هێرشیکی هاکک بۆ سەر کۆمپانیایەکی تەلەفۆن
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی سیئۆل، پۆلیسی سیئۆل دوو هاککەریان گرتووە کە هێرشیان کردۆتە سەر KT دووەم گەورەکۆمپانیای تەلەفۆنی دەستی لە کۆریای باشوور و هاککەرەکان توانیویانە داتاو زانیاری کەسیی و ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری وردی ٨،٧ ملیۆن بەکارهێنەر بدزن.
ئەم زانیاریانەیان لەماوەی پێنج مانگدا بەدەستهێناوەو زانیاریەکانیان فرۆشتۆتەوە بە کۆمپانیاکانی فرۆشی مۆبایل تەلەفۆن.
وتەبێژێکی کۆمپانیای KT دەڵێت، زانیاری نیوەی بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکەمان دزراوە کە ژمارەی بەکارهێنەرەیان دەگاتە ١٧ملیۆن بەکارهێنەر.
ئاژانسی دەنگوباسی یونهاب کە هەواڵەکەیان لە پۆلیسەوە وەرگرتووە دەڵین کۆمپانیای KT لە ١٣ئەم مانگەوە ئاگاداری پۆلیسیان کردۆتەوە، پۆلیسیش شوێنەواری هاککەرەکانی دۆزیوەتەوەو دەستگیری کردوون لەگەڵ ٧ کەسی تردا کە زانیارییەکانیان کڕیوە بەبڕی نزیکەی ٨٦٠ هەزار دۆلار.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون