تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

تە‌ختە کلیکی کوردی بۆ Ubuntu

meer

Meer

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاو بە‌رێزان ، من سیستمی Ubuntu Desktop 12.04 LTS بە‌کار دە‌هێنم ، دە‌مە‌وێت بە‌کوردی بنوسم و پێویستە کە‌ تە‌ختە‌کلیکی کوردی دابمە‌زرێنم ، رێنمایتان چی یە‌ بۆ جارە‌سە‌ری ئە‌و کێشە‌یە‌، ئایا هیچ تە‌ختە‌ کلیکێکی کوردی هە‌یە‌ بۆ Ubuntu ؟ هاوکاریتان جێگە رێزو پێزانینمانە‌.

لە ئوبونتوو داگرتنی کیبۆرد بوونی نیە ، خۆی لە بنەڕەتدا تێیدایە دەتوانی زیاتی بکەوی .

بژین

سڵاو کاک جوتیار ، لە‌راستی دا جە‌ند رۆژێکەئە‌م سیستمە‌م داگرتووە‌و بە‌کاری دە‌هێنم و دە‌مە‌وێت خۆمی لە‌سە‌ر رابهێنم و بە‌کون و کە‌لە‌بە‌ر و نهێنی و باشی و خراپیەکانی ئە‌گە‌ر هە‌یبێت شارە‌زاببم . بۆیە‌ یە‌کێک لە‌و شتانە‌ی ئێمە‌ی کورد هە‌میشە‌ لە‌کۆمپیوتە‌رە‌کانمان دا دە‌بێت توانامان هە‌بێت لە‌ بە‌کارهێنانی نوسینی کوردی لاتینی و کوردی بە‌پیتی عە‌رە‌بی (کەلە‌راستی دا ئەوپیتانە‌ عە‌رە‌بی نین). سوپاس بۆ روونکردنە‌وە‌کە‌تان و ئێستا من ئە‌و زیادکاریە‌م بە‌ئە‌نجام گە‌یاند و ئە‌م نوسینە‌ی ئێستا ئێوە‌ی بە‌رێز دە‌یخوێندنە‌وە‌ بە‌ دوای ئە‌و زیادکاری یە‌ لە‌ ئۆبنتو دا کردوومە‌. دووبارە‌ کۆڵێک سوپاس و خۆشە‌ویستیم بۆ تان هە‌یە‌.

زۆر ئاسانە سەیرێکی چاوگ بکە لە بەشی ئوبونتو
www.chawg.org

سوپاس کاک توانا .... بە‌ئە‌نجامم گە‌یاند و بێکێشە‌ .... ئە‌وە‌ ئە‌م نوسینە‌ش بۆ بە‌رێزتان کە‌ نوسیوومە‌ پاش ئەوزیادکردنە‌ یە‌...دووبارە‌ سوپاس کاکە‌ توانا گیان.

سەڵاو دۆستان
ماوەیەکە ئوبونتو ئەباکر دەهێنم بۆ لاپتۆپەکەم، هەموو شت زۆر باشە، بەڵام دوو موشکیلەم هەیە، یەکەم وەک ئەوەی لە چاوگ باسکراوە فۆنتی کوردی و کێبۆردی کوردیم زیاد کردووە وە سایتی کوردئایتی گروپ بەجوانی دەخوێنمەوە، بەڵام فەیس بووک یان هاوڵاتی بزوێنە کوردیەکان جیادەکاتەوە.
کێشەی دووەم بەرنامەیەک هەیە ڤیدۆ پلایەرە ناوی spocast-ە هەرچی دەکەم جێگیر نابێت، ئەم بەرنامەیە بۆ سەیکردنی خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانی بەکار دەهێنم لە مایکرۆسۆفت وئندۆز..ڕێنوێنیتان چیە؟ لە گەڵ ڕێز
تێبینی: تەماشای وەڵامەکانی ئێرە و چاوگم کردووە.

١. ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەت، ڕێک بخە.
٢. بەسەرھێل لە وێبگەر بیبینە.