تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆمپانیای Nvidia وەڵامی لینوس تورڤالسی دایەوه

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

چەند ڕۆژێکه لێرەدا قامکه قیتبووەکەی کاک لینوسمان لەبەر چاوە که بۆ برایانیNvidia ڕاداشتووه. [url=http://www.wired.com/wiredenterprise/2012/06/nvidia-linus-torvald/]وێبپەڕی wired.com[/url] ڕادەگەیەنێ که Nvidia وەڵامی بەڕێز لینوسی داوەتەوه!
کۆمپانیایNvidia دەڵێ هۆی ئەوەی که له جیاتی کارکردن بۆ وەگەڕخەری سەرچاوەكراوە (opensource) لەسەر سەرچاوەی داخراو کار دەکەین ئەوەیه که بەرژەوەندی بەکارهێنەرمان لەبەرچاوه.
هەروەها Nvidia دەڵێ که"پاڵپشتی له لینوکس بۆ ئێمه گرنگه. ئەوه تێدەگەیین که هەندێ کەس سۆزیان بۆ سیستەمی داڕێژراوی سەرچاوەکراوه و لینوکس هەیه هەروەک ئێمەش دڵمان بەوە خۆشه که ئەزمونی زۆر باشمان لەسەر بەرهەمهێنەریGPU یەکەی ڕێکخەری گرافیکی(Graphic Processing Unit)دا هەیه"
هەندێ کەس لە‌وانەیه بە هەڵه له وتەکانی لینوس واتێبگەن که لەوانەیه Nvidia به هیچ جۆرێک وەگەڕخەر (driver) بۆ لینوکس دروست ناکات، بەڵام Nvidia دوایین جار [url=http://www.nvidia.com/object/linux_display_archive.html]ڕۆژی هەینی ڕابردوو ١٥.٦.٢٠١٢ وە[/url]گەڕخەرەکانی تایبەت به لینوکس نوێکردەوه...
لینوس تورڤالس له وتووێژێکدا که له [url=http://www.taloussanomat.fi/informaatioteknologia/2012/06/11/linus-torvalds-inhoan-puhelimia-ja-nokia-valitsi-vaarin/201231283/12]١١.٦.٢٠١٢ دەگەڵ Taloussanomat[/url] له میانەی سەردانەکەی بۆ فینلاند کردی، دەڵێ: "رقم له تەلەفونه، هەر ئەوەش یەکێ له هۆیەکان بوو که له ناوەڕاستی دەیەی نەوەددا بۆ ئەمریکا گوازتمەوه".
هەرووەها دەڵێ: "زۆر له دۆستەکانم ئەوکات دەیانویست له نۆکیادا کار بکەن، دیاری هەر بۆ وێش ڕٶییشتن، بەڵام من نەمدەویست لەسەر گەشه پێدانی تەلەفون کار بکەم".
لەم وتووێژەدا دەربارەی نۆکیا و ویندۆس دەم به پێکەنینەوه دەڵێت، "به ڕای من دەبوایه ئەوان "نۆکیا" لینوکسیان هەڵبژاردایه." له درێژەیدا دەڵێ: "تەلەفۆنی ویندۆس هەڵبژاردنێکی هەڵه بوو، بەڵام کاتێک بڕوانێ پەیوەندی کۆمپانیایی باش تێدەگەم. گومان لەوەدا نییه که ستێڤێن ئێلۆپ پەیوەندییەکی باشی دەگەڵ مایکرۆسۆفت هەیه".

بۆچوونەکان

خۆم بەكارهێنەری ویدنۆس و لینیوكسم بەڵام بەكارهێنەرانی لینیوكس بەوان بێت كەس ویندۆس بە كار نەهێنێت تەنیا لینیوكس ئەم كابرایەش كە جنێوی داوە ئەمە هیچ هەڵسوكاوتێكی شیاو نەبوە بەكاری هێنا جا هەركەسێك بێت هەمو كۆمپیانیایەك بەرژەوەندی بە كارهێنەری خۆی دەوێت بۆیە زیاتر گرینگی بە سەرچاوە داخراو دەدات چونكە
بە كارهێنەری ویندۆس زیاترن لە لینیوكس وە بەراستی كۆمپانیایەكە خزمەتكی گەورەی بە مرۆڤایەتی كردوە و لە كۆتاییدا دست خۆشی لە كاك [url=http://kurditgroup.org/u/%C5%9Fawd%C3%AAr]Şawdêr[/url] دەكەم بۆ ئەم هەواڵە

دەستخۆش بەڕێز شەودێر، سوپاس بۆ چالاکیت.
کاک ڕەوەند باشە ئەم هەواڵە توند ئایتییە،چی پەیوەندی بەوەوە هەیە لینوکس و ویندۆز؟ وە سەروئەوەش گەر کەسێک چەپی ڕادیکاڵ بێ و بچێتە مزگەوت بۆ نوێژی هەینی، چی دەگەیەنێت!!؟
بژین