ئەپڵ سیستەمی کارپێکردنی نوێی تەواوکرد
دوای چەند کاتژمێرێک لە هەواڵی وەشاندنی ویندۆز٨ لەلایەن مایکرۆسۆفت، ئەپڵیش بەهەمان شێوە هەواڵی تەواوکردنی وەشانی«Golden Master» ی سیستەمی کارپێکردنیOS X Mountain Lionڕاگەیاند.بەپێی ئەپڵ ئێستا ئەم سیستەمە ئامادەیەو هیچ هەڵەیەکی تێدانییەو بۆ پێشخەرەن بەردەستە، بەڵام ئەگەر بێتو کەموکوڕی تێدا نەدۆزرێتەوە لەیانە پێشخەرانەوە ئەوا وەکو خۆی دەمێنێتەوەو دەوەشێنرێت.لەکاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە مانگی ڕابردوودا ، ئەپڵ ئاشکرای کرد کەئەم سیستەمە نوێیە زیاتر لە ٢٠٠ کرداری نوێی لەخۆگرتووە و زۆربەی کردارەکان لەوانەن کە لە سیستەمی مۆبیل تەلەفۆنەکانی ئەپڵدا هەیە، لەو کردارە نوێیانە وەکوNotes, Reminders وە Game Center ، هەروەهاMessages جێگەی ichat دەگرێتەوە، کرداری تر وەکوNotification Center, Share Sheets, AirPlay Mirroring.ئەم سیتەمە نوێیە دەبێتە یەکەم سیستەمی کارپێکردنی OSX کەوا تایبەتمەندی خزمەتگوزاریiCloud لەخۆدەگرێت و باشتر گونجاندنی لەگەڵ بەرنامەبەکاربەرییەکان، جگە لەوانەش کرداریGatekeeper بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم سیستمە چاوەدێری تەواوی بەرنامە بەکاربەرییەکانی ئەپڵی پێ بکەن لە پرۆگرامی ساختەو سیخوڕی.
نرخی ئەم سیستەمە نوێیە ١٩،٩٩ دۆلاری ئەمریکایی دەبێت وە هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی لە ١١ی جۆزەردان وبەدواوە کۆمپیوتەری ماک بکڕن ئەتوانن سیستەمەکانیان بەخۆڕایی بەرزبکەنەوە کاتێک وەشانی کۆتایی وەشێنرا.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک زەندی ،ئەم جارەیان هەر زۆر هەرزان بوە
من ئەم سیستەمەم پێ جوانتر باشترە لە ویندۆز ٨ ی مایکرۆسفت
کاك زه ندی ده ست خۆش:
له کوردستان زۆربەی دوکاندارەکان ماک، به ویندۆسی ماک تێگە یشتوون به هه رحاڵ ماک زۆر پته وتره له ویندۆوس به ڵام ناگات به یونیکس.
Goranit, MAC OSX == Unix (FreeBSD). ;-)
واتا کاک گۆران، ماکیش یونیکسە!
سڵاو کاك سیامه ند:
به ڵێ من کۆمێنتم به خێرانووسی بیرم له دەڤلۆپەر نەمابوو,[url=https://developer.apple.com/technologies/mac/]https://developer.apple.com/technologies/mac/[/url] خێرابڕارمدا وامزانی ماک له سه ر ناوکی لینوکسه ،mac وfreebsd هەمان ناوکی یونیکسه.
Mac OS X Server includes the latest technological advances from the open source BSD community. Originally developed at the University of California, Berkeley, the BSD distribution is the foundation of most UNIX implementations today. Mac OS X Server is based largely on the FreeBSD distribution and includes the latest advances from this development community.
"Apple Mac OS X Server Snow Leopard—UNIX: Open source foundation
[Installers
شت زۆر ئەخوێنمەوه زۆرجارشته کان تێکەڵ ئەکەم مە زاجی کوردەواریم تێك ئه چێ لەمەملەکەتەکەی خۆمان تۆش لێره بیت وات لێدێ.