تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سەردێڕی هەواڵەکان

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

- فەیسبووک ناوەندێک بۆ [url=http://developers.facebook.com/blog/post/2012/05/09/introducing-the-app-center/]کۆگای بەکاربەری (App) دادەنێت[/url]. فەیسبووک بە نیازە لە بواری ئامێری دەستگێڕدا بەکاربەیی (mobile Apps) جۆراوجۆر پەرە پێ بدات.

- وەشانی نوێی[url=http://www.microsoft.com/getsilverlight/locale/en-us/html/Microsoft%20Silverlight%20Release%20History.htm#SL_5_1_10411] (Silverlight 5.1)[/url] بە بێدەنگی بڵاوکرایەوە. [url=http://www.heise.de/newsticker/meldung/Silverlight-5-erscheint-diskret-1393319.html]ساڵی پار وەشانی (Silverlight 5)[/url] ئاشکرا کرا و دانرا بۆ داگرتن، کە وەکو جێگرەوەیەکی فلاش پێناسەی کرا، ئەم وەشانە لەو ڕووەوە تەنیا پوخت کردن و بەهێز کردنی پاراستن و خێرایی چاکسازی تێدا کراوە.

- مایکرۆسۆفت [url=http://www.bing.com/community/site_blogs/b/search/archive/2012/05/10/spend-less-time-searching-more-time-doing-introducing-the-new-bing.aspx]چاکسازی لە ئامێری گەڕانی بینگ (Bing) دا دەکات[/url]، بەو ئامانجەی کە زۆرتر بەکار بهێنرێت و ڕاژەی نوێ بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تەلەفۆنی هۆشمەند زۆر دەکات. هەفتەی داهاتوو گۆڕانکارییەکان لە ڕاژەکارەکانی ئەمەریکا چالاک دەبن، هەروەها بەشی گەڕانی تایبەت بۆ ئامێری دەستگێڕ ([url=m.bing.com]m.bing.com[/url]) بڵاودەکاتەوە.

- ئادۆبە: فۆتۆشۆپ [url=http://www.h-online.com/news/item/Adobe-Photoshop-is-not-a-target-for-attackers-1572717.html](Photoshop) ئامانجی هێرشبەرەکان نییە[/url]. چوارشەممە (٩ی مانگ) [url=http://www.adobe.com/support/security/bulletins/apsb12-11.html]ئادۆبە لە ئاگادارییەکدا[/url] نوێکردنەوەی نوێی بۆ بەرهەمەکانی
(Photoshop, Illustrator و Flash Professional) ڕاگەیاند..

- تیمی[url=http://www.h-online.com/security/news/item/PHP-team-makes-another-attempt-to-close-critical-CGI-hole-1570916.html] (PHP) لە هەوڵدان بۆ پینە کردن[/url]ی کەلێنێکی تر لە سکریپتی (CGI)دا.

- [url=http://www.icann.org/en/news/announcements/announcement-2-02may12-en.htm]ئایکان ڕایدەگەیەنێت[/url] کە زۆرتر لە ١٠٠ داوانامە پێشکەش کراوە بۆ وەرگرتنی پاوانی (domain name) نوێ (new gTLD).

بۆچوونەکان

بژیت.

ده ست خۆش کاك ئاراس ئه م کورته هه واڵانه به سووده .به ڵام دۆماینه کوردیه که ی خۆمان گه یشت به کوێ ئایکان وه ڵامی هه یه ؟

دە‌ستخۆش کاک ئاراس بۆ ئە‌م شێوازە جوان و پوختەیە‌ لە‌ پێشکە‌ش کردنی سە‌ردێری هە‌واڵە‌کان، هیوای بە‌ردەوامی و سە‌رکە‌وتنتان بۆ ئە‌خوازم.

دەستت خۆش بێت

دەست خۆش هەواڵەکان بە سودن:)

بەڕێز دەستت دەر نەکا ... ڕاگەیاندنێکی بە جێ بوو ...
هیوادارم منیش بتوانم چالاکیم هەبێ ... .

سوپاس بۆ پەیامە جوانەکانتان.