تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پاسۆرد-ووشەی تێپەڕبوون

soran2009

Soran2009

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

بەڕێزان سڵاو
فایلێکی زیپ ئەگەر پاسۆردی لەسەر بێت و پاسۆردەکە [color=#ff0000]یونیکۆد[/color] بێت بە چ پرۆگرامێک دەتوانین پاسۆردەکەی بشکێنین یان باشتر بڵێم ئەوپاسۆردانەی کەدادەنرێ بۆ زیپ یان ڕاڕ ئەگەر پیتی ئینگلیزی یان هەندێک هێماکەلەکۆمپیوتەرداهەیە نەبن ئەوا وادەزانم کارێکی گرانە بەڵام من نایزانم هیوادارم کەسێک هەبێت لەکورد ئای تی وەڵامی لابێت بەتایبەت کاک بەردەقانی.
من فایلێکی زیپم دروستکرد پاشان پاسۆردی یونیکۆدم بۆ دانا وەک نموونە پیتی ( س ) باوەڕ بکەن باشترین پرۆگرامی پاسۆردشکاندم تاقی کردەوە ماوەی 28 کات ژمێر واتە 28 سەعات سکانی کرد
پاشان وەڵام ووتی پاسۆرد نەۆزرایەوە.
تکایە خۆتان تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن

ئەمانەی خوارەوە ئەوپرۆگرامانەیە کەبەکارم هێناوە
ZIP Password Recovery Magic v6.1.1.115
..............
archpr
..................
Password Recovery Bundle 2012 2.10 Enterprise
.......................................
Advanced.Archive.Password.Recovery.Professional.v4.53.incl.serial-iOTA
...........................................
AppnimiZipPasswordUnlockerSetup.exe
.............................
Ultimate_ZIP_Cracker_v7.3.2.0
....................................

سوپاس بۆ یارمەتی

بە ڕای من خۆت ماندوو نەکەی باشترە. ئەوەندەی من ئاگام لێ بێت ئەم بەرنامانە کاریان ئەوەیە کە وشەی جۆرواجۆر تاقی دەکەنەوە. ئەگەر وشەی تێپەربوونەکە لە ٤ پیت درێژتر بووبێت بە تایبەت ئەگەر پیتی یونیکۆدیشی تێدا بێت ئەوا ڕەنگە کاتێکی یەکجار زۆر بخایەنێت. بۆ نموونە ئەگەر وشەکە تەنانەت ٥ پیت بێت ئەویش تەنیا لە پیتی گەورە و بچووکی لاتینی (ژمارە و یونیکۆدی تێدانەبێ) دەکاتە ٥٥٠ ملیۆن وشەی جۆراوجۆر. ئەگەر نەرمەواڵەیەک بتوانێ لە هەر چرکەیەکدا، ١٠٠٠ وشە بە تاقی بکاتەوە ٦ ڕۆژی پێدەچێت تا هەموان تاقی کاتەوە، خۆ ئەگەر پیتی ئارامی کوردی و ژمارەشی تێدا بێت ئەوا دەبێ چەندمانگێکی بێ وچان بۆ تەرخان کەی.