MountaionLion ماک وەشیندرا
سەرەنجام دووای چەندوەشانێکی تاقیکاری بۆ گەشەپێداران (Developers) سەعاتێک لەمەوبەر ( بە کاتی نووسینی هەواڵ ) وەشانی کۆتایی و گشتی OS X Mountainlion 10.8 بە فەرمی لە لایەن ئەپڵەوە وەشیندرا و ئێستا لە فرۆشگای بەرنامەکانی ماکینتاش (app store) بۆ کڕین و دابەزاندن هەیە .
ئەم سیستەمی کارگێڕیە بە وتەی خودی ئەپڵ زیاتر لە ٢٠٠ تازەگەری تێدایە . ئەم نوسخەی ماکە ئێستا لە بەر نرخی ١٩.٩٩ دۆلاری ئامریکا لە بەردەستە و ئەم کەسانەی وا دوای ١١ مانگی رابردوو (11 Jun ) ئامێری ماکیان کڕیوە سەردانی [url=http://kurditgroup.org/n/%D8%AF%DB%95%D8%B3%D9%BE%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C-%D8%A8%DB%86-%D8%AF%D8%A7%D8%A8%DB%95%D8%B2%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D8%A8%DB%8E%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%85%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D9%85%D8%A7%DA%A9%DB%8C-%D8%B4%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%A9%DB%8E%D9%88%DB%8C-mac-mountain-lion]ئەم هەواڵە[/url] بکەن .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، بەڵام پڕە لە وشەی عەرەبی.
تکایە فەرهەنگ بەکاربەرە.
ڕای من، هەموی دوو سەعاتێکە (کاتژمێر) بەکاری ئەهینم:
۱. خێراترە لە ۱٠.۷ و هەست ئەکەی هەموو وێبگەڕەکانت لەخۆیانەوە خێراتر بوون
۲. هەڵسو کەوتی لەگەڵ کوردی جیاوازیەکی وا نابینم،پیتی "ێ" ی ناوەڕاست هەر بێ نوختەیە
۳. هەندێ کێشەی نوێکردنەوە کە لە بەرزکردنەوە بۆ Lion هەبوو لێرە ئۆتۆماتیکیە، بۆ نمونە جاڤا حەیاتەکە : )
٤. iMessage زۆر شت ئەگۆڕێت. سوپاس بۆ ئەپڵ نا!
۵. دوگمە بە دوگمەیمان پێ ئەفرۆشن بەڵام هەر $۲٠ ئەیهێنێت.
٦. Mail لە جاران خێراترە، لە هەڵسو کەوتی جیمەیڵ نزیکترە
۷. Notificationجێگای خۆیەتی بەڵام جارێ ناچالاککردنی ماویەتی
۸. ۳ پەنجە لەسەر پەڕگەیەک دانێ لە بری لێدانی سپەیس بار
۹. GateKeeper چاودێریەکی وردتر ئەخاتە ژێردەستت، بۆ نمونە جاڤاسکریپتەکانی جیمەیڵ بیانەوێ سەیری کۆنتاکتەکانت بکەن، ئاگادارت ئەگات.
ئێهـ بەسە ئەوەندە :)
دەستخۆش كاك كوردداتا
زۆر سەیرە ئەمرۆ بەیانی پەیام نوسی بۆ ئەم بەرێزە بەڵام نەماوە!!!
تاقیم کردەوە، لە گەڵ وەشانی پێشتری ئەوەندە گۆڕانکاری ئەوتۆی نیە بۆ منی بەکارهێنەری ئاسای.
بژی
کاکە هەندێک لەو سیفەتانە هەبوون، لێرە شتەکان بە چاکی نوسراوە.
http://www.apple.com/osx/specs/