پرۆژەی سپیکیولەیت

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک بەردەقانی!
بێگومان ئەم پرۆژەیەو پرۆژەکانی کەش گرنگی تایبەتی خۆیان هیە. ئێمە لە گرنگی ئەم پرۆژانە تێئەگەین و ئەزانین چ کاریگەریەکیان هەیە لەسەر ئایندەی تەکنۆلۆجیا و پێشخستنی زمانی کوردی. یا هیچ نەبێ هەنگاوێک لە دنیای پێشکەوتوی ئایتی نزیکمان ئەکاتەوە. بەڵام ئایا دەسەڵاتدارانیش ئاوا بیر لە پرۆژەکانی کوردئایتی و گروپەکانی تر ئەکاتەوە. ئایا ئەم بیرکردنەوانەی کوردئایتی گروپ لەپێناو خزمەت کردنی خۆمانە یا خزمەت کردنی گەلێکدا. بە پێجەوانەشەوە بیر نەکردنەوە و بەدەنگەوە نەهاتنی دەسەڵاتدارانی کورد لە خزمەت کێدایە؟؟
دةستت خؤش بيت ئةزيزم
ئەگەر بکرێت زیاتر لەبارەی ئەم پرۆژەیەوە بدوێین، کام کێشانەی زمانی کوردی چارەسەردەکات؟
English – Kurdish Dictionary
Kurdish spell checker
English to Kurdish Machine Translation
Kurdish Voice Controlled Devices
Automatic Kurdish Subtitles
Automatic Translator of web-pages
Kurdish Digital reader (Easy reading to the blind)
بەیارمەتی کاک بەردەقانی!
نا کاک زەندی ئەم پرۆژەیە کێشەی زمانەوانی چارەسەر ناکات. سپیکیولەیت پرۆژەیەکی زۆر بێ وێنەیە بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی دەنگ لەوێشەوە بۆ ژێرنوسی کوردی لە فلیم و کلیپەکاندا.بۆ ئەو مەبەستە ملیونەها دەقی کوردیمان پێویستە.
هەروەها بۆ وەرگێرانی دەق لە ئیگلیزیەوە بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە، دیسان پێویستمان بە دەقی وەرگێڕاوی کوردی و ئینگلیزی ئەبێ کە نیمانە. جا ئەگەر بێت و ئێستا ئەو چەند ووشەیەی کە ئێمە ڕۆژانە پێی ئەنوسین ئەوەش بکەین بە جۆرە زاراوەیەکی کە، ئەوە دیسان ڕیسەکە کرایەوە بە مەڕ.
ئەم پەیامەی خوارەوەت نوسیووە لەسەکۆ بۆیە ئەو پرسیارەم کرد.
" ئەمە زیانێکی گەورەیە لە بەفیڕۆدانی تێکست و زمانی ستاندارد، پرۆژەکانی وەک سپیکیولەیت و دیکتۆیش بۆ دەیانساڵی تر دوا ئەخات."
چونکە گریمان ئێمە هەموو ئەم کارانەمان تەواوکرد، بەڵام ئەمە خزمەت بە تیکستی لاتینی دەکات؟
بەڵێ نەبونی زمانی ستاندارد ئەبێتە کێشە لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆژە ئایتیەکاندا بەتایبەت. ئەگەر دەقی پێویستیشت بەو زمانە ستانداردە نەبێ دیسان هەر کێشەیە. کەواتە نەبونی زمانێکی ستاندارد کێشەیە.
کاکە بەرد یانی هەموو کێشەکانی کە کاک زەندی لیستی کردون وایە؟
دەستخۆش کاک بەردەقانی بۆ ڕوونکردنەوەکەت، ئەم پرۆژەیەت ماوەیەکە داتناوە، کۆمێنت و بیروڕاگۆڕینەوەیەکم نەبینی، بەپێوستم زانی، ئێستا شتەکان ڕوونن، بەڵام کاتێک کەسێک نەبێت ئاوڕێکمان لێبداتەوە کەواتە هەر ئەبێ چاوەرێ بکەین، تاکو ئەقڵیەتی خەڵک لەکوردستان ئەگۆڕێت، کاتێک ئەقڵیەت گۆڕا ئەو دەسەڵاتە قبوڵ ناکەن.
بە کوردییەکەی ئەبێ هەزار هەنگاو لەدوای خەڵکەوە بین.
لەڕاستیدا من ئەو زانیاریانەی تۆم هەبوایە بۆ خۆم ئەچووم لەگەڵ زاناکۆکان و دەسەڵات کۆ ئەبوومەوە، ئەوەش کارێکی گران نییە، بۆ نمونە ئەتوانی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوردسات و KNN و کەناڵەکانی تری میدیا ئەنجام بدەیت ، گرنگی ئەم پرۆژانە بۆ خەڵک ڕوونبکەیتەوە، بزانن کەئەم پرۆژانە وەکو بەردی ئەلحەد وان هەموو مرۆڤێک ئەبێ لوتی لێی بدات، چونکە پێوستی گشتین و هەر ئەبێ هەمان بێ، چۆن خەڵک ناچارە ئەبێ بە فڕۆکە سەفەربکات ئاوهاش پێوستی بەم پرۆژانە ئەبێت، بەڵام لە کوردستان باسی هەر پرۆژەیەک ئەکەیت لایەنی بەرپس، بیر لەگیرفان و قازانجی شەخسی خۆیان ئەکەنەوە، ئەمەش هەرئەمان بات بۆ دواوە.
ئەم پرۆژانە بەخەڵکی سەربەخۆش ئەکرێن، بەڵام وەکو لەهەموو دونیادا باوە، خەڵک کاتێک پرۆژەیەک یاخزمەتگوزارییەک پێشکەش ئەکات، قازانجێکی دەسبکەوێت هەوڵ دەدات کار و پرۆژەی باشتر پێشکەش بکات، ئەگەر قازانجیش نەکات پێچەوانەکەی ڕوودەدات.
چەند خۆش ئەبێت ئەگەر ئەم پرۆژەیە سەربگرێت و نوێترین فلیم ببینین بە ژێرنووسی کوردی، بەم سیستمەی کاک سەفین وەرگێردرابێت، ئەوکاتە دڵنیا ئەبین لە فلیمەکە، لە رووی مانا و دەستەواژە و تێگەشتنەوە، چونکە هەموو فلیمێک ئێستا کە ژێرنووسی کوردی بۆ دەکرێت هەوڵی تاکە کەسیە ئەوەش بە دڵنیاییەوە هەڵەی تیا دەبێت.
سڵاو هاوڕێیان،
تەنیا بۆ بەرچاوڕوونی، کاتێک کاک بەردەقانی پرۆژەکەی پێشنیار کرد، من لەگەڵ د.ئاری عەلی، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆمپیوتەری زانکۆی سلێمانی قسەم کرد، پرۆژەکەی کاک بەردەقانیم بۆ نارد. ئەویش لای خۆیەوە بەرزی کردبووەوە بۆ سەرۆکی زانکۆ و قسەیان لەسەر کردبوو. مانگی ٤ی ٢٠١٢ بۆ هەمان پرۆژە سەردانی زانکۆی سلێمانیم کرد و د.ئاریم بینی. واژووی خۆی و سەرۆکایەتی زانکۆی نیشاندام و منیش بە سکانکراوی ناردم بۆ کاک بەردەقانی کە ئەرشیفی کردوون.
بەڵام[url=http://sbeiy.com/Img/News/1920123387balenahkwmeyaw1.jpg] وەکو هەموو بەڵێنەکانی[/url] تر نەهاتە بەرهەم، بەو هیوایە بووم کە کاک هیوا لەسەری زۆرتر گفتوگۆ بکات کاتێک لە پەیوەندیدابوو بۆ دروست کردنی هەماهەنگی نێوان کوردئایتی گرووپ و زانکۆکانی کوردستان.
ئەمڕۆ ئەم لینکە دەنێرمەوە بۆ زانکۆی سلێمانی و دکتۆر ئاری، بیریان دەخەمەوە.
ئەوان تەواو لە نرخی پرۆژەکە تێ نەگەیشتوون، شارەزایی من لە کوردستان پێم دەڵێ، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بجوڵێنی و کارێکی نوێ بکەن، دەبێت بەردەوام دەنووکت لەسەریان بێ. ئەوە ئەرکی ئەندامانمانە لەوێ...
توخوا، کوا ئیش دەکرێ لەو وڵاتە، ١٢٠ عەریزەمان دا بۆ کۆنگرەیەک کەس نەیوت نا، هەموو وتیان ئەشهەد و باشە و ئەیکەین..
ڕێزم
كاك ئاراسی بەرێز كێشە لەوێیە كە هێشتا دڵنیایی بۆ نامەی ئەڵەكترۆنیكی نیە لەوێ دەبێت دەفتەری كارێك یان نووسینگەیێكتان بێت تەنانەت ئەگر جیبسی تێدا بفرۆشن ئەوان بیبینن.ئێمە زەحمەت زۆر دەكێشین بەڵام خۆمانیش بە فیرۆی ئەدەین.هەمووی هەوڵەكەی ئێوە ئەوەندەی بۆ بسە كە كابرایێكی بێ نرخ لە زانكۆ بڵێت كاكە ئەمانە بۆ پارە بردن ئەم كارە ئەكەن تەواو پشت گوێ دەخرێت.بە دوور وێستانن خەڵك هۆشیار نابێتەوە.
لەگەڵ رێزمدا
http://www.youtube.com/watch?v=WyskzSrus5g#t=6m07s
ئەگەر حەز ئەکەن دەقی تەواوی هەردو چاو پێکەوتنەکە ئەهاوێژمە سەر یوتوب
سوپاس کاک هێمن تکایە هەردوو چاوپێکەوتنەکە بەتەواوی بەرزبکەوە
[url=http://kurditgroup.org/t/%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95-%DA%95%D8%A7%D8%B3%D8%AA%DB%95%D8%9F-%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C-%D8%A8%DB%86-%D9%88%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%86%D8%B2-%D8%A8%DB%95-%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%85%DB%8C]باشە، هەوڵ ئەدەم کاک ئالان![/url]
دەستتان خۆش بێت، ئەم پرۆژانە پێوسیتە خەڵک ئاگایان لێ بێت، دیارە مەبەستم ئەو کەسانەیە کە تاقەتی ئایتییان هەیە.
بەڵام کاک هێمن، بۆ وا بە نهێنێ ڕویشتوون، هەر نەبوایە بە ئیمەڵێک پێوست بوو ئاگاداری برادەرانتان بکردایەتەوە لەوانەیە سەرنجێک یا پێشنیارێکیان هەبوایە.
یان هەر نەبوایە بمانتوانیایە چاوپێکەونتەکان ببینین.
بەهەرحاڵ خۆزگە لەگەڵ ڕۆژنامە سەربەخۆکانیش چاوپێکەوتنتان بکردایە، بۆ ئەوەی زۆرترین ڕێژەی خەڵک ئاگادار بن.
کاک زەندی زۆر ببوورە! وەک کاک بەردەقانیش ئیشارەی پێدا لەکاتی سەفەردا کات و سترێس زۆر کاریگەرن. ئەوەی کاک بەردەش ئەڵێ باوەڕناکەم کەس پێی بڵێ ئامین. چونکە ئەو خۆی تاقەتی نەبوو هەر خەریکی خەو بوو. ئەگەر نا هەتا کاک بەردە بوەستێ کێ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێمە ئەکات. بەخوا هەموو ڕۆژنامە نوسەکانی لەخۆی کۆکردبۆوە. وامەزانن کە لەبەرانبەر کامێرا کەمێک لەسەرخۆ قسە ئەکات، لەودیو کامێراوە حەشری ئەکرد.
بۆ میدیا بێ لایەنەکانیش بەخوا کاتمان نەبوو. چونکە چاوپێکەوتنی بێ ئەنجام و بێ سودمان زۆر هەبوو کە ئەنجامی بدەین بۆیە پێڕانەگەشتین. کاتەکەشمان تەنها هەفتەیەک بوو.
لەگەڵ ڕێزم.
هەر پیرۆزە باشە بۆ ئێستا ئەشێ من بیبیستم هەر رێكەوتی بڵاو بوونی برنامەكە زۆر ساكار بوو ئئێمە كە لە یوتیوب "محروم"ین بەڵام كاك هێمنی هەمیشە خۆشەویست بشكەم ئەو پەرگەی فیلمەم بۆ بنێریت زۆر پێم خۆشە چاوی لێبكەم.ئەگەر لە سەر سیستەمەكەت ئەم نەرمەوالەت بێت ڕاستەو خۆ دایدەگریت وبەم ئیمەیلە بۆمنی بێ زەحمەت بنێرە:qezwan[at]gmail.com
نەرمەواڵە :(Internet Download Manager (IDM
ئەگەر كراكەكەت گەرك بوو ئەوە لە خزمەتتدام لە ترس كاك سیای بەرێز ناوێرم دایبنم هێشتا دامنەناوە سڕاوەتەوە
کاک قەزوانی بەڕێز! هەوڵ ئەدەم لە یوتوب دایبنێم. بۆ ئەوەی برادەرانی دیکەش بیبینن ئەگەر ویستیان!
پاشان لینکەکەی لێرە دائەنێم.
ڕێزدارن
زۆر ئاساییە، دەستتانخۆش بەخێربێنەوە، زیاتر بۆ ئەوەم بوو هەوڵم ئەدا چاوپیکەتنێکیش لەگەڵ KNN ئەنجامبدەن، چاوپێکەتنەکەی کوردساتم بینی لە یوتوب.
ئەمڕۆ بە مۆبایلەکەم شتێکی زۆر سەیرم ئەنجام دا!
ویستم دەنگ بکەم بەتێکست، بێگومان ئەمە نوێ نییە لە گوگڵ ترانسلەیت ئەتوانن تاقیبکەنەوە، بەڵام ئەوەی نوێ بوو بۆ من، ئەتوانی بەکامیرای مۆبایلەکەت وێنەی تێکستێک لە سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت، پارچە کاغەزێک، ڕۆژنامەیەک و هتد...... بگریت، پاش ئەوە پەنجە بنێ یا بخشێنە بەسەر تێکستەکاندا، نوسینەکان کۆپی دەبێتە ناو مۆبایلەکە، هەر وەکو ئەوەی خۆت بینوسیت، بەڵام پشتگیری تێکستی عەرەبی ناکات.
گرنگیەکە لەوەدایە خوێندنەوەی تێکستی ناو وێنە، تۆ پەنجە ئەخشێنی بەسەر تێکستەکەدا و ئەو دەیگوێزێتەوە ناو مۆبایلەکەت، وەکو ئەوەی خۆت بیونوسیت.
بەڕاستی تەکنیکێ زۆر گرنگ و سەرنج راکێش بوو بەلامەوە، ئەتوانن تاقیبکەنەوە.
بەکارهێنەرانی ئەندرۆید،[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.google.android.apps.translate&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsImNvbS5nb29nbGUuYW5kcm9pZC5hcHBzLnRyYW5zbGF0ZSJd] لەم بەستەرە دایبگرن[/url].
تێبینی:-
لەبەر ئەوە لێرەدا باسم کرد، چونکە ئەمەش بەشێکە لە پرۆژەی سپیکولەیت.
کاک زەندی سەیرە ئەم هەواڵە بەسەرتا تێپەڕیوە، لەمانگی هەشت لەهەواڵەکانی کورد ئایتی گروپ دابەزیوە. بەهەرحاڵ وەک بیرخستنەوە خراپ نیە ، دەستت خۆش. ئەمە هەواڵەکەیە [url=http://kurditgroup.org/comment/74980#comment-74980]http://kurditgroup.org/comment/74980#comment-74980[/url] .
وتم ئەمەم لە لایێك نووسیبوو بەڵام خێرایی ئینتەرنێتەكەی رێنادات بجولین !دەستخۆش .
سڵاو هاوڕێیان!
وەک بەڵێنم دابوو دەقی چاوپێکەوتنەکانی کوردئایتیگروپ بخەمە سەر یوتوب. بەڵام بەداخەوە من تەنها چاوپێکەوتنی ئەو دوو کەناڵەم دەستکەوت. ئەوانی تر کە کاک بەردەقانی و بەندە بە جیا ئەنجاممان داوە لام نیە. ئەگەر بەدەسم خست ئەوا ئەوانیش ئەکەمە لینکێک.
ڕێز
[url=http://www.youtube.com/watch?v=2hC22S9orvs&feature=BFa&list=PLGOIT3_bZWmuTW0N2Kgc2Ng338SeT5ieG&index=1]http://www.youtube.com/watch?v=2hC22S9orvs&feature=BFa&list=PLGOIT3_bZWmuTW0N2Kgc2Ng338SeT5ieG&index=1[/url]
ئەمەش بەشێکی چاوپێکەوتنەکەی کاک بەردەقانی و کاک هێمنە لەگەڵ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان
[url=http://www.youtube.com/watch?v=WBfPUqyQGwY&feature=relmfu]http://www.youtube.com/watch?v=WBfPUqyQGwY&feature=relmfu[/url] هەرسەرکەوتووبن .
سەرکەوتوو بن کاک سەفین و کاک هێمن، بەس ئەو خوشک و برا بێژەرانە پرسیارەکانیان هیچ زانستی نەبوون کاکە گیان ئێوە ئەبوایە پرسیار و کۆڕ و قسەی زۆرتان بکردایە، بە رای من هەڵمەتێکی راگەیاندنی ئەوێت کورد ئای تی گروپ بۆ ئەم دۆخە، چونکە ئێستا شتەکان وەکوو جاران نەماون خەڵک هەیە گوێبگرێت، یان هەر هیچ نەبێت تۆ پێیان ئەڵێیت کە ئەمانە هەمووی پرۆژەی ستراتیژین لە بواری ئای تیا بۆ پاشەرۆژ با ئیتر خەڵکانێک خۆیان نەکەن بە پاڵەوان لە کوردستان لەسەر حسابی ئایتی، من ئەو دوورەپەرێزیەی ئێوەم زۆر پێناخۆشە بەتایبەتی ئەوانەی دەرەوەی وڵات بە گشتی ئیتر نازانم شەرمە یان بێ برواییەکی تەواوە بە دۆخی کوردستان، خۆم وەڵام ئەیەمەوە هەردووکیەتی، بەڵام کاکە ئەم ئیش و پرۆژانە نوخبەیەک هەیە کە بە قیمەتی ئەزانێت، بۆیە حەز ناکەم بێدەنگبین چیتر، بۆ هەموو شتێک لەسەر شانی خۆمان بێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم پشتیوانی هەموو ئەم پرۆژانەی بکرادایە کە چەند ساڵە هاواری بۆ ئەکەین، ئێستا ئاستی تەکنەلۆجیا و زمانی کوردی لە چی ئاستێکا ئەبوو؟؟؟؟ تکایە بانگەشە بۆ پرۆژەکانی کورد ئایتی، هەرکەسێک لە دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە نزیکە تکایە با ئاگاداریان کاتەوە.
کا دیلانی بەڕێز بەتەوای لەگەڵ قسەکانی بەڕێزتان دام.
دەستخۆش و تەندروست بیت.