیش بکات ناتوانێت سود لەوپەڕگانە ببینێت، بۆ ئەوەی بۆ ئەوەندە بەخۆڕایی دەدات؟
بەڕای من ئەگەر وانەکات ناتوانێت بەکارهێنەر بۆخۆی ڕابکێشێت، ئەوان قازانج لەو کەسانە دەکەن کە قەبارەی گەورە دەکڕن.
ئەگەر باسی ئەو ١٠ گیگابایتەی تێدا نەبوایە منیش ئەم هەواڵەم نەدەهێنایە ئێرە و کەسیش لەخوێنەران نەیدەناسیتن.
ئەبێ شتێک بدەیت بۆ ئەوەی دوانت دەستبکەوێت، بزنس پیوپڵ ئاوها بیردەکەنەوە.
سەرکەوتوبن

کاک زەندی خۆم من ناڵێم هاکەر ئەو کارە ئەکات. کێن خاوەنی ئەم جۆرە کۆمپانیایانە؟ ئەنۆنیوس!!

کاکە هێمن بۆ متمانە کردن، تەنیا یاسا ئەتوانێت لەم وڵاتانە ئەو متمانەیە دروستبکات و زانیاری کەسیی بپارێزێت.
[url=http://www.idrivesync.com/evs/]http://www.idrivesync.com/evs/[/url]