ubnutu 12.04 LTS وەشێندرا
دوێنێ وەشانی ئوبونتو ی ١٢.٠٤ پشتگیری درێژ خایەن بڵاوکرایەوە ، کە تیایدا زۆر نوێکاری تر بە دی دەکرێت و وەک خۆشیان ئاماژەی پێدەکەن کە ئەم وەشانە بە پیتی P کۆدناوەکەی دەست پێ ئەکات و ئاماژەیەکە بۆ Performance وەتا لەم وەشانەدا زۆر گرنگی دراوە بەو بوارە و خێرایەکی زۆر بەدیدەکرێت لە ئیشپێکردنی داوانامەکان و چەندین نوێکاری تر کە لە خوارەوەش ڤیدیۆکە ١٠ باشترین نوێکاریەکان دەردەخات کە چین ، وە ئەوەی زۆر گرنگە لەو تایبەتمەندیانە بریتیە لە هود کە بە هۆیەوە هەموو کارەکانت و خێراتر دەکات یارمەتیت دەدات بەوەی کە دەست بگات بە هەموو شوێنێکی سیستمەکەت بنمونە کە لە هود بنووسی New Fol یەکسەر خۆی خۆکارانە بوخچەیەکی نوێت بۆ دروست دەکات ، ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە ئوبونتو ئەم وەشانەی Long Term Support ـە واتە پشتگیری درێژ خایەن تا ٥ ساڵی دی کە ئیتر بەمە نەجاتت دەبێ لەو هەموو نوێکاریەی رۆژانە پێت دەگات .
دەتوانی [url=http://releases.ubuntu.com/precise/]لێرەوە[/url] وەشانی کۆتا دابگریت و یان خۆت نوێی بکەیتەوە ئەگەر ئوبونتو بەکاردەبەیت
[url=http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=D6z6hn6wZlg]لێرەش[/url] ئەو بااشترین نوێکاریە ببینە ..بژین

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک جوتیار، بێ ئەوەی تاقیبکەمەوە، گەشبینم بەم وەشانە، دایئەگرم، خێرابێت بەسەر ویندۆزدا دایئەمەزرێنم.
تەنیا یەک پرۆگرامی ڤۆیپم هەیە، ئەگەر وەشانی لینوکسی هەبێت، ئیتر پۆستی ئەلکترۆنی و ێبگەڕ و ئۆفیس کێشەیەک نییە.
کاک جووتیار بێشووتر بابەتێکت بڵاوکردەوە کە ئووبنتوو پشتگیری ئەندرۆید دەکات لەم وەشانەدا ئەوە کراوە
مەبەستم لەم بابەتەیە
http://www.kurditgroup.org/comment/72248
ئەوە دامگرت، ئەم پەیامە بە ئوبنتوو ئەنووسم، زۆر لە وەشانی پێشووتر باشترە، بەڵام هێشتا کە بەبەشەکانی سیستەمەکەدا دەگەرێیت، کاتێک کرتە دەکەیت یەکسەر ناکرێتەوە، ئەبێ چەند چرکەیەک بوەستی، بەڵام زۆر لەوەشانی پێشتر خێراترە.
دامەزراندن و درایڤەر و نوێکردنەوەی ئاسانە، با زیاتر تاقیبکەمەوە، زیاتری لەبارەوە دەنوسین.
دەستخۆش كاك جوتیار بەڵام قەبارەی زۆر لە سەرە كار لە شۆرباو قالۆنجە گوزەراوە .
دیسانەوە Gnome 3 ؟
یەعنی منیش فیدۆراکەم بگۆڕم و بیکەم بە ubuntu 12.4 LTS ؟
کاک زەندی ئەگەر ڤۆیپت هەیە، بەرنامە زۆرە.
لەلای منیش ئەو خێراییەی 10.04ی نیە، بەڵام مەجبوورین بی گۆڕین، زۆر خەڵک حەزی لە یونیتی نیە، بەڵام بەلای منەوە باشترین سیفەتی 12.04 بوونی یونیتی یە، بەڕای من تا ئێستا نە مایکرۆسۆفت نە ئەپڵ پەیان بەم شێوەیە لە تەکنۆلۆجی نەبردووە. کاک زەندی تەنها کێشەیەک منیش لەگەڵ لینوکس هەمە ئەم بەرنامەی ڤۆیپەیە. بەڵام ئێستا لەسەر ئەندرۆید، واتە تەلەفۆنی دەستیەکەم بەکاری ئەهێنم، ئەپلیکەیشنی بۆ دروست کراوە.
12.04 خێرایی 10.04ی نیە کاک جووتیار
ئایا KDE تیایەتی لەم وەشانە؟
چەندی بیرگە پیویستە؟
ئەگەر ئەتەوێت خێراترین وەشانی لینوکست هەبێت بۆ ڕوومێز، ئەوا Linuxmint Debian بەکار بهێنە،
Linux Mint "Debian" - 201204 MATE/Cinnamon 64-bit
ئەگەر ئەمزانی ئەنجامی ئەمانە ئوبونتو، فێدورا ئاوەهایە هەرگیز بەکارم نەدەهێنان. پێم وایە ئێستا دێبیان تاکە دابەشکردنە ئارەزووی بەکارهێنانی ئەکەم هیوادارم ئەویش نەیەتە سەر ئەم gnome ـە تازەیە.
وەڵا بەپێی تاقیکردنەوەی خۆم لە کۆمپیوتەری کەسی خۆمدا. کاک جوتیار! هەروەها بەپێی هەندێک گەڕانو پرسیار کردنم لە ئینتەرنێت.
ئوبونتو خۆشیان دەڵێن ١٠.٤ خێراترە و هەر خۆشی وایە. هەمیشە شتی نوێ و زۆر تازە، زۆرتر هەڵە و کێشەی هەیە و پێداویستیشی زۆرترە. سیستەمی سووکەڵە لە ئوبونتوش گەر وەکو شارەزا ئەو هەموو زەرق و وەرەقە لابەریت و بگەڕێیتەوە سەر ڕوومێزێکی ئاسایی و جێگیر ئەوەش خێراترە.
ubnutu =! ubuntu
من لامە ١٠.4، تا ئەم دواییەش هەر ئەو وشانەم بەکار هێناوە، بەدەر لە خێرایی ئەکرێت بڵێم هۆکاری دڵگیری ڕومێزەکەی بوو،
بەبڕوای من یونتی زیانی گەورە لە ubuntu ئەیات چونکە زۆر کەس وەک من پێی خۆش نییە خێراترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە ئەپێک گەڕان بێت بۆی ئەمە لە وێب و داتابەىیس و هەنێک پڕۆگراما گونجاوە بەڵام لە سیستمی کارپێکردندا بە گونجاوی نازانم یونتی تا ووشانی بێتای ١٢.4 من ئاگادارم کە کێشەی لەگەڵ compiz fusion هەیە بۆ خۆم لەسەر ووشانە کانی کە تاقیم کردووە ، پاش بەکار هێنانی تەنیا ڕومێزێکت بۆ ئەمێنێتەوە! کە ئەم زیادکراوەش ڕێژەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە.
بۆخۆشم زیاتر ئارەزووی Gnome ئەکەم بۆیە پێ ناچێت بەکاری بهێنم تا دەست لە یونتی هەڵنەگرن!
دەستان خۆش.
کێشەی زمانی کوردی هەیە.
بەنیسبەت خێراییەوە ، یەکێک لە گۆڕانکارییەکان ئەوەیە ئەم وەشانە خێراتر کراوە و کەمتریش وزە بەکاردەبات، بەڵام من کێشەم هەیە لە زمانی کوردی، دوای هەڵگیرساندنەوەی سیستەمەکە، زمانی کوردی لە کار دەکەوێت.
لە سەکۆ ئەیکەم بە پرسیار.