ماڵپەڕی فەڕمی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاككرا
ماڵپەڕی فەڕمی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاككرا و وتەبێژی وەزارەتەكەش ڕایدەگەیەنێت ئەو كۆمپانیای گرێبەستمان لەگەڵ كردوون لەكاتی دانانی سایتەكە لێی بەرپرسن
لەوبارەیەوە دلێر تاریق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ لڤین پرێس وێڕای پشڕاستكردنەوەی هەواڵی هاككردنی ماڵپەڕی فەڕمی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی: لەئێستادا سەرقاڵی وەرگرتنەوە و چاككردنی سایتەكەمانین.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەو كەسانەی كە ماڵپەڕەكەیان هاككردوون، دەڵێت: تائێستا نازانین كێ سایتەكەی هاككردووە، بەلاَم ئەو كۆمپانیای كاتی خۆی سایتەكەی بۆ داناین بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵیاندا هەمانە هەر شتێك بەسەر ئەو سایتەدا بێت كۆمپانیا لیی بەرپرسە" بۆیە ئێستا ئەوان هەوڵی چاككردنەوەی دەدەن"

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژی حەبڵا تورك كە بە خۆ رووتكردن و گۆرانی خوێندن داهاتی ساڵانەی لە فرۆشی نەوتەكەی مامە هەرێم زۆرترەو ئاوا خۆیانیشی جاروبار پێدەردەخەن
http://www.mof-krg.org/
نەبوونی باشترە تا ئێستاش بە کۆدی عربی ئەنووسن و علی بەکارەبەن .
دەستییان خۆش و زۆر ئافەرین.
ئەمە ساڵی 2012 ــەیە هیشتا بە فۆنتی ئەلی ئەنوسن ئەك سلاو لە ئەقڵیان
بەڕاست نرخی دراو بۆ دەبێت لەسەر ماڵپەڕی وەزارەت هەبێ؟
[u]وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە:[/u]
ئەلف. بۆ ئەوەی کەس هاووڵاتیان هەڵنەخەڵەتێنێ و نرخە ڕاستەکە بزانن
بێ.چونکە وەزارەت نرخی دراوەکان بۆ بازاڕ دادەنێت
جیم. وێبماستەرەکە وەزارەتی دارایی و بازاڕی دۆلارەکەی وەک یەک داناوە
دال. بۆ ئەوەی پارەی پرۆژەکانی ناو وێبگەکە بە عوملەی صەعبیش بزانیت
بە حسابی خۆیان چاکیان کردوە بەڵام هێشتا هەڵەی SQL ی هەیه.