Silverlight چیە و بۆچى بەکاردێو سودى چیە؟
Silver light چیە و بۆچى بەکاردێو سودى چیە؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بەخێرهاتی،
Silverlight ئامرازێکی مایکرۆسۆفتە، لە ٢٠٠٧ دەریکرد، کە بەجۆرێک لە جۆرەکان وەکو Adobe Flash وایە ژمارەیەک نەخشە و کردار چالاک دەکا کە نەخشە کۆنەکانی HTML پاڵپشتی ناکات،وەکو ئەنیمەیشن و ڤیدیۆ و ... هتد، بۆ دروستکردن و گەیاندنی RIA و ئەزموونەکانی دەنگ و ڕەنگ (میدیا) لەسەر وێب.
خۆی لە ڕاستیدا زۆرێک ڕایان وایە کە هەر Silverlight بۆ ڕکابەری فلاش هات، بە واتایەکی تر کە مایکرۆسۆفت وای پێناسە دەکا: سلڤەرلایت نەوەیەکی نوێی جۆرایەتی بەرزی دەنگ و ڕەنگ دەگەیەنێ، یەکخستنی نەرمەکاڵاکانی سەر وێبیش کاری ئەوە، هەروەها مایکرۆسۆفت دەڵێ لە داهاتوودا هەموو بەکارهێنەرێکی سەر کۆمپیوتەر، کاری پێ دەبێت.
پوختە: بێ ئیشی مایکرۆسۆفتە کە دەیەوێ جۆرێک لە ڕەگەز پەرستی دروستکا لەناو ئایتی، هەموو ئامراز و نەرمەواڵەکان هی خۆی بن و بەس. ئەگینا بوونی یا نەبوونی Silverlight لەناو کۆمپوتەرەکەت وەکو یەک وایە چونکە ژمارەیەکی کەم وێبگە بەکاری دەبا، وە ئەگەر تووشی ئەو وێبگانەش بوویت ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی هەستپێکراو نابیتەوە :)
بژیت.
دوای دەستخۆشیم بۆ کاک هەڵۆی کورد!
تەنیا یەک گەڕانت ئەنجام بدایە زانیاری تەواوت بەدەستدەکەوت.
[url=http://kurditgroup.org/search/node/Silverlight]http://kurditgroup.org/search/node/Silverlight[/url]
ڕەگەز پەرستی لە ناو ئایتی دا !!!!!!!!!!!!!!!!!!
لەوانەیە هاوشێوەی نیت فرەم وۆرک بێت بەس بە لوسی...
@SAFA
سلڤەرلایت زۆر سەهووە هاوشێوەی نێت فرەم وۆرک بێت :)
بۆ؟
هەرچەندە هەردووکی بەرهەمی مایکرۆسۆفتە،
بەڵام نێت. فرەم وۆرک دۆخ هەیە دەبێ هەبێت، واتا ئەگەر نەبێت ئەو بنچینانە ناکرێن. لەو هەموو ئاوێتانە ،وەکو [b]mscorlib[/b], [b]System[/b], [b]System.Core[/b], [b]System.Net[/b], [b]System.Runtime.Serialization[/b],
[b]System.ServiceModel[/b], [b]System.ServiceModel.Web[/b], [b]System.Xml[/b].
تەنها دوان لە سیلڤەرلایت پاڵپشتی دەکرێن و لە نێت ناکرێن، باقی ئەوەی دەمێنێتەوە هەیانە خودی دروستکاری نێت فرەم وۆرکە. ئەویش (کە من پێم وایە بە هەڵە) ناوی System.dll گۆڕایەوە بۆ system.dll لە سیلڤەرلایت. ئینجا لەهەر یەکێک لەو بنچینانە، جۆر هەیە، جۆری ئاشکرا و دیار، بۆ نموونە لە سلڤەرلایت خاوەنی ٤٤ جۆری ئاشکرایە کە ٤١ ـیان لە بنچینەی [b]System.Net ـین.[/b]
جیاوازی و بەراوردەکان زۆر زیاترن و باسێکی هاوشێوەی ڕۆمانی هەیە، بەڵام پوختەکە ئەوەیە دەتوانی بڵێی نێت. فرەم وۆرک کتێبخانەیەکی سلڤەرلایتە، یانیش سەرچاوەی کانیاوەکەیە :)
ئەگەر هەر لات گرنگ بوو ماڵپەرە پاشکۆکای مایکرۆسۆفت وتاری لەمجۆرەیان زۆرە بۆ خوێندنەوە و ئەم شتانە.
بژین.[b]
[/b]