خێراترین كەڵە كۆمپیوتری جیهان
ژاپۆن تا ئەم ماوەیە بە كەڵە كۆمپیوتری(supercomputer) خۆی شانازی ئەكرد. بەڵام ئەندازیاران و زانایانی ئەمریكی توانیان ئەم پلە بكەن بە نێوی خۆیان.كەڵە كۆمپیوتری سكۆیا(Sequoia) توانی بكەوێتە پێش كۆمپیوتری K فۆجیستۆ و ناوی خێراترین كۆمپیوتری جیهان بۆ خۆی دابنێت. كە خێراییەكەی ٥٥ر١ بەرابەری كۆمپیوتری هاوشێوەی ژاپۆن فۆجیستۆیە.سكۆیا ٥ر١ ملیۆن رێكخەری تێدا بەكار هاتوە و بۆ ئێدارەی ئاسایشی ئەمریكا كەڵكی لێوەردەگرن.
ئەم كەڵە كۆمپیوترە ئەتوانێت ژمێریاریێك كە ٧ر٦ ملیار مرۆڤ تا ٣٢٠ ساڵ خەریكن لە كاتژمێرێك ئەنجام بدات.هێشتا نەوتراوە كە ئەم كەڵە كۆمپیوترە چ ئەركێكی هەیە لە ناوەرۆكی ئێدارەی ئاسایشی ئەمریكا.زۆر كەس گۆمانی وایە كە بۆ تاقیكردنی پرۆسەی ئەتۆمی ئەمریكا بكار دەبرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ویندۆزەکەی عەسڵە؟ یاری کرمەکەی تیایە؟
کاک ئاکار : The IBM Sequoia is a computational beast, able to carry out the equivalent of 320 years worth of 6.7 billion people's hand-calculated work in just one hour. ئەمە هی گاڵتە و شت نییە :)
دەستخۆش کاک قەزوان.
کاک ئاکار لە هەواڵەکەیە نەوتراوە چ سیستەمێکی کارپیکردنی لەسەر دانراوە
وە ئەمە شتێک نیە هی گاڵتە بێت بەرێز
بڕوا دیارە شتێ خاسە،خێرایەکی بێ تامی کردووە، بەتەما نین بۆ پاری بودجە ژماردن بیکڕن؟
تکایە هەواداریانی ئەودیو پەردەی ژێر بنمیچی لینوکس، بە خەیاڵ مەنووسن، وەڵام !
کاک ئاکار دەکرێت رونکردنەوەیەک بدەیت لەسەر ئەم رستەیە مانای چیە ئەمە
تکایە هەواداریانی ئەودیو پەردەی ژێر بنمیچی لینوکس، بە خەیاڵ مەنووسن، وەڵام !
دەستخۆش کاک قەزوان، ئەم کۆمپیوتەرانە زۆرتر لە بواری گەردووناسی و چاودێری بۆشایی ئاسمان بەکاری دێنن.