تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پریسکیلا چان شویک کرد بە بەڕێوەبەری فەیسبووک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

دوای تئپەڕبوونی یەک رۆژ بەسەر ناردنی فەیسبووک بۆ بازاڕی بۆرسەی جیهانی، بەرێوەبەر و دامزرێنەوری فەیسبووک مارک زوکەربێرگ پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ هاورێیەکی خۆی ئەنجام دا بەناوی پریسکیلا چان، دوای نمایشکردنی چەند وێنەیەکی زەماوەندەکەیان لە فەیسبووک زیاتر لە نیو ملیۆن (Like) یان بۆ کراوە.
نوخشەشبێت لە ئەندامانی کوردئایتی گرووپ.

بۆچوونەکان

ده س خۆش کاک زه ندی
به ڵام وا بزانم ئه مه ژنه که ی جه کی جانه دزیویه تی هههههه.
پیرۆزه به دڵی خۆش، پیر و خڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕ بن .

هاهاهاهاها / ئەندامانی كورد ئای تی گروپ ؟ كاكە زەندی هەر نا بڵێ‌ هەندێكیان نەك هەموویان چونكە هەیانە ژنیان هێانەوە ؟؟؟

زەکەربێرگ لای من کابرایەکی نابوتە بەڵام چیرۆکی ژن هێنانەکەی هەقە بکرێتە درامایەکی تورکی و دۆبلاج بکرێت و هەموو تیڤیە کوردیەکان هوموو شەوێک لێی بدەن تا بزانین پارەهەرگیز خۆشیت بۆ ناکڕێت.
‌١٠٠ کەس کەوا کەسیان نەیانزانیبوو بۆ زەماوەد بانگکرابوون
‌ماڵیخۆیان
‌خواردنی هەمیشەیی جوتەکە
‌ئەڵقەیەکی دیزاینی مارک
‌تەبیعی ١٢.٥ ملیار بۆ کچەکە ئەبێت یان نا نازانم!!!

کاک هیوا لای منیش نابوتە، بەڵام سەیرکە لە شوێنی وادا خۆشەویستی هەیە :) ئاشکرایە ئەو دەیتوانی کچی وا بۆ خۆی ڕابکێشی کە خەونی ملیۆنان پیاوە. بەڵام چووە بە خاتوونێکی چینییەوە نووساوە.
*لەو حەفتەیە، واتا ئەو بەروارە بەرواری دەرچوون (تەخەروج) و لەدایکبوون و دەستبەکاربوون و هەموویەتی.

دەستخۆش کاک زاندی.

دەستخۆش كاك زەندی بەرێز بۆ ئەم هەواڵە ،كاك هیوای بەرێز جا كوا تەواوی كوردستان هەر ٤ پارچەی، گەڕێ خاتوونێكی وا پەیدا ناكەیت حەفتەی پێش بەڵگەنامەی دوكترای وەرگرت كاتێك فیسبووك دەچێتە نێو بورس كە ، بەهاكەی زۆرتر لە سەر لایكەكانە هەوالی زیواجی بەرێوە بەر بە ٥٠٠ ملیۆن لایك بیستن بەمە ئەڵێن سیاسەتی ئەقل.ئەگەر لە كاناڵە كوردیەكانیش بڵاو بێت كەس چاوی لێناكەت ئەڵێن تپل وجوزەڵەی تێ نیە!
كاك [url=http://kurditgroup.org/u/ganjikurd]Ganjikurd[/url] خۆشەویست ئەمن بێ ژنم ئەگەر شتێكی وات لایە ببە بە وەكیل بە مودیلی فیلیپینی و ژاپۆنیەكەشی قەناعەتم هەیە !

ئەم هەواڵە پەیوەندی بە ئای تیەوە نیە نازانم ئەمەیان بۆچی لێرەدا بڵاو کردۆتەوە زیاتر لە هەواڵێکی سیاسی دەچێت
لەگەڵ ئەوەی لەم مانگەدا کۆمەڵێک هەواڵێ ئاتی ذڵ خۆش کەر هەبوون لێرە بڵاو نەکرانەوە
١- یابانیەکان زانستی وای فای پێش دەخەن خێراییەکەی دەکەن یەک بە بیست زیاتر لە جاران
٢- کۆمپانیایەکی ئەڵمانی شۆڕشێک لە بواری پێش خستنی شاشەی تەلەفزیوندا بکات بە ناوی Loewe Invisio دوای کوژانەوەی تەلەفزیونەکە دەبێتە پارچەیەک شووشەی ئاسای ڕوناکی و بینی پیا تێثەڕ دەکات
٣-گۆگڵداهێنانێکی بۆخۆی تۆمار کرد ئەویش چاویلکەیەک دروست دەکات دەتوانێت جوڵەی دەست بخوێنێتەووە
٤- چاینیەکان توانیان کۆمپیوتەرێک دروست بکەن بە قەبارەی فڵاش میمۆریەک وە بە ئەندرویدی لەسەرە

٥- گۆگڵ هەستاوە بە بەستنی پەیمان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دروست کردنی مۆبایل بۆ بەرهەم هێنانی زنجیرە مۆبایلەکانی نێکسس ئەم جارەیان لە جیاتی ئایسکریم ساندویچ جەلی بینزی لەسەر دادەمەزرێنێت ئەندریودی ٥ ناوەکە تازەکەی
٦- ئەپڵ داهێنانێکی تری بۆ خۆی تۆمار کرد بە دروست کردەنی ئامرێکی بێ سیم بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئای پاد ئای پۆد ئای فۆن لەناو ئوتومبیلەکان دا لە ڕێگەی دەنگەوە

خۆ فەیس بوک و فەیس زاوا هیچ بەشداریەک ناکەن لە پێش خستنی بواری ئای تی دا تەنها بۆ کات بەسەر بردن و پارە پەیدا کردنە

كاك "عبدالله" هیوادارم لێم زیز نەبیت و ئەم دەردە دەڵم گوێ لێبگریت:
ئەوەكە ئەم هەواڵە پەیوەندی بە ئایتی نیە ! زۆرم پێ سەیرە ! وە بۆ هەواڵی تر نانوسرێت دیسان سەیرتر ! پێشنیارێكم هەیە بۆ جەنابتان ئەمن لە شاری سەقزم لە كوردستانی ئێران، ئیشێكم نیە ،بۆتان هەیە مانگانە ١٠٠ دۆلارم پێ بدەن لێرە شتی لێبنووسم !
ئێرە تاقمەیێكی خۆ بەخشن وەك خوای گەورە بەڵام بۆ هاورێیانی كوردستان ئێراق تەنانەت ناتوانن ماڵپەرێكی وا لێبدەن دوو فێركاری تێبخەن ! خۆ شتێكی تێناچێت.كاتێك نەخۆش دەبن بە خۆرایی تەواوی فەحسی جەستەییتان لێدەگرن ،ئەوەندە مەعاشتان پێدەدەن كە سواڵ نەكەن ،دزی نەكەن ئەزانی وەزعی ئێمە چۆنە : دوێنێ چووم بۆ مەتەبی دوكتورێكی كورد لە بەشی گورچیلە پسپۆر بوو پیرە پیاوێك هاتبوو دەپاراوە كە پارەی نیە بەشكەم كەمێی لێبستێنن نەك ئەوە كە نەیدا ئەوەندەی تر ئێش وزام چوە دڵم ! دوكتریش كوردێكی خوێری !ئەوە هەواڵی ئایتی پەخش بەكەیتەوە بۆ شەو تێكی كوردسات،...هتد ئەوەندە غیرەتی نیە ناوێك یان گوزارشێك لەم پەڕەی ئینتێرنێتە بدەن وەڵاهی پێم سیرە لێرە باس لە دەزی ناوخۆ دەكەن.
نازانم هیوام هەیە لێم ناراحەت نەبیت كاك زەندی و هاورێیانی تر ئەوەندەیان لە دەست بەردێت !باشە جەنابی بەرێزت بۆ ئەمەنا ناكەی بە هەواڵێكی رێك وپێك ؟لەگەڵ رێزمدا برات قەزوان

مام عەبدوڵلا@ لەزۆربەی مالپەڕەکانی ئایتی بڵاو کراوەتەوە، دوای ئەوە ئەو هەواڵەنەی من بڵاویان ئەکەمەوە، سایتێکیم هەیە تەنیا IT News بڵاو دەکاتەوە بۆیە بێگومان بە لەو هەواڵەنەی بڵاویان ئەکەمەوە ئایتین.
زۆرجار بابەتەکان گەردوونی و ئابووریش تیکەڵ ئەبن لەگەڵ ئایتیدا، بۆ نمونە ناردنی فەیسبووک بۆ بۆ بازاڕی بۆرسە، هەندێک جاریش هەواڵەکان حەربین، وەکو جەنگی ئەلکترۆنی.
ئەمەیان ئایتی و ئەشق بازییە.
هەروەک کاک قەزوان فەرموی، خۆ جەنابیشت ئەتوانی بابەت بنوسی و بینێری.
لەو هەواڵەنەی باستکردووە، ئەوەی ستاندارتی نوێی WiFi م خوێندەوە، بەڵام کات نیست برام.
سوپاس بۆ بۆچوونەکەت و سەرکەتوبن

دەست خۆش کاک قەزوان کاک زەندی من وەک یەکێک لە خوێنەرەکان بەبەردەوامی سەردانم کردوە یەک دوو جار بابەتیشم تیا نوسیوە وە دڵتان گەورە بێت لە ڕەخنەو لە گلەی لە پێشنیارەکان
تەنها مەبەستی من ئەوەیە ئەم سایتە وەک سایتیەکانی تری لێ نەیەت ئەم ماوەیە دەبینم کاک قەزاوان و کاک زەندی و یەک دوو برای تر چالاکیان هەیە ئەوانەی تر دەنگیان نەماوە.
بە هەر حاڵ ئەوە ڕای خۆم بووەە
ڕاستە منیش وەک ئێوە کاتم زۆر نیە وە دڵنیاشبن کاتەکانم دابەش دەکەم وە بەشی خزمەتی ئاتی زۆربەی داگیر کردوە لەو بوارەی خۆم شارەزایم هەیە تیایدا