تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

جیاوازی چیە لە نێوان زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازەی کۆمپیوتەر؟

Alan h

Alan h

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

سلاو هاورێیان
من دەمەوێ لە نێوان ئەم دوو کۆلێژە یەکێکیان هەڵبژێرم بەلام نازانم بەتەواوەتی جیاوازی چیە لە نێوان زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازەی کۆمپیوتەر؟
بە هیوای یارمەتی دانتان.

کەواتە پرس بکە لەوێ بزانە وانەکانیان چیە.
زانستەکە، گشتی ترە، دیارە کە زۆرتر لە بەشەکانی زانستەکە قوڵ دەبێتەوە، ئەندازەی کۆمپیوتەر بەش بەشە، بۆ نموونە ئەندازەی نەرمەواڵامان software هەیە، کە گرنگی ئەدات بە زمان و تەکنیکەکانی بەرنامەداڕشتن و پەرەپێدانیان.

لە ئینگلتەرا تا ئێستاش زانکۆی[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Bachelor_of_Medicine,_Bachelor_of_Surgery#England_and_Northern_Ireland] سەنت ئەندرو[/url] کە یەکێکە لە باشترین زانکۆکانی دنیا تەنها بەکالۆریۆسی زانست BSc ئەدات بە خوێندکارانی پزیشکیش، دوای خوێندن ناونیشانی MbCHbوەر ئەگرن.
بۆ پرسیارەکەت، ڕێفرێنسەکەم لانیە بەڵام ساڵی ۲٠٠٦ لە ئینلتەرا ۱۸٠٠ جۆر خوێندنی کۆمپیوتەر هەبوو.
وەک کاک ئاراس ئەڵێ یەکەمجار لە زانکۆکە بپرسە، هەست ئەکەم لای ئێمەش سیستمی نمرەکان وەک هەموو دنیا نیشانی ئەدات چ ناونیشانێک وەرگری وە بەهەمان شێوە چەندە کۆرسەکانت تایبەتتر بن بە ناونیشانەکەت.
وەکوو پێناسە:
ئەندازە (نەرمەکاڵا/نەرمەواڵە) = بەشێکە لە زانستی کۆمپیوتەر (ئەقڵت بۆ بەرزی پلەکانی ناو زانکۆ نەچێت جارێ) و زیاتر بیر لە ئەندازەو کێشە ئەندازیاریەکانی دروستکردنی سیستم و پرۆگرامێکی تایبەت ئەکەیتەوە.
زانست: گشتی ترەو هەموو لایەنێکی زانستی ئەگرێتەوە بۆ نمونە بەکارهێنان و تاقیکردنەوەی سیستمێکی تایبەت.
جیاوازی؟ وەک جیاوازی زانستی کۆمپیوتەری ئەم [url=http://www.beds.ac.uk/howtoapply/courses/undergraduate/computer-science-and-software-engineering]زانکۆکەیە[/url] (تێکەڵی کردون ناوەکان) لەگەڵ ئەندازەی ئەو زانکۆیەی کە بە نمرەکەی بەرزتر لە ئەندازەو کەمتر لە زانست وەرت ئەگرێت وایە، بەڵام لە ئینگلتەرا ئەو زانکۆیە بەهەندێ GCSEیەوە خۆتی پیاکە. ئایا کامیان زیاترت فێر ئەکەن؟
لە MiT مەگەر خۆیان سەر لە [url=http://www.eecs.mit.edu/sites/default/files/6-3.pdf]هێڵکاری[/url] بڕوانامەکانیان وەرگرن بەڵام ناوەکەیComputer Science and Engineering
لە [url=http://eng.ishik.ac/Departments/ComputerEngineering/tabid/382/Default.aspx]ئیشقیش[/url] ئاوایە:
[code]
Ability to analytical thinking - Engineering approach
- Mathematical expressions - Ability to research and learn
- Developing software projects
- Team working, and management techniques
- Effective communication
- Technical writing skills
- Professional attitude and ethics[/code]


کەواتە کێ (مەبەستم دامەزراوەکەیە نەک کەسەکانی ناو دامەزراوەکە، هەرچەند جیاکردنەوەیان مەحاڵە) بابەتەکە ئەڵێتەوە ئەوە گرنگە نەک بابەتەکە چیە.

سوپاس بەرێزان بۆ یارمەتی دانتان
کاک هیوا خۆم لە ئیشق لە ئەندازەی کۆمپیوتەر وەرگیراوم ئیشق هەردوو کۆلێژی هەیە تەنیا ویستم بزانم جیاوازیان چیە .

کاک هیوا سەیرێکی [url=http://www.sabisuniversity.net/college-of-education/ced-secondary-it]ئەم بەستەرە[/url] بکە. ئەمە هی زانکۆی سابیسە لە هەولێر، خۆی بەمجۆرەیە، کۆلێژی پەروەردە - ئینجا بەشی ئایتی، واتا تۆ ئەگەر ئایتیت هەڵبژارد لەسەر کۆلێکی پەروەردە لەوێ، ئەوە هەر ئایتی دەخوێنی. بەڵام جیاوازی و شتی وا نازانم چۆنە لە داهاتوو کە ىروانامەی بەکالۆریوست هێنا.

کاکە بڕوا، دەستخۆش
دیارە ئەو بەشە تەواو بۆ "پەروەردەیە" کالکولەس و ئەحبابەکانی بۆ بابایەکی ۱۹ ساڵ کە ئبێ OOفێر بێت بەڕای بەندەی نەزان، کەمێک ئەگەر بێ سوود نەبێ بیری ساڵی ٦٠کانە. بەڵام ئەوە ڕای منە چونکە لە ٦ی سەرەتاییەوە بە دەست خۆم بوایە زۆر وانە هەبوو لە بری ئەوان ئەچوم فوتباڵم ئەکرد.
بەڵام [url=http://www.sabisuniversity.net/college-of-engineering/coe-majors-cce]ئەمەیان[/url] تۆزیک ئەڵێی لەسەر خەتی پرۆگرامکردن - هاردوێر وەستاوە هەرچەن نەمتتوانی وەک پەروەردەکە تەواوی مۆدیولی ساڵەکان ببینم، تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازیەکە لەم دوو بەشەدا زەقن، بەڵام لە جێگای تر زۆر سەختە جیاوازیەکان ببینیت.
هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم، لە کامیان وەرگیراویت؟
لە تویتەر کە بۆم نوسیت مەبەستم ئەوەبوو بەراوردێک بکەی لە نیوانیاندا نەوەک هەڵیگریت بۆ دوای بەکالۆریۆسەکەت. ئەگەر ویستت ڕێبەری بەشم لەلایە.
ڕێزم

کاک هیوا، کێشەکە ئەوەیە دامەزراندن و هەژماری کردنی بڕوانامەکە لە دواییدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دەیگرێتەوە، لێرەش پەروەردە واتا مامۆستا.
ئەمە لایەنی زانستی و پرۆگرامەکەی، بەڵام لایەنی مامەڵەکردن و کەمپ، سەرۆکی پێشووی زانکۆی سابیس دەرکرا لەبەر ئەوەی ئیهانەی قوتابییەکانی کردبوو بە شێوەیەکی زۆر ناشرین.

کاک هیوا وەکو لە تویتەریش نووسیم، لێرە کە من یان زۆر بەڕێزی تر دەچێتە ئایتی، بۆ فێربوون هیچی وا فێر نابێ کە لە ئاستی کۆلێج دابێت، بەڵام من بڕوانامەی بەکالۆریوس دەهێنم بۆ ئەوەی مۆڵەتنامەیەکم هەبێ یاخود باشتر بڵێم دانپێدانانێکم هەبێ لە دامودەزگا و کۆمپانیاکانی ئێرە دوو ڕۆژی تر بۆ ئیشکردن. ئەگەر کرا ڕێبەری بەشەکانم بۆ بنێری مەمنونت دەبم برا.

زۆر سوپاس.

لێرە شتێکی تریش ھەیە ئەوەندەی من بزانم جگە لە زانکۆ فاشلەکەی دجلە لەھەولێڕ ھیچ زانکۆیەکی تری ئەھلی لە ھەرێم لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕوانامەکەی دانی پێدانەنراوە , پاش شەڕو ئاژاوەیەکی زۆریش وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم دانی نا بەبڕوانامەکەی.یان زانکۆی شاھانە کە خۆی وەک لقێکی سەرەکی شاھانەی بەڕیتانی نیشان دەداو دواتر زانکۆی شاھانەی بەریتانی خۆیان ووتیان نەک لەکوردستان بەڵکو لەعیراقیش ھیچ لقێکمان نییە و ئێستا لە ھیچ شوێنێک دانانی پێدا نانرێت و ئەمساڵیش دووبارە قوتابی/خوێندکار وەردەگرێ! جا ئەگەر خوا کردییە قسمەت و لەپاش بەکالۆریۆس وویستت ماستەر یان دکتۆرا بھێنیەوە لەدەرەوە , دەڵێن دەبێ لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە داوانامەکە پێشکەش بکەی.
جگە لەمەش تا ئێستا چارەنووسی دەرچوانی زانکۆ ئەھلییەکان دیار نییە و نازانرێت لەدام و دەزگا حکومییەکان وەردەگیرێن یان نا , یانیش بەرنامەی تواناسازی دەیانگرێتەوە. بەشێوەیەکی گشتی قوتابی/خوێندکار بەشی کۆمپیوتەر زۆر کەمەو خەڵکی ھەر ھەموو بەدوای بەشی یاسا کەوتووە و زۆربەی دەرچووەکانیشی ناتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن نەک لەکەسێکی تاوانبار!