تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کوردۆ دارێژراوی خۆیانە یان>>

abdwlla

Abdwlla

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔17۔ )

تۆری کۆ مەڵیەتی کوردۆ سکری پێتی عازرە یان دارێژراوی خۆیا تیان
؟
http://www.kurdoo.com

كاك عبداللەی ئازیز سكریپتێكی نال كراوەیە بە ناوی [url=http://sharetronix.com/]sharetronix[/url] كە بۆ دروستكردنی میكرۆ بڵاگ یان تۆڕی كۆمەڵایەتی سوودی لێدەگرن هەم خێرایە وهەم بەشی ئەمنیەتی زۆر لە سەرە ولە سەر بنەمای تەكنۆلۆژی rss كار دەكات .لە ناو سكریپتی تۆڕی كۆمەڵایەتی خێراترو كار كردنی خۆشترە !
كار كردنی زۆر سادەیە و وەڕگێرانیشی خۆشە تەنیا چەند پەڕگەیە كە بۆتم لكاندوە پێت خۆش بوو كاری ٧ كاتژمێرە.ماڵپەڕی فەرمی ئاوا پێناسەی دەكات
Sharetronix is a Secure Social Network for Your Company. Collaborate with Your Coworkers, Clients, and Partners.

زۆر سوپاس کاکە قەزوان بۆ زانیارەکانت ئە کاکە قەزوان زانیاریت هایە لەسەر سکری پێتی
owncloud کەزۆرم نەماوە هەموی بە کەمە کوردی ؟

کاک قەزوان بڕوا بە هیچ سکریپتێکی ناڵ کراوە یا سکریپتێک کە لە بەر دەستی گشتیە مەکە . بە هۆی ئەوەی لە بەر دەستە کۆدەکانی .. هەکێرەکان دەتوانن زۆر بە ئاسانی زەفەری پێ ببەن ...

سیستمێک 1 کەس خۆی درووستی کردبێت باشترە لەوەی هەزاران کەس لە سەرتاپای جیهان بەیەکەوە کارییان لەسەر کردبێت؟ ئەی ئەمە جیاوازی نێوان سەرچاوەکراوە و داخراو نییە؟ یان ویندۆز و لینوکس؟ شاردنەوەی کۆد بێهێزترین ڕێگای خۆپاراستنە.

وەڵڵا کاک بەردە . لە سەر مەسەلەی سکریپت جیاوازی زۆرە تا مەسەلەی سیستەمە کارگێریەکان ...
سیستەمی کارپێ کردنی ماڵپەڕ، بۆ خۆت بنووسی پێم باشترە بە دوو هۆکار:
سکریپتەکەی تایبەت بە خۆتە و لە بەر دەست نیە بۆ ئەوەی هاکێرەکان تاو وتوێی بکەن کە چۆناوچۆن زەفەری پێ ببەن ( مەبەستم هەکێری کورد نیە ، بە گشتی کورد هاکێری نیە)
دووهەم ئەوەی CMS ەکان بە ڕوانگەیەکی گشتی هاتوونەتە دروست کردن و هەندێ جار بۆ ئیدەیەکی نوێ ناتوانن وەڵام دەرەوە بن و پڕاوپڕ ئەوەی دەتەوێت لە سەر پلاتفۆرمە ئامادەکە دایبڕێژی .
دیارە CMS ە سەرچاوە کراوەکان بە تایبەت وۆردپرێس خزمەتێکی زۆر گەورەیان کردووە بۆ هەمەگیر کردنی دارشتنی ماڵپەڕ و بێ ئەوەی زانست کۆد کردنت هەبێ دەتوانی ماڵپەڕ دابمەزرێنی ( ئێستا بۆ هەموو بوارێک دا رووکار هەیە ) بەڵام ئەگەر بتهەوێ ماڵپەڕێکی تایبەت درووست کەی کە کۆمەڵێک ئایدیای نوێی خۆتی لە خۆ گرتبێ ، ناکرێ

وشەی "ناکرێ" شەرعەن حەرامە (-:

- سەبارەت بە پاراستن: ئێستا زۆربەی سیستمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک، پەیڕەوی یاساکانی خۆپاراستن دەکەن و لەلایەن سەدان هەزار کەس تاقی دەکرێنەوە. شاردەنەوەی کۆد، ڕێگر نییە لە هاککردن، تەنها کەمێک سەختتری دەکات. باشترین ڕێگر ئەو کۆدەیە سەد هەزار جار تاقی کرابێتەوە. جگە لەمەش، باسی فیڕۆدانی کات هەر مەکە.

- ناکرێ؟ سەیری سیمفۆنی بکە بزانە چۆن دەکرێ: http://symfony.com/

سەرکەوتووبن

[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/evolucionlinuxwindows_thumb2_0.png[/img]
با من ئەمە دانێنم و هیچی تر نەڵێم

ویکیپیدیا و سۆنی و ئۆباما و کۆشکی سپی و ناسا و ئیسرائیل و پۆلیسی ئەوروپا ...هتد فەقیرانە گیرفانیان دەری ناهێنێت "" تێمپڵەیتێک"" بدەن بە کرد لە پڕۆگرامچییەک، بۆیە دروپاڵ و وۆردپرێس و ویکی لینوکس و دێبیان بە تایبەت بەکاردەبەن.

[u][b]تێمپڵەیت[/b][/u]: ئەمە لەفەرهەنگی فڵتیح بە واتای CMS بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک هاتووە.

كاك كورد داتای خۆشەویست ئەمن لەگەڵ كاك بەردەم.٢ ساڵ پێش كە لە سكریپتێكی ناڵ كراوە بە ماوەی ٤ مانگ سوودم وەرگرت كێشەیێكم بۆ دروست نەبوو چۆنكە ئاستی دەسپێگەیشتنەكانم با ش دانا .cms ەكان نەرم و كۆدەكانیشیان زۆر بە سادەیی بۆ بەكارهێنەری ١٠٪ شارەزا ١٠٠٪ دستكاری تێدەكرێت.بۆ ئەوە كە تاك سكریپت دروست بكات لەگەڵ ئەمەش نیم چونكە دەبێت زۆرتی تەمەنی فێری زانستی بێت تاكوو چێشت لێنان.
كاك عبدالله پێم وابێت بابەتێكم لە سەری نووسیوە بەڵام كێشە ئەوەیە كە ئێمە خۆمان خاوەنی سێرڤێر نین وە دەبێ سێرڤێرێكی باشی بۆ پەدا بكەین. دەستخۆش بۆ ئەو كارە من زۆر خۆشم لە كلیجا نایێت
- كاك هیوا ئێستا من لە كام پلەم !؟

ئێستا هاتمە سەر ئەم بابەتە . زەندەقم چوو ئەو هەمووە موخالیفەم بینی ، کاکە چەند نەفەر بە نەفەرێک ؟ :-)
کاک بەردە و هاوڕێیانی تر منیش هاوڕام لەگەڵتان بۆ بە کارهێنانی CMS ە ئامادەکان بۆ پرۆژەی ئاسایی کە زۆربەی هەرە زۆری ماڵپەڕەکانی جیهان لەم دەستەیە دان بە تایبەت ئەو ماڵپەڕانەی وا ناوەڕۆکیان لە لایەن ئادمین یا ئادمینەکان دەستنیشان دەکرێ نەک بەکارهێنەر ( لەم بەشە دا حەرامە و خوداش هەڵناگرێ بچی کارگێڕی ناوەڕۆکی خۆت بنووسی لە بەر ئەوەی زیاتر لەوەی دەتەوێ فانکشینت لە بەر دەستە ، زۆر زیاتر ، بە کوردی لە سەر و بنیشت زیادە)
بەڵام مەبەستی من ئەو ماڵپەڕانەیە کە بە چەن پلە لە ئاستێکی بەرزتر دان و فانکشینی وایان پێویستە کە هەتا ئێستا بە مێشکی CMS ەکانیش دا نەهاتووە . یا بناغەکەیان دەست نادا بۆ زیاد کردنی فانکشێنی مەبەست و ئەگەریش زیادی کەی ناتوانێ لەگەڵ گشت سیستەمەکە یەکدەست بێ .
بۆ نموونە ئێمە ٧ مانگی ڕابردوومان بە شەو و بە ڕۆژ لەگەڵ کۆد کردنی ماڵپەڕێکی تۆڕی موزیکی کوردی soloset بردۆتە سەر ، ئەم سیستەمەی ئێمە پێویستمان بوو و دروستمان کرد و زیاتریشی کار ماوە بە هیچ CMS ناڵ کراو و داخراوی ئامادە ناکرێ ( کاک بەردە بۆیە دیسان وتمەوە ناکرێ ، لە بەر ئەوەی ناکرێ و خەتای منی تێدا نیە )

I rest my case (-:

تۆ دەتوانی هەموو بەشەکانی تر کە دروپاڵ ئەنجامیان دەدات بیکەیت و ئەو فەنکشنە Function کە بەکوردی کردار، ئەرکە بیسپێری بە پێوەکراویک کە دڵنیام دروپاڵ لە ڕووی تووڵ و ئامادەکارییەوە زۆر ئاسانترە.
والسلام علی من اتبع الهدی!

kwrddata ئەو سیستەمانە کۆمەڵێک ئەرکت لەسەر شان لا دەبەن، بۆ وێنە بەڕێوەبردنی بەکارهێنەران و دەسەڵات پێدان، ئەمە کە هەبێ بۆ من دووبارە بینووسمەوە؟
پاشان تۆ وێبگەیەک بۆ خۆت دروست بکەیت، بێگومان دەقاودەق ناتوانیت هەموو پێداویستییەکانی بەدڵی خۆت لەو زیادەبۆکراوانە بدۆزیتەوە، کە ئەوە خۆت دایدەڕێژیت و تێهەڵکێشی سیستەمەکەی دەکەیت. لە هەموو ڕوویەکەوە، بە تایبەتی پاراستن و کات ئەم سیستەمە کراوانە زۆر بەسوودن.

کاکە قەزوان گیان ئەگەر بکرێت بەچات قسە بکەین کەفەیسبوک یاب هەر شوێنەشکە بێ
ئەگەر ئەزیەت نەبی

کاک ئاراس و کاک سیا ئێمە تا ئێستا ٤ پلاگین و ڕووکارێکمان بۆ فڕۆشتن بۆ وۆردپرێس نووسیوە و هەندێکیشیان زۆر پوپولارن ( پوپولار بە کوردی دەبێت بە چی؟) قابیلە نەزانم چۆن بناغەیان دارشتراوە؟ من دەڵێم ماڵپەڕی ئاسایی کە ئایدیای تازەی تایبەت بە خۆت لە خۆ ناگرێ و هەر ئەو شتانەت پێویستە کە ماڵپەڕێکی ئاسایی پێوسیتێتی ئەوا ئەو CMS ەکان تەواو و پێویست ناکا ، بەڵام ئەگەر بتهەوێ لە ئاستێکی تر دا ماڵپەڕ دروست کەی و لە سەر بناغەی ئیدەی نوێی خۆت بتهەوێ کردار درووست کەی ئەوا ئیتر ئەوان ناتوانن بۆ مەبەستی تۆ کار بکەن .. چونکە لە بناغە دا کردارەکانی تۆ دەتهەوێ بوونی نیە .( لەم جۆرە ماڵپەڕانە کە ئەو سیستەمە کارگێری ناوەڕۆکی ئامادەکان نەتوانن جێ بە جێی کەن لە ناو ماڵپەڕی کورد دا بوونی نیە و نەمدیوە) بۆ ئەوەی لە مەبەستم تێ بگەن دەبێ ڕوانگەتان نیسبەت بە چەمکی ماڵپەڕ بگۆڕن ، بە چەندین پلە بۆ سەرێ ... لەگەڵ ڕێز

ئەو نوسینانە یان بە ئینگلزی بنوسەوە یان بە کوردی زۆر چاترە، ئەم دەربڕینی وشانە لەسەر دەنگی فارسی زۆر ناحەزە.
کامە پێوەکراوەکانتانە Plugin لە وۆردپرێس.
سەبارەت بەوانەی تریش، بەڕاستی جیاوازی!

کاک سیا نازانم کام وشانە بە ڕاستی مەبەستتە وا من لە سەر دەنگی فارسی نووسیومە ، چونکە زۆر هەوڵ دەدەم خۆ بپارێزم .
کاک سیا بەشێک لە کارەکان لێرە هەن http://codecanyon.net/user/hemn/portfolio