تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ دەیەوێت سەرکەوتنی Chromebook تاوبدات!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

وەکو لە[url=http://youtu.be/VuC0i4xTyrI] کۆنگرەی پەرەپێدەرانی گووگڵ لە سانفرانسیسکۆ/ئەمریکا[/url] ئاماژەی پێدرا، گووگڵ بە نیازە ئەو سەرکەوتنە سنووردارەی بە هۆی [url=http://www.google.com/intl/en/chrome/devices/]Chromebook[/url] بەدەستی هێناوە تاو بدات و مەودای فرۆشتنی و دەستکەوتنی بۆ کڕیاڕ فراوانتر بکات، ئەمەش بەوەی کە فرۆشەکەی ( تا هەنووکە تەنها سەرهێڵ بووە) زۆتر بکات بەوە کە کڕیاڕ بتوانێت ڕاستەخۆ لە کۆگای فرۆشتنی کۆمپیوتەردا بەدەستی بهێنێت. وەکو هەنگاوی یەکەم بۆ ئەم کارە، گووگڵ هەڵساوە بە دیاریکردنی ١٠٠ باشترین کۆمپانیای فرۆشەری ئەو بوارە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها لە ئینگەلتەرا لە چەند بازاڕێکی کۆمپیوتەری [b]PC-World[/b] دەستەبەرە.
بەڵام لە وڵاتانی گەورەبازاڕی کۆمپیوتەر، ئەڵمانیا بە نمونە. جارێ هەر لە ڕێگەی سەرهێڵەوە([b]Amazon[/b]) بەردەستە. شایەنی باسە ئەو ئامێرانەی گووگڵ کە سیستەمی کارپێکردنی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Google_Chrome_OS]ChromeOS[/url] یان لەسەرە بریتییە لە [url=https://www.google.com/intl/en/chrome/devices/chromebox.html#overview]Chromebox[/url] کە ئەمیش وەکو ڕکابەرێک یان وەکو ئامێرێک لە ژێر هاوپۆلی [b]MAC mini, Asus Eee Box[/b] هەژماردەکرێت. هەنووکە تەنها لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئینگەلتەرا بۆ فرۆشتنە. چاوەڕێ دەکرێت تەوژمێکی فرۆشی باش پەیدا بکات.

[b]ChromeOS چییە؟[/b]
سیستەمێکی کارگێڕییە لە لایەن کۆمپانیایی گووگڵەوە پەرەپێدراوە لەسەر بنەما و دەنکی لینوکس. ئەم سیستەمە هەموو ٦ هەفتە جارێک وەشاندنێکی نوێی جێگیر دەوەشێنێت. خۆکارانە لەسەر ئەو ئامێرانەی ئەم سیستەمەی لەسەرە دادەمەزرێت (کاتێ بەسترابێت بە ئەنتەرنێتەوە).

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک سیا، نرخەکەی دیاری کراوە؟

چونکە چەند ئامێرێکن نرخەکانیان کەمێک جیاوازە، بەڵام لەو بەستەرەوە تێدایە:
http://en.wikipedia.org/wiki/Chromebook
لە ٢٩٩ دۆلارەوە تاوەکو ٥٤٩ دۆلار هەیە، بەپێی جۆرایەتی و خەسڵەت دەگۆڕێت.

بژین

سڵاو.
پێم وایە کاتێک سەرکەوتوو دەبێت و بازاڕی کە چەند ئەپلیکەیشنێکی تایبەتی لەسەر بێت، یا بەتایبەتیی بۆ دامەزراوەکان سازی بدەن. بۆ وێنە لە زانکۆ سۆلاریس لەسەر تۆڕێک دانراوە سەدان ڕاژەخوازی لەسەرە و ئەپلیکەیشنی خوێندکاران و کتێبخانەی لەسەرە..

سڵاو کاک ئاراس،
ئەم جۆرەکار و پڕۆژەیە شتێکی ترە کە کارەکەی تەنها بەبەستنەوەی بەئەنتەرنێتەوە بەندە. هەنووکەش سەدان هەزار نەرمەکاڵای هەیە، ئەگەر سەرنجیان بدەیت، دەیانەوێت بۆ ئەو جۆرە خەڵکە بێت کە وێبگەڕێک لەگەڵ چات و یاریکردنی پێویستە، بەدەر لەمە هیچی تر بۆی گرنگ نییە. دیارە ئەم توێژەش خۆت دەزانی زۆرینەی بەکارهێنەری ئاسایین.

دیسان ڕێز