تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تێچووی یەک ئایفۆن 5 چەندە ؟

kurdstudent

Kurdstudent

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

لەمڕۆ وە هەفتەیەکی ماوە، هەوادارانی ئەپڵ لە خۆئامادەکردندان بۆ خاڵی کردنەوەی گیرفانەکانیان بۆ کڕینی ئایفۆنی نوێ 5 ، گەر هاتوو ڕاستەوخۆ دەستی یەکی ئایفۆن 5 ی هەمەسیم کارتت لە ئەپڵ کڕی، لە بەریتانیا دەبێت کەمترین نرخ 587 دۆلار تا 1133 دۆلار بۆ زۆرترین نرخ بدەی.(بە گوێرەی ئەو بیرگەیەی بەکاری دەهێنیت). ئەمە لەکاتێکدایە نرخی هەمان دەستی بە هەموو تێچوونێکی یەوە بۆ کۆمپانیای لەدۆلار چۆڕاوی ئەپڵ تەنها 167 دۆلاره.
کۆمپانیای UBM TechInsights هەستاوە بە تۆیژینەوە لە دەستی ئایفۆن 5 بەجۆرێک هەردەستیەک کە دەفرۆشرێت ئەمە تێچوونێتی :

- 28 $ بۆ ڕێكخەری ناوەکی A6 .
- $18 بۆ پیشاندەری شاشەی 4 ئینج .
- $10 بۆ کامێرا
- $7.50 بۆ پێکهاتەکانی پیشاندەری دەستی ( touchscreen ) .
- $4 بۆ ڕایەڵی WiFi/Bluetooth/GPS .
- $3 بۆ باتری .
- $4 بۆ بیرگە ( SDRAM ) .
- $4 بۆ بەرگی دەرەوە .
- 17 $ بۆ پارچە نا ئەلکترۆنیەکان .
25 بۆ BB+XCR.- 9 $ بۆ NAND .
- 38 $ بۆ ئەوانی تر .
کۆی گشتی= 167.5 دۆلار .
نرخی فرۆشتنی ئەگەر تێچووی نەرمەواڵاو نرخی کرێکار (لە چاینە دروست دەکرێت ) و کۆمەڵێک شتی تریشی لەسەر بێت هێشتا زۆر زۆرە لەچاو نرخی تێچونی دا.
هیوادارم هەوادارانی ئەپڵ لەم نرخانە وردبنەوە و بزانن کۆمپانیای ئەپڵ چون گیرفانیان تاڵان دەکات .


سەرچاوە : [url=http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2203347/iPhone-5-Apple-fans-start-queuing-sale-Friday.html]http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2203347/iPhone-5-Apple-fans-start-queuing-sale-Friday.html[/url]






بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە
لەگەڵ ئەوەی هاشو هوشەکەی ئەپڵ کردی کەچی وا دەرنەچوو... هیچ داهێنانێکی تازە لە ئای فۆنی پێنج دانەکردوە تەنها ئەوە نەبێت کە هەندێک هاردوێرو سۆفت وێری پێش خستوە بە بەرزکردنەوەی کواڵیتیەکانیان دەبێت برادەرانی ئەم سایتە کڕیاری کورد لە قٶل بڕیەکانی ئەپڵ ئاگادار بکەنەوە دەبێت خەڵک لەو قۆرخ کاریەی کۆمپانیای ئەپڵ ئاگادار بکرێتەوە وەک چۆن ماوەیەکی زۆر ئیش لەسەر مایکرۆسۆفت و ویندۆس کرا تا زۆر لە ئارەزومەندانی ئاتی ڕۆشنبیری باشیان پەیدا کرد

ئەگەر ببێتە 2000 دۆلاریش هەر دەیکڕن.

پاشکۆقەبارە
Image icon app.jpg57.93 ک.ب.

ئایفۆن بووە بە باو لە کۆمەڵگادا، هێشتا ئەو تێچوونە زۆرە کە نووسراوە، ئەگەر وا نەبێ، چۆن دەبێ بە دەوڵەمەنترین کۆمپانیای جیهان!

لە کوردستان خەڵک سەرەی نووسیوە بۆ کرینی، کۆمەڵێک خەڵک هەیە بە پیک لەسەری بە هەر ئەڵێت ئای فۆن.

ئەمە لە زۆربەی جیهان وایە کەسەکان بێ ئەوەی بزانن چی نوێ بۆتەوە و جیاوازی چییە کە ئامێرێکی نوێ دەر ئەکات ئەی کڕن بۆیە ئەوەندە دەوڵەمەن بوون تەماشای ئەمەکەن
http://www.youtube.com/watch?v=rdIWKytq_q4

http://www.bbc.co.uk/news/business-19629141

سوپاس بۆ هەموو بەشداریەکانتان برایان.
بڕوام وایە لە ئایفۆن 5 ەوە سەرەتاکانی بێ توانای ئەپڵ جوانتر دەردەکەوێت لە داهێنان بەرام بەر سامسۆنگ، قۆناغی داهاتووی سامسۆنگ گالاکسی S4 ئەم جیاوازیە جوانتر دەردەخات، وادەزانم تەنها کۆمپانیایەک بتوانێت شکۆی خەیاڵی ئەپڵ تێک شکێنێت تەنها سامسۆنگە، باچاوەڕوانی داهاتوو بین بزانین ئەپڵ بەردەوام دەتوانێت لەهەموو بارەکاندا بەکارهێنەرەکانی فریوو دا.