ئەمە ڕاستە؟ زمانی کوردی بۆ ویندۆز بە فەرمی
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 36.82 ک.ب. |
زمانی کوردی بە فەرمی بە ویندۆزی هەشتەوە زیاد دەکرێ ، ئەمە ئاظێستا گروپ کە پارتنێری مایکرۆسافتە لە کوردستانە بڵاوی کردۆتەوە لە فەیس بوک ،
وەڵڵا ئەگە ڕاست بێ زۆر گرنگە ئەمە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/523154_495400333805065_2071215084_n.jpeg[/img]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
تۆ بڵەی وا بێت !
کە دەستم بەتاڵ بوو چاوپێکەوتنێکی کاک بەردەقانی ئەهاوژمێە سەر یوتوب دەربارەی ئەم بابەتە!
هەر زۆر کۆنە
[url=http://kurditgroup.org/n/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%8C%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE-%D9%BE%DB%8E%D8%AF%D8%A7%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D9%85%D8%A7%DB%8C%DA%A9%D8%B1%DB%86%D8%B3%DB%86%D9%81%D8%AA-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA%D8%9F]http://kurditgroup.org/n/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%A6%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%8C%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE-%D9%BE%DB%8E%D8%AF%D8%A7%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D9%85%D8%A7%DB%8C%DA%A9%D8%B1%DB%86%D8%B3%DB%86%D9%81%D8%AA-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA%D8%9F[/url]
بەڵکوو دوای تویتەر و فەیسبوک، مایکرۆسۆفتیش کرمانجی بکات بە زمانی سەرەکی کوردی.
کاک هیوا، سەیرێکی ویکیپێدیای کرمانجی بکە و بەراوردی بکە لەگەڵ ویکیپێدیای سۆرانییەکە،
سەیری ئەمانە بکە:
http://ferheng.org/
http://beta.ferheng.com
ئینجا ئەو کارەی ئەوان دەیکەن بۆ مۆزیلا (بە فایەرفۆکس و سەندەربێرد) و ئوبونتو و ئەو شوێنانەی تریش کە من ئاگادار نیم، ئێمە پێمان نەکراوە!
کە پێمان نەکراوە مەبەست ئەوە نییە نەمانویستووە بیکەن، بەڵکو ئێمە زۆر کەمین و هەندەکەی تریشمان ڕق بە ڕقەمانە، بۆ نموونە پار کە لە چاوگ FluxBB یـمان وەرگێڕا بۆ سۆرانی، پێگەیەکی تری کوردی سۆرانی وتی، ئەوانە وەرگێڕانەکانیان لە ئێمە دزیوە! بەکاری مەبەن!.
ئەمە جگە لەوەی فەرمانگەی ئایتیش بە پێخواسی ئەوەی حەزی لێبوو دەیکا بە هی خۆی و بەڵێن بۆ کۆنگرە و مۆنگرە، دواییش فت.
بۆیە گەیشتوومە ئەو باوەڕەی ئەوان شایەنی ئەوەن!
بژین.
سڵاو لە سەلاحەدین دەمیرتاش
%١٠٠ ڕاستە کاکە ھەڵۆ
من خۆم قەناعەتێکم بەوە هەیە وا بزانم ئێوەش لەگەڵ من دان ئەگەر هەر بەرنامەیەک بکرێک بە شیوە زمانی نازانم کرمانجی یە چیە ..هیچ کوردێکی سۆرانی توانای یان تاقەتی ئەوەی نیە خۆی لەقەرەی بدات و ئیسفادەی لێ بکات
ئەگەر ویستمان بابەتێک بزانین ئەگەر بە سۆرانی نەبوو ئەوا خەڵک بە ئینگلیزی یان عەرەبی و فارسی زمانە ئەوروپیەکان بۆی دەگەڕێت نەک کرمانیجی
با ئەوان شیوەی خۆیان هەبێت دەبێت ئێمەش بۆ شێوەی خۆمان بگەڕین وەک چۆن ئێستا لە وڵاتە ئەوروپیەکان کوردەکان کە داوای متەرجم دەکەن یەکسەر کابرای ئەوروپی دەڵێت سۆرانیت بۆ بێنین یان بادینی .......ههههههههههههه
وەک بەڵینم پێدابون ئەمە لینکی ئەو چاوپێکەوتنەیە کە کاک بەردەقانی و بەندە لە کەناڵی کوردسات ئەنجاممان دا، ئەم بەشە پەیوەندی بەم بابەتەوە هەبوو.
[url=http://www.youtube.com/watch?v=WyskzSrus5g]http://www.youtube.com/watch?v=WyskzSrus5g[/url]
بەم بەیانییە هێشتا خەوتووم
بەیانی چی کاک بەردەقانی هەستە خۆت ببینە!
http://www.youtube.com/watch?v=7LK9qerQp58&feature=relmfu
لێرەش هەر خەوتووم
بەردە وەڵامی پرسیاری ئەو کچە فەقیرەی نەدایەوە، یەکسەر چوە سەر کاک عەلی :)
ئەگەر حەز ئەکەن دەقی تەواوی هەردو چاو پێکەوتنەکە ئەهاوێژمە سەر یوتوب
کاکە کوردداتای ئازیز دەستی تۆش خۆش بێ بۆ چالاکیەکانت.
هەوڵ ئەدەم داینێم بەڵام کاتی زۆر ئەوێ ئەبێ فۆرماتی ڤیدیۆکە بگۆڕم و دوایی (حەوای دەمە) سەر یوتوب.
باشە هەر بەو بۆنەیەوە بۆ ئەپلۆد بوە بە بارکردن؟ بۆ حەوادان یا هەوادان نەبێ. من ئەو ووشەیەم زۆر لە مێژە لە گوند نشینەکان بیستوە کە شتێک بەرزئەکەنەوە ئەڵێن حەوای بە. ئاخر بارکردن لە کوردیدا زیاتر بە بارکردنی ئاژەڵ یا ئۆتۆمبیل ئەوترێ.
لەگەڵ ڕێزم
کاک کوردداتا من هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ وەرگێڕانی ووشە ئایتیەکان نەبوم، من پێم وایە دەستەواژەکانی ئایتی زۆربەی زۆریان دەستەواژە یا ووشەی نوێن کە پێشتر لە مێژوی کلتوری هیچ ملیەتێکدا بونی نەبوە نەک لەکلتوری کوردیا. چونکە ئایتی خۆی زانستێکی نوێیە بۆیە ووشەو دەستەواژەکانیشی نوێن. لەبەر ئەوە من لەگەڵ ئەوەدام کە ووشە ئایتیە نوێکان وەک خۆی فێربین یا هەر وەک خۆی بەکاریان بێنینەوە. بۆنمونە براوسەر بۆ بکەینە گەڕۆک؟ بۆ هەر براوسەر نەبێ؟ کە من پێموایە گەڕۆک وەرگێڕانێکی زۆر لاوازە. ئەم بابەتە زۆر دورودرێژە پێویستی بە چەندان کۆنفرانسی زمانەوانی هەیە.
لەگەڵ رێزم
لەمەیان لەگەڵت نیم کاک هێمن :)
كاك هەڵۆی زێدە هێژەی خۆشەویست دەمێكە هەر دیار نیت ئەمن تا رادەیێك لە گەڵ كاك هێمنم و هەروەها لەگەڵ جانبیشت لە ڕەقەواڵە پێم باشترە كە ناوەكان دەست لێنەدەین وەك دیسكی ڕەق،تختەكلیل،مشك،...یان بۆ وێنە كۆرت كراوەكان وەكوو كارتی PCI،HUB،.......بەڵام بۆ نەرمەكالاكان وەكوو سكریپتەكان (بەتایبەت CMS ەكان)،نەرمەواڵەی داریژراوە ، سیستەمەكارپێكردنەكان براستی پێویستە لەم كاوەلبوەی ئێمە فارسەكان هەر كارێكیان كرد كە بە كۆمپیوتر بڵێن "رایانه" ئیسەو ئیساش دروست نەبوو یان بە فایر فۆكسی خۆمانیان ئەوت "روباه اتشین" ئەمەش ئێمە كە رێوی زۆر دەبینین بە فێڵەبازی دەناسین نە رێوی توون وتیژ كە لە حەیبەتا ئاوری گرتبێت.
خۆشمان دەوێیت كاك هەڵۆی بەرزە فڕ :)
کەواتە ئێمەش ئەبێ بە [i]Burning Room [/i] بڵێین ژوری سوتاندن!!!
ولله کاکە ئەو چاوپێکوتنە زۆر سوودی ھەبوو مامۆ تۆ ڤیدیۆکە دانی دوای باسێکی ئەوەش دەکەین.
کاکە بەردەی بەرێز تۆ دەڵی رستەی وەر گێردراو برا من نزیکەی ١٠٠٠ فلیمم لەکن کە کەسی پڕۆفیشناڵ (بەتوانا) کردونی بەکوردی وە سەبتایتلەکەیان واعزر دەبی باشە چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین؟
ناوەکان جیاوازن، لە fluxbb و phpbb3 و ccleaner و recuva و firefox هیچ کات دەستکاری ناوەکان نەکراوە، تەنها لەو جێگایەکی کە پێویست بووە بە پیتی لاتینی بنووسرێتەوە نووسراوە firefox و ئەگەریش پێویست بووە لەو ڕستەیە بە پیتی ئارامی بنووسرێ نووسراوە "فایەرفۆکس" (زۆر بە کەمی).
بەڵام زاراوەی تر وەکو "password" ،"username" ،"version "application" "software "hardware" "background" ..هتد ئەمانە ناکرێت و نابێ بە هیچ شێوەیەک وەکو خۆی بنووسرێ. هیچ زمانێکی تریش وای نەکردووە، ئێمەش وشەمان هەیە بۆیان، مانای پڕ بەپێست و گونجاومان هەیە بۆیان، تەنها ئەوەندە نەبێ خەڵکەکە و بەکارهێنەری کورد تۆزێک لەلای ئەستەمە لەسەریان ڕابێت؟
بژین.
کاک قەزوان، من زیاتر خەریکی وەرگێڕانەکانم و کەمتر دێمەوە سەکۆ، لێرەش بەتایبەت Dictio ،تۆ بەشی هەواڵت داگیر کردووە :)
هەر بەو بۆنەیەوە کاک هێمن، هیوادارم گشت گرتە ڤیدیۆییەکان دابنێی لە سەفەرەی ئەم جارەتان. ئەوەی تۆ و کاک بەردە لە کوردسات و هەروەها لە گەلی کوردستان و کوردستان تیڤیش. چونکە کە لە فەیسبووک دامنا، دیارە خەڵکێک سەیریان کرد و کەمێک زیاتر هاتنە بەرەی ئێمەوە :)
بەچاوان دایان ئەنێم، بۆ بابەتەکەی لەمەڕ خۆشمان خۆ ئەزانم کە تۆ لەگەڵم نیت کاک ئەیج، نەک تۆ زۆر خەڵکی دیکەش هەن کە دژی ئەو بۆچونەی منن. بەڵام ئەوە بۆچونی تایبەتی منە، نازانم لەگەڵ کاک قەزوان لەوەئەجێ تاڕادەیەک هاوڕابین. بەڵام خەڵک تۆزێ بەهەستیاریەوە باسی ئەم بابەتە ئەکەن. من پێم وایە ئەمە زمانی کوردی دەوڵەمەند ئەکات بە پێچەوانەی ئەوانەی لەگەڵ وەڕگێڕانن. باشە تو ئەوخوایە start بکەیتە کوردی خێری چیە یا program ئەکەی بە کوردی پێی ئەڵێی چی؟ خەریکە دڵم ئەتەقێ کە فارس بە کۆمپیوتەر ئەڵێن ڕایانە و عەرەب پێی ئەڵێن حــــاسوب!!!
کاک هێمن، هەر کاتێک ئێمەش ئەکادیمیاییەکی باڵای زمانمان هەبوو، کە بتوانێ بڕیار لەسەر داتاشین و ڕاستکردنەوە و هەڵپاچینی وشەکان و زاراوەکان بدات، ئەوکات یاڵای دەکرد Computer ــیان بە فڵتیح پێناسە دەکرد، ئەوکات منیش لە وەرگێڕانەکان دەمنووسی فڵتیح، بەڵام ئێستا منیش و هەموو برادەرانی تریش لە وەرگێڕان دەبێ جارێ خەمی ئەوەیان بێت چۆن ڕەسەنێتی زمانەکە لە دەست نەدەن، ئینجا چۆن ئەم بەکارهێنەرە عەجیب و غەریبەی کورد تێبگەیەنن.
كاك هەڵۆی خۆشەویست بە ئیزنت
ئەمن پێم وا باشە بۆ بەشی ئەدەبی ئێمە دەبێ وەڕگێرانی وشەی ئینگلیسی بە كوردیمان بێت زۆر بە جوانی رێك دەكەون وەك دەروون ناسی،یاسا،....چونكە ئەم وشانە هەبوەن و"مشترك" لە ناو هەمووانە
بەڵام لە وشە زانستیەكان تا بۆمان بكرێت خۆمان بپارێزین بۆ وێنە O2- H2O و زۆر شتی ترچوونكە ئێمە خاوەنی ناونانی نین تەنانەت بۆ هاوبەشی لە دروستكردنیش پێم وابێت باشتر روو بە زمانی ستانداردی تەكنۆلۆژیا دەچین
رێز
کاک قەزوانی ئازیز،
منیش لەگەڵ ئەوە نیم زۆر زاراوەی تەکنەلۆژی و زانستی مۆذیرن وەربگێڕدرێن و هاومانایان بۆ داتاشرێ، بەڵام وەکو وتم تا ئەو ئەکادیمیایە نەبێ، فت !
کاک هێمن " کورد بە گشتی گەلێکی زیرەکە"، ئەمە هەڵەی من نەبوو. وەستای کاشی وتی ئەبێ ماستاو بۆ ئەم خەڵکە ساردکەیتەوە، ئەگەرنا کەس ئیعتیرافت پێ ناکات.
ها هاهاها تێ ئەگەم کاک بەردەقانی. بەڵام خەڵک تێ ئەگات تۆ ئەڵێی چی ئەگەر کەسێک دنیای بینیبێ!
ئەمەش لینکی هەموو چاوپێکەوتنەکانە
[url=http://www.youtube.com/watch?v=2hC22S9orvs&feature=BFa&list=PLGOIT3_bZWmuTW0N2Kgc2Ng338SeT5ieG]http://www.youtube.com/watch?v=2hC22S9orvs&feature=BFa&list=PLGOIT3_bZWmuTW0N2Kgc2Ng338SeT5ieG[/url]