تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن هێمای شەددەی " ّ" عەرەبی بنووسم

haval.abdulkarim

Haval.abdulkarim

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

ئەم کاتەتان باش ئەندامان و ماندوو نەناسانی کورد ئایتی گروپ،
بەڕێزان دەست خۆشیتان لێدەکەم بۆ کارە جوانەکانتان.
پێویستم بە نووسینی هێمای شەددە " ّ" ی عەرەبی هەیە لەگەڵ فۆنتەکانتان. ئایا هیچ چارەسەرێک هەیە بۆ ئەمە؟ هەرچەندە ئەم هێمایە دوورە لە نووسینی کوردی بەڵام کارەکەم وا دەخوازێت.

سوپاس بۆ وەڵامتان،
هەڤاڵ

سوپاس کاک هەڤاڵ
دەتوانیت تەختەکلیلی عەرەبی بەکاربێنیت. فۆنت و تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ تەنها لەگەڵ نووسینی عەرەبی سادە دەگونجێت.

ئەتوانیت هەموو پیتە عەرەبیەکان بە کیبۆردی کوردی یونیکۆد بنووسیت، بەڵام سەرەو بۆرەی عەرەبی پێ نانووسرێت.