سامسۆنگ:تۆڕی كۆمەڵایتی ئێمە درۆیە
دوێنێ لە هەواڵێك بە گوێرەی گۆڤاری Korea Timesa كە بڵاوی كرد([url=http://kurditgroup.org/n/%D8%B3%D8%A7%D9%85%D8%B3%DB%86%D9%86%DA%AF-%D8%AA%DB%86%DA%95%DB%8C-%D9%83%DB%86%D9%85%DB%95%DA%B5%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%AF%DB%95%D9%83%DB%95%DB%8C%D9%86]هەواڵ[/url] )، لە زۆر یەك لە ماڵپەڕەكانی ئایتی باسی دروستكردنی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی هاوشێوەی فەیسبووك لە لایەن سامسۆنگ نوسرا و بینرا.بەڵام ئەمڕۆ ئەم كۆمپانیایە ئەم هەواڵەی به بنەمایێكی درۆ لە قەڵەم دا و گوتی كە بریاری دروستكردنی تۆڕی كۆمەڵایەتیمان نیە .
لە لایەنێكی دیكەوە ئەم كۆمپانیا هەوڵ ئەدات كە تا چەند مانگێكی تر خزمەتگوزاری Family Story لە سەر موبایلەكان و تەلەڤۆیۆنە هۆشمەندەكانی بە گۆڕانكاریێكی نوێ ،تازە بكاتەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
برواناکەم لە دواى facebook و twitter هیچ تۆرە کۆمەلاتیەکى ترى نوێ سەرکەتن بە دەست بێنێ
بێگومان گوگل + سەکەوتوترنیانە خۆم بە کارى دێنم
کاک قەزوان هەرگیز فەیسبووکت بەکارهێناوە کە ئەم زانیاریانە دەدەی؟
ئەوەی کە تۆ دەیڵێت زانیاری ئەوکاتەیە کە هێشتا فلتەر نەکرابوو لە ئێران کە نازانم مێژووەکەی بۆکەی دەگەڕێتەوە! بەڵێ ئەوکات جۆرێک بووە ئێستا جۆرێکە ئەوەی ئەو زانیاریانەی پێداوی هیچ لە فەیسبووک نازانێت، کەسیان خزمی من نین تا پشتگیریان لێبکەم بەڵام فەیسبووک ئاسانترینو سکویریتیترین ڕێگەی هەیە بۆ بینینی پۆستەکان.، ئەتوانیت وێنەیەک پۆستێک دابنێیت تەنها یەک هاوڕێت بیبینێت، یان دەتوانی کێت بووێ کێت نەوێ، بەڵکوو لە فەیسبووک زۆر ئاسانتریشە تەحەکووم بەسەر بینینی ئەو شتانەی کە بڵاوی دەکەیتەوە، ئەگەر گوگل پلەس بەم شێوەیە بێت زۆر نزمترە لەوەی کە چاوەڕوانی بووین، من باسی یوتوبو گەڕان ناکەم باسی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیمان کرد کە گوگڵ پلەس ئەوە نەبوو کە چاوەڕوانی بووین.
براگیان تۆ باسی تۆڕی کۆمەڵایەتیت کرد، هەردووکیان دەستبڕنو قۆڵبریشبن گرنگ ئەوەیە فەیسبوک بەکارهێنەری لەخۆی زیاتر کۆکردۆتەوە، من باسی ئیمەیلی گۆگڵو یوتوبو پشتو ژێرم نەکردووە. ئەگەر گوگڵ بەشێوەیەکی کراوە یان لە دروستکردنی گوگڵ پلەسدا تۆزێک وردبوایە ئێستا فەیسبووک لەناوچووبوو بەڵام نەیتوانی ئەو تەکانە بە فەیسبووک لێبدات بە خۆیو گمەیڵو یوتوبو ژێرو سەرییەوە.
ئەو ١٦ ملیۆنەی گوگڵ پڵەس بەو ماوەیە لەبەر موهیمییەکەی نەبووە بەڵکو بەهۆی ئاشنایی فەیسبووکەوە وای لە خەڵککرد کە لەوێ ببن بە ئەندام، دڵنیاشبە لەو ١٦ ملیۆنە بڕواناکەم ملیۆنێکی رۆژانە بکرێتەوە مەگەر لەشوێنێک فەیسبووک فلتەرکرابێت.