دامەزراندنی ئەبۆنتۆ
ئەمرۆ ئەبۆنتۆ وشانی ٤ر١٢ دامەزراند(سوپاس بۆ كاك هیوا و كاك سیا ) بەڵام لە درایڤێكی تر (/:D)وە sawpم بۆ جیا نەكردوە ئایا كێشەم دەبێت ؟
كەیبۆردەكەی زۆر لام سەختە كارپێكردنی من لە تەختە كلیلی zkurd سوود وەردەگرم !
هەر كارێكیشم كرد فۆنتەكانم كە لە نێو بۆخچەیێك دانا نێو مەسیری فۆنتەكان لە ئۆفیسەكە دەرنەئەكەوت دیسان هۆكاری چیە ؟
[code]/usr/shar/fonts[/code]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک قەزوان بە پێچەوانەی ویندۆز کە دەبێ فۆنتەکان کۆپی کەیە ناو بوخچەی فۆنت لە سیستەمی کارگێڕی دا ، لە ماک و ئوبونتۆ دا هەر فایلی فۆنتەکە کە داتگرتووە دوبل کلیکی لە سەر بکە و پاشان ئینستاڵی کە و خۆی دایدەمەزرێنێ . هیوادارم چارەسەر بێ کێشەکەت
سلاو کاک قەزوان
چاوێک لەم بابەتەی خوارەوە بکە و کێشەکەی فۆنتەکەت نامێنێ
[url=http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=5&t=274]زۆرکردنی فۆنتە کوردییەکان بۆ لینوکس و freeBSD[/url]
ئەوەندەی من بیزانم خۆی Swap پاڵەپەستۆی سەر ڕامەکەت کەم دەکاتەوە و خێراییەکی زیاتر دەبەخشێت بە سیستەمەکەت , بۆ نموونە ئەگەر تۆ کۆمپیوتەرەکەت Suspend یان Hibernate بکەی ئەوا گشت بەرنامە کراوەکان یان زانیارییەکان لە ناو Swap دا ھەلدەگیڕێ و لەکاتی دووبارە پێکردنەوەی کۆمپیوتەرەکەتدا ڕامەکەت پاڵەپەستۆیەکی زۆری لەسەرنابێ.
ئەگەر ڕامەکەت ٥١٢ مێگابایت بێ لانی کەم دەبێ پارتیشنێکی ١ گێگا بۆ Swap درووست بکەی.
کاک هیوا سەلیم . وایە بەڵام کاک قەزوان هەتا پێش ئەو ئوبۆنتۆیە ویندۆوزی XP هەبوو ، دە بڵێ وانیە کاک قەزوان؟ D:
دەستی تۆش خۆش بێ بۆ شرۆڤە کردنەکەت
کاک قەزوان، ناوەکەی [url=http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=565]ئوبوونتووە[/url]، ئەگەرچی کاک دیاکۆ وەکو ئەفریقاییەکان درێژی دەکاتەوە.