تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

Notes

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

سڵاو هاوڕییان!
دوای ئەپدەیتی IOS 6 کۆمەڵیک باشەو خراپە خۆیان زەق کردوە. یەکێکی تر لەو هەڵانەی کە لای من دروست بوە ئەوەیە:
کە یاداشتەکان Notes ڕاستەوخۆ نانێرێ بۆ کۆنتۆی گرێدراو. ئەگەر ئێوەی بەڕیزی ئایفۆنداریش چاوێکی لێ بکەن سوپاستان ئەکەم! هەڵبەت ئیستا بەشێکیان بۆ زیاد کردوە کە ئەتوانی خۆت پۆستی بکەی، بەڵام باوەڕناکەم ئەوە جێی ئەو فونکشونەی پێشوی گرتبێتەوە.
وەڵا شەرمەزاریە بۆ ئەوان ئێمە هەڵە لە IOS 6 ی ئایفۆن بدۆزینەوە؟
هیوادارم هەڵەی ئەوان نەبێ بەڵکو هی من بێ.

کاک هێمن ئەگەر مەبەستت سینک کردن لەگەڵ هەژماری ئایکلودەکەتە ئەوا کێشەی نیە لای من و وەختێک نۆتێکی تر زاید دەکەم یا کاتێک نۆتێک دەگۆڕم ، یەکسەر لەگەل هەژماری iCloud خۆم هاودەم یا سینکی دەکا . ئەم زیاد کردن و گۆڕانکاریانە هەم لە Note ماک دا تەواو گرێ دراوە بە هەژمارەکەوە و هەم دەتوانی لە ماڵپەڕی icloud.com سەر بە ئەپڵ یش لە بەر دەستە بۆ زیاد کردن و گۆڕانکاری .

دەستخۆش کاک کوردداتا!
کەواتە دەرکەوت هەڵەی منە! بەڵام سەیرە من هەردوکۆنتۆی گمەیڵ و ئای کلۆدیشم هەیە بەڵام سینکی ناکات.
پێشتر هیچ کێشەم نەبوو. باشە خۆ نۆتیس هیچ سێتینگیێکیشی نیە بڵێی دەستکاری ئەکەم. لە خودی نۆتیس وا نیشان ئەدات کە لەگەڵ هەردو کۆنتۆی گمەیڵ و ئایکلۆدیش سینکی یاداستەکان ئەکات بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ناکات.
لەگەڵ ڕێزم

کاک هێمن لە مۆبایلەکەت دا بڕۆ ناو سێتینگ پاشان بەشی iCloud دوواتر سەیر کە بزانە هەژماری ئەپڵەکەت پێوە زیاد کراوە و ئەگەر زیاد کراوە دڵنیا بە نۆت نەکووژاوەتەوە

كاک کورد داتا بۆ هەردو کۆنتۆی ئایکلۆد و جیمەیڵ زیادکراوە و نەشکوژاونەتەوە! پێشتر کێشەم نەبوو دوای ئەپدەیتەکە وای بەسەرهات!
ئیتر تەکنیکە!!

sink لە ئایتی = جڵەوکردن، جێگیرکردن
ئەگەرنا بە مانای ڕۆچوون و ژێرئاوکەوتن دێت، لە دۆخی ناویش "دەستشۆر"

بژین

وامزانی چارەسەرێکت بۆ کێشەکەی من پێیە، هاوڕێ کورد ئەیج!! SINK نازانم بۆچی باشە بەڵام Synch پەیوەندی هەیە بەم بابەتەوە.
خۆشیتان

ببورە کاک هێمن، من وەک وەرگێڕێک خۆم خستە بابەتەکە :) ، ئەگینا من ئایفۆنم نییە ببورە.

هیچ کێشە نیە کاکە ئەیج!