تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بیل گەیتس لە ویندۆز٨ ڕازییە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

بەرێوەبەری پێشووی مایکرۆسۆفت لە چاوپیکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی[url=http://www.washingtonpost.com/business/technology/bill-gates-says-new-windows-8-operating-system-very-exciting-and-will-be-a-very-big-deal/2012/09/27/564901c0-08c6-11e2-9eea-333857f6a7bd_story.html] واشنتۆن پۆست[/url] دا، پێیوایە کەوا سیستەمی کارگێڕی ویندۆز٨ پرۆژەیەکی زۆر گرنگی مایکرۆسۆفت دەبێت و سیستەمێکی زۆر سەرنج ڕاکێش و سەرکەتو دەبێت وتی، کۆمپانیا هاوپەیمانەکانی ڕەقەواڵــە زۆر بە خەستی کار بۆ ئەوە دەکەن کەوا سود لە هەموو بوار و کردارەکانی ئەم سیستەمە وەربگرن.
پارساڵ(٢٠١١) مایکرۆسۆفت ڕیژەی ٢٧% داهاتەکانی لەڕێگەی ویندۆزەوە بەدەستهێناوە کە دەکاتە ١٩ ملیاردۆلار.
هەرچەندە هێشتا ویندۆز ٨ تەواو نەبووەو بڕیارە ٢٦ مانگی داهاتوو بوەشێنرێت بیل گەیتس کە خۆی یەکێکە لە بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە، پێشبینی دەکات کە سیستەمێکی سەرکەتو دەبێت، ئەم هەوالەش جێگەی خۆشحاڵی ستیڤ باڵمەری بەرێوبەری ئێستای مایکرۆسۆفت.

شایانی ئاماژەپێکردنە بڕیارە مایکرۆسۆفت هەر لەگەڵ وەشاندنی سیستەمی کارگێری ویندۆز ٨ دا، تاتەبژمێری (Surface ) ێش بڵاوبکاتەوە لە ٢٦ ئۆکتۆبەر.

بۆچوونەکان

تەنیا xpەكەی لە گشتی باشترە ! دەیبینینەوە بزانین چۆن دەبێت . كاك زەندی پێم وابێت خەریكە دەچێتە سەر سیستەمی كارپێكردنی كرۆمی گووگڵ .زۆرتری ئەپەكانی مێترۆ كاری سەرهێلی پێدەكرێت وەك زانیاریەكانی فەیسبووك وتویتێر و فروشگا سەرهێڵەكانی موسیقا و .....ئەمەش چەند ساڵ لەمەو بەر بوو كە ئەم كابرایە گاڵتەی بە گووگڵ دەكرد بۆ ئەوەی كە زۆرتر پشتیان بە ئینتێرنێت بستوە.
دەستخۆش

من زۆر ڕقم لە لاساییە! پەنجەرەی 8 یش لاسایی پێوەدیارە. بەڵام نازانم چۆن ئەبێ دزینی دیزاین کۆپیڕایت نەبێ.

دەست خۆش کاک زەندی
وە بەنیازی جۆرە تێك[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19756734] هەڵکهێشانێکن[/url] لەگەڵ ئەندرۆید لە ڕێگەی گەورە کۆمپانیای دروستکەری ڕەقەکاڵاکان AMD و کۆمپانیای نەرمەکاڵا Bluestacks وە بکەن کە بەکار‌هێنەرانی ویندۆز بتوانن (App) پەڕگە بەکاربەرییەکانی ئەندرۆید بەکاربێنن دایبەزێننە سەر ئامێرەکانیان چونکە لەم کاتەدا تەنها نزیکەی 2000 پەڕگە لەبەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆزفۆن بەبەراورد لەگەڵ ئەندرۆید کە لە سەروی 600،000 بۆیە بەم جۆرە ئەتوانن بازاڕەکانیان گەرمتر بکەن. ماوەیەک لەمەو بەر لە ڕێگەی هاوڕێیەکمەوە لە ئیرلەندە هەندێک ئۆفیسی 2010 م بۆ هات بڕوا بکە 24 کاتژمێری نەخایاند لەسەر EBAY هەمووی فرۆشرا زۆرم بەلاوە سەیربوو. کاک زەندی بە بۆچوونی من هیچ شتێک بەقەدەر Office سوودیان پێناگەیەنێت.

زۆر سوپاس کاک هەردی، بەڕاستی ئەگەر ئەوەبکرێت زۆر گرنگە، بەڵام ئایە گوگڵ ڕازی ئەبێت؟
کاکە بۆ ئۆفیس، هەرچی کاروبارەکانی ئەم وڵاتانەیە بە ئۆفیس بەڕیوەدەچێت، کەم کۆمپانیاش هەیە مەگەر بچووکەکان گرنگی بە لیسانسی ئۆفیس و بڕێک پارەبدات.
ئەوەتا ئەلتەڕناتیڤیش هەیە، بەڵام کارمەندیک لە ئۆفیسێکدا کاردەکات، بیر لەوەدەکاتەوە چۆن کاروبارەکانی بێ کێشە بەڕێوەببات، وەکو لەوەی ئۆفیسەکەی بگۆڕێ بە open office