تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گڵۆپێک بۆ خۆپاراستن لە مێشوولە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

مێشوولە یەکێکە لەو زیندەوەرە زیانبەخشانەی زۆربەی ئاژەڵان و مرۆڤەکان بێزارن لێی، بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا نەخۆشیەکی زۆر بڵاودەکەنەوە و مەترسیەکی زۆر لەسەر ژیانی منداڵان دروستدەکەن و زیانێکی زۆریش بەجووتیاران دەگەیەنێت، بۆیە زۆر جۆر کرێم و سپرای بەکاردەهێنن بۆ خۆ پاراستن لە مێشوولە، بەڵام بیرۆکەی کۆمپانیای[url=http://www.acase.com/] Acase[/url] تەواو لەخۆپاراستنەکانی تر جیاوازە، بۆ یە کۆمپانیای ناوبراو بۆ ئەم مەبستە هەستاوە بەدیزاینکردن و دروستکردنی گلۆپێکی نوێ لەجۆری LED بەناوی InaTrap کە ئەتوانێت مێشوولەکان (پێشکە) بگرێت و بیانکوژێت و کەشێکی ئارامت بۆ بڕەخسینێت.
InaTrap ژمارەیەک کرداری تری لەخۆ گرتووە لەوانە کەمکردنەوەی ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و بۆ ئاسانکردنی کرداری هەناسەدان لەنزیک گلۆپەکەو هەندێک کرداری تری لەخۆ گرتووە.
ئەم گڵۆپە کێشی ١،٤ کیلۆگرامە و ئەتوانرێت لە دەرەوە و ناوەوە بەکاربهێنرێت، هێشتا لەبازاڕەکاندا بەدەستناکەوێت، بەڵام ئەتوانن لە مالپەڕی [url=http://www.amazon.com/INADAYS-InaTrap-Electronic-Insect-Killer/dp/B0085OI6EK]Amazon [/url]بیکڕن و نرخەکەی ٨٩،٥٠ دۆلاری ئەمریکاییە.

[b]ئەتوانن لەم گرتەڤیدیۆییەی خـــــــوارەوەدا بیبینن.[/b]
[youtube]9CxqszK_7nA[/youtube]

بۆچوونەکان

براستی كاك زەندی هەم دیزاینی جوانی هەیە وهەم زۆر كارێكی باشە بۆ پاراستنی مەنداڵان.دەستخۆش گەجێتێكی زۆر رێك وپێكە

کاک زەندی بەراستی ئەمە کارێکی باشە بەتایبەتی وەرزی هاوین مێشولە زۆرە ئەم ئامێرەش دیزاینەکەی زۆر جوانە کارێکی باشمان بۆ دەکات