تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

information & knowledge

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

http://dictio.kurditgroup.org/dictio/information
http://dictio.kurditgroup.org/dictio/knowledge
= زانیاری
ئاخر چۆن وابێت؟ وشەی ترمان هەیە یان نا، کێشەیەکی ترە، بەڵام هەموو جارێک ئەڵێم ئەم قرتاندنەی وشەی ئەرەبی زەرەری خۆمانە. یانی بەڕاست ئەمانەوێ ئەو دوو شتە گرنگە یەک وشەیان هەبێت؟؟؟؟؟

دیارە وەرگێڕانەکان ناتەواون دەنا بۆخۆمان زۆر وشەی کوردی بەرانبەرمان هەیە. ڕاستە ئەگەر هەر نەمانبوو دەتوانین کەڵک لە وشەی خۆماڵی کراو وەرگرین.
knowledge: زانست، تۆرە، ئاگاداری، لێزانین، ناسینەوە، ئاشنایی
هەڵبەت ئێستا فەرهەنگەکەی زانکۆی کوردستانم بەدەستەوە نیە دەنا زۆر وشەی دیش هەن (ئەوانم هەر بە چاوپێخشاندنێک بە فەرهەنگی هەژیر دا نووسیون). خۆ ئەگەر هەنبانەبۆرینەکەمان بە تایپ کراوی هەبا و توانیبامان تێیدا بگەڕێین ڕەنگە وشەی بەپێزتریشمان دیتباوە.

سوپاس کاکە ئومێد: تەنها دوو وشەم گەرەک: خۆ ئەزانم زانیاری بەهەردوو ماناکە یەت. بەڵام ئێوە لە ڕۆژهەڵات و کوردانی باکور و کوردانی سوریاش هەموو ئەزانین معلومات و معرفە چەن پڕ بەپێستی ئەو دوانەن. ئێ کاکە خۆ زمانێکی وەک ئینگلیزی گەر ئەڵمانی لێدەرکەیت ئەبێ بە سواهیلی!
بریا بیردۆزێک، تاقیکردنەوەیەکی ئەدەبی، زانستی هەبا ئیسپاتی کردایە بۆمن کە دەرهێنانی وشەی ئەرەبی کوردی دەوڵەمەنتر ئەکات. کوا؟ لە کوێ؟ وەڵا بەدوایدا ئەگەڕێم.
ئێ خۆ ناکرێ کاتیک یەکێک فێری وشەی knowledge ئەکەم بڵێم قەینا با جارێ مانای acknowledgementی فێرکەم...
ئەم موناقەشەیە زۆر جددیە (ئەم گفت و گۆیە زۆر ؟؟؟ە)!!!!!!

ئەم بابەتە لە لایان پسپۆرانەوە (کە من یەکێک لەوان نیم!) زۆری مشتومڕ لە سەر کراوە. بێگومان وەلانانی هەڕەمەکیی وشەی بیانی، جا چ عەڕەبی بێ چ ئینگلیزی زمانەکەمان دەوڵەمەند ناکات هەرچۆن هەڵمساندنی زمانەکەمان بە وشەی ناپێویستی بیانی، لاوازی دەکات. هەردووکیان مەترسیدارن. بەڵام ئەمەی دووهەمیان مەترسیدارترە و دەبێتە هۆی پشێوی و تێکدانی زمان وەک چۆن فارسەکان ئێستا بە دەست ئەو گشتە وشەی عەڕەبییە دەناڵێنن چونکە پسپۆرانە ئەم کارە نەکراوە. ئەگەر پێویستان بۆ نموونە بە 'علم' بووبێ نەهاتوون عیلمەکە بکەنە فارسی و بە پێی دەستووری فارسی وشەی دارێژڕاوی لێ چاک بکەن بەڵکو هەرچی وشەی پەیوەندیداریشە وەکوو 'معلم، معلوم، تعلیم و ....'شیان هێناوەتە ناو فارسی. ئێستا دەبێ عەڕەبیش فێر بی تا فارسییەکی باش بزانی!
بەڵام ئینگلیزییەکان تەنیا ڕیشەکە دەهێننە ناو زمانەکەیان و بە پێی دەستووری خۆیان وشەی دی لێ ساز دەکەن وەک ion کە ionize و ionization و ...یان لێ چاک کردووە. (سەیرەکەی دەوەی دایە کە ئەم وشانەش هەر ئەوا هاتوونەتە ناو زمانی فارسی. بەڵام ئەوانیش تازە خەریکەن وەکوو ئینگلیزییەکان وشەی 'یونیدە' و 'یوناندن' و ... چاک کەن). ئەگەر ئێمەش وا بکەین زۆر باشترە.

لە لایەکی دیکەوە، بە بۆچوونی من زۆر بە دەگمەن هەڵدەکەوێ دوو وشە لە دوو زمانی جیادا، دەقاودەق یەک مانا و مەبەستیان هەبێ. بۆ نموونە دوو وشەی 'ئاو' و 'آب' یا 'با' و 'باد' لە کوردی و فارسیدا کە هاوڕیشەن و زۆریش وێک دەچن هەمیشە یەک مانایان نیە وەک 'با بڕۆین' کە ناکاتە 'باد برویم' و 'ایدون باد' کە ناکاتە 'وەها با'.
دەکرێ وشەیەک دوومانای لێک نزیکی هەبێ، وەک زانیاری کە دەتوانرێ بە جێگای 'information' یا 'knowledge' بەکاربهێنرێ. هەر وەک ئێمە لە کوردی 'ناسین' و 'زانین'مان هەیە کە دە ئینگلیزیدا هەر دووکیان دەبنە 'know' (من دەزانم، من دەناسم = I know). لە عەڕبیشدا 'معرفە' (انا اعرف). هەربۆیەش 'معرفە' زۆر بۆ 'knowledge' ُشیاوە. بەڵام لێرەدا بۆ وان گرفتێک ناهێتە پێش چونکە لە ڕستەدا مانای ڕاستەقینە دەردەکەوێ کە ئەم knowە ئایا 'ناسین'ە یا خود 'زانین'. ئەم 'با'یە 'باد'ە یاکوو 'بیا' و ....
لە ئاڵمانیشدا وەکوو کوردی دوو وشەیان هەیە 'kennen' و 'wissen'. لێرەشدا کاتێک ڕستەیەکی ئاڵمانی بۆ ئینگلیزی وەردەگێڕن بۆ هەر دووکیان دەنووسن 'know' و نایەن چونکە مانایەکە پڕ بە پێستی نیە وشەیەکی بیانی بهێننە ناو زمانەکەیان.

یا لە ئەم ڕستەیەی بەڕێزتدا 'ئەم موناقەشەیە زۆر جددیە'، پێموابێ جددی بە مانای گرنگ یا مەترسیدار دێت کە دیارە ئەگەر نووسیبات گرنگ یا نووسیبات مەترسیدار، مەبەستەکەت ڕوونتر دەبوو. جددی دە جێگای دیدا مانای دیشی دەبن وەک 'سوور' و 'پێداگر'. بەڵام ئەوە نابێ ببێتە هۆی ئەوە کە ئێمە سوور بین لە سەر بەکار هێنانی 'جددی' بە ئەم بیانووە کە وشەی پڕ بە پێستی ویمان نیە. بەڵکوو دەبێ بە پێی پێویست و دە ڕستەی جیاجیادا، مانای ڕاستەوینەکەی بنووسین.

ببوورە نووسراوەکەم کەمێک شپڕێوە. هیوادارم مەبەستەکەم تا ڕادەیەک پێکابێ.

تێبینی: ئاڵمانی بۆخۆی بنچینەی ئینگلیزییە (کە پاش داگیر کرانی بریتانیا لە لایەن فەڕانسەوە لە زەمانی زوودا تێکەڵ بە فەڕانسەوی بوو و ئێستەش دەڵێن بۆ هەر وشەیەک، ئینگلیزییەکان دوو وشەیان هەیە، یەکیان بە ڕیشەی ئاڵمانی و یەکیان فەڕانسەوی) و ناتوانین بڵێین وشەی ئاڵمانی لە ئینگیزی وەدەرخەین. باشتر وایە بڵێین ئەگەر عەڕەبی لە فارسی وەدەرخەین هیچیان بۆ نامێنێتەوە (هەڵبەت فارسیش زۆر دەوڵەمەندە، تەنیا ئەوەیە خەڵکەکە وشە ڕەسەنەکانی خۆیان لەبیرچۆتەوە و لە جیاتی وشەی عەڕەبی بەکاردەهێنن. بەو هیوایە کە ئێمەش وامان لێ نەیەت)

ئەکادیمای کوردی کەسانی پسپۆر و شارەزای تێدایە، بەڵام هیچ دەسەڵات و سەروەرییەک بە ئەکادیمیا نەبەخشراوە.

کاکە هەڵۆ و هاوڕیان هیوادارم ئەم بابەتە بخوێننەوە:
http://rojpress.wordpress.com/2012/05/08/amir-hassanpur/#more-7620
"هەروەک کووتم، کێشەی سەرەکی کە زمانی کوردی کڵۆڵ کرد، سۆرانی کڵۆڵ کرد، مەسەکەی وشەکان بوو. هەر زمانێکی زیندوو، ئەگەر وشە نەخوازێ لە زمانی دیکە، دەکرێ بڵەین کە زمانێکی زۆر زیندوو نیە.زمانی زیندوو یانی زمانێک کە پێوەندی لەگەڵ زمانەکانی دیکە هەیە و وشە دەخوازێ و وشە دەدا. لە کوردستانی عێراق هاتن، وشەی خوازراوی تورکی و فارسی و عەرەبیان وەلانا بەڵام زۆرتر وشەی خوازراوی عەرەبیان وەلانا. چوون عەرەبیان بە دوژمن دادەنا، چون دەوڵەتەکە عەرەب بوو."