تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن بتوانم WI-FI لە Gallxy sll دا بکەمەوە

yahiya

Yahiya

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

بەڕێزان بەرنامەیەکم پێویستە تا لە ڕێی ئەو بەرنامەیەوە wi-fi ی مۆبایلەکەم بکەمەوە،،بە بەکار هێنانی ئەنتەرنێتی کۆمپیوتەرەکەم،،واتە ئەو بەرنامەیە ئیشی شەیر کردنی ئینتەرنێتی کۆمپیوتەرەکەمم بۆ بکات وە بە هۆیەوە بتوانم ئەنتەرنێتی مۆبایلەکەم(gallaxy sll) بکەمەوە،،شایەنی باسە بە بەکار هێنانی بەرنامەی connectify me وەmaryfi نەمتوانی wi -fi ی مۆبایلەکەم بکەمەوە ،،ئەگەر بکرێ پێشنییاری بەرنامەی تر یاخود چارەسەری ئەم گرفتەم بۆ بکەن.. لە گەڵ ڕێزم.

کاک یەحیا کردنەوەی وایەرلێسی گالاکسی پێوسیتی بەهیچ بەرنامەیەک نییە، نازانم شێوەی هیڵی ئینتەرنێتەکەی تۆ چۆنە، ئەگەر ڕاوتەرە ئەبێت مودێمەکەت وایەرلێسبێت، ئەگەرنا پێم وانیە بەرنامە هەبێت ئەوکارەت بۆ بکات. یا من لەمەبستت ناگەم.
جۆری سیستەمەکەت بنوسە لەگەڵ جۆری ڕاوتەرەکەت یا هێڵەکەت چۆنە ئاسانتر وەڵامت دەستدەکەوێت.

کاک یەحیا ئەندرۆید سەپۆڕتی Ad-Hoc ناکات و دەبێت ڕاوتەر بەکاربهێنی.
connectify me لەسەر هەندێک کۆمپیوتەر ئەم هەڵبژاردنەت پێ دەدات Enable 3G لەم بارەدا دەتوانی ئەنتەرنێتەکە بەکاربهێنی .

سوپاس بۆ هەردوکتان بە تایبەت کاک زەندی لەبور ئەوەی لە زۆربەی پرسییارەکانمدا سەرنجی خۆی ئەنوسێ،،برادەران جۆری ئەنتەرنێتەکەم 4G ییەوە لە هەمان کاتدا هیچ ڕاوتەرێک بەم ئەنتەرنێتی جۆری( تیشک نێت) ە ناکات کە من خۆم ئەمەم لە ڕاژەی تیشک نێت خۆییەوە پشت ڕاست کردۆتەوە. بەڵام هاوکات برادەرێک منی بە بەرنامەیەکی تر [url=http://www.4shared.com/file/fQEhMsrC/virtualwifirouter_2015.html]http://www.4shared.com/file/fQEhMsrC/virtualwifirouter_2015.html[/url] ئاشنا کرد کە ئەمەیان سەرکەوتوبو بۆ ئیشەکەی من،،ئەگەر برادەران بەرنامەی تریش بنوسن ئەوا باشترە لە گەڵ ڕێزم.

نازانم لە چی هەسارەیەک وایە!
ئەگەر مەبەستت ئەوەیە ئینتەرنێتی سەر مۆبیلەکەت دابەش بکەیت؟ wifi Sharing ئەوە هیچ کێشەی نییە و لە ئەندرۆید زۆر دەمێکە دەکرێت.
HotSpot / Tethering
بەبێ سیم و بە کێبڵی USB دەکرێت.
http://www.androidauthority.com/how-to-share-your-galaxy-s-ii-internet-connection-wi-fi-hotspot-31900/

کاتێکی خۆش

کاک یەحیا منیشت سەرسام کردوە یەکەم دەبێت پرسیارە جوان تر ڕون بکەیتەوە دەبێت بڵییت دەمەوێت خەتی ئەنتەرنێتی سەرتەلەفۆنەکەم بدەم بە کۆمپیوتەرەکەم ئەوکاتە هەر لەبەشی سێتینی پاشان بەشێ نێتۆرک دەستکاری دەکەیت ئاسانە وە بەرنامەش زۆرە ئەو کارە بکات خۆی ڕاستەو خۆ

باسی خەتی G4 پێم وانیە ئەو خەتە گەشتبێتە ئەوروپاش نەک کوردستان باسی خەتی تیشک نێتت کردوە واتە تۆ لە کوردستانیت؟؟
بانێکەو دوو هەوا

بەڕێزان کاک سیا،،،،،،،،،،کاک عەبدول مەبەستی پرسییارەکەی من بە پێچەوانەی تێگەیشتنی بەڕێزتانەوەیە،،،،هەرچەندە ئەوەش زانییارییەکی بە سود بو کە ئێوە ڕونتان کردەوە بەڵام من ئەمەوێت خەتی ئەنتەرنێتی سەر کۆمپیوتەرەکەم بدەم بە مۆبایلەکەم،،،جا ئەگەر ئێوەی بەڕێز پێشنیاری بەرنامەی گونجاوم بۆ بکەن .کە لە ڕاستی دا من ئێستا ئەم بەرنامەیە [url=http://www.4shared.com/file/fQEhMsrC/virtualwifirouter_2015.html]http://www.4shared.com/file/fQEhMsrC/virtualwifirouter_2015.html[/url] بەکار ئەهێنم کە زۆر باش نییە،، هەر بۆیە پێشنیارم کرد کە ئێوە بەرنامەی گونجاوترم بۆ دەست نیشان کەن.لەگەڵ ڕێزم

ئەوەش ئاسانە
http://www.androidauthority.com/reverse-tether-app-review-82527/

کاک سیا ئەمەشیان ھەندێک جار ئەوھەڵبژاردنەت ناداتێ appears as 3g و ناتوانی گوگڵ پلای و بەرنامە ھاوشێوەکانی بەکاربەری, لای من وایە

کاک یەحیازۆربەی هەرەزۆری خەتەکانی ئەوروپاو کوردستان %٩٨ رۆتەکانیان وایەر لیسە هەموو کەس دەتوانێط لە سنورێکی دیاری کراو بەکاری بێنێت وە ١٠ مەتر بەرەو سەر تا ١٠٠ بەرەو سەر شەبەکەیان دەبێت وە هەموو مۆبایلە هۆشمەندەکانیش بەشی وایەر لێسیان هەیە بە وایفای وەری دەگریت ئیتر هیچ ماندوو بون و خۆ هیلاک کردنی ناوێت تەنها داوای پاسۆردی سەر ڕۆتەرەکە دەکات دەشتوانیت فری بکەیت بە بێ پاسۆرد

It was useful Kak Sia thnkth