تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆز ٧ كەوتەپێش وینی xp

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە ئەبینین کەوا XP توانی لایەنگرێکی زۆری بۆخۆی تەرخانکردبوو، تەنانەت وینی ویستاش نەیتوانی لە ژمارەی بەكارهێنەرانی كەم بكات .بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵ لە چەند رۆژی رابردوو ویندۆزی ٧ مایكرۆسۆفت كەوتوەتە پێش ویندۆزXP. ئەمەش لە كاتێكە كە مایكرۆسۆفت خەریكە خۆی بۆ ناساندنی وینی ٨ ئامادە دەكات.
ویندۆز ٩١٪ بازاری بەخۆیەوە تەرخاندوە ئینجا ماك ٧٪ .زۆر یەك لە شارەزایان ئەڵێن كە وینی ٧ ڕۆڵێك ئەبینێت كە وینی XP لە رابردوو بویەتی و كەمێ دژوارە بەكارهێنەرلە ویندۆزی ٧ بچێتە سەر وینی ٨.
مایكرۆسۆفتیش زۆر لە بەكاربردنی XP لە لایەن بەكارهێنەران رازی نیە بەڵام پێی خۆشە كە گواستنەوەیان بە خێرایی بێت بۆ سەر ویندۆز٧.

بۆچوونەکان

پێم وایە ویندۆز٧ ، باشترین OS ی مایکرۆسۆفتە و خراپترینیش ڤیستا، ویندۆز٨ زۆر خێرایە، بەڵام پشتگیری نەکردنی زۆریک لە پرۆگرامەکان و داگرتنی بەرنامە لە Win app لەوە ناچێ مایکرۆسۆفت لەمەیاندا سەورکەتوبێت.
من خۆم ماوەیەکی زۆر Win 8 RC م بەکارهێنا تا لەم ماوەیەدا لینکی وەشانێکی بۆهات لە تیچ نێتەوە دامگرت، پشتگیری هەندێک لە پرۆگرامەکۆنەکانمی نەدەکرد، بۆیە یەکسەر Backup ێکی وین٧ م بەسەردا دامەزراند.
دەستخۆش

كاك زەندی بەرێز منیش لەگەڵ فەرمەایشەكی جەنابتم لە بوارێكی ترەوە :تەمەنی xp ، ٩ ساڵە تا ئێستا ! كاتێك xp هات تا ٦ ساڵ وینێكی تر نەهات ئینجا ویستا هات وتا ٣ ساڵ هەر رێكلامی بۆ كرا.بەڵام وینی ٧ لە ماوەی ئەم ٣ ساڵە كە بڵاو بوو توانی باش بەكارهێنەر بە خۆیەوە رابكێشێت.شورشە گەورەكانی مایكرۆسۆفت لە سەر وینی ٩٥ بوو ئینجا ئێستا ئەبێ لە سەر ویندۆز ٨ ئەم شۆرشە دووپات بكاتەوە ؟جا نازانم چۆنی لێدێت وەك ماستی لای ئێمە نەبێ نیوەی ئاوە !
- لە بوارێكی تر زۆر شادمانم بەوە كە لینووكس سەرچەواكراوەیێك ئاستی بەرز بوونی بوە بەتایبەت لە نێو مایكرۆسۆفت و ماك .
هەر بژیت

هەمان کرداری کاک زەندم کرد ماوەیەک ٨م بەکارهێنا بەلام دواتر گەرامەوە سەر ٧ەکە.
کاک قەزوان گیا دەست خۆش . . . .

کاک زەندی، ئیستا سەد شوکورین کە جێگرەوەی ترمان زۆرە، کاتی ویندۆزی ملینیۆم، ئەو خەڵکە ڕۆژانە هەر بە ریستارتەوە خەریک بوون، لینکوس بۆ شارەزایان شیاوبوو. خراپترین وەشانی ویندۆز ئەو ملینیۆمە بوو. ڤیستا خەڵک پێڕانەگەیشت بەکاری بهێنێت، چونکە xp هەبوو و سیستەمی تریش زۆرە