تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پاڵێوکردن وەکو دابەزینێک!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

بەگوێرەی قسەکانی [b]John Sullivan[/b] کە بەڕێوبەری [url=http://www.fsf.org]Free Software Foundation[/url] ــە، مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی لە یەکێک لە بەرهەمەکانی خۆی کە بۆ پاراستن و پاکڕاگرتنی وێبە (وێبپاڵێوە) بە ناوی [url=http://www.microsoft.com/en-us/server-cloud/forefront/threat-management-gateway.aspx]Forefront Threat Management Gateway[/url] وە لە کۆمپانیا هاوەڵەکانی بەربڵاوە. لەوێدا هەستاوە بە پۆلێنکردنی پەڕەی پشتگیری لە ڕێکخراوی [url=https://my.fsf.org/donate/][b]Donate FSF[/b][/url] بە پەڕەیەکی نەخوازراو مەترسیدار (خۆت و بەختت). ئەمەش هەوڵێکی چەند بارەی پێشووتری مایکرۆسۆفت کە هەمیشە خەریکی پاوانکردن و لە خشتەبردنە لە بچوکترین دەرفەتەوە. هەر بۆیەشە ڕوانین لە پەنجەرەوەیە جیهانەکە تەڵخ دەکات، لە جیاتی ڕەنگکردنی!!

بۆچوونەکان

هیچ تێنەگەیشتم!!!

زۆر چاکە.

سیا گیان دەست خۆش بۆ بابەتەکەت هەربژیت بەڵام یەک ڕەخنەى بچوکتر لە بچووک
حەقێتى ئەم ئەندامە بەڕێزە باش تێ نەگات منیش باش تێ نەگەیشتم چونکە یەکسەر چوە قوڵاى بابەتەکەوە
ڕوونکردنەوەت بۆ هەر بابەتێک دەبێت بەشێوەیەک بێت واتا بە جۆرێک بێت کەسێک کە زانیاریشى کەمبێت تۆزێک تێ بگات
لەخۆتەوە مەڕوانە ئەندامانى تر چونکە هەر کەسەو بە ئاستێک زانیارى هەیە بەڕێزتان تەمەنێکتان بەسەر بردوە لەگەڵ ئەم کارانە و کوڵاون
هیوادارم دڵگران نەبیت
سەرکەوتووبن

دەستخۆش کاک سیا وە بە یارمەتیت...

[i]Kurdm84@[/i]
بەپێچەوانەوە کاک سیا زمانێکی سادەی بەکارهێناوە، ئەمە هەواڵی ئایتییە، تۆ لەوانەیە لە هەواڵی دەرچوونی تاتەپێژمێرێکی نوێ وەکو Galaxy s تێبگەی کە بە هەمان شێوە هەواڵی ئایتییە، بەڵام مەرج نییە تۆ لە هەموو هەواڵ و بابەتەکانی تر تێبگەی چونکە تۆ خوێنەری.
واتا ئەگەر بە قسەی تۆ بێت، ئەگەر کاک سیا ویستی ئەم هەواڵە بنووسێت، جارێ بێت باسی پاڵاوتنی وێب و پەڕگە نەخوازراوەکان و کارەکانی پێشووی مایکرۆسۆفت و ناساندنی Free Software Foundation بکات ئینجا باسی ئەم هەواڵە بکات، ئەمە دەبێ؟ کە هەواڵێکی سیاسی باسی ئەوە دەکا وەزیری دارای بەشە بودجەیەکی بۆ دەزگای پاراستن تەرخان کردووە، دەبێ جارێ بێت باسی ئەوە بکات ئەم وەزیری داراییە کێیە و بودجە چییە و چۆن دابەش دەبێت و دەزگای پاراستن چییە؟ کەواتە ئایتییەکەش بە هەمان شێوە.

ڕێز و خۆشەویستیم.