Notes
سڵاو هاوڕییان!
دوای ئەپدەیتی IOS 6 کۆمەڵیک باشەو خراپە خۆیان زەق کردوە. یەکێکی تر لەو هەڵانەی کە لای من دروست بوە ئەوەیە:
کە یاداشتەکان Notes ڕاستەوخۆ نانێرێ بۆ کۆنتۆی گرێدراو. ئەگەر ئێوەی بەڕیزی ئایفۆنداریش چاوێکی لێ بکەن سوپاستان ئەکەم! هەڵبەت ئیستا بەشێکیان بۆ زیاد کردوە کە ئەتوانی خۆت پۆستی بکەی، بەڵام باوەڕناکەم ئەوە جێی ئەو فونکشونەی پێشوی گرتبێتەوە.
وەڵا شەرمەزاریە بۆ ئەوان ئێمە هەڵە لە IOS 6 ی ئایفۆن بدۆزینەوە؟
هیوادارم هەڵەی ئەوان نەبێ بەڵکو هی من بێ.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک هێمن ئەگەر مەبەستت سینک کردن لەگەڵ هەژماری ئایکلودەکەتە ئەوا کێشەی نیە لای من و وەختێک نۆتێکی تر زاید دەکەم یا کاتێک نۆتێک دەگۆڕم ، یەکسەر لەگەل هەژماری iCloud خۆم هاودەم یا سینکی دەکا . ئەم زیاد کردن و گۆڕانکاریانە هەم لە Note ماک دا تەواو گرێ دراوە بە هەژمارەکەوە و هەم دەتوانی لە ماڵپەڕی icloud.com سەر بە ئەپڵ یش لە بەر دەستە بۆ زیاد کردن و گۆڕانکاری .
کاک هێمن لە مۆبایلەکەت دا بڕۆ ناو سێتینگ پاشان بەشی iCloud دوواتر سەیر کە بزانە هەژماری ئەپڵەکەت پێوە زیاد کراوە و ئەگەر زیاد کراوە دڵنیا بە نۆت نەکووژاوەتەوە
sink لە ئایتی = جڵەوکردن، جێگیرکردن
ئەگەرنا بە مانای ڕۆچوون و ژێرئاوکەوتن دێت، لە دۆخی ناویش "دەستشۆر"
بژین
ببورە کاک هێمن، من وەک وەرگێڕێک خۆم خستە بابەتەکە :) ، ئەگینا من ئایفۆنم نییە ببورە.