Tv- laptop.... HDMI
slaw barezan amawet TV iaki samsung
lagal laptopek laregai HDMI bbasm bayakawa .. ballam nadango na rang nya wistm bzanm chiakret bo aw masala.. amn wendowsi 7 ba englizi bakar dehenm.
basupasaw
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئەو کابڵەی دەیبەستیت لە نێوان هەردوکیان، ئەبێ بچیتە مێنوی تیڤیەکەوە لەوێ بیکەیتە سەر ئەوە ، بۆ نمونە، من کاتێک مێنوی تیڤی ئەکەمەوە، ژمارەیەک ئایکۆنم ئەداتێ لەوانە ، ماڵەوە، سەتەلایت، ڤیدیۆ، HDMI و زۆریتر.
یا کاتێک بەستت دوگمەیەک هەیە لەسەر کۆنترۆڵەکە ئەوەی من ناوی Source و بازنەیەکە و سەهمێکی تێدایە، ئەتوانی چەند جارێک کلیکی بکەیت، یا زۆربەی کۆنترۆڵەکانی سامسۆنگ دوگمەیەکی هەیە لێی نوسراوە TV سێ چوارجار کرتەی لێبکە تا ئەیدۆزیتەوە.
بۆ دەنگەکەشی لەوێندۆزدا کرتەی ڕاست لەسەر ئایکۆنی دەنگەکەبکە لای سەعاتەکەوە یا لە کۆنترۆڵ پانێلەوە بچۆ بەشی دەنگ لەوێدا بیگۆڕە بە HDMI .
دیارە بەهەڵە کردووتە، دوو تەلەفزیۆنمان هەیە لەماڵەوە، سمارتێکی فیلیپس و ئەوەی تریان سامسۆنگە، هەردوکیان بەکەمتر لە خولەکێک ئەبەستم بە لاپتۆپەکەمەوە.
وابزانم تکتێکم بۆ بڕی، رۆژێک بێم هەرچیت هەیە بۆ چاک بکەم لەهەموی باشترە.
تۆ هەردوکیان دابگیرسێنە دوای ئەوە بیگۆڕە تا ئەیدۆزیتەوە، یاباشترە دراوسێەکت بانگ بکەیت، چونکە لێرەوە ئەوشتانە ناکرێت ئەگەر بۆخۆشت کەمێک خۆت ماندوو نەکەیت.