تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ:تۆڕی كۆمەڵایتی ئێمە درۆیە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

دوێنێ لە هەواڵێك بە گوێرەی گۆڤاری Korea Timesa كە بڵاوی كرد([url=http://kurditgroup.org/n/%D8%B3%D8%A7%D9%85%D8%B3%DB%86%D9%86%DA%AF-%D8%AA%DB%86%DA%95%DB%8C-%D9%83%DB%86%D9%85%DB%95%DA%B5%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%AF%DB%95%D9%83%DB%95%DB%8C%D9%86]هەواڵ[/url] )، لە زۆر یەك لە ماڵپەڕەكانی ئایتی باسی دروستكردنی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی هاوشێوەی فەیسبووك لە لایەن سامسۆنگ نوسرا و بینرا.بەڵام ئەمڕۆ ئەم كۆمپانیایە ئەم هەواڵەی به بنەمایێكی درۆ لە قەڵەم دا و گوتی كە بریاری دروستكردنی تۆڕی كۆمەڵایەتیمان نیە .
لە لایەنێكی دیكەوە ئەم كۆمپانیا هەوڵ ئەدات كە تا چەند مانگێكی تر خزمەتگوزاری Family Story لە سەر موبایلەكان و تەلەڤۆیۆنە هۆشمەندەكانی بە گۆڕانكاریێكی نوێ ،تازە بكاتەوە.

بۆچوونەکان

برواناکەم لە دواى facebook و twitter هیچ تۆرە کۆمەلاتیەکى ترى نوێ سەرکەتن بە دەست بێنێ

كاك ئەحمەدی بەرێز سنووری تاك لە گوگڵ + لە گشتیان بە هێز ترە و خێراییشی لە گشتیان باشترە ، تویتێر تۆڕێكی تا رادەیێك زانیاری و هەوالیە بە تایبەت لە دوای گردنی ئۆسامەی خوا لێخۆشبوو . بەڵام فەیس بووك زۆرتر بۆ سێكس یان خۆد هاورێ پەیدا كردنە . لە گەڵ بڕواكەتانم هەر وایە بەڵام سیاسەتی +g رێویانەیە.سەركەوتوو بن

بێگومان گوگل + سەکەوتوترنیانە خۆم بە کارى دێنم

کاک قەزوان هەرگیز فەیسبووکت بەکارهێناوە کە ئەم زانیاریانە دەدەی؟

كاك-SAFA-DC- بەرێز و خۆشەویست هاورێیێكی فارسم بوو بانگهێشتی كردم بۆ فەیسبووك ئەوكات فیلتر نەبوو و دەبوا بە بانگهێشت خۆت تۆمار بكردایێت( پێم وابێت وا بوو ). بەڵام ئەوەی كە بۆ سێكسی هاورێیانە بە پێی ئاماری بی بی سی زۆرتر لە 80 ٪- لە بواری پاراستنیش ناگەیێتە گوگڵ + بۆ چی ؟ كاتێك ئەمن بابەتێك بنوسم كە بابم ودایكم نەیبینن تەنها هاورێكانم بیبینن ناتوانم لە فەیسبووك بینێرمە سەر دیوارەكەم بەڵام لە گوگڵ وانیە ئێوە دەتوانن بۆ هەر تاقمەیێك وەك خێزان،هاورێیان،هاوكارانی ئیدارە،هاورێ كچەكانتان، دایك وباوك .... بازنەیێكی تایبەت دروست بكەن و بابەتیش تەعیین بكەن بۆ كام بازنە لە سەر دیوارەكەتان پیشان بدرێت و كام بازنە بیبینێت.
-تەنانەت كاتی زیاد بوونی ئەندام لە فەیس بووك لەم دوایەدا هات لە شێوازی گوگڵ پلاس كڵكی وەرگرت. ئەویش هێشتا "تجربه"ی لە ئاستی لاسیە (فەیسبووك)
ئینجا كاتێك ئێوە لە متۆری گوگڵ كڵك وەر ئەگرن ئەتوانن بزانن كێی تر هاوشێوەی ئێوە گەڕانی بۆ زانیاری گرتوە لە گەڵی بۆ یارمەتی پەیوەندی بگرن
ئینجایێكی تر ئێوە لە تەواوی توانایەكانی گوگڵ بەهرە دەگرن نە تەنیا گوگڵ+
ئینجایێكی قەڵەوتر خەیالی ئەوە بكەن كە كاتێك متۆری گەڕانی گوگڵ نەبێت پەیدا كردنی زانیاری چۆنی لێدێت بەڵام ئەتوانن چەند رۆژ سەردانی فەیسبووك نەكەن
فەیسبووك پلاتفۆرمێكە كە گشتی جێگا خالیەكانی بە یارمەتی ئەم ماڵپەڕو ئەو ماڵپەر پڕ ئەكات بەڵام گوگڵ + لە ئیمكاناتی تری گوگڵی لە پشتە و كاری ئاسان كردوە وەك یوتیوب، پیكاسا،متۆری گەران،گوگڵ تاڵك،كرۆم(لە بەشی دەرەوە)... بەڵام فەیس بووك تەنیا گەورەیە
لەگەڵ رێزمدا
هەر چەن هیچیان لێرە كار ناكات بەڵام شوێنم بكەوە و پەسەندم بكە
kurdpdf/

ئەوەی کە تۆ دەیڵێت زانیاری ئەوکاتەیە کە هێشتا فلتەر نەکرابوو لە ئێران کە نازانم مێژووەکەی بۆکەی دەگەڕێتەوە! بەڵێ ئەوکات جۆرێک بووە ئێستا جۆرێکە ئەوەی ئەو زانیاریانەی پێداوی هیچ لە فەیسبووک نازانێت، کەسیان خزمی من نین تا پشتگیریان لێبکەم بەڵام فەیسبووک ئاسانترینو سکویریتیترین ڕێگەی هەیە بۆ بینینی پۆستەکان.، ئەتوانیت وێنەیەک پۆستێک دابنێیت تەنها یەک هاوڕێت بیبینێت، یان دەتوانی کێت بووێ کێت نەوێ، بەڵکوو لە فەیسبووک زۆر ئاسانتریشە تەحەکووم بەسەر بینینی ئەو شتانەی کە بڵاوی دەکەیتەوە، ئەگەر گوگل پلەس بەم شێوەیە بێت زۆر نزمترە لەوەی کە چاوەڕوانی بووین، من باسی یوتوبو گەڕان ناکەم باسی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیمان کرد کە گوگڵ پلەس ئەوە نەبوو کە چاوەڕوانی بووین.

كاك -SAFA-DC- ی بەرێز سەبارەت بە زانیاری ،زانیاریەكانم نوێن راستە لە ئێرانم بەڵام هەوڵم داوە لە جیهانی ئایتی لە بەر دڵی خۆم دواكەوتوو نەبم(خەریكی وەرگێڕانی كتێبێكم لە سەر گوگڵ + كاك هیوا ئاگادارە ئەو كتێبیە ، تەواو بیری گۆڕام لە سەر گوگڵ + ) بەڵام ناڵێم كە فەیس بووكیش بێ هێزە بەڵام بۆچوونەكان جیاوازن وە برایەتی ئێمە تا ئەبدە ئەمێنێت (وە پێم زۆر شانازیە لە سەر بابەتێكی ئایتی لە گەڵ برادەرێكی كوردم لێدوانم هەیە ). ئەمن گوگڵ پڵەس بە تۆرێك دانانم وەك فەیسبووك، چونكە گوگڵ پڵەس بەشێك لە توانایەكانی گوگڵە باشیش هاتوەتە بەرەوە ،كاتێك گوگڵ ئۆتۆمبیلێكی بێ شۆفێر دروست ئەكات یان لە پرۆژەی ناسا كار ئەكات ئەزانم رۆژێك لە گەڵ توانایەكانی تری گوگڵ تێكڵاو دەبێت و شتێكی تر دروست ئەبێت.كە بۆ مرۆڤ كارایە (بەكارە و زانیاری پێدەدات).بۆ ئەمەش كە فەرموتانە "گوگل پلەس بەم شێوەیە بێت زۆر نزمترە لەوەی کە چاوەڕوانی بووین" بەڵام من بەم بڕوا نیم ئایا بەشی پەیام نوسینی فەیس بووك بەهێزترە لە بەشی جیمەیلی گوگڵ + / هەر وا چاتی چەند نەفەرە كە گەرەكیەتی سنوری ئەندامان لە كۆنفرانسی چات لا بوات گوگڵ + بەهێز ترە یان چاتی سكایپی فەیسبووك،...هتد بەڵام بۆ ئەمەش "من باسی یوتوبو گەڕان ناکەم باسی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیمان کرد" دوای ئەمە گشتیان لە سەر یەك گوگڵ دروستدەكەن و وەك جەستەیێك وان
كاك -SAFA-DC- ی بەرێز چاو لەم نەخشە بكە بزانە فەیسبووك چۆن بنەرەتی داناوە و كێی لە پشتە و چۆن جێگاكانی پر دەكاتەوە:
[IMG]http://kurdpdf.ir/up/?di=BXSF[/IMG]
لەگەڵ رێزوحورمەت

براگیان تۆ باسی تۆڕی کۆمەڵایەتیت کرد، هەردووکیان دەستبڕنو قۆڵبریشبن گرنگ ئەوەیە فەیسبوک بەکارهێنەری لەخۆی زیاتر کۆکردۆتەوە، من باسی ئیمەیلی گۆگڵو یوتوبو پشتو ژێرم نەکردووە. ئەگەر گوگڵ بەشێوەیەکی کراوە یان لە دروستکردنی گوگڵ پلەسدا تۆزێک وردبوایە ئێستا فەیسبووک لەناوچووبوو بەڵام نەیتوانی ئەو تەکانە بە فەیسبووک لێبدات بە خۆیو گمەیڵو یوتوبو ژێرو سەرییەوە.

هەر ئەمەیە كاك سەفای بەرێز تەنانەت بەكارهێنەری زۆرە بەڵام بۆ لەناوچوونی فەیسبووك دوای ساڵێك فەیس بووك گەیشتە ١ ملیۆن ئەندام بەڵام گوگڵ+ چوە ١٦ ملیۆن .ئەم ئامارە بۆ پارەكە لەم ماڵپەڕە بوو كە گوتی لە گوگل + زۆرتر ئەندازیارانی ئایتی لە ئیشەكانی تر خۆیان تێیدا تۆمار كردوە "findpeopleonplus.com".واتەیێكی تریش سامسۆنگ دوای ١٤ ساڵ توانی پلە لە نوكیا بسێنێت ئایتی و پێشكەوتن بە سەبر و سیاسەتی داهاتوەی دوور سەركەوتوە نە بۆ سالێك ودوو سال و ٥ سال.
.........نازنم بەڵام بەم باوەڕەم كە هەر توانایێكی گوگڵ كە لە شریتی مینێۆی ڕەش دانرا جێی سەرەنجە بە تایبەت ئێستا گوگڵ+ لە یەكەمین بەستەری شریتەكە دانراوە بۆ چی ؟
ئێمە دەبێ وا ئاگادار بوایین كە ئەگەر فەیشبووك نەبوایێ باكوری ئەفریقا شۆڕشی تێدا رێ نەئەكەوت یان فەیس بووك هانیدا بەڵام ئەمن وا دەڵێم كە هەژار و داماو قەد كاتی ئەوەیان نیە داو لە تەلەفزیۆن بكەن چ بكەیێت بە گوگل+ و تویتێر و فەیسبووك !لێرە گشتی بۆ تاران كار دەكات و لە فەیسبووك گشتی ئەندامان بۆ ئەمریكا
داوای لێبوردن سرتم زۆر ئێشان كاك سەفای بەرێز

ئەو ١٦ ملیۆنەی گوگڵ پڵەس بەو ماوەیە لەبەر موهیمییەکەی نەبووە بەڵکو بەهۆی ئاشنایی فەیسبووکەوە وای لە خەڵککرد کە لەوێ ببن بە ئەندام، دڵنیاشبە لەو ١٦ ملیۆنە بڕواناکەم ملیۆنێکی رۆژانە بکرێتەوە مەگەر لەشوێنێک فەیسبووک فلتەرکرابێت.

كاك سەفای ئازیز وتم وازامان هاورد بەڵام لەگەڵت دێم!
بۆ روونكاری زانیاری هێشتا گوگڵ زۆر باشترە تا فەیسبووك.ئەمنیش ئەڵێم لەو ٩٠٠ ملیۆن بەكارهێنەرەی فەیسبووك ئەوە كە خۆی ئەڵێت كەمترە. بەڵام ئێمە ناتوانین ئامارە دارێژین[url=http://www.alexa.com/topsites] TOP SITE[/url] ئەلێكسا چاو لێبكەین بزانن چەند بەرهەمی گوگڵی تێدایە. ئەمن ئەڵێم كە فەیسبووك تۆڕێكی كۆمەڵایەتیە بەڵام گوگڵ+ لۆیێكی (لایەیێكی) كۆمەڵایەتیە
گرینگی فەیسبووكیش بە مایسپەیس و تویتێرە یان بە تۆڕەكانی پێشووتر بەڵام ئەم قسە بنەمای نیە ! ئەمن ئەوە ئەڵێم كە هێزی لاو وگەنج دەرەقەتی ئازمون یا خۆد تەجروبەی پیاوی كۆنەكار نایێت .