فەرمانگەی ئایتی هەرێم و کوردئایتی گرووپ لێک نزیک دەبنەوە
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕیکەوتی ١٥ نیسان، نوێنەری کوردئایتی گرووپ بەڕێز (ئاراس نوری) لەشاری هەوڵێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چاوی کەوت بە لێپرسراوی فەرمانگەی ئایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز ( بۆتان مەحمود عوسمان).
دوای پێشوازیەکی گەرم گفتوگۆیان دەربارەی چەند بابەتێکی گرنگ دەستپێکرد لەوانە، پرۆژەی فەرهەنگی دیکتیۆ و بەستنی کۆنگرەیەکی هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گرووپەکانی کوردئایتی و زانستپەروەران و چاوگ لەگەڵ فەرمانگەی ئایتی هەرێم.
هەروەها گفتوگۆیان دەربارەی کۆمەڵەێک بابەتی گرنی تر کرد لەوانە دانانی تەختەکلیلێک بەبنڕەت و لیسانزی بۆ دابنرێت و لەڕێگەی هەڵمەتێکی بانگهێشتکردنەوە هەموو کوردی لێ ئاگاداربکرێتەوە، تەوەرێکی گرنگی تری باسەکەیان هەماهەنگی و پێدانی رۆڵ بوو بە گرووپەکانی کوردئایتی گرووپ و زانستپەروەران و چاوگ بۆ ئەوەی لەئاییندەدا بەشداری لە پرۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکەن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک زاندی بۆ هەواڵەکە، بژیت کاک ئاراس :)
کاکە ئاراس دەست خۆش..دەستخۆش کاکە زەندی..بەڵکە پەڕەیەکی نوێ بێت. بۆ نا؟
هه ر بژین به ریزان .
کارێکی باشە.
کوردئایتی گروپیش چوونە پاڵ دەسەڵات. :-)
هیوادارم رۆژاێک بێت تەختەکلیلی کورد ئای تی گروپ بکرێتە تەختەکلیلێکی رەسمی لە فەرمانگە حوکومیەکاندا
Fentellus :-D
دەست خۆش کاک زەند ، تەمەن درێژ بێت کاک ئاراس.
ئەگەر بۆ ووشەی ( دەست خۆش ) بگەڕێیت لە Kurditgroup دا زۆرترین دەرئەنجامت دەست دەکەوێت!! بە دیگیتاڵکردنی حکومەتێک کە هەتاسەرئێسقان گەندەڵو تاوانبارە خزمەت بەچی و بەکێ دەگەیەنێت؟؟ خۆزگە خواست و ( طموح) یKurditgroup لەوە بەرزترو فروانتردەبوو!
بەڕێز Dima ، کارکردن بۆ یەکگرتن و بەکاربردنی یەکتەختەکلیل و هەموو دام و دەزگاکانی حکومەت واز لە کۆدی عربی بێنن چ پەیوەندی بە گەندەڵی هەیە ؟
زیاتر لە ٩ ساڵە بانگێشتی تەختەکلیلی کوردی ئەکرێ ئێستاش هەزاران کەس پێی نانووسن.
ئێمە کاری خۆمان ئەکەین نە کاک ئاراس و نە کەسێکی دی نەبوەتە ئەندامی حیزبی تا بەو شێوەیە بنووسی. ڕێز.
مەسەلە تموح نییەو ئەو قسەیە خەڵەتە، لەوانەیە تۆزێک فەنتەڵۆسیانە بێت کە گروپێکی زانستی و رٶشنبیر مەجبووربێت تەقە لە دەرگای دەسەلات بدات بەڵام بە لوتبەرزی و تەنها قسەی زل هیچ ناکرێت بە هیچ بڵێین چی رۆژەکە وایلێهاتووە کە زانست لای هەندێک کەس سووکە، دیارە مەبەستی کاک ئاراس یان ئەو هەوڵانە مەبەست لە بەرژەوەندی تاکە کەسی نییە، بەڵکو خەمخواردنە بۆ وڵات تاکوو ئەوەندەی تر بە لاڕێدا نەچێت.
دەکرێت بڵێین ئەمە فرسەتێکە کە دراوە بەو دەزگایە بزانین چۆن لێیدەڕوانن. :)
ئەمەم بەدڵە
ئەگەر هەر هەوڵێک بدرێت دەبێت دەزگایەک یان کۆپانیایەکی ڕەسمی لە پشتەوەبێت. بۆ ئەوەی کارەکان ڕەسمیات وەرگرێت. وڵاتان بۆیە ئەوەندە لە ئێمە لە پێشترن لە بواری ئایتیدا چونکە ئەسڵی کارەکەیان بۆ پاداشتی مەعنەوی نیە بۆ دەست خۆشی سۆپاس و بارەقەڵای نیە بەڵکو بۆ بەدەست هێنانی مافی مادی خۆیانە. ئەوان لە پێناو مادەدا کار دەکەن بە عەیبیشی نازانن بە خزمەتی گەل و وڵاتی دەزانن. لای ئێمە ئەوە بوەتە عەیبە ئەگەر کەسێک یا گروپێک داهێنانێک بکات دەوڵەت بە مادە ارمەتیان بدات تا ئەو کەسانەش زیاتر هەوڵ بدەن بۆ گرنگی دان بەکارەکەی خۆیان..
بەداخەوە بواری ئاتی لای ئێمە ئەوانە پێشی دەخەن کە وەک هیوایەت کاری خۆبەخشی بۆ دەکەن دەبێت ئەوانە کاری بۆ بکەن کە گوزەرانی ژیانان لەسەریەتی
وەرن فەرمانگەی کارەبا بکەن بە نمونە کەسێک ناتوانێت بێ موچە کار بکات ئەگەر هەموو کارەی کوردستان بەدەستی ئەو بکەوێتە کار ناتوانێت شەش مانگ بێ پارە بەردەوامی بدات بەکارەکەی ... وە من مەبەستم ئەوە نیە شتەکان بکەم بە مادە دەنا مادە ئەگەر بۆ بەردەوامی ژیان نەبێت هیچ بەهایەکی نیە بەڵکو مادە بخرێتە خزمەت ئەو بوارە بۆ بەرەو پێش بردنی لەساڵی ٢٠١٢ داین خاوەنی قاموسی خۆمان نین لای گۆگڵ و مایکرۆسۆفت
کاک زەندی دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵه
سوپاسێکی دۆستانه بۆ کاک ئاراس
بەو ئاواته که ئەمه هەنگاوێگی گرنگ بێ له پێناوی زۆربوونی متمانه له نێوان دامودەزگای کوردی و شارەزایانی ئایتی کوردی.
هەرکەسێک لۆگۆی ئایێتی گروپی دروست کردووه، دەستی خۆش، زۆر جوانه. بەڵام کاک زەندی دەبینم که لۆگۆی ئێستا لەگەڵ پێشتر تۆزێک جیاوازه! ئایا لۆگۆکەی گۆڕاوه؟ بەڕای من ئەمەیان که تۆ لێرەدا داتناوه جوانه.
سڵاو.
بژی کاک زەندی بۆ بڵاوکردنەوە ئەم هەواڵە. زکورد، چاوگ، و کوردئایتی گروپ و لەوانەیە گروپی تریش بێ وچان و خۆبەخشانە بەردەوامن و کۆشش دەکەن، ئەم هەمەئاهەنگییە پێویستە و دەتوانین پرۆژە و کارەکانمان باشتر جێگیر بکەین.
من پێم وایە کە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کوردستان بێ ستاف و کادری بە توانا ناتوانێت کارەکانی خۆی بکات، تاکە شتیش کە لە ماوەی سالانی رابردوودا ئەنجامێکی وای نەبووە بریتیە لە بەگەر نەخستنی توانای کادری نێوەخۆیی لەکاتێکدا چەندەها کۆمپانیای بیانی لە هەندێک لە پرۆژە و راوێژ و کاری تر لە پێش بوون.
جێگەی خۆشحالیە کە ئەم کۆبونەوەیە سازدراوە و بیر لە کۆمەلێک پەیوەندی کراوە کە پێشتر چاوپۆشی لێکراوە و ویستراوە کارەکان تاک لایەنە بچێ بەرێوە..
بە هیواى ئەوەى ئەنجامى هەبێت بۆ کارەکانى کورد ئایتى گرووپ هەموو گرووپەکانى تریش,
هیوادارم ڕوونکردنەوەێک بنوسرێت ئەو فەرمانگەیە چۆن چۆنى پشتگیرى کارەکانى کوردئایتى گرووپ هەر گرووپێکى تر دەکات!!!!نەک هەر کۆبوونەوە بێت ^
دوێنێ خوێندمەوە:
ئەندام پەرلەمانی کورد هەبووە سەتڵە ماستی بردووە بۆ مالکی یا کوڕی سەرکردەیەکی تر لە ئەمریکا ٧٠٠ دۆلاری بەبەڵگەوە داوە بە کەسێک تا لە یوتوب ڤیدیۆی جنێو دروستبکات دژی کەسایەتییەکی پاڵتاڵک.
پیاو کەللەیی دەکەن بەڕاستی، ئەمانە تەکنەلۆجیا کە چارەنووسی پێشکەوتنی میللەتێکە سەری دەخەن؟
فەرمانگەی ئایتی بەراستى هەموو شتێک بێت بەس ئایتى نیە
یەکێک لە پۆستەکان ( بۆستى بەرێوەبەرى ئای تیى فەرمانگا بوو ) چەندین کەس داویان پێش کەش کردبوو
کەچى لە مقابەلەکە سێ دانە کەسی هەتا بلێ نەشارەزا مقابەلەکەیان کردبوو لەگەڵ یان
پرسیارى شاز شاز کرابوو لێ یانەوە
IP و IT جیاوازى چیە ؟
هەندێ لە کەسانى کەوا مقابەلە کرابوون کەسانێک لە دوایان دەگەران بزانن مقابەلەکەیان چۆن چوو بەرێوە هاتبوون ئاگایان لێ بێت
// کاکە نە حکومەت و نە ئای تی ئەوها بەرێوە دەچێت
بەراستى بەداخەوە